دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆکرێکاران سلێمانی

دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆکرێکاران سلێمانی

Share

government service

01/06/2026

ڕاگەیەندراوێکی گرنگ بۆ سەرجەم خاوەنکاران و کرێکاران
وەرگرتنی "کۆمپیالە" یان "کەفالەى دارایی" لە کرێکاران بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

پاڵپشت بە یاسای کار ژمارە (٧١)ی ساڵی ١٩٨٧ و نووسراوە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم خاوەنکاران دەکەینەوە:
وەرگرتنی کۆمپیالە، کەفالەی دارایی، یان ناچارکردنی کرێکار بە "خۆقەرزارکردن" وەک مەرجێک بۆ دامەزراندن یان بەردەوامبوون لە کاردا، پێچەوانەی یاسایە و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

هەروەها سەرجەم ئەو خاوەنکارانەی پێشتر ئەم کارە نایاساییەیان ئەنجام داوە، پێویستە بە زووترین کات هەموو ئەو پابەندییە داراییانە لەسەر کرێکاران هەڵبوەشێننەوە. بەپێچەوانەوە، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە، چونکە ئەم کارە دەبێتە ئامرازێک بۆ فشاری نایاسایی لە دەرەوەی بەندەکانی گرێبەستی کار.

داوا لە سەرجەم کرێکارانیش دەکەین ڕێگە نەدەن ئەم پێشێلکارییەیان بەرامبەر بکرێت، لە کاتی هەر ناچارکردن یان بەدیکردنی ئەم سەرپێچیانەدا، دەتوانن بە شێوەیەکی نهێنی و پارێزراو بەم ڕێگایانەى خوارەوە ئاگادارمان بکەنەوە:
هێڵی گەرمی هۆشیاریی کرێکاران ژمارە (5500)
دەتوانیت لە ڕێگەى پەیوەندی تەلەفۆنى یان لە ڕێگەى (واتسەپ، ڤایبەر) نامە بنێرى بۆ ژمارە (07511225500) یان (07721225500) چ بە شێوەى نووسین یان پەیامى دەنگى.
دەتوانیت لە ڕێگەى سیستمى سکاڵاى ئەلیکترۆنى لە ڕێگەى ئەم بەستەرەى خوارەوە سکاڵا تۆمار بکەیت و ئاگادارمان بکەیتەوە:
https://skala.gkrd.krd/ComplianceProcess

بۆ بینینى بەڵگە فەرمییەکان سەردانى پۆرتاڵی کار بکە:
https://kar.molsa.gov.krd/News/f8357ddf-32ca-4016-81bd-2ea05f22ccb0

ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى

27/05/2026

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم موسڵمانانی جیھان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بە تایبەت دەکەین.
ئومێده‌وارین ئەم بۆنە پیرۆزه‌ ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر بۆ گەلی كوردستان .
دووباره‌ جه‌ژنی قوربانتان پیرۆز بێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران / سلێمانی

24/05/2026
Photos from ‎دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆکرێکاران سلێمانی‎'s post 20/05/2026

سەردانێک لەپێناو چارەسەرکردن

لقی سلێمانی/کۆمەڵەی کاسبکاران، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/سلێمانی-یان کرد.
لەسەردانەکەییاندا کە لەلایەن شیروان مجید صادق بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراوەوە پیشوازیان لێکرا کۆمەڵەکە باسییان لەکێشەو گرفتەکانی پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی هوانە کرد، لەگەڵ باسکردن لەهەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی کاسبکاران لەبارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی.
لەکۆتایشدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە سوپاسی کۆمەڵەکەی کرد کە لەخەمی کاسبکاراندان و بەڵێنی هەماهەنگی پێدان لە چارەسەرکردنی گرفتانەی کە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە هەبێت لەگەڵ هۆشیارکردنەوەی کرێکاران لەبارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران / سلێمانی

04/05/2026

بەشداریکردنی شیروان مجید صادق بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/سلێمانی لەبەرنامەی (فایل و دیاردە)ی کەناڵی کوردسات نیوز تایبەت بە ڕۆژی جیهانی کرێکاران.

01/05/2026

پیرۆزبایی و پەیامی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی شیروان مجید صادق، بەبۆنەی ڕۆژی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران.

30/04/2026

بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەى کرێکارانى کوردستان و سەرجەم کرێکارانى جیهان دەکەین.
کرێکاران لەکوردستان ڕۆڵى باڵایان هەیە لەپرۆسەى ئاوەدانکردنەوەو بنیادنانى ژێرخانى ئابورى، هەر بۆیە شایەنى ئەوەن کە بەدەستەبەرکردنى ژیانێکى باشترو بەرزکردنەوەى ئاستى گوزەرانیان و هەلى کارى زیاتر و دابینکردنى بیمەى تەندروستى، ڕۆڵ و خزمەتى کرێکاران بەرز بنرخێنرێت. دووبارە پیرۆزە ڕۆژى جیهانى کرێکاران، بەهیواى لەش ساغى و سەلامەتى بۆ هەموو کرێکاران.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران / سلێمانی

28/04/2026

ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی خەڵک سەبارەت بەبەڕێوەبەراییەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/سلێمانی

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


As Sulaymaniyah

Opening Hours

Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00