مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان Rekxrawakan PUK

مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان  Rekxrawakan PUK

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان Rekxrawakan PUK, Political organisation, 35. 577545, 45. 421488, As Sulaymaniyah.

02/11/2025

دەنگی تۆین
سەنگی تۆین
ھێزی تۆین لە بەغداد

#٢٢٢

20/10/2025

لیستی ٢٢٢ی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هێزی تۆیە لە
بەغداد.

02/10/2025

پەیامی مەکتەبی سیاسی
بۆ هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال
——-
هەشت ساڵ لەمەوبەر ، کوردستان، ڕابەرێکی مەزن و مێژوویی ، تێکۆشەر و پێشمەرگەی زیاتر لە شەست ساڵ خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستانی و ..عیراقی دیموکرات و فیدرالیش یەکەمین سەرکۆماری هەڵبژێردراوی لە دەست دا و بەرەو دوا مەنزڵی نەمریی بەرێکرد.

کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، سەرتاسەری کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دونیای دیموکرات و ئاشتیخوازانی جیهانی خەمبار و نیگەران کرد.

سەرۆک مام جەلال مێژووییەکی پرشنگداری بۆ گەلی کوردستان ، بۆ خەباتی دیموکراتی و مافخوازی و دادپەروەری لەسەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمار کرد کە هەر لە نەوجەوانی و لاوێتییەوە تا دوا ماڵئاوایی یەکجارەکی، بێوچان خەباتی هەمەلایەنەی فیکری ، رێکخراوەیی ، سیاسیی ، جەماوەری و پێشمەرگایەتی بەرپاکرد بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پیادەکردنی بژاردەی فیدراڵی ، دیموکراسی، دادپەروەری و پێکەوە ژیان لە عێراقی فرە پێکهاتەدا.

لە تێکۆشانی شۆڕشگێڕی و پێشمەرگایەتیدا، مام جەلال نموونەی گەورە و باڵای ڕابەری کۆڵنەدەر ، وردبین، ورەبەرز و پتەو بوو ، خاوەنی ئەزموونێکی قووڵی رێبەرایەتی شۆڕشی درێژخایەن بوو ، لەو تۆمارە سەربەرزەدا ، بە نووسین و ئەدەبیاتی دەوڵەمەندی کوردایەتی و بە رێکخستن و سازدان و رێبەرایەتی دەستەجەمعی قەت درێغی نەکرد ، وەک باوەڕ بوون بە شێوازی خەباتی هەمەلایەنەی سیاسی فرە رەهەندیش توانایەکی بێ وێنەی لە دانوستاندنی سیاسیی و دیبلۆماسیدا هەبوو کە پەیتا پەیتا رەوایی مەسەلەی کوردی لە دونیا جێگیرتر دەکرد .
لەمەشدا وێستگەکانی خەباتەکەی ،بە تایبەتی لە هەڵگیرسانی شۆرشی نوێی گەلەکەمان بەرابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لە نەبەردی و قوربانیدان و بەرەنگاری ئاڵۆزی و تەنگژەکان سەلمێنەرێکی بەرجەستەی ئەم ڕاستیانەیە ، لە کاتی دژواری بەرەنگاربوونەوەی جینۆسایدی هەڵەبجە و ئەنفالدا کە بەسەر گەلەکەماندا هات ، سەرۆک مام جەلال لە بەرنامەرێژی بۆ ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لە ناوچەکە و ئاراستەکردنی ڕاپەرینی ئاداری ١٩٩١دا رۆڵێکی بەرچاوی رێبەری و پێشبینی داهاتووی هەبوو.

لەپاش راپەڕین ولە قۆناغی خەباتی مەدەنی و دیپلۆماتیشدا ، وێنەی مام جەلال لە مێژووی کوردایەتی هاوچەرخ و هەتا خەباتی ئازادیخوازانەی گەلانی ناوچەکەشدا درەوشاوە و دەگمەنە. پەیوەندییەکانی لە ئاستی حکومەت و میللەتانی ڕۆژهەڵات و دونیای عەرەبی و ڕۆژئاوادا ، بناغەی پتەوی ئەو دەستکەوتە دیپلۆماتیانە بوون کە ڕەسەنایەتی بوونی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپات دەکردەوە.

تێکۆشانی درێژ مەودای تەمەنی پڕ بەرەکەتی مام جەلال هەمیشە لەسەر دینگەی پتەوی دیموکراتیزەکردنی وڵات و مسۆگەرکردنی ویستە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بیناکرابوو، بۆیە سەرەنجام هەر ئەو نەخشە ڕێگا دیموکراتییە فرەییە سەرکەوت کە نەخشە ڕێگای عێراقێکی دیموکرات و فیدڕاڵیی بوو.
لە دوا وێستگەی ژیانی سیاسیشیدا وەکو سەرکۆمار ، لە پێگەی پارێزەری دەستوورەوە، لە پێناوی نزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان و چەسپاندنی سازان و تەبایی نێوانیاندا هەمیشە خاڵی کۆکەرەو و ڕاگرتنی هاوسەنگی بوو،هەر بۆیە بە (صەمام امان)ی عێراق ناوزەد کرا.

لە سیاسەتی جیهانیشدا مام جەلال وەک فیگەرێکی دیاری سۆشیالیست دیموکرات،
بە ناونیشانی جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی سۆشیال ئینتەرناسیونال بەشدارێکی کارابوو لە خولیای چارەسەری پرسەکانی دیموکراتی ، عەدالەت و یەکسانی ، ژینگەپارێزی و دیالۆگ و ئاشتی جیهانییدا.

ئەمڕۆش یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانی، بە پێداگری لەسەر چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە ناونیشیاندا، پرسی مووچە ، ئەو سیاسەتە حەکیمانەیەی سەرۆک مام جەلال دووپات و پەیڕەو دەکاتەوە کە کەلتورێکی کەڵەگەتە لە خزمەتی هەموو سیاسەتی کوردستانیی و عیراقی .
ئەمڕۆ بە رەچاوکردنی پێدراوە تازەکانی وڵات و ناوچەکەش کە روومان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، هەموو هەوڵمان بە ئاراستەی ڕاستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی و چاکسازی ژیرانە کە ئەزموونەکەمان بپارێزێ و پەرەپێبدات.

هەر لەم یادەشدا رژدین لەسەر ئەولەویەتی مووچە و ژیانی خەڵکەکەی خۆمان بۆ ئەوەی لە پێگەی ژیان و گوزەرانێکی جێگیر و باشترەوە گەلەکەمان بۆ ئەرکەکانی تری خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانیی و شایستە دەستوورییەکانی تر، بە ماددەی ١٤٠ی دەستوریشەوە، ساز بدەین.
لە کۆتاییدا
سڵاو لە ڕۆحی پاکی ڕابەر و سەرۆکی مێژووییمان مام جەلال
نەمری بۆ هەموو شەهیدانی یەکێتی و گەلی کوردستان

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٣-١٠-٢٠٢٥

30/09/2025

مام جەلال، کوردێک جێگەکەی گەورەتر لە کوردستان.
جەنگیز چاندار

سەرۆک مام جەلال ناوێکی گەورەو ناسراو، سەرکردەو پێشەنگ و ڕابەری بزوتنەوەی ڕزگار خوازی گەلی کورد، زۆرینەی هەرەزۆری تەمنی و زیاتر لە نیوسەدە فیگەرێکی هەرەدیار و کاریگەری سیاسی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو جیهانیش بووە، کۆلکەی هاوبەشی نێوان لایەن و پێکهاتە سیاسی و نەتەوەی و ئاینی و مەزهەبی یەکانی عێراق و ناوچەکەبووە، هەروەک پێشەوای ئاینی سماحەتی (سید علی سیستانی) بە (صمام امان ) وەصفی کردوە، بۆیە لەهەر ڕەهەند و گۆشەنیگایەکەوە خوێندنەوە بۆ سەرۆک مام جەلال بکەیت، هەزاران هەڵوێست و ڕەفتار و گفتاری درەوشاوە دەبینیت، مام جەلال ڕێبازێکە نەوەکانی ئایندەش دەشێ لێی بەهرەمەندبن، مام جەلال سەرۆکێک بۆ گشت سەردەمەکانە، هەروەک ڕابەرێکی سیاسی بووە هەرواش ڕابەری ئاشتی و ئاوەدانی بووە، بەرلەهەموو کەس و لایەک خەمی زانکۆ و خوێندن و پێشکەوتن و بڕوای بە کرانەوە بەڕوی جیهانی دەرەوەداهەبووە، گەر کورد نەبا زۆردەمێک بوو خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێدەبەخشراو ئێستاش درەنگ نییە لەم ڕوەوە هەوڵ و کۆشش بەگەڕبخرێت، مام جەلال زۆر لەوە شایستەترە زانکۆ و فڕۆکە خانەو دامەزراوەی گەورەی بەناوەبکرێت، ئەوە کەمترین قەرزە لەپای ئەو هەموو خەبات و تێکۆشانەی بیدرێتەوە، جێی خۆشیەتی سوپاسی (دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی) بکرێت بۆ ئەم هەنگاوە و ناونانی فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەناوی سەرۆک مام جەلالەوە، بەدڵنیایی ئەم کارەش خزمەت بەگەورەهێشتنەوەی ناوی سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی جیهانی دەکات، لەم نمونانەش لە جیهاندا زۆرن و لەلایەن گەلانیشەوە پێشوازیان لێکراوە.
ئێمەمانانیش شانازی ئەوەمان پێدەبڕێت کە لەسەردەمی سەرۆک مام جەلال دا ژیاوین و هەردەم و بۆ هەمیشەش ڕابەرمان بوە و دەمێنێت.

سیروان جەلال

21/08/2025

پرسە نامە

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی كۆچكردوو عقید (سمكۆ ئەحمەد ڕەشید) برای بەڕێز (ئاكۆ ئەحمەد ڕەشید) سەرۆكی ڕێكخراوی فڕێم ئارت” تمان پێگەیشت،
لەم ماتەمەدا پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.

داواکارین لەخوای گەورە کۆچکردوو بە بەھەشتی نەبڕاوەی خۆی شادبكات و دوواناخۆشی بنەماڵە بەڕێزو نیشتیمان پەروەرەكەتان بێت، داوا لە یەزدان دەكەین سەبوری و ئارامی بەهە موولایەک ببەخشێت .

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی (ی.ن.ك)

Photos from ‎مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان  Rekxrawakan PUK‎'s post 24/07/2025

لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوە دیمکراتیەکان، بەشداری كۆنگرەی زانستی و داهێنانی كرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی تەموزی ٢٠٢٥هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە)ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان، بە ئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاو لە ڕێكخراوەكان بەشداری کۆنگرەی زانستی و داهێنانی كرد، لە لایەن ژمارەیەك رێکخراوی ئەکادیمی بوارە جیاوازەكان رێکخرابوو، شایەنی باسە ژمارەیەك زانكۆ لە شارە جیا جیاکانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەشداربوون، شایانی باسە لە لایەن رێکخراوی بزاڤی ئاشتی و پێکەوە ژیان میواندارییان کرابوو.

لەو چواچێوەیەدا هەڤاڵ لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوە دیمکراتیەکان، دەستخۆشی لە سەرۆکی رێکخراوی بزاڤی ئاشتی بەڕێز سەربەست” و ستافی ڕێکخراوە كە كرد لە پای ڕێكخستنی كۆنگرەی زانستی و داهێنانی لەشاری سلێمانی.

Photos from ‎مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان  Rekxrawakan PUK‎'s post 22/07/2025

كۆتایی بە خولی گەشتووگوزار ناسی بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی هات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی تەموزی٢٠٢٥ لە هۆڵی شەهید ئاشتی، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە) ئەندامی سەرکردایەتی و بە ئامادەبونی هەڤاڵان ( ئازاد محمد، کەوان جمال، د. جەبارمحمد امین، سیروان جەلال ) ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان، لە مەراسیمێكی شایستەدا بڕوانامەی بەشداربون بەخشرایە (٤٠) خوێندكاری بەشی گەشتوو گوزاری زانكۆی سلێمانی، كە لە لایەن ڕێكخراوی گەشتوو گوزار ناسانی كوردستان/ لقی سلێمانی بە هەماهەنگی بەشیگەشتوو گەشتووگوزار ناسی زانكۆی سلێمانی ڕێكخرابوو.

شایەنی باسەخولەکە بە بێ بەرامبەر ڕێكخرابوو، بەشێوەی كرداری لە لایەن مامۆستایانی شارەزای بواری گەشتووگوزارەوە وترایەوە، لەو پێناوەشدا بڕوانامەی بەشداریكردنیان بە بەشدار بووانی خولەکە بەخشی،
كە ئامانج لە خولەكە بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی خوێندكاران و دەرچووانی بەشی گەشتوو گوزاری لە خۆگرتبوو.

Photos from ‎مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان  Rekxrawakan PUK‎'s post 22/07/2025

خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پێشینەی کارەکانمانە.

لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئۆرگان و دەزگاکانیی یەکێتیی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢-٧-٢٠٢٥ لە ناحیەی پردێ لەگەڵ لێپرسراوو کادیرانی بازنەی پردێ کۆبووینەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵان؛ سیروان کوێخا نەجم، و فریاڵ عەبدوڵا، و کاکەڕەش سدیق، و ژمارەیەک لە کادیرانی پێشکەوتوو ئامادەی بوون، ئاماژە مان بۆ ئەوەکرد؛ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پێشینەی کارەکانمانە و سیاسەتی یەکێتیی بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، سیاسەتێکی روون و واقیعیانەیە و ئامانج لێی دابینکردنی ئارامی و ئاوەدانی و سەقامگیری زیاترە بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە.

16/07/2025

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی:
چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران تەوەری سەرەکی بوو .

ئەمڕۆ (١٦-٧-٢٠٢٥) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی کۆبووەوە .

کۆبوونەوە تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دواپێشهاتەکانی پرسی مووچەو گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و دیاردەی دزێوی پەلاماردانی شوێنە جیاجیاکانی کوردستان بە درۆن و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئابوورییەکان .

سەرکردایەتی یەکێتی بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە رەفتارە دوژمنکارانەی کرد کە مەرام لێی زیان گەیاندنە بە ئاسایش و ئارامی و ئابووری وڵاتەکەمان و گوشارخستنە سەر قەوارەی هەرێم .

کۆبوونەوە داواشیکرد حکومەتی فیدڕاڵ بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و رەسمی و دەستووریی خۆی راپەڕێنێت بەرامبەر ئەمنیەتی هاوڵاتیانی کوردستان و ئەوانەی هەڵدەستن بەو تاوان و پێشێلکاریانە رووبەڕووی دادگایان بکەنەوە و رێگا نەدەن درزی ئەمنی قووڵ بێتەوە.

بەشێکی تری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی هەستیار و خراپی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک، بە تایبەت پێویستی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و بوژاندنەوەی بازاڕ و ئاوەدانی .
کۆبوونەوە تەئکیدی لەسەر ستراتیژی کوردستانی و پێکەوەیی بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ کردەوە و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ و تیمی کوردستانی کرد لە چارەسەرکردنی ئەو پرسە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای دەستخۆشی لەهەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و ئومێدی سەرخستنی هەوڵەکان و پابەندبوونی هەموولایەک پێوەی روونیکردەوە ئەوەی بەدەست هاتووە بەرهەمی یەکڕیزی و پێکەوەیی هەڤاڵانی سەرکردایەتیی یەکێتییەکەمانە کە پشتیوانمانن و دەستکراوەیان کردووین بۆ داکۆکی زیاتر لە ویست و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بە پێکەوەییمان و یەکڕیزمان لە هەرێم دەتوانین داکۆکی لە شایستە داراییەکانی خەڵکەکەمان بکەین و ئارامی و ئاسایشی وڵاتەکەمان باشتر بپارێزین .

کۆبوونەوە هەروەها چەند پرسێکی تری سیاسی تاوتوێکرد و هەڵسەنگاندیان بۆ کرا .

Photos from ‎مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان  Rekxrawakan PUK‎'s post 14/07/2025

لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوەكان، خولێكی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لە شاری كەركوك بەسەركردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە)ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەكان، سەردانی سەنتەری ڕۆشنبیری كەركوكی كرد، لەلایەن هەڤاڵ (ڕێبین محمد) بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری كەركوك پێشوازی لێكرا، لەو چواچێوەیەدا خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بەسەر كردەوە كە لەلایەن سەنتەری ڕۆشنبیری كەركوكەوە كراوەتەوە تێیدا ژمارەیەكی بەرچاو لە كوڕان و كچانی شارەكە تێیدا بەشدارییانكردووە.

هەڤاڵ لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوەكان، وتی فێربوونی زمان بۆ ئەم سەردەمی تەكنەلۆجیاو گۆڕانكارییە خێراكانی دنیا گرنگە مرۆڤێك چەند زمانێك بزانێت و فێربێت، وتیشی، لەپاڵ زانیارییەكانی خولەكەدا گرنگە بە عەمەلی بەردەوامبن تا بتوانن بە شێوەیەكی پێشكەوتوو فێربن، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕین و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری كەركوك و كادیران و كارمەندانی كرد، لە بەرامبەر چالاكییەكانیان.

Photos from ‎مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان  Rekxrawakan PUK‎'s post 14/07/2025

لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوەكان، لەشاری كەركوك ئامادەی دووەمین دیداری مەقام لە كەركوك بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە)ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەكان، بەئامادەبونی نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، لەسەنتەری ڕۆشنبیری كەركوك ئامادەی دووەمین و كۆتا ڕۆژی دیداری مەقام لە كەركوك بوو، لەو چواچێوەیەدا چەندین مەقامی ڕەسەنی كوردی لەلایەن ژمارەیەك هونەرمەندی بەشداربووی دیدارەكەوە پێشكەشكرا، لەو میانەیەدا خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرایە هونەرمەندان و ئامادەكارانی دیدارەكە، شایەنی باسە دیداری مەقام لە كەركوك بۆ دووەمین ساڵە بۆ زیندوو هێشتنەوەی مەقامی كوردی لەشاری كەركوك ڕێكدەخرێت.

14/07/2025

پرسە نامە

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی كۆچكردوو (جەوهەر علی) باوكی هەڤاڵ (فاطمه جەوهەر علی) كارمەندی بۆردەكەمان پێگەیشت،
لەم ماتەمەدا پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.

داواکارین لەخوای گەورە کۆچکردوو بە بەھەشتی نەبڕاوەی خۆی شادبكات و دوواناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەكەتان بێت، داوا لە یەزدان دەكەین سەبوری و ئارامی بەهە موولایەک ببەخشێت .

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

بۆردی ڕێکخراوەکانی (ی.ن.ك)

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


35. 577545, 45. 421488
As Sulaymaniyah