02/06/2026
This month, we witnessed the remarkable impact of art, literature, and cinema in shaping Kurdistan's global narrative. The launch of the first Birmingham Kurdish Film Festival exemplifies our commitment to cultural diplomacy and showcases the talent within our community. The partnership with the UK Consulate General in launching the Raparin Regional Development Agency marks a significant step toward sustainable economic growth and innovation. We aim to expand cultural horizons and foster professional partnerships in the creative sectors.
KRG Representation: Welcome to our May Newsletter
Email from KRG UK WELCOME TO OUR MAY NEWSLETTER This month, our global narrative was beautifully shaped by the power of art, literature, and cinema. From inspiring art exhibitions that showcase our he
01/06/2026
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی ناساندنی په‌رتووکی زارۆکانی زاگرۆس و پێشانگای هونه‌ری ده‌بێت.
له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردستان، کاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی و پێشانگای هونه‌ری و ناساندنی په‌رتووکی زارۆکانی زاگرۆس ده‌بێت.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ستخۆشی له نوسه‌ری گه‌نج شاد ڕه‌ووف قه‌زاز کرد که له په‌رتووکه‌که‌یدا که‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و ئه‌فسانه زیندوو ده‌کاته‌وه له شاکارو چیرۆکی شازه‌ده‌یه‌ک له ڕووبه‌ڕوویونه‌وه‌ی ئاسته‌نگییه‌کان و خۆڕاگری به‌رامبه‌ر نه‌رێته‌کان.
هاوکات سوپاس و پێزانینی قوڵی ئاراسته‌ی ئاماده‌کارانی پێشانگاکه کرد که ژماره‌یه‌ک تابلۆی نایابی هونه‌رمه‌ندانی له‌خۆگرتبوو.
31/05/2026
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی نمایشی فیلمی ( مه‌نهۆڵ ) ده‌بێت.
له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردستان، کاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی نمایشی فیلمی مه‌نهۆڵ ده‌بێت که ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی و دۆستانی هونه‌رو که‌لتوور ئاماده‌بوون.
دیرۆک و سینارێۆی فلمه‌که په‌یامه‌کانی خۆشه‌ویستی و قوربانیدان، خۆڕاگری، یه‌کسانی جێنده‌ری و دڵڕه‌قی و چاوچنۆکی ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان و دۆخی دواکه‌وتنی مووچه، تێیدا ڕه‌نگی داوه‌ته و کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه به‌جێده‌هێڵێت.
په‌یامه‌کانی ناو فیلمه‌که لێکدانه‌وه و تێڕوانینی زۆر هه‌ڵده‌گرن له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ستخۆشی له نوسه‌رو ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که دیاکۆ بایز کر، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵ و نواندنی سه‌رنجڕاکێشی ئه‌کته‌ری ناودار ڕزگار باهیر کرد که به‌خۆشحاڵییه‌وه میوانی تایبه‌تی ڕۆژی نمایشی فلمه‌که بوو.
هاوکات سوپاس و پێزانینی قوڵی ئاراسته‌ی ئاماده‌کارانی نمایشی فلمه‌که کرد که به‌سوپاسه‌وه ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردستانی درووست کرد که پێبه‌ش نه‌بن له دیتنی فلمه‌که.
20/05/2026
له‌چوارچێوه‌ی بره‌ودانی به‌رده‌وام به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردستانی، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له شانشینی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی دیاری جالییه‌ی کوردستانی، به‌شداری بۆنه‌یه‌کی تایبه‌ت به ساڵیادی هونەرمەندی مەزن محمد عباس بەهرام ده‌کات که له‌لایه‌ن ماڵی هونه‌ری مریه‌م خان ڕێکخرابوو.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم وێڕای ده‌ستخۆشی بێئه‌ندازه له سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ماڵی هونه‌ری و هونه‌رمه‌نده ئازیزه به‌شداربووه‌کان له ڕێکخستن و پێشکه‌شکردنێکی شایسته له یادی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو، هاوکات بۆنه‌که‌ی به وه‌فادارییه‌کی گه‌وره له‌لایه‌ن دۆستان و هه‌واداران و ڕه‌وه‌ندی کوردستانی وه‌سفکر به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کوردستان محمد عباس بەهرام که به‌رهه‌مه‌کانی له هزر و دڵماندا بووه‌و ده‌مێنێته‌وه.
سوپاسی هه‌مو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌شداربوون له به ئه‌نجامگه‌یاندنی یادی ساڵێک تێبه‌ڕبوون به‌سه‌ر ماڵئاوایی هونه‌رمه‌ند محمد عباس بەهرام ده‌که‌ین.
18/05/2026
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانیانی بەرێز لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکەین.
بەو بۆنە پیرۆزەشەوە، بە پێویستی دەزانین بە هاوڵاتیانی بەڕێز رابگەیەنین کەوا پشووی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی دووشەمە ٢٥ی ئایار دەستپێدەکات و هەینی ٢٩ی ئایار کۆتایی دێت، وە رۆژی دووشەمە ١ی حوزەیران جارێکی تر دەست بە دەوام دەکرێتەوە.
دووبارە جوانترین پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەکەین و هیوای کاتێکی خۆش و ئارامتان بۆ دەخوازین.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٨ی ئایاری
ئاگادارییەك سەبارەت بە پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو،www.uk.gov.krd. بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانیانی بەرێز لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکەین.
06/05/2026
Kurdistan is the rock on which stability in the Middle East can be built
Hamish de Bretton-Gordon
Kurdistan is the rock on which stability in the Middle East can be built
The Peshmerga were the backbone of the ground campaign against Isis. Britain should renew its support for the Kurdish region
06/05/2026
Kurds under fire: Iraq’s Kurdistan region deepens UK ties as Iran strikes intensify
Kurds under fire: Iraq’s Kurdistan region deepens UK ties as Iran strikes intensify | LBC
Security consultant Aran Dharmeratnam examines the struggles of Iraq’s Kurds and a relationship with Britain forged in adversity.