دەستەى كوردستانى - Kurdistan Institution

دەستەى كوردستانى - Kurdistan Institution

Share

Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research
دەستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى
www.kissr.edu.krd

Kurdistan Institution for Strategic Studies and Scientific Research (KISSR)
دەستەى كوردستانى بۆ ديراساتى ستراتيجى و توێژينەوەى زانستى
www.kissr.edu.krd

30/03/2026

ئاگاداری بۆ بەشداربووانی خولی زمانی ئینگلیزی
زانیارییەکانی چوونەژوورەوەی هەژمارەکەتان (Password/Student ID) بۆ ئیمەیڵەکانتان نێردراوە. ئەگەر پێت نەگەیشتووە، تکایە لە زووترین کاتدا ئیمەیڵمان بۆ بنێرن [email protected]

19/03/2026

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی دەستەی كوردستانی بەبۆنەی هەردوو جەژنی رەمەزان و نەورۆزەوە

بەبۆنەی هاتنی هەردوو جەژنی رەمەزان و نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عیراق دەکەم، بەتایبەتی پیرۆزبایی لە مامۆستایان و توێژەران و كارمەندانی دەستەی كوردستانی دەكەم، هیوادارم خوای گەورە نزا و رۆژوو و عیبادەتی هەموولایەكی قبووڵ كردبێت، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و یەکڕیزیی و ئاشتەوایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەدا.
ئەم بۆنە ئاینی و نەتەواییانە لەگەڵ ئەو بارودۆخە هەستیارەی کە لەئێستادا ناوچەكەی گرتۆتەوە، بە دەرفەت دەزانم بۆ پابەندبوون بە یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی خەڵكی كوردستان لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراودا.

جەژنی رەمەزان و نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێت و کوردستان هەمیشە پارێزراو و ئارام بێت.

پ. د.شوان كەمال رەشید
سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی

16/03/2026

سەرۆكی دەستەی كوردستانی: پێویستە كاری جددیتر بكرێت بۆ خزمەتكردنی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە و قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی

پەیامی سەرۆكی دەستەی كوردستانی لە یادی 38 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەدا

ئەمڕۆ 38 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تاوانی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا، 38 ساڵ بەر لەئێستا، رژێمی دیكتاتۆری بەعس بەشێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە، شاری هەڵەبجەی كیمیابارانكرد و بەوهۆیەوە 5000 مرۆڤی بێتاوانی كورد لە ژن و پیاو، پیر و گەنج و منداڵ شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار كەسی دیكەش برینداربوون كە تائێستاش ژمارەیەكی زۆریان بەدەست ئازارەكانی كاریگەریی چەكی كیماییەوە دەناڵێنن، هەروەها ژمارەیەك كەسی دیكەش بێسەروشوێنبوون، هەزاران كەسیش ئاوارە و دەربەدەر بوون، ناوچەكەش لەڕووی ژینگە و ئاوەدانی و نیشتەجێبوونەوە زیانێكی زۆری بەركەوت.
لەم یادەدا جەختدەكەینەوە كە دەبێت كاری جددیتر بكرێت بۆ خزمەتكردنی زیاتری پارێزگای هەڵەبجەو قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی و ئاوەدانكردنەوە و خزمەتكردنی زیاتری ناوچە زیانلێكەوتووەكان، پێویستە پارێزگای هەڵەبجە لەڕووی ئاوەدانییەوە لە هەموو بوارەكاندا بكرێتە پارێزگایەكی نموونەیی لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچەكە. پێویستیشە ئەم یادە هاندەر بێت بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كاری جددی بكات بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی كارەساتی لەوشێوەیە، كە بەداخەوە تائێستاش گەلی كوردستان لەژێر مەترسیی جینۆسایدكردندایە. هیواداریشین پرس و بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، هۆكاربن بۆ پاراستنی یەكڕیزیی گەلەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری هەموو چین و توێژەكان.

پرۆفیسۆر د.شوان كەمال رەشید
سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی

08/03/2026

پیرۆزبایی سەرۆكی دەستەی كوردستانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنان (8ی مارس)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو ژنان له هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان و سەرجەم ژنان و خانمان لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، دەکەم و هیوادارم ئەم رۆژە هاندەری هەموولایەک بێت بۆ ئەوەی پێکەوە کاری زیاتر بکەین بۆ چەسپاندن و بەدیهێنانی تەواوی مافەکانی ژنان.
خۆشبەختانە لە تەواوی بوار و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان و لە دەستەی کوردستانیشدا، ژنان رۆڵێکی کاریگەر و بەرچاو دەگێڕن، هەروەک رۆڵی ژنان لەنێو کۆمەڵگەشدا رۆڵێکی دیار و مایەی دەستخۆشی و پێزانینە، بۆیە لەم رۆژەدا جەختدەکەینەوە لە پێویستیی گرنگیدانی زیاتر بە ژنان، بۆ ئەو مەبەستەش وەک دەستەی کوردستانی، پشتیوانیی بۆ ژنان دووپاتدەکەینەوە و هیوادارین خانمانی بەڕێز هەموو ساڵێک بە دەستکەوتی زیاتر و لە دۆخێکی ئارام و سەقامگیردا، رۆژی جیهانیی ژنان بەرزڕابگرن.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو ژنان دەکەین.

پرۆفیسۆر د.شوان كەمال رەشید
سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی

08/03/2026

بەبۆنەى (٨)ى مارس، وەزیرى خوێندنى باڵا، سوپاس و پێزانین و پیرۆزبایی ئاراستەى سەرجەم خانمانى کوردستان و کایەى ئەکادیمى دەکات

بەبۆنەى رۆژى جیهانى ژنان (٨)ى مارس، د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە نووسراوى فەرمى ژمارە (٨٣٣) لە رێکەوتى (٨- ٣- ٢٠٢٦) وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم خانمانی بەشکۆی کوردستان، سوپاس و پێزانینی یەک بەیەکی خانمانى کایەى ئەکادیمیى کوردستان لە زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى کوردستان- حکومى و تایبەت دەکات.
سوپاس و پێزانینەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە ئاراستەى گشت خانمانى دیوانى وەزارەت و فەرمانگە گشتییەکان، گشت خانمانى زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان، خانمانى ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشکییەکان، خانمانى دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، کراوە، رۆڵى خانمانى کایەى ئەکادیمى هەرێمەکەمان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەرزدەنرخێنێت و دەستخۆشى لە ئەرک و ماندووبونیان دەکات، کە لە سەرخستنى کارو پڕۆژەکاندا رۆڵى گرنگ و کاریگەر دەبینن.

Photos from ‎دەستەى كوردستانى - Kurdistan Institution‎'s post 07/03/2026

لە وۆركشۆپێكدا لە دەستەی كوردستانی (داهاتووی بازاڕی كار و نەخشەڕێگەی هاوبەش لەنێوان زانكۆ و كەرتی پیشەسازیی) تاوتوێكرا

رۆژی یەكشەممە 1-3-2026، لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، وۆركشۆپی هاوبەشی بۆردی راوێژكاری خوێندنی باڵا و كەرتی پیشەسازی، بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی نێكست ستێپ، بەناونیشانی (داهاتووی بازاڕی كار و نەخشەڕێگەی هاوبەش لەنێوان زانكۆ و كەرتی پیشەسازیی) بەئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، نوێنەرانی ژمارەیەكی بەرچاو لە زانكۆ و پەیمانگەكان و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای وۆركشۆپەكەدا، پرۆفیسۆر د.شوان كەمال رەشید سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، لە وتەیەكدا تیشكی خستەسەر گرنگیی وۆركشۆپەكە، وتیشی: گرنگیدان بە پرسی بازاڕی كار و هەماهەنگیی بۆ ئەو مەبەستە، یەكێكە لەو بوارانەی كە دەستەی كوردستانی كاری جددی لەسەر دەكات، راشیگەیاند: دەستەی كوردستانی كار لەسەر لێكۆڵینەوەی ستراتیجی دەكات لە رێگەی كۆكردنەوەی داتاكان و دروستكردنی داتابەیسێكی فراوان لەبارەی سەرجەم بابەتە ستراتیجی و هەنوكەییەكانی كۆمەڵگە لە بوارە جیاجیاكاندا، وتیشی: بەمەبەستی گرنگیدان بەو پرسانەی كە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیانەوە هەیە، دەستەی كوردستانی لە رێگەی چەندین پرۆژەوە كار لەسەر پرسە گرنگەكانی نێو كۆمەڵگە دەكات، راشیگەیاند: ئامانج و پلانی نوێی كاركردنی دەستەی كوردستانی، بایەخدانی زیاترە بەو پرسە گرنگانەی كە پەیوەندیی راستەوخۆیان هەیە بە كۆمەڵگە و ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیانەوە.
پاشان ئەڤین محەمەد قادر هاودامەزرێنەر و رێكخەری گشتیی دامەزراوەی نێكست ستێپ، لە وتەیەكدا ناوەڕۆك و گرنگیی وۆركشۆپەكەی روونكردەوە، تیشكیشی خستەسەر ئامانج و پرۆژەكانی دامەزراوەی نێكست ستێپ.
دواتر كۆنسێپتی بۆردی راوێژكاری خوێندنی باڵا و كەرتی پیشەسازیی، لەلایەن د.ئامانج عەبدوڵڵا سەعید راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د.خەتاب ئەحمەد شێخانی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستانەوە پێشكەشكرا و تێیدا بەوردیی بەرنامە و پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەمەبەستی گرنگیدان بە بازاڕی كار و رەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان بەهەماهەنگیی لەگەڵ كەرتی پیشەسازیی، روونكرایەوە.
لە بەشێكی دیكەی وۆركشۆپەكەدا، كە زیاتر لە سێ سەعاتی خایاند، گفتوگۆیەكی كراوە لەنێوان زانكۆكان و كەرتی پیشەسازیدا بەڕێوەچوو، لەوچوارچێوەیەشدا هەماهەنگی و كاری هاوبەش، باسكردنی ئەزموون و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەكان، هەنگاوەكانی داهاتوو تاوتوێكران و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پێشنیاز خرانەڕوو.
ئامادەبووانی وۆركشۆپەكە، ئەوەیان خستەڕوو كە رێكخستنی وۆركشۆپی لەمجۆرە و تاوتوێكردنی پرسی بازاڕی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان و هەماهەنگیی نێوان ناوەندەكانی خوێندنی باڵا و دامەزراوە ئەكادیمییەكان لەگەڵ كەرتی پیشەسازیی، هەنگاوێكی گرنگ و پێویستە.

07/03/2026

ئاگاداری
بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاوەکو ٢٠٢٦/٣/٢٣ لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پشووە. ئەو بڕیارە خولەکانی زمانیش دەگرێتەوە.

25/02/2026

ئاگاداری بۆ خوازیارانی خولی زمانی ئینگلیزی
بەڕێزان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە سبەی پێنجشەممە، ٢٠٢٦/٢/٢٦ دواین وادەیە بۆ داخڵکردن و ئەپڵۆدکردنی پسوڵەکانتان لە سیستەمی خولەکەدا. تکایە پێش کۆتایی هاتنی کاتی دیاریکراو کارەکانتان تەواو بکەن، چونکە دوای ئەو بەروارە سیستەم دادەخرێت و بە هیچ شێوەیەک پسوڵە وەرناگیرێت.

25/02/2026

ئاگاداری بۆ خوازیارانی خولی زمانی ئینگلیزی
بەڕێزان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە سبەی پێنجشەممە، ٢٠٢٦/٢/٢٦ کۆتا وادەیە بۆ بڕینی پسوڵەی بەشداریکردن. تکایە لەبەرچاوی بگرن کە تەنها تا کاتژمێر ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی پسوڵە دەبڕدرێت و دوای ئەو کاتە سیستەم دادەخرێت و بە هیچ شێوەیەک پسوڵە نادرێت.

Photos from ‎دەستەى كوردستانى - Kurdistan Institution‎'s post 22/02/2026

له‌ ده‌سته‌ى کوردستانی، سیمینارێک به‌ناونیشانى (رۆڵى ژن له‌ پاراستنى زمانى دایکدا) به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 22-2-2026، له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک به‌ناونیشانى (رۆڵى ژن له‌ پاراستنى زمانى دایکدا: لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى شیکارى له‌ ره‌هه‌نده‌ کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌کان) بۆ به‌ڕێز مامۆستا نه‌شمیل عه‌لى عه‌بدول مامۆستا و توێژه‌ر له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ سیمیناره‌که‌دا، مامۆستا نه‌شمیل عه‌لى عه‌بدول، به‌ وردی تیشکی خسته‌سه‌ر رۆڵى ژن له‌ پاراستنى زمانى دایکدا و رایگه‌یاند: پاراستنى زمانى دایک به‌بێ هاوبه‌شیى کاراى ژن، مه‌حاڵه‌، چونکه‌ ژن ته‌نها بزوێنه‌رى هه‌ستى سۆزداریى نییه‌، به‌ڵکو پارێزه‌رى فه‌رهه‌نگى و سیاسیى زمانه‌، وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ى زمانى کوردى له‌ مه‌ترسیى لاوازبوون بپارێزرێت، پێویسته‌ کار له‌سه‌ر هۆشیاریى زمانه‌وانیى دایکان بکرێت، ژنانى نووسه‌ر و ئه‌کادیمیش ده‌بێت پێشه‌نگى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ بن بۆ چه‌سپاندنى زمانى دایک وه‌ک زمانى زانست و ژیان.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ی سیمیناره‌که‌دا، به‌پێویست زانرا کاری پێویست له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی گرنگ بکرێت، له‌وانه‌: گۆڕینى زمان له‌ ئامرازه‌وه‌ بۆ ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌یی، تێگه‌یشتن له‌ مه‌ترسییه‌کانى کۆچى زمانه‌وانی، زیندووکردنه‌وه‌ى به‌هاکانى فۆلکلۆر (لایه‌لایه‌ و چیرۆک)، پێدانى که‌ره‌سته‌ى زانستى به‌ گوێگر، هۆشیاریى ده‌رباره‌ى شه‌ڕى ته‌کنه‌لۆژیا، دروستکردنى هه‌ستى شانازیی، فێربوونى زمانێکى پاراو، هه‌ریه‌ک له‌و خاڵانه‌ش به‌ وردی روونکرانه‌وه‌.
هه‌ر له‌ سیمیناره‌که‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌درا که‌ پێویسته‌ هه‌مووان به‌ (تێڕوانینێکى نوێ)وه‌ مامه‌ڵه‌ بکه‌ین و ژن کاتێک ده‌چێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، ئیتر ته‌نها وه‌ک (دایکێک) سه‌یرى خۆى نه‌کات، به‌ڵکو وه‌ک (مامۆستا و پارێزه‌رێکى نه‌ته‌وه‌یی) ده‌ستبکاته‌وه‌ به‌ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی.
له‌ کۆتاییشدا، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه‌ کرا.

21/02/2026

رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى سیمینارێک به‌ناونیشانى (رۆڵى ژن له‌ پاراستنى زمانى دایکدا) به‌ڕێوه‌ده‌چێت

رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ 22-2-2026، له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سیمینارێک رێکده‌خرێت.
ناونیشانى سیمینار: رۆڵى ژن له‌ پاراستنى زمانى دایکدا: لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى شیکارى له‌ ره‌هه‌نده‌ کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگى و ئه‌ده‌بییه‌کان.
ناوى پێشکه‌شکار: مامۆستا نه‌شمیل عه‌لى عه‌بدول مامۆستا و توێژه‌ر له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی.
شوێن: ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، سلێمانی- شه‌قامى شۆڕش، قڕگه‌.
رۆژ: یه‌کشه‌ممه‌ 22-2-2026
سه‌عات: 10:30 دەقیقەی سه‌رله‌به‌یانی.
هاتن بۆ هه‌مووانه‌.

کورته‌یه‌ک له‌ ژیاننامه‌ی مامۆستا نه‌شمیل عه‌لى عه‌بدول
-مامۆستا و توێژه‌ر له‌ ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی.
-هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له‌ بوارى زانستى خۆراک و کۆنترۆڵى جۆریی.
-خاوه‌نى چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌ له‌ بواره‌کانى زانستى خۆراک و ژینگه‌.
-خاوه‌نى پێنج کتێبه‌ و نووسه‌رى چه‌ندین وتارى ئه‌کادیمیی گرنگه‌ له‌ بواره‌کانى ژینگه‌ و کلتور و زمان.
-خاوه‌نى خه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌ وه‌ک باشترین ژنه‌ رۆژنامه‌نووس بۆ ساڵى 2007، خاوه‌نى چه‌ندین خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بیى گرنگه‌ له‌وانه‌: خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى کاڵ بۆ ئه‌ده‌بى داهێنه‌رانه‌ له‌ ساڵى 2025، خاوه‌نى خه‌ڵاتى کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکییه‌ له‌ هه‌ولێر بۆ ده‌قی شیعریی من ژنم.
-ئه‌ندامى یه‌کێتیى نووسه‌رانى کوردستانه‌، ئه‌ندامى یه‌کێتیى نووسه‌رانى عیراقه‌، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ژنانى نووسه‌رى پین-ى جیهانییه‌.

21/02/2026

ئاگاداری بۆ خوازیارانی خولی زمانی ئینگلیزی
ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزین کە سێ ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی بڕوانامەکەیاندا تێپەڕیوە، ئەگەر ئارەزووی بەشداریکردنیان لە خولی زماندا هەیە، تکایە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٢/٢/٢٠٢٦) سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن بۆ ناونووسین.

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


KISSR
As Sulaymaniyah