قائمقامێتی قەزای سیدصادق

قائمقامێتی قەزای سیدصادق

Share

پارێزگای سلێمانی
ڕاگەیاندنی قائمقامێتی قەزای سیدصادق

26/05/2026

بسم الله الرحمن الرحیم
پەیامی پیرۆزبایی
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە و بەناوی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادقەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان بەگشتی و دانیشتوانی خۆشەویستی شاری سیدصادق بەتایبەت دەکەین.
هیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی زیادبوونی خۆشەویستی، ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی لەنێوان هەموواندا، داواکارین لەخوای گەورە قوربانی و نیازی هەمووان قبوڵ بکات.

25/05/2026

ئاگاداری..

لیژنەی دەرمانخانە و نۆرینگەکانی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق ئاگاداری سەرجەم دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگە پزیشکیەکانی سنوری قەزای سیدصادق دەکاتەوە تا ڕۆژی ۳ی ٦ی ۲۰۲٦، دوامۆڵەتە بۆ دەرهێنانی مۆڵەت وەدەرهێنانی کارتی کارکردن بۆ ئەوانەی لە نۆرینگە و دەرمانخانە و تاقیگەکان کاردەکەن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن و ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و پێیان دادەخرێ .

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
۲٥ی ٥ی ۲۰۲٦

Photos from ‎قائمقامێتی قەزای سیدصادق‎'s post 24/05/2026

ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی ۲٤ی ٥ی ۲۰۲٦، لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق بە ئامادەبوونی بەڕێز رضا محمد اسماعیل قائیمقامی قەزای سیدصادق و ئەندامانی لیژنەی ئەمنی و بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆ دەربارەی چەند خاڵێک کرا و ئەرکی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دیاریکرا بۆ ڕۆژانی پشووی جەژن وە جەختکرایەوە لە هەماهەنگی تەواو لە نێوان فەرمانگەکان.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
۲٤ی ٥ی ۲۰۲٦

Photos from ‎قائمقامێتی قەزای سیدصادق‎'s post 17/05/2026

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانیاندا و لەئەنجـامـی گـەڕان و پشکنیـنە بەردەوامـەکانیـان لەپێنـاو پاراستنـی تەندروستی هاووڵاتیانی قەزاکەمان، ئەمڕۆ یەک شەمە ۱۷ی ٥ی ۲۰۲٦ لیژنـە هاوبەشـەکانی قائیمقامیـەت توانیان دەست بگرن بەسەر‌ بڕی زیاتر لە (۲۰۰) دوو سەد کیلۆ ماسی خراپ بوو کەخاوەنەکەی بەنیازی ساغکردنەوەی بوو لەناوبازاڕدا.
پاشان، بەفـەرمـانی بەڕێـز قائیمقـامی قـەزای سیدصـادق لەشوێنی تایبـەت بە کۆکـردنـەوەی خۆڵ وخاشـاک لەناوبران و خرانە ژێر خۆڵەوە.
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق ۱۷ی ٥ی ۲۰۲٦

16/05/2026

ئاگاداری..
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سیدصادق دەکات کەسبەی ڕۆژی یەک شەممە ۱۷ی ٥ی ۲۰۲٦، گوژمەیەکی تر غاز دابەش دەکرێت لەلایەن بریکارەکەنی غاز، بەگەڕەک و گوندەکاندا دەگەڕێن و دابەشی دەکەن:

* ئەو هاوڵاتیانەی کۆبونی خۆراکیان هەیە لەکاتی وەرگرتنی غاز پێویستە کۆبۆن (فۆرمی خۆراک)ەکەیان پێبێت.

* ئەوانەشی تازە زەواجن و کۆبۆنی خۆراکیان نیە پێویستە کۆپیەکی پسوڵەی نەوتیان پێبێت بۆئەوەی غازیان پێبدرێت.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
۱٦ی ٥ی ۲۰۲٦

15/05/2026

ئاگاداری....

ئاگاداریەک لەلیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتەوە بۆ سەرجەم ئەو بەنزینخانە نایاساییانەی کەبەر لە دە ڕۆژ لە ٦ی ٥ی ۲۰۲٦، ئاگادارکران بەداخستی بەنزینخانەکانیان و لابردنی کەلوپەلەکانیان، لیژنە هاوبەشەکان (شارەوانی و پۆلیس و ئاسایش) ڕۆژی یەک شەمە ۱۷ی ٥ی ۲۰۲٦ هەڵدەستێ بەدەستبەسەراگرتنی سەرجەم کەلوپەل و هەموو ئەو شتانەی لەو شوێنانە بەنایاسایی دایان ناون ئەگەر تا ئەو وادەیە لانەبرابن، بۆیە تکایە پێش ئەو وادەیە هەستن بەلابردنیان و جێبەجێکردنی بڕیاری لیژنەکان بەپێچەوانەوە خاوەنەکانیان خۆیان بەرپرسیارەبن.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
۱٥ی ٥ی ۲۰۲٦

15/05/2026

ئاگاداریەک لەلیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادقەوە..

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سیدصادق دەکات کەسبەی ڕۆژی شەممە ۱٦ی ٥ی ۲۰۲٦، بەهەمان شێوەی جاری پێشوو غاز دابەش دەکرێت و دابەشکردنی بەشەغاز گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و دابەشکردنەکە دراوە بە بریکارەکەنی غاز و ئەوان بەگەڕەک و گوندەکاندا دەگەڕێن دابەشی دەکەن:

* ئەو هاوڵاتیانەی کۆبونی خۆراکیان هەیە لەکاتی وەرگرتنی غاز پێویستە کۆبۆن (فۆرمی خۆراک)ەکەیان پێبێت.

* ئەوانەشی تازە زەواجن و کۆبۆنی خۆراکیان نیە پێویستە کۆپیەکی پسوڵەی نەوتیان پێبێت بۆئەوەی غازیان پێبدرێت.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
۱٥ی ٥ی ۲۰۲٦

12/05/2026

ئاگاداریەک لەلیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادقەوە..

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سیدصادق دەکات کەلەسبەیەوە ڕۆژی چوار شەممە ۱۳ی ٥ی ۲۰۲٦، شێوازی دابەشکردنی بەشەغاز گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دابەشکردنەکە دەدرێتەوە بە بریکارەکەنی غاز و ئەوان بەگەڕەک و گوندەکاندا دەگەڕێن دابەشی دەکەن:

* ئەو هاوڵاتیانەی کۆبونی خۆراکیان هەیە لەکاتی وەرگرتنی غاز پێویستە کۆبۆن (فۆرمی خۆراک)ەکەیان پێبێت.

* ئەوانەشی تازە زەواجن و کۆبۆنی خۆراکیان نیە پێویستە کۆپیەکی پسوڵەی نەوتیان پێبێت بۆئەوەی غازیان پێبدرێت.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
۱۲ی ٥ی ۲۰۲٦

11/05/2026

ئاگاداری..

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سیدصادق دەکات کەسبەی ڕۆژی سێ شەممە ۱۲ی ٥ی ۲۰۲٦، کاتژمێر (٨)ی بەیانی بەدوو بەش غاز دابەش دەکرێت:

* بەشێکی لەگەڕەکی شێخان لەپشت مزگەوتی ئاری و دارا دابەش دەکرێت.

* بەشێکی تر لەتەنیشت سەرچاوەی ئاوی حەسار دابەش دەکرێت.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
۱۱ی ٥ی ۲۰۲٦

08/05/2026

ئاگاداری..

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سیدصادق دەکات کەسبەی ڕۆژی شەممە ۹ی ٥ی ۲۰۲٦، کاتژمێر (٨)ی بەیانی بەدوو بەش غاز دابەش دەکرێت:

* بەشێکی لەگەڕەکی شێخان لەپشت مزگەوتی ئاری و دارا دابەش دەکرێت.

* بەشێکی تر لەتەنیشت سەرچاوەی ئاوی حەسار دابەش دەکرێت.

ڕاگەیاندنی
قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق
٨ی ٥ی ۲۰۲٦

Photos from ‎قائمقامێتی قەزای سیدصادق‎'s post 07/05/2026

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانیاندا و لەئەنجـامـی گـەڕان و پشکنیـنە بەردەوامـەکانیـان لەپێنـاو پاراستنـی تەندروستی هاووڵاتیانی قەزاکەمان، لیژنـە هاوبەشـەکانی قائیمقامیـەت توانیان دەست بگرن بەسەر‌ بڕی زیاتر (۱٥۰) مریشکی نەخۆش لەکێڵگەی پەلەوەری مزگەوتە کەبەنیازی ساغکردنەوەی بون.
پاشان، بەفـەرمـانی بەڕێـز قائیمقـامی قـەزای سیدصـادق لەشوێنی تایبـەت بە کۆکـردنـەوەی خۆڵ وخاشـاک لەناوبران و خرانە ژێر خۆڵەوە، وەکێلگەکەشیان داخرا.
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق ۷ی ٥ی ۲۰۲٦

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


قەزای سەیدصادق
As Sulaymaniyah
00964

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:00