12/09/2021
ڕێز و پێزانین ئاراستەی کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا دەکرێت.
دوای کۆچی دوای کامۆ کامل ئەحمەد تەمەن (16) ساڵ لە خۆشخانەی هیوا کەس و کار و بنەماڵەی کۆچکردوو لە ڕێگای بەخشینی گوڵەوە ڕێز لە خزمەتی کارمەندانی نەخۆشخانەکە دەگرن کە لە ماوەی مانەوەی کوڕەکەیان لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان پێداوە.
کامل ئەحمەد باوکی کامۆی کۆچکردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند جگە لە پێدانی سوپاس و پێزانینی خۆمان لە ڕێگای بەخشینی گوڵەوە بەباشمان زانی پایسکیل و دەرمان و پێداویستییەکانی ببەخشین بە نەخۆشخانەی هیوا تا نەخۆشانی دیکەش سودمەند بن داواش لە کەس و کاری نەخۆشانی دیکەش دەکەین وەک ئێمە کەرەستەوە پێداویستیەکانی نەخۆشەکەیان ببەخشن.
#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی
12/09/2021
زۆر بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی مقدەم زانا فاظل ئەحمەد ،ئەفسەر لە بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٨
برای مامۆستا دانا و مامۆستا توانا
و سروشت مامی شاهێز
بەداخەوە ئەمڕۆ ٢٠٢١/٩/١١ بە جەڵدەی دڵکۆچی دوایی کرد خوای گەورە بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری خانەوادە بەڕێزەکەیان بداتەوە..
انالله وانااليه راجعون…
ڕەقەمی مامۆستا دانا ٠٧٧٠١٤٤٣٧٢٢
11/09/2021
لە ڕوداوێکی هاتوچۆ چوار کەس بریندار بوون
زانیاری زیاتر↓ لەکۆمێنتە
10/09/2021
سیحرەکە لە کوێ شاردراوەتەوە
شەحنی مۆبایلی بە دیاری بۆ هاتووە.!!
وێنەی سیحر و شەحنەکە لە کۆمێنتە ☟☟☟
10/09/2021
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ڕزگاری، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی و ئاڵتونی دزیبوو.
پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی (٨ ملیۆن و ٤٥٠ ھەزار دینار) و (١٧ ھەزارو ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی - ١٧٣ گەڵا) و بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونەدا کە دزیبووی.
تۆمەتبار (ک، غ،ع) لەدایکبووی ١٩٨٤ لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
10/09/2021
یاخوا نوشی گیانت بێت انشاءالله برای ئەزیز نەخوا پیاویت کوری پیاویت
10/09/2021
بە داخ و پەژارەیەکی زۆر زۆرەوە شاری سلێمانی ئەمرۆ کەسایەتیەکی و خەمخۆرێک و ناوداریکی شارەکەی لەدەست دا یەکیک لە خاوەن پیشە رەسەنەکانی شارەکەمان و سەر راست و دەستگری هەژاران و لێقەوماوانی شار بۆ دواجار مالئاوایی لە شار و کوچە و بازار و دۆست و ئازیزانی ئەکات بە داخەوە هەوالی کۆچی دوایی حاجی ( عەبدوڵڵا عەلی برزۆی قەساب) باوکی
( کاک محمد و کاک ئەحمەد و کاک جەبار و بە هارخان و هێرۆخان ) یەکیک بوو لە هەوالە ناخۆشەکانی شار خوای گەورە لە رۆحی پاکی کاک عبداللە خۆش بیت و دواناخۆشی ئەم بنەمالە خۆشەویستەی شاری سلێمانی بیت و رۆحی پاکی ئەم کەسایەتیە خاکیەی شارەکەمان بە بەهەشتی بەرین شاد ببیت انشااللە
پرسەکەی لە سلێمانی لە گەرەکی رزگاری پشتی یاریگای ئاشتی
ژمارەی پەیوەندی کردن
کاک ئەحمەدی کوری : 07701961006
09/09/2021
لەسەر سکاڵای دکتۆرە سازان ئیبراهیم دەبێت رۆژی یەک شەممە ئەم ناوانە لە دادگا ئامادەبن، بە تۆمەتی تەشهیرکردن و ناو زراندنی دکتۆر سازان ئیبراهیم.
لەیلا عبدول جبار
ئاری دلیمان
پۆلان دڵشاد
تریفە ئازاد
ڕزگار حمە جان
سەرحد محمد قیسە
سوهام سدیق
ڕێژین باهرام
لە مانگی پێشوو چەند گەنجێکی تر بەهەمان تۆمەت بانگهێشت کران و دادگای زیندانی کردن دواتر بە کەفالەت ئازاد کران.
09/09/2021
نهێنی هەڵکوتانەسەر کۆمپانیاکانی فاروقی مەلا مستەفا لەمکاتەدا چییە؟
سەرچاوەیەک لە دەباشان پێی راگەیاندنم، دوای ئەوەی زانیاریمان بۆهات کەلەکۆمپانیای گاسنی فاروقی مەلامستەفادا زیاتر لە100 کەس رۆژانە بەنهێنی مەشقیان پێدەکرێ، لەلایەن زەریای فاروقی مەلا مستەفاوە سەرپەرشتی دەکرێن، بەچەکی بیکەسی و قەناس و چەندجۆرێکی تری چەک راهێنان دەکەن و بەمانگانەی 700 هەزار دینار.
ئەو سەرچاوە وتیشی، ئەمرۆ هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئۆپراسیۆنێکی وردیان ئەنجامداوە و زیاتر لە 50 کەسیان لە هێزەکە دەستگیرکردووە و ئەوکارمەندانەی کۆمپانیاکانی فاروق و کورەکانی کەپەیوەندیدارن بەم بابەتەوە ئەوانیش دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ.
ئەو سەرچاوە وتیشی، کۆمپانیاکانی فاروق لەلایەن کۆمپانیای سکورێتی تالۆنەوە دەپارێزرێن و بەرێوەبەری کۆمپانیاکەش ناوی (چ_م) دەستگیرکراوە و دانی بەوەدا ناوە ئەوکەسانەی کەمەشقیان کردووە سەربەکۆمپانیای تالۆن نین و مۆڵەتی چەکیشیان نییە نەبۆ مەشق و نەبۆ بەکارهێنان.
سەرچاوەکەی دەباشان ئەوەشی وتووە، دەمانەوێ بزانین ئامانجی ئەم گروپە چییە لەراهێنانی نهێنی بەم چەکدارانە و دەیانەوێ لەم ڕێگایەوە بەچی بگەن؟!
دەربارەی ئەو باسوخواسانەی کەگوایە ئەمە ململانێی کۆمپانیای دەلتای کورەکەی شێخ جەعفەر و کۆمپانیای گاسنە، کەهەردوکیان چیمەنتۆ بەرهەم دەهێنن.
سەرچاوەکەی دەباشان وتی، ئەوە سۆشیاڵ میدیای لاهور شێخ جەنگی بۆ راکێشانی سۆزی خەڵک بابەتەکان وادەشێوێنن و ناوی کاک نەوشیروان و کورەکانی بۆ ئەو مەبەستە بەکار دەهێنن، ئەگینا ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بەململانێی نێوان کۆمپانیاکانەوە نییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە زەریای فاروقی مەلا مستەفا، کەحەمەشی پێدەڵێن، پێشتر فەرمانی گرتنی هەبووە و بەتۆمەتی دەستێکەڵکردنی لەگەڵ براکانی لاهوردا و ئەنجامدانی چەندان کاری نایاسایی.
لەئێستادا لەماڵی لاهور شێخ جەنگی و هۆتێل لالەزار خۆی حەشارداوە و پێشتریش داوایکردووە زۆربەی سەروەت و سامانەکەی دەدات، بەس لێی بگەڕێن و سکاڵاکانی دابخەن، بەو مەرجەی لەکوردستانیش دانەنیشێ و بگەڕێتەوە بۆ دوبەی، کەماڵی لەوێیە، بەڵام بافڵ تاڵەبانی داواکەی رەتکردووەتەوە و بەفاروقی مەلا مستەفای وتووە دەبێ سزای خۆی وەربگرێ.
شەنکار عەبدوڵا
09/09/2021
بەداخەوە بەھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دێرینی گەڕەکی سابونکەران,, سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاك حەمە هوشیاری کاکەی تەتە بەپەتای كورۆنا كۆچی دوایی كرد كەماوەی دوو مانگە تووشی ئەم پەتایە بوو كاك حەمە هوشیار ساڵی ١٩٤٧لەشاری سلێمانی لەگەڕەكی سابونكەران لەدایك بووە دەرچووی كۆلیژی ئەندازیاری بەشی شارستانی بوو پیاوێكی سادە و ڕۆح سوك و ژیر بوو خوای گەورە لێت خۆش بێت جێگای بەهەشت بێت سەبوری بۆ خانەوادەو ئازیزانی
09/09/2021
#ڕیكۆرد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووه یهكهمین یاریزان له مێژوودا به كهمترین كات زۆرترین درێسی بفرۆشرێت
ـ ریكۆردی رۆیشتنی مێسی بۆ پاریس سانجێرمان شكاند
ـ ریكۆردی تۆم برادهری یاریزانی باسكهی ئهمریكای شكاند
ـ ریكۆردی رۆیشتنی لیبڕۆن جهیمسی شكاند كه چووه لیكهرز
09/09/2021
ڕاستگۆ بە لە گەڵ خوا
بڕیارەکانت بۆ دێنێتە دی .
ئەم پاڵەوانە زەکریا زوبەیدی یەکێ لەو شەش کەسەی لە بەندیخانەی جەڵبوعی جولەکە رزگاریان بوو لە ڕێگەی تونێلی ئازادییەوە ، ئەم پیاوە بەسەرھاتێکی کورت وماناداری ھەیە ئەویش ئەوەیە کاتێک دادوەر حوکمی ھەتاھەتایی بەسەردا ئەخوێنێتەوە ، ئەم پێکەنێت وئەڵێ :
دەرئەچم لە بەندیخانە بە فەرمانی خوای گەورەو وتێدا نامێنمەوە .
ئەم پیاوە دوو ساڵ لەو بەندیخانە ئەبێ دوور لەو پێنج کەسەی ھاوڕێی .
ئەڵێ رۆژی پێش راکردنیان ئیدارەی بەندیخانە ئەیگوازنەوە بۆ ژووری پێنج ھاوڕێەکەی کە ماوەیەکە خەریکی چاڵکردنن بۆ رزگاربون ، بۆیە ئەمیش بێ ئەوەی کەوچکەکە بە کاربێنێت لەو تونێلەوە رزگاری ئەبێ و خوای باڵادەست ئەو قسەیەی بۆ دێنێتە دی کە بە دادوەری ووت تۆ حوکمی خۆت بدەو وخوای گەورەش حوکمی خۆی ئەدات .
خوایە ھەموو گیراوێکی ستەملێکراو ئازاد کەیت
(وَإِذۡ یَمۡكُرُ بِكَ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ لِیُثۡبِتُوكَ أَوۡ یَقۡتُلُوكَ أَوۡ یُخۡرِجُوكَۚ وَیَمۡكُرُونَ وَیَمۡكُرُ ٱللَّهُۖ وَٱللَّهُ خَیۡرُ ٱلۡمَـٰكِرِین)
وەرگیراوە... سەرچاوە کورد میدیا