پەرتوکخانەی ژنی کورد - Nlapjk

پەرتوکخانەی ژنی کورد - Nlapjk

Share

ناوەندیک بۆ کۆکردنەوەی ئەرشیف و مێژووی ژن. https://www.instagram.com/invites/contact/?i=fzhwgmvs34l&utm_content=rtbic6b

16/03/2026

شاری هەڵەبجە ساڵیادی سی و هەشتەمین ی کارەساتی کیمیایاباران دەکاتەوە، کە لە 16ی ئاداری ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی بەعسی پێشووەوە ئەنجام درا. ئەم ڕووداوە بە یەکێک لە گەورەترین تاوانەکان دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەر گەلی کورد هەژمار دەکرێت لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا نزیکەی پێنج هەزار کەس لە هەموو توێژ و تەمەنی جیاواز کوژران، کە زۆربەی قوربانییەکان ژنان و منداڵان بوون.

ئەم کارەساتە گەورەیەی دژ بە مرۆڤایەتی بە بەکارهێنانی فڕۆکە و چەند جۆرێک لە چەکە کیمیاییە قەدەغەکراوەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجام درا، کە بووە هۆی زیانێکی مرۆیی گەورە لە ماوەیەکی کەمدا. هەروەها دواتر سەدان هاوڵاتیی بێتاوان بەهۆی کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئەم ماددە کیمیاییانە گیانیان لەدەستدا، چونکە زۆرێک لەوان تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوون، لەوانە شێرپەنجە و چەند نەخۆشییەکی دیکەی پەیوەندیدار بە تێکچوونی ماددە سامناکە کیمیاییەکان.

ئەم کارەساتە بە یەکێکە لە تراژیدییا گەورەکانی مێژووی گەلی کورد دادەنرێت بەهۆی ئەو کاریگەرییە مرۆیی و تەندروستی و کۆمەڵایەتییە قووڵانەی کە تا ئێستاش کاریگەریەکانیان بەردەوامن.

Photos from ‎پەرتوکخانەی ژنی کورد - Nlapjk‎'s post 14/03/2026

ئەمڕۆ ئەندامانی ناوەندی توێژینەوە، ئەرشیف و کتێبخانەی ژنی کورد بەشداری لە سێمینارێکی ناساندنی سێ کتێبدا کرد کە لەلایەن ئەکادیمیای ئیکۆلۆژیاوە لە ناوەندی ئازادبون ڕێکخرا بوو.

Today, members of the Kurdish Women’s Library, Archive, and Research Center attended an introductory seminar on three books organized by the Ecology Academy at Azadbûn Center.

Îro endamên Navenda Lêkolîn, Arşîv û Pirtûkxaneya Jinên Kurd beşdarî semînerekê danasîna sê pirtûkan bûn ku ji aliyê Akademiya Ekolojiyê ve li Navenda Azadbûnê hatibû rêxistin.

حضر اليومَ أعضاءُ مركزِ بحوثِ وأرشيفِ ومكتبةِ المرأةِ الكرديةِ ندوةً تعريفيةً لثلاثةِ كتبٍ نظّمتها أكاديميةُ إيكولوجيا في مركز آزادبون

میراتی مێژووی ژنان ٨ ی ئادار – کتێبخانه و ناوه ندی ئه ڕشیف و لێکۆڵینه وه ی ژنانی کورد 08/03/2026

سۆرانی
https://pirtukxaneyajinenkurdistan.com/?p=808
English
https://pirtukxaneyajinenkurdistan.com/en/post/the-legacy-of-womens-history-march-8/
Kurmanjî
https://pirtukxaneyajinenkurdistan.com/ku/naverok/mirateya-diroka-jine-8e-adare/
العربية
https://pirtukxaneyajinenkurdistan.com/ar/?p=792

میراتی مێژووی ژنان ٨ ی ئادار – کتێبخانه و ناوه ندی ئه ڕشیف و لێکۆڵینه وه ی ژنانی کورد ڕۆژی جیهانی ژنان کە لە ٨ی ئاداردا بەڕێوەدەچێت، زیاترە لە تەنها بەروارێک لە ساڵنامەدا؛ هێمای خەباتێکی دەیان ساڵەیە بۆ یەکسانی و دادپەروەری بۆ ژنان لە سەرانسەری جیها...

24/02/2026

گرنگترین پەرتوک ((شوڕشی ڕۆژئاوا)) لە ناوەندی ئەرشیڤ ، توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد بە ردەستە.

ناوی پەرتوک :شۆرشی ڕۆژئاوا

نوسینی:مایکڵ ناس ـ ئانیافلاخ ــ ئه رجان
ئایبوخا

وەڕگێڕانی:رەفعەت مورادی

بابەت:لێکۆلینەوە

06/01/2026

خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی بەردەستبوونی سێ کتێبی بەنرخ و گرنگ لە کۆمەڵەی کتێبخانەی ژنی کورد، کە تیشک دەخەنە سەر لاپەڕە گەشاوە و پڕ لە قوربانییەکانی مێژووی هاوچەرخمان.
ئەم سێ کتێبە بە وردی باس لە خەباتی ژنانی باکووری کوردستان دەکەن و مێژووی ڕێڕەوە دوور و درێژەکەیان لە پێناو ئازادی، دادپەروەری و چەسپاندنی ناسنامەدا بە دیکۆمێنت دەکەن. ئەمانە تەنها کتێب نین، بەڵکو دەنگی ئەو ژنانەن کە ڕووبەڕووی سەختییەکان بوونەتەوە و بە پاڵەوانێتی خۆیان ڕێگایەکیان بۆ نەوەکانی داهاتوو کێشاوە.
لەم کتێبانەدا دەخوێننەوە:
* ئەزموونی زیندووی بەرخودانی ژنان لە باشووری کوردستان.
* مێژووی ڕۆڵی ژنی کورد لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا.
* چیرۆکی ئیلهامبەخشی خۆڕاگری و قوربانیدان لە تێکۆشاندا.
بانگهێشتتان دەکەین بۆ سەردانی کتێبخانەکەمان بۆ خوێندنەوەی ئەم بەرهەمانە و قووڵبوونەوە لە وردەکارییەکانی ئەم میراتە مەزنەی خەبات.
📍 شوێن: کتێبخانەی ژنی کورد
📖 خوێندنەوە کلیلە بۆ هۆشیاری و ئازادی.

26/12/2025

*وەهبیە شەوکەت، نووسەری دیاری کورد کۆچی دوایی کرد*

ئەمڕۆ ٢٥ی کانوونی یەکەم، وەهبیە شەوکەت، نووسەری دیاری کورد، کە خاوەنی ٣٧ پەرتوکەو لە چەندین بواری کۆمەڵایەتی و ئازادی ژنان نووسیویەتی، کۆچی دوایی کرد

وەهیبە شەوکەت کێیە؟
ناوی تەواوی وەهبیە شەوكەت محەمەدە، لە ١٤ی شوباتی١٩٤٤لە شارۆچكەی دوزخورماتوو لەدایك بووە، لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووەتە ئەندامی حزبی شیوعی ئێراقی، زۆرترین كار و چالاكی لەناو كۆمەڵەی ئافرەتان و حزبی شوعیدا ئەنجام داوە.

لە ساڵی ١٩٩٦ چۆتە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی پزیشكی شەش ساڵ لە مۆسكۆ ماوەتەوە، پاشان لە ساڵی ١٩٧٣كۆلیژی تەواو کردووەو چووەتە بەریتانیا لەوێ راهێنانی پزیشكی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٧٩گەڕاوەتەوە كوردستان

لەساڵی ١٩٩١ بەهۆكاری باوەڕبوونی بە بیری ڕاستەقینەی ئازادی ژن و بەهێزی بیری نەتەوەیی، لە ماوەیەكی كورتدا ئاشنایەتی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە"دا دروست کردووە، لە ساڵی ١٩٩٣لەسەر بانگهێشتنامەی پەکەکە شاخ و لە زەلێ بەشداری لەكۆنگرەی ژناندا کردووە.

جگە لە زمانی كوردی، شارەزایی لە زمانی عەرەبی و ڕووسی و توركی و ئینگلیزی و فەرەنسی هەبوو، چەند پەرتوکی لە ڕووسیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی، بەنموونە پەرتوكی "میدیا"، لە گشتیدا ٣٧ پەرتوكی هەیە كە ١٧ پەرتوكیان چاپكراوە ئەوانەی تریان چاپ نەكراوە.


لە دوای چوار ساڵ مانەوەی لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا لە ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ چووە كەنەدا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٤ گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و ماوەیەكی زۆر كاری پزیشكی کرد


لە ساڵی ٢٠٢٠، لە پای کارو خەبات و بەرهەمەکانی خەڵاتی شەهید ساکینە جانزسی پێبەخشرا کە ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان دەبەخشرێت بە ژنێک.

https://jinhaagency.com/so/zhan/whby-shwkt-nwwsry-dyary-kwrd-kchy-dwayy-krd-52595

Photos from ‎پەرتوکخانەی ژنی کورد - Nlapjk‎'s post 17/12/2025

کتێبخانەی ژنانی کورد کۆمەڵێک لە کتێبە گرنگ و هەڵبژاردەکان لەخۆ دەگرێت، کە بازنەی ئەزموونی مرۆڤایەتی قووڵ دەکاتەوە و ڕووناکی دەخاتە سەر بابەتەکانی ژن، ناسنامە، کەلتور و بیرکردنەوە. ئەم بەرھەمانە سەرچاوەیەکی زانستی و گرنگن، و دەرگایەکی فراوان بۆ گفتوگۆ و تێڕامان دەکەنەوە. بە دڵخۆشییەوە ناوەکانى هەندێک لەم کتێبانە و ناوی نووسەرەکانیان لە بەردەستتان دادەنرێت، بە باوەڕ بە گرنگیی خوێندن و ڕۆڵی لە دروستکردنی هۆشیاری و بەهێزکردنی کەلتوردا.

سەدەی بیست ویەک سەدەی ژنە: ئامادەکردنی:ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
ژن وئە فراندن وئازادیی مەزن :نوسەرشیرین تاهیر
داهێنان ویاخیبوون وژن: نوسەرد.نەوال سەعداوی.
ژنی سەردەم :نوسەر ئەلیکسەندرا کۆڵۆنتای .
#ژن #بەرتوکخانە #مێژوو #کتێب #النساء #المرأة

ماڵپەڕەکەمان :

https://pirtukxaneyajinenkurdistan.com/ar/

Photos from ‎پەرتوکخانەی ژنی کورد - Nlapjk‎'s post 07/12/2025

ئەمڕۆ خاتوو پیا چالاکوان ڕۆژنامەنوس لە ئەڵمانیاوە بە هاوڕێیەتی مامۆستا ڕێبوار لە زانکۆی سلێمانی سەردانی ناوەندی ئەرشیف ، توێژینەوەو پەرتوکخانەی ژنی کورد کرد ، مەبەست لەم سەردانیکردنە ئەوەبوو کە بتوانرێت پردی پەیوەندی لە نێوان هەر دوولا ببەسرێت و زیاتر هاوکاری یەکتر بکرێت بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمەکانی ژنی کوردو پاراستنیان لە فەوتان .
٧ / ١٢ / ٢٠٢٥

Today, German journalist and activist Pia, accompanied by Rebwar from Sulemanî University, visited the Kurdish Women's Library, Archive and Research Center. The aim of the visit was to build bridges between the two sides.

Îro rojnamevan û çalakvana alman Pia, li gel Rebwar ji Zanîngeha Silêmanî, serdana Navenda Lêkolîn, Arşîf û Pirtûkxaneya Jinên Kurd kirin. Armanca serdanê avakirina piran di navbera her du aliyan de
bû.

قامت اليوم السيدة پیا، الناشطة والصحفية من ألمانيا، برفقة الأستاذ ريبوار من جامعة السليمانية بزيارة مركز أرشيف وبحوث ومكتبة المرأة الكردية. وكان الهدف من هذه الزيارة هو بناء جسر للتواصل بين الجانبين وتعزيز التعاون فيما بينهما من أجل جمع إنتاجات المرأة الكردية وحمايتها من الضياع.

03/12/2025
Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Address


As Sulaymaniyah