بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Share

بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان‎

30/05/2026

بەبۆنەی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی حزبی پڕ لە سەروەریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاری، کادیران، لایەنگران و بەتایبەتیش جەماوەری وەرزشکاری کوردستان دەکەین.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مێژووی خۆیدا هەمیشە پشتیوان و پارێزەری مافەکانی گەنجان و وەرزشوانان بووە. هەمیشە "مەیدانی سەرکەوتن"بووە بۆ وەرزشی وڵاتەکەمان و خەمی وەرزشی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە خەمی
نیشتمان بینیوە و پاڵپشت و داینەمۆی گەشەپێدانی بەهرەکان و بونیادنانی نەوەیەکی تەندروست بووە.
ئێمەش وەک بۆردی وەرزشی(ی.ن.ک)، لەم یادە شکۆدارەدا دوپاتی دەکەینەوە کە لەسەر ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین بۆ پەرەپێدانی کایەی وەرزشی و خزمەتکردنی زیاتری یانە و تیپە وەرزشییەکان لەپێناو بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان.
بەرز و پیرۆزبێت یادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

28/05/2026

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی وەرزشکاری دێرین و کەسایەتی دیاری شاری کۆیە (ئاکۆ جیهاد کریم)مان پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو وەک جێگری پێشووی سەرۆکی یانەی وەرزشی کۆیە و لێپرسراوی لیژنەی باڵای تیپە میلییەکانی کۆیە و دەوروبەری، خزمەتێکی زۆری بە وەرزش و وەرزشکارانی سنوورەکە کرد و هەمیشە وەک نموونەی دڵسۆزی و ماندوونەناسی دەمێنێتەوە.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و سەرجەم وەرزشکارانی شاری کۆیە دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بۆردی وەرزشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

27/05/2026

بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەژنەپیرۆزە لە سەرجەم وەرزشکاران و خانەوادە بەڕێزەکانیان دەکات و ئومێدەوارین جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموولایەک .

_________________________

يتقدم هيئة الرياضة في الاتحاد الوطني الكردستاني بأحر التهاني
والتبريكات لجميع الرياضيين وعوائلهم الكريمة بمناسبة حلول العيد، متمنين
أن يكون العيد مصدر خير وسعادة للجميع.
________________________

The Sports Board of the Patriotic Union of Kurdistan (PUK) extends
its warmest Eid greetings to all athletes and their esteemed families, wishing
that this Eid brings goodness and happiness to everyone.

25/05/2026

بەناوی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و بۆردی وەرزشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز (دکتۆر گۆڤەند عەبدولخالق) دەکەین، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک ئەمینداری گشتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق.

دکتۆر گۆڤەند یەکێکە لە کەسایەتییە وەرزشییە کارا و کاریگەرەکانی گۆڕەپانی وەرزشی لە عێراق و کوردستاندا؛ هیوادارین لەم ئەرکە نوێیەیدا سەرکەوتوو بێت لە خزمەتکردنی زیاتری کاروانی وەرزش و وەرزشکاران، و ببێتە نوێنەرێکی ڕاستەقینەی یانەکانی کوردستان و پارێزەرێکی دڵسۆزی ماف و شایستەکانیان.

دووبارە پیرۆزە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنت بۆ دەخوازین.

25/05/2026

هەڵۆکانی کەرکوک لە ئاسمانی ئەستێرەکاندا دەدرەوشێنەوە
پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە یانەی وەرزشی گازی باکوور، جەماوەری وەرزش دۆستی کەرکوک و سەرجەم وەرزشکارانی کوردستان دەکەین. یانە تاقانەکەی قودسی کوردستان، بە ئیرادەیەکی پۆڵایین و دوای بردنەوەیان لە یانەی وەرزشی حسێن توانیان ٧٤ خاڵی زێڕین کۆبکەنەوەو بگەنە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە و سەرکەوتن بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق مسۆگەر بکات.

بەناوی بەڕێز قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) ، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ، دەستەی کارگێڕی یانەکە و سەرجەم یاریزانان و هاندەرانی خۆشەویستی یانەکە دەکەین کە کەرکوکیان گەیاندەوە جێگەی ڕاستەقینەی خۆی لە لوتکەی وەرزشی عێراقدا. ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنین و هەمیشە پشتیوانتانین.

23/05/2026

هێزی وەرزشی تۆین لە بەغداد

بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەمیشە وەک داینەمۆیەک بۆ
پشتگیریکردنی وەرزشوانان و نوێنەرایەتیکردنی ڕاستەقینەی مافە وەرزشییەکان کاری کردووە، و جەخت دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە
پشتیوانیکردنی سەرجەم یەکێتییە وەرزشییەکان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی وەرزشی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەبۆنەی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و
متمانەبەخشین بە بەڕێز (یونس محمود خڵف ) وەک سەرۆکی یەکێتییەکە و جێگرەکانی و بەڕێز (محمود ئەحمەد موراد) ئەندام و نوێنەری سلێمانی یەکێتییەکە و سەرجەم ئەندامانی تری سەرکەوتوو ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتییەکە دەکەین.
سوپاسی بێ پایانمان بۆ یانەی وەرزشی نەورۆز و یانەی وەرزشی پێشمەرگە و یانەی وەرزشی گازی باکور ، هەروەها سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ یەکێتی تۆپی پێی لقی سلێمانی و یەکێتی تۆپی پێی لقی کەرکوک .
هیوای سەرکەوتن و کاروانی پڕ لە دەستکەوت بۆ سەرۆک و ئەندامانی نوێی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەخوازین، بەو ئومێدەی ئەم خولە ببێتە مایەی گەشەسەندنی زیاتری ئاستی
تۆپی پێ و بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکان.

بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

تهنئة

لطالما عمل الهیئة الرياضي للاتحاد الوطني الكوردستاني كمحرك (دينامو) لدعم
الرياضيين والتمثيل الحقيقي للحقوق الرياضية، ونؤكد استمرارنا في دعم كافة
الاتحادات الرياضية لإنجاح العملية الرياضية في العراق وإقليم كوردستان.

بمناسبة انتخاب الهيئة الإدارية الجديدة للاتحاد العراقي لكرة القدم، ونيل السيد
(يونس محمود خلف) الثقة كرئيس للاتحاد، ونوابه، والسيد (محمود أحمد مراد) عضواً
وممثلاً عن السليمانية في الاتحاد، وكافة الأعضاء الفائزين الآخرين، نتقدم بأحر
التهاني والتبريكات للاتحاد.

كما نتوجه بشكرنا الجزيل لنادي نوروز الرياضي، ونادي البيشمركة الرياضي، ونادي غاز
الشمال الرياضي، ونثمن جهود اتحاد كرة القدم/ فرع السليمانية، واتحاد كرة القدم/
فرع كركوك.

نتمنى التوفيق والنجاح ومسيرة مليئة بالإنجازات لرئيس وأعضاء الاتحاد العراقي لكرة
القدم الجدد، آملين أن تكون هذه الدورة سبباً في تطور مستوى كرة القدم وتعزيز
العلاقات الرياضية.

الهیئة الرياضي للاتحاد الوطني الكوردستاني

Congratulations

The Sports Board of the Patriotic Union of Kurdistan (PUK) has always functioned
as a dynamo to support athletes and provide a true representation of sporting
rights. We emphasize our commitment to continue supporting all sports unions to
advance the sporting process in Iraq and the Kurdistan Region.

On the occasion of electing the new administrative board of the Iraq Football
Association (IFA), and granting confidence to Mr. (Younis Mahmoud Khalaf) as
President of the Association, his deputies, Mr. (Mahmoud Ahmed Murad) as a
member and representative of Sulaymaniyah, and all other successful members, we
extend our warmest congratulations to the Association.

We also express our endless gratitude to Nawroz Sports Club, Peshmerga Sports
Club, and North Gas Sports Club, as well as our thanks and appreciation to the
Sulaymaniyah and Kirkuk branches of the Football Association.

We wish the President and the new members of the Iraq Football Association a
successful journey filled with achievements, hoping this term leads to further
development in football and strengthens sporting relations.

PUK sports board

Photos from ‎بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‎'s post 19/05/2026

لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی دکتۆر (عەلی تەها ) لێپرسراوی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و کەسایەتی و بەرپرسانی وەرزشی و وەرزشکاران ، کۆمەڵگەی وەرزشی یانەی پێشمەرگە کرایەوە
کۆمەڵگەی وەرزشی یانەی پێشمەرگە لە گەڕەکی راپەرینی شاری سلێمانی پێنج هۆڵی یارییەکانی بالەو باسکەو تۆپی سەرمێز و کاراتی و نیشانشکاندن و شەترەنج لە خۆدەگرێت و دەبێتە ژێرخانێکی وەرزشی گرنگ بۆ پێشخستنی وەرزش لە کوردستان و عێراقدا…

18/05/2026

قوباد تاڵەبانی: سەری هەموومانت بەرز کرد کاکە نامۆ.

11/05/2026

خزمەت کردنی کەم ئەندامان و وەرزشی کەم ئەندامان ئامانجی ئێمەیەو لەپێشینەی کارەکانماندا دەبن…..

یارییەکی پڕ چێژی ئەم مرۆڤە جوان و ژیرانەی یانەی وەرزشی ڕۆژی کەم ئەندامان ، هەمووانی دڵخۆش کردو ئامادەبووانیان پڕ کردبوو لە هەیەجان و کەشێکی وەرزشی ناوازەیان ڕەخساند…

Photos from ‎بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‎'s post 11/05/2026

بەردی بناغەی ئەکادیمیای نیشان شکاندنی پاراڵمپی دانرا….
لەمەراسیمێکی شایستەداو بەئامادەبوونی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی )جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ایاد بنیان ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و دکتۆر عەلی تەها لێپرسراوی بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) و بەرپرسانی حکومی و حزبی و وەرزشی بەردی بناغەی ئەکادیمیای نیشانشکاندنی پاراڵمپی کوردستان لە شاری سلێمانی دانرا ….
ئەم پڕۆژەیە وەک یەکەم ئەکادیمیای مۆدێرن و سەردەمیانە لەم بوارەدا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت و بە تەواوبوونی خزمەتێکی گەورە به یاریزانانی ئەم یارییە وەرزشییە ئۆڵمپییە دەکات……

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Kareza Wshk
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00