Lozen sherwan

Lozen sherwan

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Lozen sherwan, Post office, As Sulaymaniyah.

17/01/2022
11/01/2022

"بیرتەکەم"

NWE 2022
لۆزین شیروان

nwetrin barhamai lozen sherwan .

28/12/2021

بیرم ناکەی...؟

واهەست نەکەی منیش وەک تۆم
واهەست نەکەی گرنگ نیت بۆم
واهەست نەکەی خۆشم ناوێیت
من وەک تۆنیم هەرگیز ناڕۆم

وەهەست نەکەی من بێمەیلم
لە ناخەوە بۆت سووتاوم
تۆ لەوێ دڵ تەنگ ببیت
من لێرەوە بۆت گریاووم

من ئێستاناش خۆشم ئەوێیت
هیندەی زەوی و مانگ و گەردوون
هێندەی ئەوو بەڵێنانەی پێدا موو
بەڕۆشتنت درۆ دەرچوون

لۆزین شیروان

پێشکەش بە یەک بە یەکی ئێوەی ئازیز

مافی ئەم بەرهەمە پارێزراوە بۆ مەڵپەڕی فەرمی
lozen sherwan

17/12/2021

ووتیان ڕۆژی ئاڵایە
لاوە شاعیر تۆ چیت هەیە
چۆن وەسفی ئەم ئاڵا ئەکەی
ئا لەم ڕۆژە پیرۆزەیە

هیچم نەبوو بۆ ووتن
گریانێک توون گەرووی گرتم
ڕەنگی سوورم بەدی ئەکرد
ئەوو ڕەنگە خەیاڵی بردم

لەوەتەی ئەوو ئاڵا هەیە
کورد خۆشبەختی نەبینوە
لە سایەی ئەوو ئاڵایەیە
کورد هەتابێ خێر نەدیوە

کامە زەردی خۆری ژینم
کامە سپی ڕەنگی ئاشتی
کامە سەوزی تیدا بژیم
لەوەتەی هەم هیچم نەدی

لەوەتەی هەم جگە لەچەنگ
هیچی ترم نەبینوە
جگە لەخوێنێ شەهیدان
ئێوە ڕەنگی ترتان دیوە

لەوەتەی هەم لەبیرم دێ
بۆ سەربەستی ئەناڵێنم
هەتابێ ژێردەستە ئەبم
ناوێرم دەنگم هەڵهێنم

لەوەتەی هەم لەبیرم دێ
لەناوو تۆپوو جەنگوو شەڕام
کام خۆشبەختی قەت نەم دیوە
بڵێم لە ژێر ئاڵای کوردام

سەد شەڕمانکرد بۆ سەربەستی
جەرگی هەزار دایک سووتا
ئەکرێ من هەر ژێر دەستەبم
ڕەنگێکی تر حوکمی من کا

کامە ڕۆژی ئاڵای کوردان..؟
کورد لە کوردستانتا نەما
لە سایەی دوو بنەماڵە
کورد هەر حەیاوو ئابڕوی نەما

لۆزین شیروان
١٦/١٢/٢٠٢١

ئاڵا

15/12/2021

سەرەتا بەناووی خودایی گەورە.....تکایە بڵاوی بکەنەوە

خۆشەوستان چەن گەنجێکی مرۆڤ دۆستی پەیمانگایی [ ڕووناکی ] هەڵساوون بە جوانترین کار ئەویش دابینکردنی کۆمەکێک لە پەیمانگایی ڕووناکی
بۆ نە خۆشخانەی هیوا
لەژێر ناووی ( هیوایەک بۆ نەخۆشێکی هیوا ) .... لێرەوە دەستخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئەوو هاوڕێیانە دەکەین.
سەلەبەیانی سبەینێ ڕێکەووتی ۱٦/١٢/٢٠٢١ ......
﴿ لۆزین شیروان ﴾ & ﴿ پێشەوا هیوا ﴾ هەردوو شاعیری لاوو بەمەبەستی سەردانکردنی نەخۆشخانەی هیوا وە دڵخۆشکردنی چەند مناڵک بە تووشبووی نەخۆشی ژێرپەنجە لە گەڵ کۆمەڵێک هاوکار کە ناویان لە خوارەوە هاتووە سەردانی نەخۆشخانەی هیوادەکەن لێرەشەوە وەک
لۆزین شیروان ئاماژەی پێداوین هەرکەسێک ویژدانی خۆی ئاسودە دەکات بە ناردنی هەدیەیەکیش بێت هاووکارانم
بەوو پەڕیی شانازیوە پێشکەشی ئەوو کەسانەدەکەین کە خوشکوو براوو ئازیزانی ئێمەن ئەگەر ئەتەوێ ژیانی کەسێک ڕزگار بکەیت ئەوا جێپەنجەی خۆت جێبهێڵە .....
هاوکاریتان جێگایی ڕێزوو سوپاسە ..........
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە
(07510601481 )

هاوکاران

پێشەوا پاشا
ڕۆژگار سەردار
باوان هەسەن
بیلال دەربەنی
بڵند موستەفا
گۆڤار ئەکرەم
حەمە بیارەی
ئاریا هەردی
عادل عومەر

لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا گردە ڤیدۆیەکە بڵاوو دەبێتەوە

30/11/2021

دوو شاعیر لە دووبواری جیادا
پێشەوا هیوا
لۆزین شیروان
جاوانترین کاری ئەم دوو لاوە شاعیرە ببین

بەمزووانە چاوەڕوانبن

پێگەی فەرمی شاعیر: لۆزین شیروان

17/11/2021

نوێ ترین پەرتووکی تەنها تۆ لە نووسینی شاعیری لاو
لۆزین شیروان بڵاوکرایەوە ........

ئێستا کتێبی تەنها تۆ لە شاری

هەڵەبجە
سلێمانی
هەولێر

بەردەستە

15/11/2021

منیش دووعایەکتان بۆ ئەکەم
جوان گوێم لێبگرن عاشقەکان
تخوا لەگەڵما بڵێن ئامین
با سکونیایەک بێ بە دڵتان
ئەی ئووکەسەی دووعاشق لەیەک ئەکەی
یاڕەبی خۆشی نەبینی ئیلاهی ژینی لێ تاڵکەی
خودایە هەر لەم دنیاش ئاگری ئەوو دنیای بۆ خۆشکەی

لەسەر داواکاری زۆرینەتان دامنا ئەمەش دووعاکەی من

Photos from Lozen sherwan's post 15/11/2021

کتێبی تەنها تۆ ئێستا لە شارەکانی کوردستان بەردەستە

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


As Sulaymaniyah