Tori hawbashi rekxrawakan-تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان

Tori hawbashi rekxrawakan-تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Tori hawbashi rekxrawakan-تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان, Government Organization, As Sulaymaniyah.

Photos from ‎Tori hawbashi rekxrawakan-تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان‎'s post 31/03/2026

٣١/٣/٢٠٢٦
تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامداو چەندبڕیارو کارێک و شێوازی کارکردن لەڕابردوو ئایجدە گفوگۆی لەسەرکراو باس لەئایندەی تۆڕکەکرا،
بەئامادەبونی سەرجەم ئەندامانی تۆڕ
سوپاسی پەیمانگای سمارت کرا کە شوێنی کۆبونەوەیان بۆ ئامادەکربوین

Photos from ‎Tori hawbashi rekxrawakan-تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان‎'s post 24/03/2026

پرسەنامە

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشکی ئەندامی تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان خاتوو(جیهان ساڵح)ڕادەگەیەنین لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشیی لە هاوکارمان و کەسوکار و خانه‌واده‌ بەڕێزەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین .
ئومێدەوارین ئەمە دواخەم و ناخۆشیان بێ ، ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەمووان

پرسەی ژنان لە خەلیفاوایە
‌٢٤/٣/٢٠٢٦
تۆری هاوبەشی رێکخراوەکان

Photos from ‎Tori hawbashi rekxrawakan-تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان‎'s post 09/03/2026

٩/٣/٢٠٢٦
بەدروشمی
کۆمەڵگای ئاشتی بەڕێزگرتن لەژنان دەست پێدەکات
تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانی ڕۆژی هەشتی مارس پانێلێکی سازکرد بۆهەریەک لە
خاتووکەوسەر حەسەن / پانێلست
بەناونیشانی( هیچ تاکێک ئازاد نابێت تائابوریەکی سەربەخۆی نەبێت)
خاتووتارامحمدکریم/ پانلیست
بەناونیشانی (کێشە باوەکانی سەردەم)

07/03/2026
25/01/2026

بەیاننامەی پاڵپشتی تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی بۆ گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ڕای گشتی جیهانی،
لەم قۆناغە مێژووییەدا، خاوەنداری لە بەرخودانی گەلی رۆژئاوا دەکەین و یەکێتی گەلی کورد دەخەینە سەرووی هەموو شتێکەوە.
​ئێمەش لای خۆمانەوە دووپاتی دەکەینەوە کە چارەنووسمان یەکە و سنوورە دەستکردەکان هیچ کات ناتوانن لە یەکترمان جیا بکەنەوە،
لە کاتێکدا ناوچەکە بە قۆناغێکی سەخت و هەستیاردا تێدەپەڕێت، خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی هەڕەشە و ئاستەنگی گەورە دەبنەوە ، ئێمە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی، مرۆیی و ئەخلاقی، و نیشتمانی و مرۆڤایەتی ، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی خۆڕاگریی ئەوان و ئەم بەیاننامەیە ڕادەگەیەنین:
١. ستایشی خۆڕاگری و قوربانیدان
ئێمە بەوپەڕی ڕێزەوە سەیری ئەو قارەمانێتییە دەکەین کە گەلی کورد لە ڕۆژئاوا پیایدا تێپەڕیوە ، نەک تەنها بۆ پاراستنی خاکی خۆیان، بەڵکو وەک سەنگەرێکی پێشەوە بۆ بەرگریکردن لە بەها مرۆییەکان و تێکشکاندنی تیرۆری نێودەوڵەتی ،
٢. بانگەواز بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە کاریگەرەکانی جیهان دەکەین
• کە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کورردستان .
• ڕێگری بکەن لە هەر دەستوەردانێکی سەربازی کە ببێتە هۆی کۆچی زۆرەملێ و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە.
٣. یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی
لەم کاتەدا لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردییەکان و پشتگیری جەماوەری هەیە. پێویستە پرسی ڕۆژئاوا وەک پرسێکی نەتەوەیی باڵا سەیر بکرێت و دوور بخرێتەوە لە ململانێیە حزبییە بەرتەسکەکان و بێ جیاوازی هیچ ئایدۆلۆژیایەک ،
لە کۆتایدا
ئێمە لەگەڵتانین بە ورەیەکی پۆڵایینەوە هیوامان بە سەرکەوتن و ئاشتی هەیە،
ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە و ئاشتی و ئارامی بۆ خاکی ڕۆژئاوا بژی خەباتی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان
بژی بەرخودانی شەرەڤانی ڕۆژئاوا.

Photos from ‎Tori hawbashi rekxrawakan-تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان‎'s post 18/01/2026

١٨/١/٢٠٢٦
وەفدێک کە پێک هاتبوون لە خاتوو سارکارو خاتوو سایەو خاتووفریشتە بەنوێنەرایەتی تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان سەردانی ڕێکخراوی خوشکانیان کرد بەمەبەستی پیرۆزبای دەستپێکی خولی تازەی مەکتەبەکەیان

Photos from ‎Tori hawbashi rekxrawakan-تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان‎'s post 13/01/2026

١٣/١/٢٠٢٥
کۆبونەوەی گشتی تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان
تایبەت بەخۆڕێکخستنەوەو و دانای بەرنامەی کار بۆ ساڵی نوێ
لەکۆبونەوەدا میوانداری نوێنەری هاوپەیمانی ندا کراو باسی لە کارو دامەزراندن وبەڕێوەچونی کارەکانی کرا

07/12/2025

لێدوانی خاتوو دڵخواز ئەندامی دەستەی کارگێڕی تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان تایبەت بە چالاکی توندو تیژی

Photos from ‎Tori hawbashi rekxrawakan-تۆڕی هاوبەشی رێکخراوەکان‎'s post 07/12/2025

بەناونیشانی (کوشتن خۆکوشتن لەهەرێمی کوردستان )
٧/١٢/٢٠٢٥
لەمیانەی کارو چالاکییەکانی هەڵمەتی شانزەڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان
تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان بهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری ڕاوێژکاریدەرونی و کۆمەڵایەتیزانکۆ پانێڵێکیان سازدا

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


As Sulaymaniyah
PERAMAGRUN