بەرەی گەلی کوردستان
پەیجی فه رمی بەرەی گەلی کوردستان سه ربه شۆڕشی کۆماری کوردستان لەژێر ئاڵای یەکسانی هەرچوارپارچەیی کوردوکوردستان.
16/10/2022
پەیامی پیرۆزبایی شۆڕشی کۆماری کوردستان
بەبۆنەی دامەزراندنی شۆڕشی کۆماری کوردستانەوە
لە سکرتێری گشتی شۆڕشی کۆماری کوردستان و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی شۆڕشی کۆماری کوردستانەوە
بەناوی خۆم و هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی شۆڕشی کۆماری کوردستانەوە
بەبۆنەی دامەزراندنی شۆڕشی کۆماری کوردستانەوە پیرۆزبای ئەم دامەزراندنە لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی شۆڕشی کۆماری کوردستان و بەتایبەت تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین
16 ئۆکتۆبەری2017
ڕۆژی دامەزراندنی شۆڕشی کۆماری کوردستان
شۆڕشی کۆماری کوردستان شۆڕشێکی دیمۆکراتی مەزنە
لەپێناو بەرجەستە کردنی ئازادی و ئارامی بۆ گەلی کوردو کوردستان دامەزراوە
بۆ بنە بڕکردنی ئەحزابی بەکرێ کیراوو تیرۆر و نەهێشتنی ئاغایەتی و کویلایەتی داگیرکاری دەست بەکار بووەو دەبێت ..
هەموومان باش دەزانین گەلی کورد گەلێکی مەزڵوم و ستەم لێکراوی دەستی ئەحزابی سیاسی نەفام و بەکرێ گیراوی ووڵاتانی داگیرکەرن
شۆڕشی کۆماری کوردستان تێدەکۆشیت لەپێناوی ئازادی و سەربەستی فەراهەم کردنی بۆ گەل و ووڵات.
خەباتی بێ ووچانی بەردەوامەو کۆڵی نەداوەو کۆڵ نادات تا دەگاتە ئەو ئامانجەی کە بۆ گەلەکەی دەست نیشانی کردووە
تا لەداهاتوودا جارێکی تر ڕۆڵەکانی نەبنە قوربانی ملمانێی ئەحزابی بنەماڵەیی بەکرێ گیراوی داگیرکەران.
هەموومان باش دەزانین سەدان ساڵە گەلی کورد بەشۆڕشی جۆراو جۆر خەڵەفێنراوەو بوونەتە قوربانی کەسانی نەفام و بەکرێ گیراو بەناوی سەرۆک ماڤیاو پیاو کوژەوە
هەتاوەکوو ئێستاش نەیتوانیوە تەجربە لە ڕابردوەکانی وەرگرێ تا لەداهاتوودا باجی نەدات
ئێمەی کورد دەبێ بەهەموو شێوەیەک دوور کەوینەوە لە بوونی هەرحیزبێک لەخاکی کوردستان ..
ووەک شۆڕشی نەتەوەی گەلی کورد لەپێناو خاک و گەلی کوردستان خەباتی نەتەوەیی بەرپا بکەین ..
ووەک شڕشی نەتەوەیی دەست بەکار بین و ووڵاتمان لەم مەترسیە ڕزگار بکەین و جارێکی تر نەهێڵین داگیرکەرانی کوردو کوردستان جەستەی پیسی و بۆگەنیان بهێنە ناو خاک و ووڵاتمان
کوردستانیان لێ بکەینە گۆڕستان
خەڵکی کوردستان دەبێ ووشیار بنەوەو دوور بگرن لە حیزبایەتی و ئاغایەتی
ڕۆڵەکانیان نەکەنە قوربانی بوونی ئاغاو بەکرێ گیراوی دووبنەماڵە و ئەحزابی ژێر دەستە
بەبوونی ئەحزابی خێڵەکی و بەکرێ گیراوی داگیرکەران گەلی کورد ڕۆژ بەڕۆژ قوربانی ئەدات و بەسینارێوی جۆراو جۆر ئەگەمژێنرێت ..،
هەوڵی ئێمە ووەک شۆڕشی کۆماری کوردستان بۆ گەڕانەوەی حەق و حقوقی گەلی کوردو خەڵکی کوردستانە .،
بۆ گەڕانەوەی ئەو گەلەیە کە لەخاک و زێدی باو باپیرانیان کە بەناحەق دەرکراون..،
شۆڕشەکەمان کاردەکات لەپێناوی هەر تاکێکی کورد یان بنەماڵەیەکی کورد نەفی کراون و لەناوچەکانی عێراق نیشتەجێ کراون و بەگەڕانەوەیان بۆ ووڵاتی خۆیان ..کە کوردستانە..
شۆڕشەکەمان کاردەکات بۆ گەڕانەوەی زمان و کەلتوری ڕەسەنی کوردی و جوانتر و فراوانترکردنی ..،
شۆڕشەکەمان..
کاردەکات بۆ نەهێشتنی زوڵ و زۆرو ستەم ..،
کاردەکات بۆ مافی ئازادی تاکە کەس نیرینەو مێینە .
وە نەهێشتنی جیاوازیەکان و هەرجۆرە ستەمێک کە بەرامبەر بە تاکی کورد دەکرێ لە هەر مەزهەبێک و ئاینێک دا وە بنە بڕکردنی یەکجاری
شۆڕشی کۆماری کوردستان
کاردەکات لەداهاتوودا
بۆ خزمەتکردنی تاک نێرینەو مێینە لەهەموو ڕوویەکەوە
تا خۆشەویستی گەل و ووڵات لەدڵی هەموو تاکی کوردا بچێنێ ..،
بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تاکی کورد بەشانازیەوە خزمەتی خاک و ووڵات و گەلەکەی بکات
وە تاکی کورد ببنە ئەزموونی گشتی بۆ گەل و ووڵات و خزمەت بکات لەپێناوی نەوەکانی داهاتوویدا
هیچ کات ڕێگە نادرێ لە داهاتووی ئەم شۆڕشەدا مافی تاک بە نێرینەو مێینە پێشێل بکرێ سزای توندی بۆ دەستنیشان کراوە
ئازادی و دیمۆکراسی مافی ڕەوای هەرتاکێکی کوردە
وەتاکی کورد ببێتە مستەحقترین کەس لە جیهاندا خزمەتی فراوان بکرێ و ڕێزی لێ وەرگیرێ
پێکەوە بوونمان بەدەست هێنانی ئامانج و بەرژەوەندی گەلەکەمانە
نەسرەوتن تا سەرکەوتن
شۆڕشی کۆماری کوردستان
چۆمان کوردستانی
سکرتێری گشتی شۆڕشی کۆماری کوردستان
سەرکردایەتی شۆڕشی کۆماری کوردستان
مەکتەبی سیاسی شۆڕشی کۆماری کوردستان
16ئۆکتۆبەری 2022
24/08/2022
لەسکرتێری شۆڕشی کۆماری کوردستانی
بۆ مەسرور بارزانی دیکتاتۆر
بەپێی ئەو قسانەی کردوتە دەبێ خەڵک متمانەی بە حکومەتکەی خۆی هەبێ
مەبەستت کۆیلەکانی دەوروبەرو حیزبەکانی ژێردەستەو مەلا بەکرێ گیراوەکانن
ئاخۆ کام حکومەت
حکومەتێک کە لەناو بنەماڵەکەتدا کۆ بووەتەوە
یان باسی خەونێکی تری ڕیفراندۆم ئەکەی
میللەتێک لەسایەی سەری ئێوەو بەکرێگیراوەکانتان هەناسەی ئازادیتان لە بڕیوون
چۆن متمانە بە حکومەتێکی خێڵەکی وبنەماڵەیی و ماڤیایی بکەن
وادەزانن میللەت دڵخۆشە بە بوونتان
چاوەڕوانی ئەوەن خوێنی میللەت بنۆشن
بۆتان ناچێتە سەرو کۆتاییتان نزیکە
ڕۆژێ دادێ لە دادگایی شۆڕشەوە بڕیاری کۆتاییتان بدرێ
میللەت بڕوای بە ئێوەو ئەمسالی ئێوە نەماوە
بەڵکوو ئەوە خۆتانن بڕواتان بە بوونی خۆتان و کیلەکانتان ماوە
ئەوانەی ئەمڕۆ کۆیلەی ئێوەن بۆ پاروو نانێک ئێوەش ئەفرۆشنەوەو لەگەڵ ئێوەشدا کۆتاییان دێ
متمانە کاتێک دەبێ حکومەتێک خزمەتی میللەتێک بکات و میللەت لە کەموو کۆڕیەکان ڕزگار بکات و لەژێر چەتری ئازادی و ئارامی گەلی کوردا بحەسێتەوە
ئێوە حکومەت نین و کۆمەڵێک ماڤیای بەکرێ گیراوی داگیرکەران و نۆکەرو خۆفرۆشن
هەر ئێوەو ئەمسالی ئێوەیە خاک و نیشتمان و کوردستان و گەلێکی ستەم دیدەیان خەڵتانی خوێناوی کردوەو هەزاران هەزار گەنجی نیشتمانتان لە خاک و زێدی باو پیریان دەرکردوەو دەستان بەسەر هەموو شتێکیاندا گرتووە
ئێوە جگە لە پیاو کوژو ئازادی کوژو نیشتمان فرۆش و لەشفرۆش و تاڵانچی هیچی تر نین
متمانەی خۆتان بۆ خۆتان و کۆیلەکانتان دانێن،
دەنگی ئازادی شۆڕشێک گڵپەی گرتووەو دارو دیوارو خۆتان ونەوەکانتان بۆ هەتا هەتا ئەسووتێنێ
سکرتێری گشتی شۆڕشی کۆماری کوردستان
چــــــــــۆمان کوردستانی.
19/04/2022
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی شۆڕشی کۆماری کوردسان بەبۆنەی هاتنی جێژنی چوارشەمەی سوور..
بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی چوارشەمەی سوور، پیرۆزبایی جێژنی پیرۆزو گەورەی خوشکان و برایانی کوردانی یەزیدی دەکەم لەناوەی ووڵات و دەرەوەی ووڵات.
بە ناوی خۆم و هاوسەنگەرانم لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان پیرۆزبایی هاتنی جێژنی چوارشەمەی سوور ، لە تەواوی خوشکان و برایانی کوردانی یەزیدی لەناوەوەی وڵات و دەرەوەی ووڵات دەکەم
هیوا دەخوازم کە ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە ماییەی خۆشی و خۆشحاڵی ئاشتی و تەبایی بۆ هەموو لایەک و پڕ خێروخۆشی بێت.
جێژنی چوارشەمەی سوور لە کاتێکدا دەبێتەوە میوانی خوشکان و برایانی کوردای یەزیدی خەڵکی کوردستان و دەرەوەی کوردستان،
کە بەداخەوە ڕەوشی ژیان و گوزەران و مافەکانی خەڵک لە سایەسەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەک باش نییە، بەڵکوو ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ خراپتریش دەبێ. خەڵکی کوردستان پتر لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان، هەم لە مافە سیاسی و مەدەنی و نەتەوایەتییەکانیان بێبەشن، هەم سیاسەتی سەرکوتکەر، گرتن و بەربەست دروستکردن لەبەردەم چالاکییە فەرهەنگی و ڕێکخراوەییەکان بەتوندی درێژەی هەیە. لە تەنیشت گرانی، بێکاری و هەڵئاواسانی ئابوورییش کە تەنگیان بە خەڵک هەڵچنیوە؛ لەو ڕۆژانەدا کێشەی کۆرۆنا، کەمئاوی و بێ ووزەیی کە حکومەت لە چارەسەرکردنیان دەستەوەستانە، هیندەی دیکە باری ژیان و گوزەرانی خەڵکی تووشی کێشە و ئاستەنگ کردووە.
ڕوون و ئاشکرایە کە سەرچاوەی هەموو قەیران و نەهامەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی هۆی سەرەکیی زەوتکرانی هەموو مافە مەدەنی و مرۆییەکانی خەڵکی کوردستانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و سیاسەتەکانی ئەم حیزبانە لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتە و؛ هەتا ئەم دەسەڵاتە لەسەر کار بێ، بارودۆخی ماف و ئازادییەکان و ڕەوشی ژیانی خەڵک لە کوردستاندا لە بەرژەوەندیی ئەوان گۆڕانی بەسەردا نایەت. بۆیە خەبات دژی دەسەڵاتی گەندەڵی و ماڤیایایەتی دەبێ شێلگیرتر لە جاران درێژەی هەبێ و سەرکەوتن لەو خەباتەش هاوڕیزی و یەکگرتوویی هەموو چین و توێژەکانە لە کوردستان و دەرەوەی ووڵات پێویستە.
جارێکی دیکەش لەلایەن خۆم و هاوسەنگەرانم لە شۆڕشی کۆماری کوردستانەوە پیرۆزبایی هاتنەوەی جێژنی چوارشەمەی سوور لەهەموو خوشکان و برایانی کوردانی یەزیدی لەناوەوەی کوردستان و دەرەوەی کوردستان دەکەم و هیوای بەختەوەری و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. هیوادارم ئەم جێژنە، ڕۆژانی خۆش و هیوابەخشی بەدوادا بێ و یەک دڵی و خۆشەویستیی زیاتر لەگەڵ خۆی بەدیاری بێنێ.
چۆمان کوردستانی
سکرتێری گشتیی شۆڕشی کۆماری کوردستان
ڕێکەوت19april 2022
19/04/2022
پەیامی پیرۆزبایی شۆڕشی کۆماری کوردستان
بە بۆنەی هاتنی جێژنی خوشکان و برایانی کوردانی یەزیدیان
پیرۆزبای ئاراستەی هەموو خوشکان و برایانی کوردانی یەزیدی لەهەموو دنیاو بەتایبەت هەموو خاکی کوردستان دەکەین
لەخوای گەورە داواکارین ئەم جێژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادی و کامەرانی دوا کۆسپ و ناخۆشیەکانی هەموو خوشکان و برایانی کوردانی یەزیدی لە تەواوی دنیاو بەتایبەت تەواوی کوردستان
شۆڕشی کۆماری کوردستان
12/04/2022
شۆڕشی کۆماری کوردستان
ئــــێمە پێنوس فرۆشەکان نین
ئەو پێنوس فرۆشانەی کە لەلایەنی دیاری کراو ئاراستەی شۆڕشی کۆماری کوردستان دەکرێ ڕوون و ئاشکرایە
کەسانێکن بە پەنجەی دەست ئەناسرێن و ڕۆژی خۆی سزای توندێیان ئاراستە ئەکرێ
04/04/2022
خیانەت بەتامی ئۆپۆسزیوون بوون
لەنوسراوێکی نهێنی مەکتەبی سیاسی بۆ دەزگای وەبەرهێنانی پارتی لەسەر فەرمانی مسعود بارزانی بڕی ٦ ملیون دۆلار دەدرێت بەنەوەی نوێ و سروە عبدالواحید وەری دەگرێت،وەلەنوسراوەکەدا ئەوەش سەلمێنراوە کە شێخ باز خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی کار پارەی بۆ سەرخستنی کاندیدەکەی پارتی سەرف کردووە فەرموون بەچاوی خۆتان نوسراوەکە ببینن!
تۆش خۆفرۆش دەرچوویت شاسوا البارزانی ،، هەركەسێ هەڵەسێ كۆمەڵێ گەنجی خێر لەخۆنەدیوی وڵات بەكوشت ئەدات و بازرگانی بەخوێن و دەنگی رەشوروتی خەڵكەوە ئەكات دەك دەرزێن باشە والله سەری ژ....ت بگردایە زۆر لەو كارەت باشتر بوو .
ساتی تەقینەوەیەک لەکاتی ئاوارەبوونی خەڵکی شارێکی ئۆکراینا
لەکاتی هەڵاتنی بەشێک لە خەڵکی شاری ئیرپین، کە دەکەوێتە نزیک کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکراینا، تەقینەوەیەک روودەدات. لە شارەکەدا هێزەکانی سوپای رووسیا و ئۆکراینا رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە و شەڕ بەردەوامە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
Iraq Kurdistan Sulaymania
As Sulaymaniyah
