01/06/2026
بە ئامانجی پاراستنی سامانی ماسی و ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان هەستان بە گەڕان و پشکنینی دەریاچەی دەربەندیخان ، لە ئەنجامدا توانیان دەستبگرن بەسەر ( ١٥ ) تۆڕ و ( ١٧٥ ) ماسی ڕاوکراوو ئازادکردنی ( ٢٥ ) ماسی زیندوو ، بەڵام خاوەنی تۆڕەکان نادیار بوون .
01/06/2026
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٦/١ لە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە یاوەری بەڕێز بەڕێوەبەر سەردانی مەزاری ( سەرۆك مام جەلال)یان کرد ، دوای دانانی تاجە گوڵینەی وەفاداری پەیامیان دوبات کردەوە کە بەردەوامبن لەسەر ڕێبازی پیرۆزی مام جەلال و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی شەهیدان .
01/06/2026
چالاکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران
لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران بۆ ناو دەریاچەی دوکان بەفەرمانی ئەفسەری بنکە بەمەبەستی چاودێری کردنی دەریاچەکە لەڕاوکردنی ماسی لەسنوری ناحیەی خدران لەناوچەی (سەرکێش) توانرا دەست بگرن بەسەر (٥) تۆڕی ڕاوی ماسی بێ خاوەن کە هیچ ماسیەکیان پێوە نەبوو .
پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کرایەوە بەمەبەستی ڕێکاری یاسایی.
29/05/2026
#پرسەنامە
بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بنکەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش ( پ پ٤ / سوبحی حەسەن عارف ) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی ( ڕێژاو حەسەن عارف) خوشکی بەڕێزیان .
داواکارین لە خوای گەورە ڕۆحی کۆچکردوو شاد و ئارام بکات و سەبووری بە خانەوادەکەیان ببەخشێت .
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
26/05/2026
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت ...
بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان و تەواوی خەڵکی کوردستان و موسڵمانان دەکەین .
داواکارین لە خوای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێرو خۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و حەجی حاجیان و عیبادەتی هەموو لایەك قبوڵ بکات .
25/05/2026
#ئاغجەلەر
مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ سەر ( زێی بچوك ) لە سنوری بنکەکەیان ، لە ئەنجامدا ( ٢ ) هاووڵاتیان دەستگیر کرد کە سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون ، هەروەها دەستیانگرت بەسەر ( ١٠ ) ماسی ڕاوکراو ،( ٢٥ ) قولاپ ، ( ١ ) ئۆتۆمبێل .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
24/05/2026
#دوکان مەراسیمی ڕێزلێنان
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری (٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦)، لە مەراسیمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی (بەڕێز / سیروان سەرحەد )قایمقامی قەزای دوکان بە یاوەری بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان و بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان هەروەها لێپرسراوانی فەرمانگەکانی سنوری قەزای دوکان ، لە شوێن پێگەی ( سپیلوی بەنداو)
دیوانی قایمقامیەتی دوکان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەن و کارمەندانە کرد کە بەشداریان لە هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان کرد لەوانە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان و تیمی غواصی فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی، بنکەی بەرگری شارستانی دوکان ، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان ، سەرۆکایەتی شارەوانی دوکان، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان ، یاردەدرێتی ئاسایشی دوکان و کۆمپانیای ئانزۆ.
ئەم پێزانینە بەرامبەر بەو هەوڵ و ماندووبوونە بەرزەیە کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ پاک و پاراستنی دەریاچەی دوکان خستیانە گەڕ .
دواجار، دەستی هەموویان خۆش بێت و ماندوو نەبن بۆ ئەو خزمەتە نیشتمانییەی بۆ پاراستنی ژینگە و ئاوی کوردستان ئەنجامیان دا، هیوادارین ئەم کارە جوانە ببێتە نموونەیەکی باش بۆ بەردەوامبوونی هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە.
24/05/2026
بەهۆکارى زیادەڕوى هاووڵاتیەک لەسنورى سیتەک دەستگیرکرا
مە فرەزە یەکی ( پۆلیسی دارستانی بنکە ی سیتە ك) لە سنوری (سیتەکە کۆن )لە سە ر زیادەڕەوی و خانوو دروست کردن توانیان هاوڵاتیەک دەستگیربکەن هە روەها دەست گیرا بە سەر (١) یە ك ئوتومبێلدا
فە رمانی بە ڕێز( دادوەر ) کارکردن تییداڕاگیراوە. پە ڕاوی ڕێك خراوە بۆ ڕێکاری یاسای