04/06/2026
هەنگاوێکی نوێ لە خزمەتکردن و هاوکاری زانستی و تەندروستی
خۆشحاڵبووین وەک نەخۆشخانەی هەرێم، نامەی لێکتێگەیشتنمان واژۆکرد لەگەڵ پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی برایت، لە پێناو پەرەپێدانی پەرەوەردەی زانستی و خزمەتکردنی نەوەکانی داهاتوومان.
بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و پشتگیریکردنی ناوەندە ئەکادیمییەکان، ئەم نامەیە بە هەماهەنگی لە نێوان نەخۆشخانەی هەرێم و پەیمانگای برایت واژۆکرا. کە تێیدا بڕیار لەسەر چەندین بڕگەی گرنگ درا:
داشکاندنی تایبەت لە زۆربەی بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەی هەرێم بۆ سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایانی پەیمانگای برایت.
دابینکردنی هەلی راهێنانی پراکتیکی بۆ خوێندکارانی پەیمانگای برایت لە ژینگەیەکی پێشکەوتووی تەندروستیدا.
نەخۆشخانەی هەرێم، هەمیشە پێشەنگە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و دەرگای بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم ڕێکخراو و دامەزراوەکان کراوەیە، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و تەندروستی لە ناوچەکەدا.
بۆ پەیوەندی کردن:
053 334 03 87
-
053 334 03 88
نەخۆشخانەی هەرێم
ئێمە دڵسۆزترینین بۆ تەندروستی تۆ.
02/06/2026
کلینیکەکەی دەکاتە بێبەرامبەر
(دکتۆر نارین یوسف / پسپۆڕی پێست و جوانکاری و لەیزەر)
ڕۆژی پێنج شەمە ( 4 / 6 / 2026 )
بێبەرامبەر چارەخوازان دەبینێت.
بۆ پەیوەندی:
07730143818
07730143819
ئەپی نەخۆشخانەی هەرێم دابەزێنن و لێرەشەوە دەتوانن ناو بنووسن:...
https://play.google.com/store/apps/details
-
عيادتها ستكون مجاناً
(د. نارين يوسف / اختصاصية الأمراض الجلدية والتجميل والليزر)
ستستقبل المراجعين مجاناً يوم الخميس 4 / 6 / 2026.
للاتصال:
07730143818
07730143819
حملوا تطبيق مستشفى هريم (Harem Hospital)، حيث يمكنكم الحجز من خلاله أيضاً
https://play.google.com/store/apps/details...
27/05/2026
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت!
لە کەشێکی پڕ لە ڕێز و خۆشەویستیدا، بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی هەرێم و بەرپرسی بەشەکان، سەردانی پزیشکان و کارمەندانی دڵسۆزی نەخۆشخانەکەمانیان کرد.
مەبەست لەم سەردانە، گەیاندنی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز و پێشکەشکردنی جەژنانە بوو بە ستافە ماندوونەناسەکەمان، کە تەنانەت لە ڕۆژانی جەژن و پشووشدا بەردەوامن لە خزمەتکردن و پێشکەشکردنی باشترین چاودێریی تەندروستی.
سوپاس بۆ دڵسۆزی و ماندووبوونتان، ئێوە جێگەی شانازی ئێمەن! هەمیشە تەندروست و سەرکەوتوو بن.
#پزیشکان #کوردستان
27/05/2026
کوردی ـ عربی
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت!
نەخۆشخانەی هەرێم هیوای جەژنێکی پڕ لە شادی و لەشساغی بۆ خۆتان و خێزانەکانتان دەخوازێت.
هەردەم لە تەندروستییەکی باشدا بن.
ـ
عيدكم مبارك وعساكم من عواده!
مستشفى هریم يهنئكم بمناسبة عيد الأضحى المبارك، ويتمنى لكم ولأحبائكم أياماً مليئة بالفرح ودوام الصحة والعافية.
كل عام وأنتم بالف خير.
26/05/2026
.
کوردی – عربی
دەرگای نەخۆشخانەی هەرێم لە ڕۆژانی جەژندا واڵایە.
تیمە پزیشکی و پەرستارییەکانمان لە تەواوی ڕۆژانی جەژندا بە شەو و ڕۆژ لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی تەندروستی ئێوە و ئازیزانتان.
هیوای جەژنێکی ئارام و پڕ لە تەندروستی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
📞 بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر
: 053 3340387 | 053 3340388
نەخۆشخانەی هەرێم
دڵسۆزترین کەسین بۆ تەندروستی تۆ
-
أبواب مستشفى هریم مفتوحة طيلة أيام العيد!
طواقمنا الطبية والتمريضية بإنذار وجاهزية تامة وعلى مدار الساعة (ليل ونهار) خلال أيام العيد المبارك، حتى نحافظ على صحتكم وصحة عوائلكم وأحبابكم.
نتمنى للجميع عيد سعيد، آمن، ومليان صحة وعافية.
📞 للاتصال والاستفسار:
053 3340387 | 053 3340388
مستشفى هریم.. الأقرب والأكثر حرصاً على صحتكم.
#تەندروستی #جەژن #سلێمانی
26/05/2026
هەنگاوێکی نوێ لە خزمەتکردن و هاوکاری تەندروستی بە مامۆستایانی بەڕێز
خۆشحاڵبووین وەک نەخۆشخانەی هەرێم نامەی لێکتێگەیشتنمان واژووکرد لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان و پەرەوەردەکارانی نەوەکانی داهاتوومان.
بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر شانی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، بەتایبەت مامۆستایانی دڵسۆز، نامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان نەخۆشخانەی هەرێم و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان / لقی هەڵەبجەی شەهید واژۆکرا. بە پێشکەشکردنی داشکاندنی تایبەت لە زۆربەی بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەی هەرێم.
نەخۆشخانەی هەرێم هەمیشە بە شانازییەوە لە هێڵی پێشەوەی خزمەتکردنی کۆمەڵگادایە و دەرگای کراوەیە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم ڕێکخراو و دامەزراوەکان لە پێناوبەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی لە ناوچەکەدا
نەخۆشخانەی هەرێـم
تەندروستی باش و بۆ ژیانێکی باشتر.
#تەندروستی #کوردستان