قادر عەزیز: یەکێتی لەگەڵ حکومڕانیەکی هاوسەنگ و دادپەروەرانەیە
لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەر و هاوڵاتیانی سنوری بازنەی هەولێری یەکێتی، قادرعەزیز یاریدەدەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ حکومرانیەکی هاوسەنگ ودادپەروەرانەیە و کارەکانی بەبێ جیاکاری و خۆسەپاندن دوور لە پاوان خوازیبێت.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە لە چاوەروانی ئێمەدا دەبیت بۆ راستکردنەوەی هاوسەنگی هێز و گۆرانکاری لە حکومڕانی.
Qadir Aziz
تاكه په‌یجى فه‌رمى به‌رێز قادر عزیز .
.This is the one and only official page of Qadir aziz
تاكه په‌یجى فه‌رمى به‌رێز قادر عزیز
الصفحه الرسميه قادر عزيز
.This is the one and only official page of Qadir Aziz
سەردانی هەڤاڵ قادر عزیز بۆ قەزای قوشتەپە.
27/09/2024
خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى كوردستان
كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ، كوردستانیانی ئازیز.
هه‌روه‌ك ئاگادارن له دوێنێوه كوردستان پێیناوه‌ته قۆناغێكى تازه‌وه كه ئه‌ویش هه‌ڵبژاردن بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانه.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌ك هه‌مووان ناویان لێناوه گرنگ و چاره‌نوسسازه ، كه ئومێد ده‌كرێ هه‌روه‌ك لێى چاوه‌روان ده‌كرێ گۆرانكارى راسته‌قینە له ده‌سه‌ڵات و حكومرانى كوردستان دروست بكات. هه‌ڵبژاردنى راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه ئاڵوگۆر له ده‌سه‌ڵاتدا بكات ، نه‌ك شه‌رعیه‌ت بداته‌وه به مانه‌وه‌ى هه‌مان ده‌سه‌ڵات كه ملهورانه كوردستانى گه‌یاندۆته ئه‌و دۆخه.
بۆیه له‌و رۆژه‌دا داوا له خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى كوردستان ده‌كه‌م به ئامانجى ئه‌و گۆراكاریه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و به هۆشیارى و ویژدانه‌وه ده‌نگ به لیست و كاندیدى شایسته‌ى خۆیان بده‌ن.
هه‌روه‌ك داوا له یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كان ده‌كه‌م كه به گه‌رمییه‌وه به‌شدارى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن و ده‌نگ به لیسته‌كه‌ى خۆیان لیستى ژماره (129) بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ك ناومان لێهیناوه كۆتایی به قۆرخكارى و خۆسه‌پاندن بهێنین و له برى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و سه‌قه‌ت و نیشتیمان فرۆشه ، ده‌سه‌ڵاتى راسته‌قینه‌ى گه‌ل بۆ خاوه‌نى خۆى بگه‌رێنینه‌وه.
بۆ پێشه‌وه ، به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنى چاوه‌روانكراو ، هه‌ر بژین.
قادر عزیز
یاریدەدەری سەرۆکی
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان
26/9/2024
06/01/2024
ماڵئاوا مامۆستا ابوبكر
زۆر به‌داخه‌وه دوێنێ شه‌و (5/1/2024) دواى ململانیه‌كى چه‌ند مانگى لەگەڵ نه‌خۆشى له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى ئه‌ڵمانیا مامۆستا ابوبكرى پورزام كۆچى دوایی كرد.
مامۆستا نمونه‌ى پیاوێكى پاك و دڵسۆز و كورد په‌روه‌ر و رۆشنبیر بوو ، كه له‌ده‌ستدانى خه‌ساره‌تێكى گه‌وره بوو بۆ هه‌موومان.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆمان و له مامۆستا قه‌دریه‌ى هاوسه‌رى و منداڵه‌كانى و مام سلێمانى برای و ماهیه خانى خوشكى و خاڵه محمه‌دى مامى و خزمه‌كان به گشتى ده‌كه‌م و له خوداى گەورەش داواكارم گیانى مامۆستا به به‌هه‌شتى به‌رینى خۆى شاد بكات.
قادر عزیز
6/1/2024
01/03/2022
بۆ براى به‌رێزم كاك كۆسره‌ت رسول على سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌اڵى كۆچى دوایی دایكى جه‌نابتمان پێگه‌یشت ، به‌م بۆنه خه‌مناكه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌رێزتان و له‌رێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه سه‌ره‌خۆشى له خوشك و برا و خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م. له خواى گه‌وره داواكارم كه ئه‌مه دوا كۆستى بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان بێت و گیانى دایكه زوبیده‌ى خوالێخۆشبوتان به به‌هه‌شتى به‌رینى خۆى شاد بكات، ته‌مه‌نى درێژ بۆ جه‌نابتان.
هه‌ڤاڵتان
قادر عزیز
28/2/2022
19/11/2021
ماڵئاوا خاڵی خۆم
دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی کرۆنا ، دوێنێ ئێوارە مخابن خاڵی بەرێزم (محمد یوسف) کۆچی دوایی کرد.
خاڵم محمد پێشمەرگەیەکی دێرین و ماندوونەناس بوو ، برای فەرماندە و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر ((عوسمان یوسف)) ناسراو بە (عریف عوسمان) بوو ، کە یەکێک لە ئامر هێزەکانی شۆرشی ئەیلول بوو ، هەروەک باوکی هەریەک لە (یوسف ، سمکۆ ، سەرەتا ، گۆرەز ، ئاکۆ) ، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەمان و لە سەرجەم خزمان و دۆستان دەکەم و خوا سەبووری هەمووان بدات و جێگەی خاڵیشم بەھەشتی بەرین بێت.
هەروەک سوپاس و پێزانینم بۆ ئەو هەموو خزم و کەس و دۆست و ناسیاوە خۆشەویستانە کە دوێنێ درەنگی شەو ئەزیەتیان کێشا لە رێورەسمی ناشتن و بەخاکسپاردنی تەرمی خاڵم بەشداریان کرد. بەهۆی نەخۆشی کرۆنا پرسەمان دانەناوە.
خوا پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە.
قادر عزیز
۱۹/۱۱/۲٠۲۱
07/09/2021
ئێواره‌ى ئیمرۆ (7/9/2021) له شارى سلێمانى پێشوازیم كرد له به‌رێز كاك لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى ، له دیدارێكدا وێراى باسكردن له بارودۆخى سیاسى كوردستان و عێراق و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ، هه‌ردوولا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ى بارودۆخى نێوخۆى یه‌كێتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به رێكارى حزبى كرده‌وه.
23/11/2020
بۆ بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو لیوا محمود بێسه‌رى
به‌داخێكى گرانه‌وه ، هه‌واڵى كۆچى دوایی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ى رۆژه سه‌خته‌كان و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سكرتاریه‌تى سه‌رۆك مام جه‌لالم پێگه‌یشت ، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم ئاراسته‌ى هێزه‌كانى سكرتاریه‌ت و بنه‌ماڵه و كه‌س و كارى به‌رێزى خوالێخۆشبوو كاك محمود و سه‌رجه‌م خزمانى عه‌شیره‌تى بێسه‌رى ده‌كه‌م ، له خوداى گه‌وره‌ش داواكارم ئه‌مه دوا كۆستى بنه‌ماڵه به‌رێزه‌كه‌ى بێت و گیانى كاك محمودیش به به‌هه‌شتى به‌رینى خۆى شاد كات.
قادر عزیز
23/11/2020
وتارى هه‌ڤاڵ قادر عزیز له رێوره‌سمى به‌خاك سپاردنى كاك قادرى حاجى على.
03/10/2020
لەیادی سێ ساڵەی ژیانئاواییدا
وەفاداری بۆ سەرۆك مام جەلال
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كەناڵی كوردسات، قادر عەزیز، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەبارەت بەوەفاداری لەسیاسەتی حەكیمانەو لەژیانی تایبەتی سەرۆك (مام جەلال)دا، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: ئومێد دەكەین، ئێمەی یەكێتی هەموومان بتوانین وەفاداری وەفاكانی مام جەلال بین، چونكە جەنابیان وەفاداری نەتەوەكەمان و میللەتەكەمان و وەفاداری حزبەكەی و هاوڕێكانی‌و سەرجەم مرۆڤایەتیش بوو.
لەلێدوانە تایبەتەكەدا، قادر عەزیز، رایدەگەیەنێت: لەسێ ساڵەی كۆچی دوا ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال، رابەرو سەركردەی گەورەی گەلەكەمان، سه‌ره‌تا سڵاو ده‌نێرم بۆ گیانی پاكیان و سەرجەم شەهیدانی سەربەرزی گەلەكەمان.
بێگومان سەرۆك مام جەلال، بەشاهێدی هەموو دنیا سەركردەیەكی لۆكاڵی نەبوو، بەڵكو سەركردەیەكی نێودەوڵەتی بوو، لەهەموو بواره‌كاندا، سەركردەو كەسایەتییەكی دیار و لێهاتوو بوو.
كاتێكیش لەبارەی وەفاوە باسی جەنابی مام جەلال دەكەین، دەبێت بڵێن: مام بەڕاستی سەركردەیەكی وەفادار بوو، هەموو كەسێكی دەخوێندەوە، ئەوەی رۆژێك لەڕۆژان خزمەتێكی كردبێ، لێی نزیك بوبێت‌و قوربانییەكی دابێت بۆ میللەتەكەی، لەبەرچاوی بووەو پێزانینی بۆی هەبووە و یارمه‌تى داوه.
لەمانگی ئازاری ساڵی (1978)دا، بۆ یەكەمینجار له نۆكان بەدیداری جەنابی مام شاد بووم و هەر لەوكاتەوە لێك نزیك بووبین، یا دووربوبین، كێشە هەبووبێ، یان نەبووبێ، بەیەكەوە بوین، بەدرێژایی ئەو ساڵانە كە نزیكەی (40) ساڵ دەكات، هیچ كاتێك پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆك مام جەلال نەپچڕاوە، هەتا ئەوكاتانەی كێشەش هەبووبێ، ناوە ناوە بەڕێزیان تەلەفۆنی كردووە‌و دەیوت (وەرە فسەكە فسكێك بكەین‌و دوو قسەش بكەین) هه‌ر خۆشى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ى ده‌كرد. ئەوەش دەیسەلمێنێ كە جەنابیان هیچ شتێكیان لەبەر دڵی نەبوو، رق‌و قینە لەلای بەڕێزیان بوونی نەبووە، تەنانەت ئەگەر شتێكیش هەبوایە ئەوا كاتی بووەو دواتر بۆی راستدەكردیتەوە، بۆیە بەڕاستی مام، سەركردەیەكی وەفادار بوو.
بۆیە ئومێد دەكەین، ئێمەی یەكێتی هەموومان بتوانین وەفاداری وەفاكانی مام جەلال بین، چونكە جەنابیان وەفاداری نەتەوەكەمان و میللەتەكەمان و وەفاداری حزبەكەی و هاوڕێكانی‌و سەرجەم مرۆڤایەتیش بوو.
دیاره ئێمەش ئەوەندی لەدەستمان هاتبێ، درێغیمان نەكردووە لە بەوەفاداری مانەوە بۆ رێبازه‌كه‌ى، بەڵام هێشتا پێویستە ئەو وەفادارییە زیاتر نیشان بدەین و رێبازی سەرۆك مام جەلال وەكو خۆی جێبەجێ بكەین. چونكە كەلتور و ئەزمونێكی زۆری بۆ میللەتەكەمان و حزبەكەمان و ئێمەومانایش بەجێهشتووە، هەتا بتوانین سوودی لێوەربگرین.
هه‌ر چه‌نده مام رابەرو سەركردەیەكی كورد بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەركردەیەكی جیهانى بوو ، نەك لۆكاڵی. چونكە لەسەر ئاستی كوردستان، لەسەر ئاستی كورد وەكو نەتەوەو لەپارچەكانی تری كوردستان، لەسەر ئاستی ناوچەی عەرەبی و نێودەوڵەتی، مام جەلال كەسایەتی گەورە بوو ببووە جێگری سەرۆكی رێكخراوی سۆسیال ئینتەرناسیونال، كە رێكخراوێكی سۆسیال دیموكراتی جیهانییە، كە هەتا ئێستاش پێگەیەكی گرنگی هەیە‌و بەردەوامە و ئەمەش بۆ كورد كەمنەبوو، كە رابەرو سەركردەیەكی ئەم پێگەیە وەربگرێ.
هەموانیش دەزانن لەسەر ئاستی عیراق و ئەوەی دۆخى ئەم وڵاتەی راگرتبوو جەنابی سەرۆك مام جەلال بوو، چونكە هەمیشە دەوترا كە مام لەبەغداد دوور دەكەوێتەوە، هەموو لایەنەكان بەشەڕ دێن و كاتێكیش دەگەڕێتەوە، هەموویان ئاشتدەكاتەوە. بەندەش لەزۆربەی ئەو چالاكییانە ئاگادار و بەشداربووم. تەنانەت بەڕادەیەك مام بۆ عیراق گرنگ بوو، كه ئایتوڵڵا سیستانی ناوی لێنابوو (صەمامی ئەممانی عیراق)، هەروەك سەركردەكانی دنیا و ئەمریكا و ئەوروپاش هەمان تێڕوانینان هەبوو، كە هەر بەراستی مام بارودۆخی عیراقی راگرتووەو ئەمەش دەركەوت كە ئەگەر مام لەژیاندا بوایە نە ریفراندۆم لەو كاتە ناوه‌خت ونەگونجاوەدا دەكرا كه ئه‌و هه‌موو زیانه‌مان پێبگەیەنێ. نە كێشەكانی عیراقیش بەو رادەیە قوڵ دەبۆوە، نە نێوانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و نە ته‌نانه‌ت نێوانی یەكێتی و پارتی، چونكە هەر كە مام بەسه‌ردانێك دەگەڕایەوە، هەموو كێشەكانی چارەسەر دەكرد. بۆیە لەدوای خۆی سەرۆك مام جەلال بەداخەوە بۆشاییەكی گەورەی دروستكردووە، كە بەهیچ كەسێك پڕ ناكرێتەوە، بەڵام هەموو هەڤاڵان پێكەوە هەوڵدەدەین بەدرێژایی كات كارێك بكەین، ئەم زەرەرو زیانە لەناو میللەتەكەمان و یەكێتیش كەم بكەینەوە، ئەگەرنا بۆشایی مام بەئاسانی پڕ ناكرێتەوە. ئەمەش سەلمێنەری ئەو حەقیقەتەیە كە هەندێك كەس جگە لەوەی كە لەژیاندا كەسێكی گەورەیە، بەڵام لەدوای خۆی كە لەژیاندا نەما، ئەوكاتە دەزانین چەند گەورەترە یه‌كێ لەو كەسایەتیانەش سەرۆك مام جەلالە.
بۆیە لەیادی ژیانئاوایی ئەو رابەر و سەركردە مەزنەی گەلەكەمان، دووبارە سڵاو بۆ گیانی پاكی دەنێرم‌و سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەنێرم و دڵنیایی دەكەم، كە هەموومان بەوەفاداری دەمێنینەوە بۆ رێبازی مام ئه‌و رێبازه‌ى كه سه‌ربارى ئاسته‌نگه‌كان درێژەی هەیە و هەموو ئەو سەركەوتنە گەورانەشی لەدوای كۆنگرە بەدەستیهێناوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هەڵستانەوەو بڕیاری سیاسی سەربەخۆ بوونه‌ى یه‌كیه‌تى به خاوەن ئیرادەی خۆی لەكوردستان و ناوچەكەشدا.
02/08/2020
بۆ براى به‌رێزم كاك شاكر ئاغاى خه‌یلانى
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایی دایكى به‌رێزتانمان پێگه‌یشت ، به‌م بۆنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئاراسته‌ى خۆتان و براكانت و خانه‌واده و عه‌شیره‌ته به‌رێزه‌كه‌تان به گشتى ده‌كه‌م ، له خوداى گه‌وره‌ش داواكارم ئه‌مه دوا كۆستى بنه‌ماڵه به‌رێزه‌كه‌تان بێت و دایكى خوالێخۆشبووشت به به‌هه‌شتى به‌رینى خۆى شاد بكات.
سه‌ره‌خۆشیمان دووباره ده‌كه‌مه‌وه.
انالله و اناالیه را‌جعون
قادر عزیز
كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
2/8/2020
10/06/2020
پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی خاڵە میر
بەهۆی كۆچی دوایی خاڵە میر پێشمەرگە و كادر و تێكۆشەری دێرینی كوردایەتی و یەكێتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەكەیان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، پێشمەرگە و كادر و تێكۆشەری دێرینی كوردایەتی و یەكێتی، نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕی ڕۆژانی سەختی خەبات (خالە میر) كۆچی دوایی كرد و بە یەكجاری بەجێهێشتین.
(خاڵە میر) بەشی زۆری تەمەنی لە خەبات لە پێناوی بەدیهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەماندا تەرخانكرد، بنەماڵە بەڕێزەكەیان نمونە بوونە لە قوربانیدان، پرسە و سەرەخۆشیان ئاراستە دەكەین، هاوبەشی خەمیان، ئومێدەوارین دواناخۆشیان بێت و رۆحی كۆچكردوویش بۆ هەمیشە شادبێت.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the business
Website
Address
Salm
As Sulaymaniyah
46001
