لیدوانی بەرپرسی بایۆمەتری سلێمانی (یادگار جبار )لەسەر تۆماری بایۆمەتری خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ
پەیمانگاکان
upn #بایۆمەتری #زانکۆ #پەیمانگاکان #خوێنکاران #قۆناغی یەکی خوێنکاران #بنکەکانی تۆمار TV
https://www.facebook.com/share/v/1RAg8BU81h/?mibextid=wwXIfr
Slemani biometry
پهڕهی تایبهتی بایۆمهتری موچهخۆرانی پارێزگای سلێمانی
ههموو فهرمانبهرێك، مووچهخۆرێك و هاووڵاتییهك پێویستیان به زانیارییهكانی ئهم پهیجه دهبێت،چونكه پرۆسهی بایۆمهتری پرۆسهیهكی بهردهوامهو ئامانجی گهورهتر و ستراتیژی لهپێش خۆی داناوه و بهرهو بونیادنانی حكومهتی ئهلیكترۆنی ههنگاو دهنێـت
21/10/2025
ئاگاداری بۆ هەموو خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە ئیدارەی گەرمیان ئیدارەی ڕاپەرین قەزای چەمچەماڵ کە تا کۆتایی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری بکەن لە بانکەکان بە مەبەستی دروست کردنی ژمارەی کەسی بێ هاوتا
بنکەکانی تۆمار
دوو تیمی تۆمار دەکرێنەوە لە بەرواری 21/10/2025
لەزانکۆی ی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیک بۆ تۆماری خۆێنکارانی قۆناغی یەک
۱. بانکی بابان
2. بانکی تووی مەلیک
3. بانکی تانجەرۆ
4. بانکی باخان
5. بانکی مەڵکەندی
6. ئیدارەی گەرمیان ... بانکی کەلار
7. ئیدارەی ڕاپەرین ... بانکی ڕانیە
8. قەزای چەمچەماڵ ... بانکی چەمچەماڵ
9. پارێزگای هەڵەبجە ... بانکی هەڵەبجە
۱0. بانکی قەلادزێ ...رانیە
11.بانکی سەیدصادق....قەزای سەیدصادق
پێداویستی //کارتی نیشتمانی رەسەن
بۆماوەی(۳)مانگ کات هەیە بۆ تۆمار کردنی خوێنکاران
سوپاس
#بایۆمەتری #زانکۆ #پەیمانگاکان #خوێنکاران #قۆناغی یەکی خوێنکاران #بنکەکانی تۆمار
01/09/2025
ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەین کەسێک وەک ( وصي ) لەبری منداڵەکەی بۆ مووچەی خانەنشینی خۆی تۆمار کردووە با بەزووترین کات لەگەڵ منداڵەکەی سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری بکەن بە مەبەستی درووست کردنی upn
بۆ منداڵەکەی
دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری بکەن بۆخۆتۆمار کردن پێویستە كارتی نیشتیمانی پێبێت"
بنکەکانی تۆمار
1. بانکی بابان
2. بانکی تووی مەلیک
3. بانکی تانجەرۆ
4. بانکی باخان
5. بانکی مەڵکەندی
هەروەها لە ئیدارە سەربەخۆکان
١. ئیدارەی گەرمیان ... بانکی کەلار
2. ئیدارەی ڕاپەرین ... بانکی ڕانیە
3. قەزای چەمچەماڵ ... بانکی چەمچەماڵ
4. پارێزگای هەڵەبجە ... بانکی هەڵەبجە
ئاگادارى
بۆ حەج خوازان ئاگادارتان ئەکەین بنکەیەکی نۆی تۆمار ی بایۆمەتری دەکریتەوە لە بەروای( ۱۸/۸/۲٠۲٥)بۆ دروست کردنی ژمارەی کەسی بێ هاوتا (upn)
بۆ هاوڵاتیان
لە مزگەوتی ملا عبدالکریمی مدرس
ناونیشان :بازنە ی مەلیک محمود نزیک ساحەی چیا
پێداویستیەکان :کارتی نیشتیمانی پلاستیکی پێبێت
ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت فۆرمی داواکاری بۆ حەج پڕبکەنەوە بۆ خۆیان یان بۆ کەسوکار یان دەتوانن
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە خۆ یان تۆمار بکەن ،وە بۆ ئەم مەبەستە پێویستە (ژمارەی کەسی بێ هاوتا)واتە
(upn) هەبێت
ژمارەی کەسی بێ هاوتا ۱۳ ژمارەی نەگۆرەو لە ئێستادا هەموو موچە خۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،پارێزەران ,خاوەن تۆماری، بازرگانی وە ئەوانەی مۆڵەتی شۆفێری نۆێ یان هەیە ئەم ژمارەی کەسی بێ هاوتایەیان بۆ دروست کراوە ئەتوانن بەکاربهێنەوە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی دیجیتاڵی حەج
هەر کەسێک بی یەوێت ژمارەی کەسی بێ هاوتا بدۆزێتەوە
(Upn)
- لەڕیگەی ئە ولینکە👇دەتوانی پێناسی دیجیتالی ببینیتەوەبۆ ئەکەسانەی مووچە خۆرن یاخود مۆڵەتی شۆفێری پلاستیکی یان هەیە
- [ ] https://apps.apple.com/iq/app/krdpass/id6504185965
- فەرمانبەران دەتوانن سەردانی بەشی ژمێریاری فەرمانگەکەیان بکەن وە خانەنشین دەتوانی سەردانی فەرمانگەی خانەنشین یا ئەو بانکەی مووچەی لێ وەردەگرن بۆ دۆزینەوی upn
- بەڵام ئەو حەجخوازانەی ژمارەی کەسی بێ هاوتایان نیە دەتوانن سەردنی بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری بکەن بۆ
خۆ تۆمار کردن واتە پێویستە كارتی نیشتیمانی پێبێت"
بنکەکانی تۆمار
1. بانکی بابان
2. بانکی تووی مەلیک
3. بانکی تانجەرۆ
4. بانکی باخان
5. بانکی مەڵکەندی
هەروەها لە ئیدارە سەربەخۆکان
١. ئیدارەی گەرمیان ... بانکی کەلار
2. ئیدارەی ڕاپەرین ... بانکی ڕانیە
3. قەزای چەمچەماڵ ... بانکی چەمچەماڵ
4. پارێزگای هەڵەبجە ... بانکی هەڵەبجە
https://www.facebook.com/share/v/1AwewPHZcF/
فیرکاری پڕکردنەوەی فۆرمی دیجیتالی بۆ حەجخوازان
ئەم فێرکاریە تایبەتە بە هاوڵاتی ئاسایی بەڵام چەند ڤیدۆی فێرکاری تر هەن لە کۆمێنت دادنرێت تایبەت بە (مامۆستای ئاینی ،بنە
ماڵەی شەهیدان ، پزیشک،،کۆمپانیاکان(
29/07/2025
ئێستا ئەپی 𝗞𝗥𝗗𝗣𝗮𝘀𝘀 لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەستکراوە لە ستۆرەکانی هەردوو سیستەمی IOS و Android .
لە ئێستادا تەنها بۆ فەرمانبەران بەردەستەدەتوانن سودمەندبن لێی کە کۆدی بایۆمەتری و upn و لیستی موچەی تێدایە و مانگانە لیستی موچەی فەرمانبەر دائەنرێت بە هەموو ووردەکاریەکانەوە.
وە هەروەها چەندین خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت وەک(جزدانی ئەلکترۆنی و ناسنامەی دیجیتاڵی و زانینی سزای سەرپێچی ئۆتۆمبێل و چەندین خزمەتگوزاری تر) .
20/05/2025
لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کارا کراوە و ئەم مانگە سەرجەم فەرمانبەران 1% لە مووچە بنەڕەتییەکانیان دەبڕدرێت.
یادگار جەبار، سەرپەرشتیارى لیژنەى بایۆمەتری لە سلێمانی رایگەیاند، رۆژی رابردوو لە نوێترین رێنماییدا داوایان لێکراوە بەگوێرەی بڕیاری 281ـی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری عێراق، بە رێژەی 1% لێبڕین لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بکرێت.
هاوکات فێنک حەسیب، سەرپەرشتیاری لیژنەى بایۆمەتری لە هەولێر لەبارەی هۆکار و مەبەستی لێبڕینەکەوە وتی "ژمارەی کەسیی بێهاوتا کە بە UPN ناسراوە و بووەتە ژمارەی وەزیفی، لەبەرامبەر ئەوەدا بەغداد داوای کردووە، ئەو لێبڕینە بکرێت لە مووچەی بنەڕەتی و سەرجەم فەرمانبەرانى هەمیشەیی و گرێبەست بگرێتەوە".
روونیشیکردەوە، "لێبڕینەکە تەنیا بۆ یەک مانگە و لەسەر لیستی مووچەی مانگی ئایار جێبەجێدەکرێت".
لێبڕینی 1٪ـى مووچە بەجۆرێکە، لە کۆى مووچەى بنەڕەتى فەرمانبەران دەبێت، ئەگەر فەرمانبەرێک مووچەى بنەڕەتییەکەى 400 هەزار دینار بێت، تەنیا چوار هەزار دینارى لێدەبڕدرێت.
مانگانە لیستی مووچە بە پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت، داتا و زانیاریی تەواوی 429 یەکەی ژمێریاری لە هەولێر و 421 یەکەی ژمێریاری و 31 بانک لە سلێمانی و 301 یەکەی ژمێرکاری لە دهۆک لەناو سیستمەکەدا تۆماردەکرێن و پاشان کارا دەکرێت، بۆ ئەوەی بەشێوازی ئۆنلاین و بە دەستییش لەبەردەستی وەزارەتی دارایی عێراقدا بێت.
12/05/2025
ئاگاداری خوێنکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی قۆناغی یەک ئەکەین کە پێویستە سەردانی بنکە کانی تۆمار ی بایۆمەتری بکەن بە مە ستی خۆ تۆمار کردنیان بۆ دروست کردنی ژمارەی کەسی بێهاوتا (upn) بۆسیستەمی ئەلیکترۆنی بەرێوەبردنی بێواژوی(پۆلۆنیا)
بنکەکانی تۆمار
۱. بانکی بابان
۲. بانکی تووی مەلیک
۳. بانکی تانجەرۆ
٤. بانکی باخان
٥. بانکی مەڵکەندی
٦. ئیدارەی گەرمیان ... بانکی کەلار
۷. ئیدارەی ڕاپەرین ... بانکی ڕانیە
۸. قەزای چەمچەماڵ ... بانکی چەمچەماڵ
۹. پارێزگای هەڵەبجە ... بانکی هەڵەبجە
۱٠.تیمی تۆماری بایۆمەتری سلێمانی لەناو زانکۆی پۆلیتکنیک
سیستەمی موچەی ناوەندی (پەیرۆڵ سیستەم)
ڕاپۆرتێکی کەناڵ ۸ لەسەر سیستەمی ناوەندی موچە(پەیڕۆڵ سیستەم) کە ئێستا لە جێبەجێکردندایە و بەشێکی گرنگی پرۆژەی بایۆمەتری موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
"10 هەزار کەس ماون بایۆمەترى بکەن"
پرۆسەى بایۆمەتریى مووچەخۆران بەردەوامە و لەگەڵ لیستى مووچەى مانگى 12 ناوەکان رەوانەى بەغداد دەکرێن
27/10/2024
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.
لەسەر بنەمای ئەو ڕێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە.
١- هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا ( upn ) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە پێویستە تا ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) خۆیان تۆمار بکەن.
٢- بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتەوە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و هتد...
٣- هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا بەرواری ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٠٢٤/١٠/٢٧
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
