15/10/2020
بەداخەوە
هەر ئێستا، شێخ سەدرەدین بەهۆی نەخۆشی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا
خودا لێی خۆشبێت و سێبوری کەس و کاری بدات
یەکەمین پەیجی هەواڵی شاری قەڵادزێ
15/10/2020
بەداخەوە
هەر ئێستا، شێخ سەدرەدین بەهۆی نەخۆشی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا
خودا لێی خۆشبێت و سێبوری کەس و کاری بدات
لاوانەوەیەک بۆ قەڵادزێ .
مرۆڤ لە ھەر شوێن و جێگەیەک بێیت ، ئەو شارە و ئەو خاکەی تێیدا لەدایک بووە لەبیر ناکات .
لەوانەیە تۆ ئێستا لە شارەکەت و لە مالەکەت دا ھەست بە بێزاریەکی زۆر بکەیت و دەرفەتێکت بۆ بێتە پێش جیێ بھێلیت .
سەفەر کردن و ژیان کردن لە شاری جیاوز و کلتوری جیاوز زۆرشت فێر دەکات ،
بەھیوا سەلامەت و دڵ خۆش بوونی ھەر تاکێکی شارەکەم و گشت کوردێکی دونیا.
01/06/2020
بریارە سبەی لە قەلادزێ دووکان و بازرا بکرێتەوە
دووکاندارەکانی قەلادزێ بریاریان داوە سبەی دوکان و بازار بکەنەوە،.
ژمارەیەکەی زۆر لە دوکانەکانی قەلادزێی دوکان بکەنەوە پابەندی تەواوەتی داخستنی بازار نەبن.
راستە نەخۆشی کرۆنا ھەیە بەلام ھەرچۆنێک بێت ھاتوچۆی نێوان شارەکان رابگیرێت و ناو شارەکان کراوە بن لە ژێر رێنمای تەندروستی دا . بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر خەلک دروست نەبێت .
02/05/2020
کێشەی دووکانەکانی ئاسایشی کۆن گەرمتر بوو.
دوای ئەوەی دەرکەوت چەند دووکانێک زیادیان کردووە بە شێوەیەکی نا یاسای بۆ چەند موھەندیسێکی و کەسانی ناو شارەوانی بوون ، ئێستا کێشەکان گەورەتر بوون .
30/04/2020
گەندەڵیەکانی قەلادزێ
جێگای دەست خۆشیە کەسانێك بوێرانە بەدواچونی لەم شێوەیە دەکەن
وەک ئەرکی سەرشانم بەپێی یاسا بەدواداچونم کرد بۆدوکانەتازەکانی ناوبازاڕی قەڵادزێ
دوای ماوەیەکی دورو درێژ لەلێکۆلینەوە و بەدوا داچوون
کە دەنگۆ و مقۆمقۆی زۆر لەسەر ئەو دوکانەنە هەبوو
بۆمان دەرکەوت
بەڵێ بەدڵنیایەوە دوکان زیادە و مەسولم لەم قسەیە
لە۲۰۲۰/۱/۱۲ نوسراوم ئاراستەی بەڕێز داواکاری پشدەرکرد بۆ ئەو بابەتە کە بەهەدەردان کراوە لە موڵکی گشتی
لەو بەروارە وە ئێمە بەدوا داچون ئەکەین ئەوکات جگە لەدوو دوکان دوکانێک هیچ خاوەنی نەبوو ژمارە ٤٦
بەڵام کەزانیان ئێمە لەهەوڵداین بۆ بەدوا داچوون هەستان دوکانەکەیان دا بەهاوڵاتیەک گوایە وەک قەرەبوو پێیانداوە
ئەو هاوڵاتیە دوکانێکی لە عەرزی خدراغا هەبوە واتا سناعەی کۆن بەڵام ئەو هاوڵاتیە لەناو سناعەی کۆن دو دوکانی وەرگرتۆتەوە بە ژمارە ۲۲۱ و ۲۲۲ بۆیە هیچ هەقی وەرگرتنی نیە لەو گوزەرە ئەوە بەهەدەردانە
دوو دوکانی تریان داوە بە دو هاوڵاتی کەژمارەی دوکانەکان ٥۰ و ٥۱ گوایە لە ساڵی۱۹۹۱ ئەو کات نازانم کەپریان هەبوە یان گوایە دوکانیان هەبوە قەرەبوو کراونەتەوە یەکێ لەوانە لە ناوچەی پیشەسازی قەرەبوو کراوەتەوە
لەکاتێکدا چەندین هاوڵاتی تر زۆر لەوانە زیاتر ئەوەلیات و مستەمسەکیان هەیە چونکە لە حیزبەکەی ئەوان نین قەرەبوو نەکراونەوە و ئەسڵەن هەر گوێشیان لێ نەگرتوون
ئینجا هەر ئەوەندە نیە ئێمە لە بەدوا داچونەکانمان بەرەوامین دڵنیام دوکانی تریش هەیە وزیادە بەڵام تا ئەوکات ئەیسەلمێنین لەسەر ئەوەیان هیچ قسەیەک ناکەین تا دڵنیا نەبین لە دوکانەکانی پشتەوە
لەسەر ئەو بابەتەش بەڕێز جێنشینی پشدەریش نوسراوی کردوە بۆ ئیدارەی ڕاپەین و داوای ڕاگرتنی کردوە
لەسەر ئەوەی شارەوانی شتی جوانی کردوە ئەوەی جوانە کارێکی باشە
بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە ئێمە قسە نەکەین و شت بشارینەوە
ئەسڵەن شارەوانی هیچی نەکردوە بۆ خاوەن دوکانەکان
هەمویان لەسەر عایدی خۆیان دروستیان کردوە و تەنانەت خاوەن دوکانەکانیش مهندیسی شارەوانیان بەپارە گرتوە
ڕاستە ئەوە نایاسایی نیە بەزۆر نیە بەڵام ئەکرا شارەوانی هەر هیچ نەبێ ئەوەندە هاوکایان بکات
نەک بۆ هەر دوکانێک 100$ لێ وەربگرێ
هیوادارم پەیامەکەم گەیشتبێ و ئامادەم بۆ سەڵماندنی هەموو ئەو بابەتەی باسم کردوە
۲۰۲۰/٤/۳۰ قەڵادزێ
13/04/2020
مام جەلال و کورەکانی ھەرگیز کارێکیان نەکردوە ، بەم شێەوەیە خراپە خوێنی کورد ھەرزان فرۆش بکەن!
ھیچ گومانێک لەوە نیە کە مستەفا سەلیمی ھاتۆتە ھەرێمی کوردستان و لەلایەن چەند کەسێک کەم ، کە ھەم شکۆی یەکێتی و بنەمالەی مام جەلال و لایەنگرانین خستە ژێر پێیان.
بۆیە پێویستە ھەر کەسێک بێت لە ناو خودی یەکێتی دا بە توندترین شێوە سزابدرێت و شکۆ بۆ یەکێتی بگەرێتەوە ، چونکە ھەم یەکێتی و لاینگرانی یەکێتی بێ شکۆ بوون .
تا ئێستا ئەموت بونی نەوەی نوێ لەنەبونیان باشترە بەڵام ئیتر پەشیمانم تۆ سەیرکەن NRT میدیایی چ ئۆپۆزیسیۆنێکی ناشیرینە گومان لەسەر چی دروست دەکات؟!!
گومانکردن لەوەی حکومەتی هەرێم قوربانیەکانی کۆرۆنایی کردبێت بەکۆرۆنا و لەبنچینەدا کۆرۆنا نەبن! ئەگەر حکومەت بۆ ترساندن و پابەندبونی خەڵکی وایکردبێ زۆرباشی کردوە، چونکە درۆیەکی شیرین لەڕاستیەکی تاڵ لەم سەردەمەدا خۆشترە!!
گەر بۆ نەدانی موچەش وابکات کەبەدوری دەبینم چونکە خۆیان لەداخستنی سنورەکان و کارو بازرگانی زیانی گەورەتر لەموچە دەکەن خۆ هەمویان گەورە بازرگان و شەریکن، سەرەڕایی ئەوەش ئەگەر بۆ درەنگدانی موچەو کەمکردنەوەشی بێت هەر لەمردنی بەکۆمەڵ باشترە!!!
بێژەرێک ئەم هەواڵە دەخوێنێتەوە تەنها دو وشە ئینگلیزی تێدایە نازانێت بیخوێنێتەوە ئاخر حیزب و میدیایەکی زەبەلاح بێژەرو هەواڵسازی وای هەبێ و گومانی چەند پزیشکێکی کورد بکەنە هەواڵ ئەبێ چۆن سیاسیەک بن؟!!
ئەی بۆ سەیری دەمی پزیشکە ڕوسیەکان ناکەن وتیان هەندێ نەخۆش لەئیتاڵیا تەندروستیان زۆرباش بو هیچ نیشانەیەکیان نەبو بەڵام کە خەوتن و هەڵنەسانەوە؟!!
ئەوەی ماوەیەکی کەم لەسەر ئەم ڤایرۆسە بخوێنێتەوە دەزانی پزیشک و ڤایرۆلۆجیستەکانی دونیا و ناوەندە باوەڕپێکراوەکانی شەرمەزار کردوە بەڕاستی ئەمڕۆ شتێک دەڵێن بەیانی گۆڕانی ڤایرۆسەکە دەیانخاتە درۆوەو ئەنجام و کاریگەرییەکی تری دەردەکەوێت!!!
بۆیە هەمو شتێک نەخێر لەئێستادا نیە! بڵاوبێتەوە لەکوردستان ئەم هەوڵانەتان دەمێنێتەوەو شەرمەزارییەکەی نابڕێتەوە!!!
https://www.facebook.com/152858888093521/posts/3255824217796957/
13/03/2020
راستییەكی تاڵ !!
من مرۆڤێكی واقعیم باوەرەم بە شتی پێچ وپەنا نیە،ئێستا كاتی دڵدانەوەو لەژێر لێوەوە قسەكردن نیە.
راستییەكە ئەوەیە هەموومان ژیانمان لە مەترسیدایە چەند رۆژێكی تر مەترسییەكان لە كوردستان زیاتر ئەبن.
ئەوەی ئەوان نایڵێن من پێتان ئەڵێم،ئامارەكان راست نین
خەڵك هەیە تووشبووە و هەستی پێ نەكردوە هەندێك خۆیان شاردۆتەوە،پێداویستی پزیشكی پێوست نیە، سەرچاوەی مرۆیی ئامادەكراویش نیە.
دۆخەكە لەوە مەترسیدارترە كە ئێوە كردوتانە بە نوكەتە و پێكەنین و گاڵتەجاڕی.
هەموو ئەو وڵاتانەی كە گیرۆدەی كۆرۆنابوون سەرەتا بەئاسایی وەریانگرتوو خەڵك خۆی نەپاراست.
دڵی خۆتان بەوە خۆش مەكەن كە گەنج ناكوژێت و بێخەم لە نێرگەلەخانە و كۆبونەوە و شوێنی گشتی پاڵبدەیتەوە قسەی زل بكەیت.
خۆمان نەپارێزین هەموومان ئەكوژێت!
حكومەت بەباشی هاتۆتە سەرخەت بەشێكی زۆری پزیشكەكان و بەرێوەبەراتی تەندروستی شارەكان و لیژنەكان و دەزگا ئەمنیەكان بەوپەڕی دڵسۆزی بەو توانایەی هەیانە بە ئەركی خۆیان هەستاون.
لێتان ئەپارێنەوە خۆتان بپارێزن لە ماڵەكانتان بمێنەوە مەچنە شوێنی قەرەباڵخ بەڵام ئێوە گوێ پێنادەن،بۆیە ئێوەی هاووڵاتی بریارئەدەن دۆخەكە لە ژێر كۆنترۆڵ بێت یان لە كۆنترۆڵ دەربچێت.کە کار لەکار ترزا ڕەوشەکە،بە هیچ كەس راناگیرێت.
بۆیە بترسن زۆر بترسن،ئەمە جەنگە ئەوەی ئیهمالی بكات و سەنگەری خۆی قایم نەكات هەر خۆی باجەكەی نادات،بەڵكو هەموومان گیرۆدە ئەكات.
تكایە با پابەندبین خۆمان بپارێزین بۆ ئەوەی مەترسی لە سەر ژیانی ئەوانتر دروست نەكەین.
پزیشك و كارمەندانی تەندروستی وەك تۆ مرۆڤن تۆ خۆت ناپارێزێت ئەوانیش تاشوێنك ئەتوانن پارێزگاری لە ژیانت بكەن.
دوایی بەناچاری ئەبێت بدەنە دەست ئیزرائیل.
مەلێن فشەیە و مەڵێن ئەوەی خودا نەیكات نابێت،خوداش ئەڵێت خۆتان و مناڵەكەنتان لە بەڵا بپارێزن
ناكرێت تۆ هیچ نەكەیت و خودا تۆ بپارێزیت ،تێبگە خودا مرۆڤی ئیهمال و بێ گوێ و کەمتەرخەم ناپارێزیت.
ئومێدەكەم هەمووتان ترسابن
نەترسان ئازایەتی نیە و بێسودە.
زانا عبدالرحمان