تاقيگه ى بيناسازى سلێمانى

تاقيگه ى بيناسازى سلێمانى

Share

په‌يجى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تاقيگه‌ی بيناسازی سلێمانی په‌يجه‌ فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تاقيگه‌ي بيناسازى سلێماني

10/04/2026

پـــرسەو سەرخۆشی خــــۆمان ئــــاڕاستەی کــــارمەنــدمان بەڕێز ( انور نصرالدین) دەکەین لــــە هــۆبەی تاقیگە کێڵگەییەکان بــــە هـــۆی کـۆچی دوایی (باوکی) بــــەڕێزیان داواکارین لــــە خوای گــــەورە لێی خۆش بێت و سەبـــوری بنەمـــاڵەکــەیـــان بـــدات.
إِنَّا لله وانا إليه راجعون.

08/04/2026

سبەی پێنجشەممە دەوامی فەرمی ئاساییە

سبەی پێنجشەممە (9ی نیسانی 2026)، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

04/04/2026

بەبۆنەی (جەژنی گەورە) سێ ڕۆژ بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان پشوو دەبێت

بەبۆنەی (جەژنی گەورە) و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە (5، 6، 7ی نیسانی 2026)، لە سەرجەم دامودەزگانی هەرێمی کوردستان، تەنها بۆ خوشک و برا مەسیحییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

21/03/2026

" نــــەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٦ی کوردی لـــــە هەمووان پیرۆز بێت. هیوادارین ئەم ساڵە نوێیە ببێتە ساڵی ئاشتی، تەبایی، و سەرکەوتنی گەورە بۆ گەلەکەمان."
نەورۆز هات و سروشت ڕازایەوە، با دڵەکانیشمان وەک بەهار نوێ ببنەوە.

20/03/2026

لـــەبەر بەرژەوەندی گشتی پڕۆژەکان و هاووڵاتیان سەرەڕای ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی پشوەکانی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، تاقیگەی بیناسازی سلێمانی بڕیاری داوە بە شێوەی سنوردار لـــە ڕۆژی (دوو شەممە بەرواری ٢٣-٣-٢٠٢٦) تـــا (پێنج شەممە بەرواری ٢٦-٣-٢٠٢٦) بەردەوام بێت لە وەرگرتنی کەرەستەی نوێ بۆ پشکنین ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی تا کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ.

19/03/2026

گــــەرمترین پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان ئـــــاڕاستەی بەڕێوەبەر وسەرجەم کارمەندانی تاقیگەی بیناسازی سلێمانی و موسوڵمانــــانی کــــوردستان و جیهان دەکــــەین
ئومێد دەکەین جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گـەلـــەکەمـان.

16/03/2026

هەڵەبجە تەنیا شارێک نییە کە برینداری کیمیاوی بێت، بەڵکو سیمبولی مەزڵوومیەتی نەتەوەیەکە کە بە ئاگر و ژەهر ویستیان بێدەنگی بکەن، لە ١٦ی ٣دا، هەناسەکان سوار بوون و بۆنی سێو بوو بە مۆتەکەی مەرگ، بـــەڵام ئـــــەمڕۆ هەڵەبجە ناسنامەی خۆڕاگریمانە. یـــــــادی شەهیدانی هەڵەبجە بـــــــرینێکی ساڕێژنەکراوی سەر جـــــەستەی نیشتمانە و تا هەتایە لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
هـــــەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان.

08/03/2026

بەبۆنەى ڕۆژی ژنان (٨)ى مارس، بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی سلێمانی پیرۆزبایی ئاراستەى سەرجەم خانمانى کوردستان و تاقیگەی بیناسازی سلێمانی دەکات.

01/03/2026

وەرگرتنی کۆری کۆنکرێتی

18/02/2026

وەرگرتنی کۆری کۆنکرێتی لە گێردەر پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی

Photos from ‎تاقيگه ى بيناسازى سلێمانى‎'s post 22/01/2026

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٦/١/٢٢
بەردەوامی کاری کارمەندانی تاقیگەی کیڵگەی-ئەسفەلت
لە پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان ( ١٠٠ مەتری سلێمانی)

تێستی Asphalt Core بۆ چینى ویرێنگی پۆلیمەری Polymer-Wearing layer

Photos from ‎تاقيگه ى بيناسازى سلێمانى‎'s post 13/01/2026

رێزلێنان بەخشرایە ژماره‌یه‌ك فەرمانبەری #خانەنشینبووی تاقیگەی بیناسازی سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە 13-1-2026

به‌ ئاماده‌بوونی ئەندازیار جمال عمر محمد بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی سلێمانی و لێپرسراوی بەشەکان ، رێزلێنان بەخشرایە ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر، کە دوای كۆتایی هاتنی ڕاژەی خزمەتی وەزیفییان خانەنشین بوون.

سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستە کرا كە لەساڵانی خزمەتكردنیاندا دڵسۆزانە کارەکانیان جێبەجێكردووە و هیواى تەمەن درێژى و بەختەوەریان بۆ دەخوازین.

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 20:30 - 15:30
Tuesday 08:30 - 15:30
Wednesday 08:30 - 15:30
Thursday 08:30 - 15:30
Sunday 08:30 - 15:30