Gorranlondon

Gorranlondon

Share

gorran The Change Movement is activities are conducted in Kurdistan, Iraq and other places where Kurdish citizens reside.

پێناس:
بزوتنەوەی گۆڕان رێکخراوێکی سیاسیی خاوەن کەسێتیی مەعنەوییە، لە گردبونەوەی ئارەزومەندانەی ئەو هاوڵاتیانە پێکدێ کە لە دەوری بەرنامەی سیاسی و پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەتەوە. شوێنی چالاکیی بزوتنەوەی گۆڕان هەرێمی کوردستان و عێراق و هەر جێیەکی ترە کە هاوڵاتیانی کوردستانی لێ بێ.

مێژو:
بزوتنەوەی گۆڕان، وەک قەوارەیەکی سیاسی و لیستێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مێژوەکەی دەگەڕێتەوە ب

03/03/2026

بانگەوازی ماڵئاوایی لە تێکۆشەرێکی گەورەی نیشتمان
هەرگیز نامرن ئەوانەی لە دڵی میلەتدا دەژین
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، بەیانی ماڵئاوایی لە جەستەی ماندووی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین، کاک شێرزاد حافز دەکەین. پیاوێک کە تەمەنی لاوێتی لە شاخەکان بەسەر برد، لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و کوڕی شەهید و برای شەهید بوو، ئەو پێشمەرگەیەی قاچێکی خۆی پێشکەش بە خاکی کوردستان کرد و هەمیشە وەک قەڵایەکی خۆڕاگر لە کەناری مەرگ گەڕایەوە.
کاک شێرزاد، کە متمانەپێکراوی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا بوو، لە هەموو وێستگەکاندا لە قایمقامیەتی چەمچەماڵ، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان تەنها یەک ئامانجی هەبوو خزمەتی خەڵک و ڕاستگۆیی لە کاردا.
ئەمڕۆ کە ئەم تێکۆشەرە لە غەریبی و لە وڵاتی بەریتانیا ماڵئاواییمان لێ دەکات، ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکی ڕەوەندی کوردی و دۆستانی ئازادییە، کە بە ئامادەبوونیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی، ڕێز لە مێژووی پڕ لە قوربانی و خەباتی ئەم پیاوە بگرن.
زانیاری مەراسیمی بەخاکسپاردن:
• ڕۆژ و بەروار: چوارشەممە، 04-03-2026 | 2:00 Pm
• کاتژمێر: ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ
• شوێن گۆڕستانی Gardens of Peace Maylands
• Gardens of Peace Maylands Cemetery Colchester Road, Romford, RM3 0NZ
ڕێنمایی گەیشتن
• بەکارهێنانی هێڵی Elizabeth Line بۆ وێستگەی Harold Wood.
• سواربوونی پاسی ژمارە 496 لە Colchester Road نزیکەی ١٥ خولەک بە پێ ڕۆشتنی دەوێت تا ناو گۆڕستانەکە.
با هەموومان پێکەوە بین بۆ دوا هەڵوێستی وەفاداری بۆ ڕۆحی پاکی کاک شێرزاد.

01/03/2026

پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و پەرلەمانتاری پێشو و ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، (شێرزاد حافز) مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو، جگە لە خەباتی چەکداری بۆ ڕزگاری نیشتمانی کوردستان، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پەرلەمانتاری پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی پێشووی جڤاتی گشتی بوو، نموونەی دڵسۆزی و خەمخۆری بوو بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی و بنەماکانی گۆڕانکاری. کۆچی دوایی ئەو، لەدەستدانی تێکۆشەرێکی ماندوونەناس و خاوەن ئەزموونی بەرزی سیاسیی و کوردایەتیە.
بەم بۆنە غەمناکەوە، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی و سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بزووتنەوەی گۆڕان
١ی ئاداری ٢٠٢٦
https://gorran.net/Details.aspx?jimare=1264

26/02/2026

لە ململانێوە بۆ دامەزراوەیی
لە قۆناغێکدا کە هاوکێشەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان خۆی لە قۆناغی کاردانەوە بگوازنەوە بۆ قۆناغی دامەزراوەیی و بەرپرسیارێتی. ئەمە تەنها هەڵوێستێکی تاکتیکی نییە، بەڵکوو پێویستییەکی نیشتمانییە.
تەواوی وتارەکە: https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=2381

24/02/2026

کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانی پەسەند کرد
ڕۆڤان سەروەت، ڕێگەپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: سەرجەم ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان تەواو کران و پەیڕەوی ناوخۆ (دەستووری ناوخۆیی) بزووتنەوەی گۆڕان کە لە کۆنفرانس دەنگی لەسەر درابوو، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بە فەرمی پەسەند کرا.
دەڵێت: ئێستا هیچ گرفتێكی یاسایی لەبەردەم بزووتنەوەی گۆڕان نەماوە.

Photos from Gorranlondon's post 15/02/2026

دانا ئەحمەد مەجید: هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی کوردی وەك چۆن پایەیەكی گرنگی بزوتنەوەی گۆڕانن، ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان هەبوو لە پشتگیریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان
ژووری ڕەوەندی کوردی: پاڵپشتی سەرخستنی كۆنفرانس و ڕێکخستنەوە و کاراکردن و بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆرانین
دانا ئەحمەد مەجید، لەگەڵ ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی بەستنی كۆنفڕانس و ڕایدەگەیەنێت:
هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی کوردی وەك چۆن رۆڵی پایەیەكی گرنگی بزوتنەوەی گۆڕانن، ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان هەبوو لە پشتگیریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان لە خۆپیشاندانەكان و ڕووی دیپلۆماسیشەوە بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵوومییەتی گەلی کورد بە ناوەندەکانی بڕیار لە ئەوروپا و بەریتانیا و سەنگەرێکی بەهێزی نیشتمانی بون.
بەمەبەستی یەکخستنی هەڵوێستەکان و ڕونكردنەوەی دوایین ئامادەكارییەكان و بۆ کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەرکوک لەو وادەیەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دیاریكردوە، دانا ئەحمەد مەجید، كۆبونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ ژووری ڕەوەندی کوردی ئەنجامدا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، فوئاد جەمال، ڕێکخەری ژووری ڕەوەندی کوردی بەناوی ستافی ژووری ڕەوەندی کوردی و ئۆرگانەكانەوە بەخێرهاتنی ڕێکخەری گشتی کرد و ئاماژەی بە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە كرد، لای خۆیەوە و لە دەستپێکی قسەکانیدا، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ئۆرگانەکان و هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی کوردی کرد بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگ و کاریگەرەی کە هەیانبووە لە پشتگیریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و جەختی لەوە کردەوە کە ڕەوەندی کوردی لە ڕووی مەیدانی و ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان، و لە ڕووی دیپلۆماسییەوە بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵوومییەتی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بۆ ناوەندەکانی بڕیار لە ئەوروپا و بەریتانیا، سەنگەرێکی بەهێز و نیشتمانی بوون.
پەیوەست بە كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان كە بریارە سبەینێ (16ی 2ی 2026) لە شاری كەركوك ببەسترێت وەك ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەكەی دیاری كردوە، دانا ئەحمەد مەجید بەرچاوڕونی تەواوی دایە هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی كوردی لەبارەی دواین ئامادەكارییەكان و چۆنیەتی بەڕیوەچوونی كارەكان و ئاماژەی بەوەكرد: ئەم قۆناغە پێویستی بە کاری پێکەوەیی و یەکڕیزییە و ئامانجمان ئەوەیە هەموان بە گیانی بەرپرسیارێتییەوە بەرەو کۆنفرانس هەنگاو بنێین و دوپاتی كردەوە؛ کۆنفرانسی گۆڕان، بۆ هەموو گۆڕانخوازانە و سەکۆی کاری پێکەوەییە، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان هی هەمووانە و تەنها بە یەکگرتوویی و هەوڵی بەکۆمەڵ دەتوانین درێژە بەم ڕێبازە بدەین.
لای خۆیانەوە، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە سوپاس و ستایشی خۆیان بۆ ڕونكردنەوە و زانیاری و پێزانینەكانی دانا ئەحمەد مەجید دەربڕی و پاڵپشتی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و گەشبینی خۆیان بۆ ئایندەی بزوتنەوەی گۆڕان نیشاندا، بە ئامانجی سەرخستنی کۆنفرانسی کەرکوک و کاراکردنەوەی زیاتری ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆران و دواتریش ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان ڕێکخەری گشتی و نوێنەری ئۆرگانەکان کرا بە مەبەستی دروستکردنی بەرچاوڕوونی تەواو بۆ سەرخستنی کۆنفرانسی کەرکوک و پەرەپێدانی کارەکانی ڕەوەندی کوردی لە داهاتوودا.
https://gorran.net/Details_hawal.aspx?jimare=2799

14/02/2026

یەکدەنگی لە دەرەوە - ڕاشکاوی لە ناوخۆ
کەرکووک، وێستگەی ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی بزوتنەوەی گۆڕان
هاوڕێیان، دڵسۆزان، گۆڕانخوازانی ڕەسەن
ئەمڕۆ لە بەردەم وێستگەیەکی مێژوویی دەستپێدەکەین
تەواوی وتارەکە: https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=2366

Photos from Gorranlondon's post 10/02/2026

دەنگێکی دلێر لە لەندەنەوە بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا

سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی بۆ ڕەوەندی کوردی ٧٠ پەرلەمانتاری بەریتانیا هۆشداری دەدەنە حکومەت

زیاتر لە ٧٠ پەرلەمانتار و لۆردی بەریتانیا لە هەموو پارتە جیاوازەکان، پێکەوە نامەیەکی بەپەلە و مێژوویی ئاراستەی حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن.

هۆشداری دەدەن کە دۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕۆژئاوا لە لێواری کارەساتێکی مرۆیی و ئەمنیی گەورەدایە.

خاڵە سەرەکییەکانی نامەکە
• هۆشداری لە هێرشی هێزەکانی ڕژێم و گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچە کوردییەکان.

• ئەگەر پارسەنگی هێز تێکبچێت، مەترسی ڕاکردنی هەزاران چەکداری داعش لە زیندانەکان و سەرهەڵدانەوەی تیرۆر دەبێتە هەڕەشە بۆ هەموو جیهان.

• زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون و پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.

داواکارییان چییە؟
پەرلەمانتاران داوا دەکەن بەریتانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چیتر تەنها نیگەران نەبن، بەڵکو فشار بخەنە سەر دیمەشق و لایەنەکان بۆ

1. چەسپاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
2. پاراستنی مافە نەتەوەیی و دیموکراسییەکانی گەلی کورد.
3. کردنەوەی ڕێگەی هاوکارییە مرۆییەکان.

ئەم جوڵە دیپلۆماسییەی پەرلەمانی بەریتانیا نیشانەی ئەوەیە کە دۆخی ڕۆژئاوا کاریگەری لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە و نابێت ڕێگە بدرێت دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لەناو بچن

Photos from Gorranlondon's post 19/01/2026

بانگەوازێکی بەپەلە بۆ هەموو کوردانی بەریتانیا
نیشتمان بانگمان دەکات.. ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە!
بەهۆی ئەو بارودۆخە هەستیار و نالەبارەی ڕووبەڕووی ڕۆژئاوای کوردستان بووەتەوە و ئەو گوشارە سەربازییە توندەی خراوەتە سەر شەرڤانانی قارەمان، ئەرکی سەرشانی هەموومانە دەنگی مەزڵوومیەتی گەلەکەمان بگەیەنینە جیهان.
داوا لە سەرجەم ڕەوەندی کوردی لە هەموو شارەکانی بەریتانیا دەکەین، بەشدارییەکی کارا و شکۆدارانە بکەن لەم گردبوونەوەیەدا. ئێستا کاتی ئەوەیە پێکەوە، وەک یەک دەنگ و یەک هەڵوێست، لەبەردەم بڕیاربەدەستانی بەریتانیا بوەستین.
زانیارییەکانی گردبوونەوە:
• شوێن: لەندەن - لەبەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران 10 Downing
Street London SW1A 2AA
• بەروار: سبەی، سێشەممە ٢٠ / ١ / ٢٠٢٦.
• کات: سەعات ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ.
خاوەندارێتی لە خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری شەرڤانان ئەرکی نەتەوەیی هەموو تاکێکی کوردە.
Urgent Call to Action: Support Rojava
We call upon the entire Kurdish community in the UK to take a decisive stand. Rojava (Western Kurdistan) is facing a critical situation, and our brave SDF fighters are under immense pressure.
We must unite our voices in London to demand an end to this aggression and to show the world that Rojava is not alone.
Address: 10 Downing Street London SW1A 2AA
Date: Tomorrow, Tuesday, January 20, 2026.
Time: 1:00 PM.
Your presence is vital. Let’s be the voice of those resisting on the ground.

Photos from Gorranlondon's post 18/01/2026

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە باشور: ئیدانەی هێرش و پەلامارەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان دەکەین

کۆمیتەی باشووری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە سەرپەرشتی حاکم فاروق جەمیل، جێگری هاوسەرۆکی کەنەکە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری، کۆبوونەوەیەکی فراوانی بۆ هەڵسەنگاندنی دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ئامادەکارییە نەتەوەییەکان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئیدانەی هێرش و پەلامارەکانی سەر شاری حەلەب و ناوچە کوردنشینەکان کرا و جەخت لەسەر گرنگی هاوهەڵوێستی سیاسی و جەماوەری و ڕۆڵی میدیا و مامۆستایانی ئایینی لە پاڵپشتیکردنی تێکۆشانی گەلی کورددا کرایەوە.
هاوکات لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا وردەکارییەکانی ئامادەکاری بۆ بەستنی جڤاتی گشتی کەنەکە خرایە ڕوو کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوە بچێت، هەر لەو چوارچێوەیەشدا بەهرە محەمەد وەک نوێنەری فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بە خستنەڕووی تێبینی و پێشنیازەکانی بزووتنەوەکە سەبارەت بە ئەجێندای کۆبوونەوەکە و پرسە نەتەوەییەکان، بەشدارییەکی کارای لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

12/01/2026

لە باڵەخانەکانی شێخ مەقسودەوە بۆ نەمری؛ چیرۆکی ئەو کچەی نەیویست جەستەی ببێتە غەنیمەی داگیرکەر
لەم بەستەرەوە خوێنەری تەواوی وتارەکە بە:
https://www.knnc.net/Dreje_wtar.aspx?jimare=2327

Photos from Gorranlondon's post 11/01/2026

بێدەنگی بەرامبەر تیرۆر، هاوبەشییە لە تاوان

لەندەن بۆ جاری دووەم، ڕەوەندی کوردی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرفراوانمان لەبەردەم تەلەفزیۆنی BBC ڕێکخست. ئەم چالاکییە وەک پشتگیرییەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و سەرکۆنەکردنی ئەو هێرش و قەتڵوعامانە هات کە لە دژی هاووڵاتیانی کورد لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب ئەنجام دەدرێن.

ناڕەزایەتی دژی بێدەنگیی میدیایی

بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی چەندین دروشم، ڕەخنەی توندیان لە سیاسەتی میدیایی دەزگای BBC گرت. خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم دەزگایە بێدەنگیی هەڵبژاردووە لە ئاست ئەو تاوانە مرۆییانەی کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەتی سوریا وتورکیا لە حەلەب و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوا دەکرێن.

داواکاری و پەیامی خۆپیشاندەران

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و هاونیشتمانیانی دانیشتووی بەریتانیا تێیدا بەشدار بوون، جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کرایەوە

• داواکرا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بخاتە سەر تورکیا و گروپە چەکدارەکان بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل.
• داواکرا لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ڕێگری لە کارەساتی مرۆیی بکرێت.
• بەرپرسیاریەتی میدیایی: بەشداربووان داوایان کرد میدیا جیهانییەکان، بەتایبەت میدیاکانی بەریتانیا، بەبێ لایەنداری ڕاستییەکانی ناوچەکە دەگوزەرێت بۆ جیهان بگوازنەوە.

ئەم جوڵانەوەیەی ڕەوەندی کوردی لە کاتێکدایە کە بارودۆخی مرۆیی لە حەلەب و باکووری سووریا بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانەوە لە دۆخێکی مەترسیدایە و چالاکوانان جەخت لە بەردەوامیی چالاکییە مەدەنییەکانیان دەکەنەوە تا گەیاندنی دەنگی مەزڵومییەتی گەلی کورد بە ناوەندە بڕیاربەدەستەکان.

Want your business to be the top-listed Government Service in London?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Xabat
London
12345