28/04/2026
ئاگاداری ئەم وەکیلانە ئەکەین ناویان لە لیستەکەدا هاتوە سەردانی لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕیوەبەرایەتی کەل و پەلی بازرگانی خۆراک بکەن لە سلێمانی بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانکی وەکالەتەکەیان
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت, Government Website, Sulaymaniyah, Arbat.
28/04/2026
ئاگاداری ئەم وەکیلانە ئەکەین ناویان لە لیستەکەدا هاتوە سەردانی لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕیوەبەرایەتی کەل و پەلی بازرگانی خۆراک بکەن لە سلێمانی بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانکی وەکالەتەکەیان
04/04/2026
ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە ئەکەین تازە زەواجیان کردوە بەڵام بەهۆی وەستانی ئیش و کاری فۆڕمی خۆراک خانەیان جیا نەکردوەتەوە و تا ئێستا فۆڕمیان نییە بۆ ئەوەی سودمەند بن لە وەرگرتنی غاز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت بەشی خۆراک بکەن بۆ ئەوەی پشتگیریان بۆ بکرێت بۆ وەرگرتنی غاز.
ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن
١. کارتی نیشتمانی سەرۆک خێزان
٢. بەڵگەنامەی هاوسەرگیری ( عقد زواج )
30/03/2026
ئاگاداری دانیشتوانی شارۆچکەی عەربەت ئەکەین بەمەبەستی وەرگرتنی غاز پێویستە فۆڕمی ئەصلی خۆراکیان پێ بێت فۆڕمی (٢٠٢٠-٢٠٢١ )
بە پێچەوانەوە بێ بەش ئەبن لە وەرگرتنی غاز
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت
25/03/2026
🔻ئاگاداریەک لەقائیمقامیەتی سلێمانیەوە؛
🔴قائیمقایەتی سلێمانی بەشداربوانی موەلیدەکانی سنوری قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دڵنیا دەكاتەوە کە پێدانی پێشینەی دوەم بە خاوەن موەلیدەکان ئاساییە و زیادەی بڕە پارەی پێشینەی دوەم بەهەدەر ناچێت و وەک قەرز لای خاوەن موەلیدە ئەمنێتەوە بۆ پێدانی کارەبای داهاتو.
24/03/2026
ئاگاداری دانیشتوانی سنوری ناحیەکەمان ئەکەین لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیە خاوەن موەلیدەکانی سنوری ناحیەکەمان دەست دەکەن بە کۆ کردنەوەی بڕە پارەی بەشی دووەمی کار پێکرنی موەلیدە تکایە هاوڵاتیان پابەند بن بە پێدانی بڕە پارەی دیاری کراو کە بڕی (٧٠٠٠) دینارە .
لەگەڵ ڕێزدا
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت
٢٤/٣/٢٠٢٦
18/03/2026
ئاگاداری دانیشتوانی سنوری ناحیەکەمان ئەکەینەوە کارپێ کردنی موەلیدە ئەهلیەکانی سنوری ناحیەی عەربەت بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە
١. ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری ١٩/٣/٢٠٢٦ موەلیدەکان لە کاتژمێر 4:00ی پاش نیوەرۆ هەتا کاتژمێر 6:00ی سەر لە بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان کاری پێ بکرێت ئەگەر کارەبای نیشتمانی نەبوو
٢. لە پاش نیوەرۆی یەکەم ڕۆژی جەژنەوە و ڕۆژانی دواتر موەلیدەکان لە کاتژمێر 4:00ی پاش نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو کار بکەن
01/03/2026
ئاگاداریەک لەبەشی کشتوکاڵی عەربەتەوە
ئاگاداری جوتیارانی سنوری بەشەکەمان دەکەین ئەوانەی پشکنینی کێڵگەکانیان بۆ کراوە بۆ ناو نوسینیان بۆ سایلۆو ڕەسیدی گەنم ،هەر جوتیارێک فۆرمی هەژماری منی پڕنەکردۆتەوە تکایە سەردانی بەشەکەمان بکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو فۆرمە دوا وادە ڕۆژی 10/3/2026 بە پێچەوانەوە ، ناونوسینەکانیان بۆ سایلۆ و ڕەسیدی گەنمەکانیان هەڵدەوەشێتەوە و نانێردرێت بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ، بۆ زانیاری هەمو لایەک ئەم وادەیە کە دیاری کراوە بۆ ناونوسین نی یە بۆ ڕەسیدی گەنم ،بەڵکو بۆ ئەوانەیە کەناونیان نوسیوە بۆ ڕەسیدی گەنم و فۆرمی هەژماری منیان پڕنەکردۆتەوە.
22/02/2026
01/02/2026
ئەمڕۆ بەرواری 1 / 2/ 2026
لیژنە هاوبەشەکانی ناحیەی عەربەت سەربەلیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانیە سەردانی سەرجەم گۆشت فرۆشەکانی ناو عەربەتیان کرد وە سەرەڕای دەست خۆشی لە هەندێ قەساب و دەستیان گرتوە بەسەر بڕێک گۆشتی نەشیاو پسوڵەی سەرپێچیان بۆ ئەو شوێنە کردوە ڕێنمایی تەواویان پێ داون بەدووبارە کردنەوەی هەر سەرپێچییەک مۆڵەتی گۆشت فرۆشیان لێ وەردەگیرێتەوە و ناتوانن بەهیچ شێوەیەک قەسابی بکەن .
لەگەڵ ڕێزدا ……
29/01/2026
ئاگاداری….