09/08/2025
بەهۆی نەبوونی هەستی هەست کردن بە بینین و گرینگی تونای خود بەرامبەر نیشتیمانێکی ئازد ، بۆتە هۆی ئەوەی کەوا گەنجان و لاوان و پیرو مندالان و تەنانەت کەم ئەندامانیش ، نەتوانن وێنایێکی جوان و خۆشەویستیێکی بێ سنور بەیێکتر ببەخشن و لەخزمت نیشتیمانێک خەرجی بکەن کە وا هەموویان رکابەری ئەوە بکەن کەوا خزمەتی کۆمەلگایێک بکەن کەوا لە بەرامبەر جیهان دا لە گشت بوارە جۆراو جۆرەکان دا لە نمونە : بواری زانستی تەکنەلۆجیاو ، زانستی خوێندن و زانستی سیاسەت و کشتوکال و وەرزش و هونەر و هتد .
بەلام گەر کوردستان تەنها لەچوارچێوەی ولاتێکی بەناو عێراق دا کەوا کورد بەرێژەی دانیشتوانی دا کەمینەیەو کەوا نزیکەی تەنها لە سەدا ۱۷ ی کۆی ژمارەی دانیشتوانی پێکدەهێنێت .
ئەمەش وادەکاتن کەوا گەنجان هەست بەو خۆشەویستییەی کەوا لەنێوان توانا و نیشتیمان دا دروست دەکاتن ، هەستی پێنەکاتن ، بەلکو ئەوەی کەوا هەیە تەنها لەنێوان شارێک و شارێکی تردا یە ، چونکە تاکی کورد ئەبێت لە ژێرناوی عێراق دا خۆی لەگەل جیهان دا بناسێنێتن و وە لەهەموو بوارەکانی کەباسم کرد ناتوانێتن رکابەری بکاتن و تواناکانی بەجیهانی بکاتن .
نوسینی شکیب شهب
ئەندامی ڕێکخراوی داکۆک
01/08/2025
شاسوار عبدالواحد دزە
ئەم کابرایە لە سەرەتای دروستکردنی رێکخراوی نەوەی نوێ وە تاوەکو ئێستا هیچ پرۆژەیێکی بۆ یێکخستن و دامەزرادندنی هێزی نیشتیمانی کوردستان نەبوەو و وە هیچ پرۆژەیێکیشی بۆ ناوچەداگیرکراوەکانی بەناو ماددەی 140 نەبوەو وە تەنانەت هیچ پرۆژەیێکیشی بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان نەبووەو وەهەروها هیچ پۆژەیێکیشی نە ڵە بواری وەرزشی و ئابوری یەوە ێشکەش نەکردووەو بلاوی نەکردۆتەوە تا وەکو خزمەت بە کۆمەلگاو خەلکی کوردستان بکاتن بەلکو تەنها رەخنەییان لە حکومەتێکی دوو ئیدارەیی کردووە لە بەرامبەر بەغدا و هەمیشە پێییان وابووە تا پارتی و یێککێتی نەروخێ ناتوانن خزمەت بە کوردستان بکەن بەڵام بەداخەوە هەمیشە خەلکییان فریو داوەو بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە دەنگییان زییادکردووە و کەچی هیچ پرۆژەیێکیان نەبووە بۆ خزمەتی کوردستان لەکاتێکدا هەموو رێکخراوو حیزبێک ئامانجی خزمەتکردنی خەلکە جاچ بە ماددی و چ بە مەعنەوی بێتن .
نوسینی شکیب
ئەندامی رێکخرای داکۆک
25/05/2025
چەمکی خێزانی سیاسی
بەرێوەبردنی ئەم دوو بەشەی ژێر دەستی یێکێتی و پارتی بریتین لە بەرێوەبردنی سیاسەت لە ژێر ناوی نیشتیمانی کوردستان و دیموکراسی و ئازادی کوردستان ، بەلام لە روالەت دا وەکو جلوبەرگێکی جوانی رەونەقدار وایە کە کراوەتە سەر ناونیشانی بەرێوەبردن و راپەراندن و نەخوێندنەوەی راستی ، ئەگەرنا لەراستیدا تەنها دیزاینێکی جوانەو وە ناوەرۆکەکەی پرە لە دزینی سامان و گرتنی خەلک و هەرەشەکردنە لە هەموو ئەوانەی بیانەوێتن لا بدەن لە هەموو ئەو خالانەی کەوا دوورن لە خزمەتکردنی چەمکی خێزانی یان ، دەیانەوێت چەمکی بنەمالەیی بکرێتە سەرووی سیاسەتەوە چونکە تا ئێستا هیچ دادایێک و یاسایەک بۆی نی یە لێکۆلینەوە و دادگایی لە هیچێک لەو مولک و سامانەی کە وا ئەوان بەنای چەمکی سیاسی خێزانی و بنەمالەیی یەوە؟تەسەروفاتی پێوە ئەکەن کەلێرەدا تەنانەت هیچ خێزانێک وەکو یێک کەس ناتواننبیربکەنەوە لەبواری ئەخلاقی و مەدەنی یەوە جاچۆن سیاسەتێکی لێوە درێژئەکرێتەوە لە کاتێک دا هیچ پێوەرێک بۆ بەدەست هێنانی بەرپرسیاریەتی لە رێگای تواناو هەولدانەوەبوونی نامێنێتن.
نووسینی
شکیب شهاب
ئەندامی رێکخراوی داکۆک
19/05/2025
رووخاندنی حوکمی دیکتاتورییەت
وەک دییارە هەموو حوکمێکی نادادپەروەرو حوکم بە دەسەلات لە پێناو چەوساندنەوەی گەلەکەی ئەگاتە ڕێگایێکی بێ دەرچە و تەنانەت هەموو ئەو خەلکانەی کەوا لەپێناو پارەوە داکۆکییان لە حوکمێکی گەندەل و دکتاتۆر کردووە نایەن بۆ هاندان و راگرتنی حوکمێکی دکتاتۆر چونکە بەشێکی هەرە زۆرییان لەکاتی بەهێزی دکتاتۆرییەت دا تەنها ویژدانیان گۆریوەتەوە بە پارە ، وە تەنانەت هەموو ئەو وولاتەنەشی کەوا لە رابردوودا پشت و پەنای ئەم دەسەلاتە بوونە نابنە فریاد رەس و رزگارکەر چونکە بەرژەوەندی کۆمەلگا ئەکەوێتە پێش خەلک ، بێگومان لە کۆتایی ئەم شانۆ گەرییەدا دادپەروەری و راستی و ویژدان سەردەکەوێت بەسەر گەندەل کاران و دەسەلاتی چەوسێنەر و دکتاتۆر ، ئەمەی کەوا لە کوردستان دا دەگوزەرێت بریتی یە لە قۆرغ کردنی دەسەلات و دابەشکردنی دا بەسەر دوو زۆنی سەوز و زەردا وە بێگومان دابەشکردنی کوردستان ودزینی پارەی خەلک و گرتنی چالاکوان و چەوساندنەوەی خەلک باشترین پێناسەیە بۆ ناساندنی دەسەتدارانی دکتاتۆر ، بێگومان هیچ خەلکێک حەزناکات شوێنی لەدایک بوونی و خاکی بەجێ بهێلێتن گەر حوکمێکی دادپەروەر حوکم بەسەر خەلک دا بکاتن ، هیوادارم چالاکوانان و ئەندامانی رێکخراوی داکۆک زۆر بە ویژدانانە بەژداربن لە چالاکیەکانیان بەشێوەیەکی دیموکراسیانە و دەنگی دادپەروەری بگەینن بە ئازادیخوازان .
نوسینی شکیب شهاب
ئەندامی رێکخراوی داکۆک