Gal party پارتی گەل

Gal party پارتی گەل

Share

ھەوالی راست

28/03/2026

زۆرترین باجو قورسایی لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمە
1-موچەی هاوڵاتیانو موچە خۆرانی هەرێم کەمترە لە موچەی هاوڵاتیانی عێراق
2-نرخی نەوت و بەنزین و گاز و کارەبا بەرزترە و دووقاتی عێراقە
3-مانگانە موچە نەدراوە بەردەوام خوراوە
4-باج و زەریبەو گومرگ زۆرەو هەمیشە شمەک گرانتر دەکەوێت
5-شەڕو فەوزا ترسێکی رۆری دروستکردووە ئەمەش بەهای شمەکی داگرتووەو بازاڕی ڕاگرتووەو بێکاری زۆر زیاد بووە
هەموو ئەمانەوایکردووە باری ئابوری خەڵکی هەرێم سەخت تربێت ، هەربۆیە سەرەڕای شەڕ و فەوزا و گران کەوتنی شمەک ، بەهۆی دۆخەکەوە تەواوی بازرگانی هەرێم وەستاوە جوڵەی لەبازاڕ بڕیوە

19/03/2026

نەورۆزتان پیرۆز

12/10/2024

دەنگ بدەنە ئەم پیاوەمتمانەتان نادۆڕێنێ

10/10/2024
25/06/2024

تۆماس شمیدینگەر ، پسپۆری یاسای نێوده‌وڵه‌تی :

حكومه‌تى هه‌رێم به‌ ته‌واوى شكستی هێاوه، بۆته‌ حكومڕانی بنه‌ماڵه‌یی و گه‌نده‌ڵی،دژی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دیموكرانی حكومه‌تی قانونن، كاری ئێستای حكومه‌ت ته‌نها لێپچڕینه‌وه‌ی پاره‌یه‌ له‌ هه‌ژاران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ حكومڕانه‌كان .

06/10/2022

بەیاننامەی
بۆ رایگشتی و کۆمەلانی خەلکی کوردستان
وەکو گەنجانو لاوانی کورستان و ریکخستنەنەهینیەکانی جولانەوەی لاوانی کورد بەهەموو جۆریک دژی دریژکردنەوەی نایاسای پەرلامان و حکومەتی فاشل و داروخاوی هەریمی کوردستانین و ئەگەر پەرلەمان و دووو وی حیزبی یەکیتی و پارتی و گۆران سوربن لەسەر دریژ کردنەوەی پەرلەمان بەدلیاییەوە دۆخی کوردستان دەکەویتە ناسەقامگیریەوەو بەرپرسیاریت تیکچونی کوردستان دەبیت بگرنە ئەستوو و بەدلنیاییەوە ئارامی لەکورستانا تیک دەچیت پیویستە دەستهەلگرن لە گالتەکردن بە یاساو دامو دەزگاکانی هەریمی کوردستان
پیویستە دەسەلات ئەم خالانەی لای خوارەوە جیبەجی بکات
١_ مردوووەکان لەدەنگدان بسریتەوە
٢_ خۆی لەهەموو تەزویرات و فرو فیلیک دوورخاتەوە
٣_ بەزوترین کات وادەی هەلبژاردن دیاری بکات
٤ _دەستهەلگرن لە قۆرغی دەسەلات و تالانکردنی مولکی گشتی

سەرکردایەتی ریکخستنەکانی جولانەوەکانی لاونی کورد و گروپی دەگی گەل

05/10/2022

ئەمڕۆ جارێكی دیكە، پارتی و یەكێتی و گۆڕان ،بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حكومەت، لاقەی سیستم و یاساو ئیرادەی خەڵك دەكەن..

09/08/2022

وێنەی لای ڕاست،دكتۆر عەبدولواحیدە،تەنها لەماوەی دەساڵدا،بۆتە خاوەنی کەناڵی ئاسمانی و خاوەنی كۆمپانیای دەرمان و دەزگای خێرخوازی و چەندین ملێۆنان دۆلار،بڕوانامەكەی لە وڵاتی سۆدان هێناوەتەوە!

وێنەی لای چەپ،دكتۆر جەمالی مناڵانە،بڕوانامەی دكتۆرای لە زانكۆی لانكستەری بەریتانیا هێنابوو (یادی بەخێر)نزیكەی پەنجا ساڵ خزمەتی مناڵانی كوردستان كرد،جگە لەوەی لە بنەماڵەیەكی سەرمایەداری دێرینی شاری سلێمانیش بوو،كەچی سەروەتی بەجێماوی كەمترە لە نیو ملێۆن دۆلار.

لەكاتێكدا ئەڵێن دكتۆر واحید زۆرجار نەشتەرگەرییەكان بەبەلاش ئەكات و لەدوای نەشتەرگەرییەكەش لانیكەم ملێۆنێك دینار دەخاتە ژێر چەرچەفی نەخۆشەكەوە(دڵنیام زۆربەی زۆری ئێوەش ئەو چیرۆكانەتان بیستوە!)

لێرە پرسیارێكی گرنگ دێتە پێشەوە (ئەگەر دكتۆر واحید بەبەلاش نەشتەرگەری بۆ نەخۆشی هەژار ئەكات و پارەشی ئەداتێ،كەواتە ئەو پارەو سەروەت و سامانەی لەكوێ بوو؟چۆن و بەچ ڕێگایەك دەستی كەوتوە؟!)

یەك لەسەر چواری هەسارەی زەوی گەڕاوم،لە پایتەختە كاریگەرو گەوورەكانی دنیادا ماومەتەوە،دەزانم چۆن و بەچ شێوازێك سیستم وژیانیان ڕێكخستووە،شارەزای مێژووی بەشێكیانم،لەدنیادا جیاوازییەكی ئەوتۆ نیە لەنێوان پیشەی دكتۆرو مامۆستاو ئەندازیارو كارمەندێكی شارەوانیدا،هەمووان لەبەرامبەر سەعاتی كاركردندا مووچەو شایستەی دارایی وەردەگرن،بۆچی ئەبێ دكتۆرەكانی ئێرە لەماوەی چەند ساڵێكی كەمدا ببنە خاوەنی پارەی مۆڵ و كۆمپانیا و بسنزی زەبەلاح و كەسیش نەپرسێت ئەمانەتان لە كوێ بو ؟!)

#تێبینی: پرسیاری نێو كەوانەكەی سەرەوە بۆ كەسانی عاقڵە!

08/08/2022

بەڵی بۆ بۆ بەردبارانکردنی بنکەی پێوەری ئاو کۆمپانیای تاڵانی لە هەموو شارو شارۆچکەکان دەسپێدەکەین ئامادە بن

06/08/2022

پێنج شەمە 8/11 خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی بەرەی گەل و خەڵکە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان دژی دەسەڵاتی چەتەی پارتی و یەکێتی و کۆیلەو نۆکەرو ئۆپۆزسیۆنەکانیان

Want your business to be the top-listed Government Service in London Borough of Islington?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Website

Address


Slaw London
London Borough Of Islington