01/06/2026
مەكتەبی هەڵبژاردن ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەرز راگرت
مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەڕەی فەرمی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
01/06/2026
مەكتەبی هەڵبژاردن ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەرز راگرت
وتەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن، لە دەستپێکی مەراسیمی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە برۆکسل.
31/05/2026
(51)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئەندام و لایەنگران و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە و تێکۆشەران و کوڕان و کچانی کوردستان، پیرۆز دەکەم.
لەم یادە پڕ شکۆیەدا سڵاو بۆ گیانی پاکی شکۆی نەتەوە و نیشتمان، سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەھیدانی رێبازی پیرۆزی یەکێتی و رێگای ئازادیی کوردستان دەنێرم.
کاروانی پڕ لە خەبات و سەروەری و نوێبوونەوەی یەکێتی، بە رێبەرایەتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال، وەکو هێزێکی پێشکەوتووخواز و حزبی هەڵبژاردن و باوەڕدار بە پرۆسەی دیموکراسی و نوێنەرایەتیکردنی کۆمەڵانی خەڵک و داکۆکیکار لە مافەکانیان، بەردەوامە لە پێناو بەدیهێنانی ئایندەیەکی گەش بۆ گەلی کوردستان و چەسپاندنی ئاشتی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و چارەی خۆنووسین.
رزگار حاجی حمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن
31/05/2026
سەرۆک بافڵ، رێبەری رێبازی سەرۆک مام جەلالە
26/05/2026
جەژنتان پیرۆز - عيدكم مبارك
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، جوانترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عێراق و سەرجەم موسڵمانان دەکەم.
هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم .
ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی گیانی برایەتی و چەسپاندنی ئاشتی و هاتنەدی خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عێراق.
هیوای بەسەربردنی جەژنێکی ئاسوودە و پڕ لە شادی و کامەرانی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بمناسبة حلول عيد الأضحى المبارك، أتقدم بأطيب التهاني والتبريكات لشعب كردستان والعراق ولسائر المسلمين، متمنياً عيداً سعيداً للجميع.
وآمل أن تُحيي هذه المناسبة المباركة روح الأخوة وتُرسخ السلام وتحقق الرفاهية لشعب كردستان والعراق.
وأتمنى للجميع قضاء عيد سعيد ومليء بالفرح والسرور، وأعاده الله علينا وعليكم بالصحة والسلامة.
رزكار حاجي حمه
عضو المكتب السياسي
مسؤول مكتب الانتخابات
26/05/2026
پیرۆزبایی
بەڕێز؛ وریا جەلال سەرۆکی یانەی گازی باکور
بەبۆنەى سەرکەوتنی یانەکەتانەوە بۆ خۆلی دەستەبژێر عێراق (ئەستێرەکانی عێراق)، پیرۆزبایی دەکەم لە ئێوە و دەستەی کارگێڕی و راهێنەر و یاریزانان و تیمی هونەری و هاندەرانی یانەکەتان و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە، هەروها پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم خەڵکی کەرکوک دەکەم.
دیارە ئەم سەرکەوتنە بە پلان و ئیدارەدانی دروست و ماندووبوونێکی زۆر هاتۆتەدی، بۆیە دەستخۆشی لە راهێنەر و یاریزانە پاڵەوانەکانی یانەکەتان دەکەم و هیوادارم لە خولی دەستەبژێریشدا بە هەمان گوڕوتینەوە بەردەوام بن لە ئەدای بەهێز و ناوازە و سەرکەوتن..
دووبارە پیرۆزە و بەرەو سەرکەوتنی گەورەتر.
برایان
رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن
25/05/2026
هەڤاڵان؛ سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان
بە بۆنەی 27ەمین ساڵیادی دامهزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانەوە، گهرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوەی خۆشەویست و ئهندامانی رێكخراوەکە و سەرجەم گەنجانی کوردستان دەكهم، و هیوای سهركهوتن و بهردهوامیتان بۆ دهخوازم.
رێكخراوی ئازادی لاوانی کوردستان، وەك ئۆرگانێکی گرنگ بە لاوان لهرابردوودا رۆڵێكی بهرچاوی ههبووه، له ئاراستهكردنی لاوان و پێگهیاندنی كادری گهنج و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناكانیان و داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی ئەم توێژە زیندووەی کۆمەڵگەکەمان.
ئومێدەوارم هاوتەریبی نوێبوونەوەی یەکێتییەکەمان، رێکخراوی ئازادیی لاوان بە داڕشتنی بەرنامە و کار و پرۆژەی ناوازە و سەردەمیانە، خزمەتی زیاتری لاوان بکات، چونکە سهرباری خزمهت و رۆڵ و چالاكییهکانی، هێشتا ئهركی گهوره ماوه جێبهجێی بكات بۆ خزمهتكردنی لاوان كه شایستهی ههموو خزمهتێكن.
چاوەڕوانی ئەوەتان لێدەکرێت لە قۆناغی داهاتوودا بەگوڕوتینی زیاتر لەجاران بێنەوە گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشان بۆ خزمەتی لاوانی کوردستان.
یادتان پیرۆز و هەر سەرکەوتووبن
رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن
24/05/2026
هەڤاڵی بەڕێز د.جوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک ( محەمەد ئیحسان )ی براتانم پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە ئێوەش ببەخشێت و ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن
20/05/2026
ئامادەبوونی هەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەب لە رێوڕەسمی دەرچوونی یەکەمین خولی دیبلۆمی کاری حزبی