Gwndy

Gwndy

Share

گوندی گريانە دەکەوێتە سنوری پارێزکای هەڵەبجەی شەهيد

01/06/2026

🌹 سوپاس و پێزانین بۆ ئەنجومەنی گوند 🌹
هاوگوندیانی خۆشەویست..
پاکڕاگرتن و خزمەتکردنی مزگەوتی گوندەکەمان، ئەرکێکی ئایینی، ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیی سەرشانی هەموو لایەکمانە.
لێرەوە بەناوی (پەيچی گوندی گريانەوە) دەستخۆشییەکی گەرم و بێپایان لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی گوند دەکەین بۆ ماندووبوون، کار و چالاکییە بەردەوامەکانیان، بەتایبەت لەم هەڵمەتی پاککردنەوە و سەرپەرشتیکردنەی مزگەوتدا.

هەمیشە کار و دڵسۆزیتان جێگەی شانازی و پێزانینی ئێمەیە. خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە و سەرکەوتووتان بکات لە کارەکانتاندا. # گوندی گريانە

26/05/2026

🌙 جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت ✨
تقبّل اللّه منّا ومنّکم صالح الأعمال
بە ناوی تەواوی ئەدمینەکانی پەیجی (گوندی گریانە) وە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان ئاراستە دەکەین. لە خودای میهرەبان داواکارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، خۆشی، تەندروستی و بەختەوەری بۆ هەموو لایەک.
هەموو ڕۆژێکتان هەر خۆشی و شادی بێت 🌷
گەردنی هەموان ئازاد بێت و گەردنی ئێمەش ئازاد بکەن ئەگەر کەم و کورتییەکمان هەبوو بێت 🤝

لەگەڵ ڕێزمان : پەیجی گوندی گریانە 🏷️

Photos from Gwndy's post 22/05/2026

شەوی پێنج شەمە بەرواری ٢١-٥-٢٠٢٦ بەڕێز کاک (بەرزان عثمان) ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان سەردانی ماڵی کاک(عطا فاضل) ی کرد بەمەبەستی پیرۆزبای بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ئەنجومەنی گوندی گریانەو دوای گەیاندنی پیرۆزبای دەست خۆشی لەستاف و ڕێکخەری هەڵبژاردنەکە کرد کە توانیان نمونەیەکی جوانی دیموکراسی پیشان بدەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەنجومەنی هەڵبژێردارو خواست .لای خۆیە ئەنجومەنی گوندیش سوپاس تایبەتی کرد بەبۆنەی سەردانەکەو پاڵپشتی بەڕێزێیان.

21/05/2026

وەک یەکەم ئەرک و چالاکی ئەنجومەنی گوند بەڕێز (کاک عطا فازیل ) ئەنجومەنی گوندی گریانە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە هەستان بە پاک کردنەوەی جادەی گوند .جێی خۆیەتی سوپاس و دەست خۆشی تایبەت ئاراستەی بەڕێزان بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە بکەین هیوای بەردەوامیان بۆ ئەخوازین لەو جۆرە خزمەتانە، وەسوپاسی تایبەت بۆ بەڕێزان کاک(ٲسکندر حمەامین و کاک طارق تۆفیق و کاکە محمد ئارام ) کەئەمڕۆ لەگەڵیان بون وەک هاوکار هیوای تەندروست باشیان بۆ دەخوازین و نمونەیان زۆر بێت.

Photos from Gwndy's post 17/05/2026

🛑 پیرۆزباییەک لە پەیجی گوندی گریانەوە
هاوگوندانی بەڕێز، دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لەلایەن سەرۆک خێزانەکانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێز (کاک عەتا فازیل) دەکەین کە توانی متمانەی زۆرینە بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەنجومەنی نوێی گوندەکەمان.

📌 ئەنجومەنی گوند چییە
ئەنجومەن نوێنەری فەرمی گوندەکەیە لەبەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، کە ئەرکی سەرەکی گەیاندنی داواکارییەکان، چاودێریکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخستنی کاروباری ناوخۆیی گوندەکەیە.

سەرکەوتنی کاک عەتا لەم ئەرکەدا بەندە بە هاوکاری و پشتیوانی یەک بە یەکی ئێمەوە. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و هیوادارین پێکەوە بتوانین زۆرترین خزمەت بە گوندی گریانە بکەین #پەيجی گوندی گريانە

16/05/2026
Photos from Gwndy's post 16/05/2026

بۆ/ سەرجەم خەلکی خۆشەویستی گوندی گریانە
بە ناوی دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەوە، سوپاس و دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی یەك بە یەکی ئێوەی بەڕێز دەکەین کە بەشدارییەکی چالاک و دڵسۆزانەتان هەبوو لە پرۆسەی هەڵبژاردنی موختاری نوێی گوندەکەمان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٦.
ئامادەبوونی ئێوەی بەريز و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە شێوازێکی هێمن و شارستانی، نیشانەی ئاستی بەرزی ڕۆشنبیری و تەبایی و خۆشەویستیتانە بۆ گوندەکەمان.
سوپاسی تایبەت بۆ:
• سەرجەم دەنگدەرانی بەڕێز.
• ئەو بەڕێزانەی کە هاوکارمان بوون لە ڕێکخستنی هۆڵ و سەرکەوتنی پرۆسەکە.
• سوباسی تايبەتمان هيە بۆ کاندیدە بەريزکان بۆ قبوڵکردنی ئەنجامەکان.
دووبارە دەست خۆشیتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ موختاری هەڵبژێردراو دەخوازین لە خزمەتکردنی گوندی گریانە.
لەگەڵ ڕێزدا...
دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی گوندی گریانە

13/05/2026

سم الله الرحمن الرحیم
‎‏‎مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا)
‎هەمومان هی خواین هەر بۆلای خوا ئەگەڕێێنەوە
‎بەناوی گوندی گريانةوة پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خزمانی(دەررشيش) دەکەين دڵگرانین بۆکۆچی دوای.
دادە (خەدیجە مەحمود ئەحمەد) خيزانی کۆچکردو (عومەر کويخا حمەئەمين) دەرەشيشی دايکی کاک عوسمانی و کاک اسماعيل و کاک بەکر ریشە و کاک بورهان و کاک سۆران و حەپسەخان)
(لەخوای گەورە داواکارين جيگای بەهەشت بيت {انا الله وانا اليه راجعون} #گوندی گريانە

Want your business to be the top-listed Government Service in Manchester?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Manchester