22/06/2023
شاهیدی دانی کەڕ ولال لە دادگا
دادگا ئەتوانی شایەتی ئەو کەسانە وەربگرێت کە نابیستن وقسە ناکەن” کەڕ و لاڵ” بە پێی یاسا لە هەردوو دعووی مدنی و سزایی ئەمەش بە پشت بەست بە ماددە’61’ لە قانون اصول محاکمات جزایی و ماددە’95’ لە “قانون اثپات”
واتا گەر دادگا نەیتوانی بە شێوازی زارەکی شایەتی وەربگرێت ئەوا بە نوسین یان بە آشارە شایەتی وەرئەگیرێت لە هەردوو دعووی مدنی و سزایی
🔹واتا قانون ڕێگەی بە دادگا داوە شایەتی کەسانی “کەڕو لاڵ “ وەربگیرێت بەو شیوازەی لێیان تێئەگەشترێت چونکە دەکرێ شایەتی دانیان ڕۆڵی بەرچاوی هەبێ لە بڕیار دانی کۆتایی لەو دۆسیەی لەبەردەم دادگایە
- [ ]
22/06/2023
جۆرەکانی شاهیدی لە دادگا
🔸شایەتی دان چەند جۆرێکی هەیە و دەکرێ شایەتی بینراو یان شایەتی بیستراو یان شایەتی تزکیە بێت
🔹شایەتی بینراو : شایەتی دانی ئەو کەسەیە کە خۆی لە کاتی ڕووداوەکە ئامادە بووە و بە بینین یان بیستن یان بۆنکردن ڕاستەوخۆ درکی بە تاوانەکە کردووە ، ئەم جۆرە شایەتی دانە وەک بەڵگەی سەلماندی تاوان وەردەگیرێت
🔹شایەتی بیستراو : لەم جۆرەدا شایەتی تەنها بۆ بەرچاو ڕوونی دادگا وەرئەگیرێت چونکە کەسی شایەت خۆی تاوانەکەی نەبینیوە و و درکی پێ نەکردووە بەڵکو لە ڕێی کەسێکی ترەوە گوێبیستی بووە ، ئەم جۆرە وەک بەڵگەی سەلماندن وەرناگیرێت
🔹شایەتی تزکیە : لەم جۆرەدا شایەتی بۆ بەرچاو ڕوونی دادگا وەرئەگیرێت و شایەت کەسێکی نزیکی تۆمەتبارە کە و لە دادگا قسە لەسەر کەسایەتی تۆمەتبار ئەکات کە کەسێکی چۆن بووە یان لە شوێنی کار کردنی چۆن هەلسوکەوت ئەنجام ئەدات ، واتا لێرە شایەتی لەسەر تاوانەکە نادات چونکە تاوانەکەی نەبینیوە و نیبیستووە بەڵکو تەنیا باسی شایەت ئەکات وەک بەرچاوو ڕوونی ، ئەم جۆرە وەک بەڵگەی سەلماندن وەرناگیرێت
11/06/2023
پرۆسەی شاهیدی دان لە دادگا
🔸 شاهیدی دان بریتیە لە ئامادەبوونی کەسێک لە بەردەم دادگا و هەواڵدان بە دادگا لە بارەی مافی کەسێک یان لە دژی کەسێکی تر کە تۆمەتبارە بە تاوانێک بەو واقعانەی کە بەچاوی خۆی بینیویەتی یان گوێی لێ بووە
🔹 مەرجە شاهید پێش ئەوەی شاهیدیەکەی پێشکەش بکات سوێند بدرێت لە بەردەم دادگا و سوێند ئەدرێت بەقورئان گەر موسڵمان بێت یان گەر خاوەن دینی ئاسمانی بوو سوێند ئەدرێ بە کتابە ئاسمانیەکەی
🔹مەرجەکانی شاهید چین؟؟؟
١_ پێویستە شاهید تەمەنی ١٨ ساڵ بێت و بەرەو سەر بێت بەڵام لە هەندێک حاڵەت شاهیدی خوار ١٨ ساڵ وەرئەگیرێت بۆ ڕوونکردنەوە نەک وەک بەڵگەی تەواو
٢_پێویستە شاهید عاقل بێت و ژیری تەواو بێت
٣_ نابێت شاهید یەکێک بێت لە لایەنەکانی داواکە
٤_ پێویستە وتەی شاهید یەک لە دوای یەک وەربگیرێت
٥ _ نابێت شاهیدی وەربگیرێت بۆ سەلماندنی پێچەوانەی ناوەڕۆکی سەنەدێکی کتابی رسمی یان عادی
🔹چۆنیەتی ئامادە بوونی شاهید لە بەردەم دادگا
پێویستە شاهید لە دعوی بەراییەکان و دعوی سزاییەکان جیابکرێتەوە
___ لە دعوی بەراییەکاندا ، هەر کەسێک لە لایەنەکانی دعواکە دەتوانن شاهید ئامادە بکەن بۆ سەلماندنی وتە و داواکارییەکانیان بەو شێوەی یاسا دیاریکردووە
__دعوی سزاییەکان، ئەو کەسانەی زانیاریان هەیە لەسەر تاوانەکان یان ئامادەبوون لە کاتی ئەنجامدانی بێ ئەوەی تۆمەتبار بن لەسەر داواکاری لایەنەکانی داواکە یان دادوەر داوای ئامادەبوونیان لێ ئەکرێ وەک شاهید وە گەر ئامادە نەبوو ، دادگا ئەتوانێت ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی بگیرێتە بەر و بە اجباری بانگهێشتی دادگا بکرێت
🔸گرنگی شاهید وەک بەڵگەی سەلماندن
لە یاسادا شاهیدی بۆ سەلماندن گرنگی خۆی هەیە بەتایبەت لە دعوی سزاییەکان کە ئەبێتە هۆی سەلماندنی تاوان یان بێ تاوانی تۆمەتبار ،لە دعوی بەراییەکانیش ئەبێتە هۆی گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەنەکەی یان ڕەتکردنەوەی داوا ناڕآستەکان
08/06/2023
حضانەی منداڵ لەقانونی احوال شخصي عیراقي
🔹لەکاتی جیابوونەوەی هاوسەرەکان بە (تفریق_طلاق) ئافرەت لە پێشترە لە پیاو لەوەی مناڵەکانی لابێت ئەگەر هاتوو مەرجەکانی (دایەنی )کردنی تێدابوو
🔹باوک بە ولی جبری ئەمێنێتەوە لەسەر مندالەکانی و بەرپرس ئەبێت لە چاودێری کردن و نفقە کێشان پەروەردەکردنیان
🔹ئەو مەرجانەی کە پێویستە لە دایک هەبێت بۆ ئەوەی حضانەی مندالەکەی وەربگرێ
•—پێگەشتوویی
•—عقل وادراک
•—ئەمانەت پارێزی مندالەکە
•—توانای بەخێوکردن وتەربێت دانی منال
🔹مناڵ گەر تەمەنی ١٥ ساڵی تەواو کرد ، ئەوا مافی هەڵبژاردەی هەیە بۆ مانەوە لای هەر کام لە دایک یان باوک یان کەسێکی نزیکی بە مەرجێ خۆی بیەوێت تا تەمەنی ١٨ ساڵی تەواو ئەکات و ئەمەش ئەگەر هاتوو دادگا بۆی دەرکەوت کە لەو هەڵبژاردنەدا پێگەشتووە
🔸ئەگەر هاتوو دایک یەکێک لە مەرجەکانی (حضانە)ی لەدەستدا ئەوا مافی حضانە ئەگواسترێتەوە بۆ باوک لە ڕێگەی دادگا
__هۆکارەکانی لەدەست دانی (حضانە ):/
١_ نەبوونی توانای پەروردەکردن و چاودێری کردن لەلایەن دایکەوە
٢_ بوونی نەخۆشی نفسی یان نەخۆشی گواستراوە کە مەترسی هەبێت بۆسەر مناڵ
٣_ دایک حوکم درا بە قضیەی شرف و اخلاق و حوکمەکە پلەی کۆتایی وەرگرت
٤_دایک شوو بکاتەوە بە پیاوێکی بێگانە وئەو پیاوە بەڵێن نادات بە چاودێری کردن و پاراستنی منالەکە یان ڕازی نابێت منالەکە لای دایکەکە بێت
٥_دایک سەفەر بە مناڵەکە بکات بۆ دەرەوەی عیراق بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی باوک
٦_ ئەگەر دایک بە نوسراو تنازلی کرد لە مافی حضانە
🔹دعوی (استردادی حضانە) و (نزع حضانە)
_(استردادی حضانە) لێرەدا مناڵەکان لای باوکیانن و دایک ئەتوانێ لە ڕێگەی ئەم دعوایە داوای وەرگرتنەوەی مناڵەکانی بکات
_(نزع حضانە) لێرەدا مناڵەکان لای دایکە و باوک ئەتوانی لە ڕێگەی ئەم دعوایە داوای مناڵەکانی بکاتەوە گەر هاتوو دایک یەکێک لە مەرجەکانی (حضانەی )لەدەست دا
◦
26/02/2023
زواجی مسیار کە پێشی ئەوترێ( مصیاف_نهاریات)
🔹 بریتیە لە هاوسەرگیری نێوان ژن وپیاوێکی بالغ و عاقڵ بە ئامادەبوونی دوو شاهید کە تیایدا ئافرەت لە هەندێک مافی وەک ( نفقە_مارەیی_شوێنی مانەوە) خۆش ئەبێت ، کە پیاو تەنها بە ڕۆژ لای هاوسەرەکەی ئەبێت
🔹هۆکاری ئەنجامدانی ئەم هاوسەرگیریە؟
١ _ گەورەی تەمەنی کچ
٢_حاڵەتی بێ وەژنی لە کاتی مردن یا جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی
٣ _ هەندێ ئافرەت مناڵیان هەیە و پێویستان بە پیاوە بۆ چاودێریکردنیان
🔹مناڵ لە هاوسەرگیری مسیار
زۆر جار لە نێوان هاوسەرانی مسیار منداڵ ئەکەوێتەوە کە هاوشێوەی مندالی ئاسایی ژن و پیاوەکە بەرپرسن لە پەروەردە و بەخێوکردنی مندال تەنها کاتێک بەرپرس نابێت گەر ژن ئەو ئەرکە لەخۆ بگرێت و لە پیاو خۆشبێت
🔹طلاق لە مسیار…
هاوشێوەی هاوسەرگیری ئاسایی لە مسیاریش طلاق بەدەست پیاوە لەڕووی شەعەوە و لە ڕووی قانوونەوە ئەبێ هەمان ڕێوشوێنی هاوسەرگیری ئاسایی بگرنە بەر
🔹چەند مسیار ڕێگە پێدراوە.؟؟؟
لەشەریعەی ئیسلام تا چوار ئافرەت بۆ پیاو ڕێگەپێدراوە ئەمە لە مسیاریش بە هەمان شێوەیە ئەتوانێ چوار ژنی هەبێت ئاساییە هەر چوار هاوسەرەکی مسیار بێت و یان تێکەڵە بێت لە زواجی مسیار و ئاسایی
🔴 ئایە هاوسەرگیری مسیار دروستە؟؟؟
ڕایی جیاواز هەیە لەسەری و هەندێ زانایان پێیان وایە هاوسەگیریەکئ دروستە چونکە هەموو مەرجەکانی هاوسەرگیری دروستی تیاییە
و بەشێکی تر لە زانایان بە حەرامی ئەزانن بە هۆی کاریگەریە خراپەکانی
ڕایی دروست ئەمەیە: کە هاوسەرگیریەکی دروستە
🔹شایەنی باسە هیچ دەقێکی قانونیمان نیە لە یاسایی باری کەسیەتی ئاماژەی بەم هاوسەرگیریە دابێت
🔹بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی پلانو ئامار لە ئەنجونی دادوەریی ساڵانی (٢٠١٧_. ٢٠١٨) (٧٧٢٧٠) هاوسەگیری مسیار تۆمار کراوە وە(١٤٩٢١) حاڵەتی طلاق لەم هاوسەگیرییە هەبووە
٢٦/٢/٢٠٢٣
23/02/2023
ئایا تۆ وەک خوێندکاری کۆلێژی یاسا ئامانج چیە لە خوێندن لەم کۆلێژە؟؟
دوای دەرچوونت لەم کۆلێژە ئەتەوێت لە چ بوارێکی یاسا کار بکەیت؟؟؟
بە کورتی ئاشنات ئەکەم بە وضیفەکان لەم بوارەدا:
🔹کەرتی حکومی:
وەزارەتەکان، دەستەکان،دامەزراوەکان،ئەنجومەنەکان
بەڕێوەبەرایەتیەکان، ئەمیندارەتیەکان،نوێنەرایەتیەکان
زانکۆکان، سەرۆکایەتیەکان،سندوقەکان، کۆلێژە سەربازیەکان
🔹کەرتی تایبەت:
ئەو کۆمپانیایانەی بەشی یاسایان تێدایە
کۆمپانیای بەشداربوو لە بازاڕی دراو و کار
دامەزراندن و بەڕێوبردنی کاروباری کۆمپانیاکان
🔹کاریی پیشەیی(پارێزەر)
پێویستە ناسنامەی سەندیکا دەربکات
🔺ناوی وضیفە یاساییەکان:
١ــ لێکۆڵەری یاسایی—»لێکۆڵەری کارگێریی —» پاشکۆی دیبلۆماسی—» توێژەر
٢ــ ڕاوێژکاری یاسایی—»موعید—»پەرلەمانتار
٣ــ دادوەر—» داواکاریی گشتی—» پارێزەر—» وانەبێژ
٤ــ دادنوس—» سکرتێر —» بەڕێوبەری ناحیە—» بەرپرس