بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی

Share

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی
مديرية إقامة محافظة السليمانية
Directorate of Residency- Sulaimanyah Governorate

Directorate of Sulaimanyah Immigration represented as a branch of Directorate of General National which Portion of Ministry of interior, Kurdistan regional government. The DSI It’s officially requested and ordered by Ministry of Interior by article 19849 issued on the 13/12/2006 called to Establish the directorate of residence in sulaimanyah governorate. (DSI) Acting and carrying out its duty inde

01/04/2026

كۆڕەو ڕەتكردنەوەی ستەمی بەعسیەكان بوو
ئەمڕۆ سی و پێنج ساڵ بەسەر كۆڕەوە مەزنەكەی گەلەكەمان لە باشوری كوردستان تێدەپەڕێت، كە تیایدا نزیكەی دوو ملیۆن هاوڵاتی كورد لە دەست زوڵم و ستەمی بەعسیەكان ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتوو ڕوویان لە سنورەكان كرد، كە دواتر بە كۆڕەوە مەزنەكە ناسرا و بەهۆیەوە گەلی كورد لە باشوری كوردستان بووە خاوەنی كیانی خۆی.
كۆڕەو هەموو مەینەتی و زامی گەلی كوردی بە جیهان ناساند، دیمەنێكی هێندە خەمناك و كارەستاتبار بوو، كە جیهان چیتر نەیتوانی بەرامبەر ئەو هەموو تاوان و ستەمی بەعسیەكان بێدەنگ، بۆیە بارودۆخی خەڵكی كوردستانی بۆ قۆناغێكی تەواو جیاواز گواستەوە، ئەوە بوو ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری (688)ی دەركرد و ناوچەی دژە فڕینی فەراهەم كرد، كە دواتر بووە بنەمایەك بۆ دروستبوونی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان و كیانێكی نیمچە سەر بەخۆ لە باشور ی كوردستان.
لە یادی كۆڕەوە مەزنەكەی گەلەكەمان،وەك بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی كۆڕەو دادەنەوێنین و سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و دایكی شەهیدان دەنێرین، بەهیواین ئەم یادانە ببێتە دەرفەتێك بۆ یەكڕیزی گەلەكەمان، كوردستانیش هەمیشە ئاوەدان و سەقامگیر بێت.

20/03/2026

نەورۆز و سەری ساڵی كوردی-تان پیرۆز بێت

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كوردی و نەورۆزەوە، بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین و هیوای ساڵێكی خۆش بۆ گشت لایەك دەخوازین.

نەورۆز و بەهار لای تاكی كورد گرنگیەكی تایبەتی بە خۆی هەیە،بەو پێیەی پەیوەستە بە فەرهەنگ و كلتور و مێژووی گەلەكەمانەوە،بۆیە یادكردنەوەی زیندوویەتی و ڕەسەنایەتیمان پێدەبەخشێت، هەرئەم گرنگیە وای كردووە، نوسەران و شاعیران و ئەدیبان بە جۆشەوە هاتنەوەی نەورۆز بەرز ڕابگرن، بە پێچەوانەشەوە لای دوژمنانمان، ڕۆژی ترس و دڵە ڕاوكێ بووە،چونكە گەلەكەمان لەو ڕۆژەدا زیاتر لە جاران داوای ئازادی و دوورخستنەوەی داگیركارییان كردووە، ئەمە جگە لەوەی نەورۆز ڕۆژی زیندوو كردنەوەی فەرهەنگ و پۆشاكی كوردییە،كورد بە چالاكی هەمەجۆر و بە پۆشینی پۆشاكی كلتوری ئەو رۆژە بەرز ڕادەگرێت.

دووبارە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی گشت لایەك دەكەین، درود و سڵاو بۆ شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین ،هەروەها هیوای ساڵێكی خۆش بۆ گشت لایەك دەخوازین.

20/03/2026

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بەناوی بەڕێوەبەر و سەرجەم ئەفسەران و كارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین ، هیوادارین جەژنی ئەمساڵ ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی و تەبایی بۆ گشت لایەك.

هەر بەم بۆنەیەوە،پیرۆزبایی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و كەسوكاری ئەنفالكراوەكان دەكەین و هیوای جەژنێكی خۆش و كامەرانیان بۆ دەخوازین.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت...

18/03/2026

سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) پشووی فەرمی دەبێ

بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو ڕۆژی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

16/03/2026

هەڵەبجە، زامێكی سارێژ نەبوو بە جەستەی كوردەوە

سی و هەشت ساڵ لەمەو پێش، شاری هەڵەبجەی ڕەنگین لەلایەن بەعسییەكانەوە بە چەكی كۆمەڵكوژی كیمیاوی بۆردوومانكرا ، كە بەهۆیەوە هەزارەها هاوڵاتی بێدیفاع شەهید بوون، هێشتا زامی ئەو تاوانە ساڕێژ نەبووە و هەموو رۆژێك دەكولێتەوە و كاریگەرییەكانی تا چەند نەوەی دیكەش بەردەوام دەبێت.

بەعسیەكان بۆ داپڵۆسین و كۆمەڵكوژ كردنی كورد، پەنایان بۆ هەموو ئامرازەكانی لەناوبردن برد، كە بە كیمیاباران كردنی شاری هەڵەبجەی خۆشەویست، تاوانەكانیان گەیشتە لوتكە و هیچ پاساوێك بۆ دڕندەییان نەمایەوە، چونكە سەرباری ئەوەی چەكی قەدەغەكراوی كۆمەڵكوژیان بەكار هێنا، قوربانیەكانیش هاوڵاتی سڤیل و بێدیفاعی شارەكە بوون، كە بە بێ جیاوازی ژن و منداڵ و پیاو كرانە ئامانج و پێكەوە شەهید كران،كە بەهۆیەوە پێنج هەزار هاوڵاتی شەهید بوون و دەیان هەزاری دیكەش برینداربوون، كە كاریگەرییەكانی ئەو تاوانە هێشتا لەسەر جەستەیان ماوە.

لە یادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەو كارەساتە دادەنوێنین ، هەروەها سڵاو بۆ بریندارانی كارەساتەكە و كەسوكاری شەهیدان دەنێرین،گیانی پاكیان بۆ هەمیشە لە ڕوحماندا دەمێنێتەوە و یاد و یادەوەرییان بە نەمری دەهێڵینەوە.

پەیوەندی و سایتی نشینگەی سلێمانی

14/03/2026

ڕۆژی دووشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

ڕۆژی دووشەممە (16ی ئاداری 2026)، بەپێی یاسای ژمارەی (12)ی ساڵی 2024 بۆ پشووە فەرمییەکان لە عێراق، بۆ یادی قوربانییانی تاوانەکانی حکومەتی بەعس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و ڕۆژی سێشەممە (17ی ئاداری 2026)، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی‎'s post 09/03/2026

ڕۆژی چوارشەممە بەبۆنەی (ڕێککەوتنی 11ی ئادار) لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

ڕۆژی چوارشەممە (11ی ئاداری 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەت، بەبۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ئاشتی (ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
لەو پشووەدا ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبن و دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
هاوکات، ڕۆژی پێنجشەممە (12ی ئاداری 2026)یش کراوەتە پشوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

08/03/2026

بەرزو پیرۆز بێت رۆژی جیهانی ژنان

بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە، بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ژنانی كوردستان و عێراق و تەواوی ژنانی جیهان دەكەین و هیوای ژیانێكی پڕ لە خۆشی و ئاسودەییان بۆ دەخوازین.

ژنانی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا، خاوەن مێژوویەكی پرشنگدارن،ئەوان لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەكەماندا قوربانییەكی زۆریان پێشكەش كردووە و هەمیشە ڕۆڵی سەرەكییان گێڕاوە ، كە تاكو ئێستا لە خەبات و تێكۆشان بەردەوامن، ئەمە جگە لەوەی كە كۆڵەكەی خێزانن و ڕۆڵی سەرەكی لە پەروەردەكردنی نەوەی داهاتوو دەبینن، هەروەها ژنان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، شانبەشانی پیاوان ئەركی زیاتریان خستۆتە سەرشانی خۆیان و لەهەموو سێكتەرەكاندا بەشداری جدی دەكەن ، توانای خۆیان بۆ هەموو لایەك سەلماندووە، ژنان ئێستا مامۆستاو فەرمانبەر و پزیشك و بەرێوەبەر و بازرگان و پەرلەمانتار و وەزیرن، هەموو ئەمانە بەڵگەیەكی ئاشكرا و دیارن لەسەر توانای ژنانی كوردستان لە هەموو بوارەكانی ژیاندا.
هەر بەو بۆنەیەوە بە فرسەتی دەزانین رۆڵی خانمانی ئەفسەر و كارمەندی بەرێوەبەرایەتیمان بەرز بنرخێنین، كە لەگەڵ برا ئەفسەران و كارمەندانی دیكە رۆڵێكی بەرچاو دەگێڕن لە ڕایی كردنی كارەكانی نشینگە، ئەوان بە لێهاتوویی و شارەزاییەوە كارەكان ڕادەپەڕێنن و نموونەیەكی جوانی ژنانی كوردستانیان نیشانی دەرەوە داوە، بۆیە لەم رۆژەدا ڕۆڵیان بەرز دەنرخێنین و سوپاسیان دەكەین و دەستخۆشیان لێدەكەین.

لە كۆتایدا سڵاو و ستایش بۆ دایكی شەهیدان دەنێرین... سڵاو بۆ ژنانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان لە هەر كوێیەكی ئەم كوردستانەن دەنێرین، سوپاسی پشوو درێژی و داهێنان و خزمەتیان بە كۆمەڵگەكەمان دەكەین.

05/03/2026

بەرزو پیرۆز بێت یادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991.

سی و پێنج ساڵ لەمەو پێش و لە وەها ڕۆژێكدا، یەك دەنگی و قارەمانێتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان گەیشتە لوتكە و ڕاپەرینی سەرتاسەری لە كوردستان دژ بە بەعسیەكان دەستی پێكرد ،دواتر سەرانسەری کوردستانی گرتەوە و هەموو ناوچەکان ئازاد کران.

ڕاپەڕین وەڵامێكی مەردانە و گونجاوی گەلی كورد بوو دژ بە ستەمكاری بەعسیەكان ،كە لەو كاتەدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەو هەموو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیە بێدەنگیان هەڵبژاردبوو،بۆیە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان پشت ئەستور بە ئیرادەی خۆیان و پێشمەرگە قارەمانەكان، ڕاپەڕینی سەرتاسەریان دەست پێكرد و هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستانیان لە جەلادەكانی بەعس پاك كردەوە.

لەم ڕۆژە شكۆدارەدا، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕۆژانی ڕاپەڕین دەنێرین، هەروەها قارەمانێتی پێشمەرگەو خوێنی ئاڵی ئەو شەهیدانە هەرگیز لە یاد ناكەین، كە بووە مایەی ئازادی سەرتاسەری بۆ گەلەكەمان.

لە یادی ئەو ڕاپەرینە مەزنەدا، بەناوی بەرێوەبەر و سەرجەم ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی،گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین، هیواخوازین یادكردنەوەی ڕاپەرین ببێتە هەوێنی یەكڕیزی گەلەكەكەمان ، هەروەها ببێتە مایەی پاراستنی دەستكەوتەكانی ڕاپەرین.

04/03/2026

سبەی پێنجشەممە، 5ی ئازار لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە، 5ی ئازاری 2026، بە بۆنەی ڕۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمیی دەبێت. هاوكات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەی ئیشكگریی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی‎'s post 12/02/2026

خ*لی سایبەر سکوریتی پاراستنی داتا و زانیارییەکان بەڕێوەچوو

خ*لێکی تایبەت بە سایبەر سکوریتی و پاراستنی داتا و زانیارییەکان لە هاککردن بەڕێوەچوو ،کە بۆ بەشێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان کرایەوە.
بە ئامانجی پاراستنی سایبەر سکوریتی نشینگەی سلێمانی لە دزینی داتا و هێرشی ئەلیکترۆنی،
بەشی خ*ل و ڕاهێنانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان خ*لێکی دوو ڕۆژەی بۆ ٢٩ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییمان کردەوە.
خ*لەکە بە سەرپەرشتی ( ڕەوەز عەبدولرەحمان ) توێژەر لە بواری ژیری دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوو، کە تێیدا باس لە چەمکی سایبەر سکوریتی و پاراستنی داتا و زانیارییەکان لە هاک و دزین کرا، ئەمە جگە لەوەی باس لەو کۆد و ڕێکارانە کرا، کە هۆکارێک دەبن بۆ پاراستنی داتا و زانیارییەکان،باسکردنی خاڵە لاوازەکانی داتا و زانیارییەکانی بەکارهێنەران و بەهێزکردنی ئەکاونتەکان بەشێکی دیکەی خ*لەکەی پێکهێنا.
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی، بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی ئەفسەران و کارمەندان لەهەموو بوارەکاندا، بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام خ*لی هەمەجۆر دەکاتەوە.

31/12/2025
Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 08:00 - 14:00
Tuesday 08:00 - 14:00
Wednesday 08:00 - 14:00
Thursday 08:00 - 14:00
Sunday 08:00 - 14:00