Hiwa Hospital

Hiwa Hospital

Share

Hiwa hospital provides medical care to cancer and blood diseases

نەخۆشخانەی ( هیوا )، نەخۆشخانەیەکی ( 120 ) تەختی تایبەتە بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی خوێن. لە ئابی 2007 لە ناوچەی قڕگەی شاری سلێمانی دروستکراوە. ( هیوا ) بە پلەی یەکەم دێت لە رووی زانستیەوە لەسەر ئاستی عیراق و چارەسەر پێشکەش بە هەموو تەمەنەکان دەکات.
رۆژانە ( 300 ) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن لەو رێژەیە نزیکەی نیوەیان ( 150 ) چارەسەری کیمیاوی تایبەت بە نەخۆشیەکانیان وەردەگرن

نە

16/03/2026
Photos from Hiwa Hospital's post 16/02/2026

بێبەرامبەر نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی علی ئەنجامدەدرێت.

هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كرایەوە كە تێدا هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت..

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز (د.سەباح نەسرەدین) بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری( د.یاد نەقشبەندی) بەرێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی، سەردانی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كرد و هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەكە كردەوە.

بڕیارە لەمەودوا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕۆژانە و بە بەردەوامی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە بەبێ بەرامبەر ئەنجام بدرێت بەتایبەت نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمك.

08/01/2026

د. یاد نەقشبەندی : هیوادارم ئەو خۆبەخشانەی نەخۆشخانەی هیوا ئەم ساڵ دابمەزرێن، چونکە خزمەتێکی زۆری نەخۆشخانەکە و نەخۆشەکانیان کردووە.

27/12/2025

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بەڵێن بە سەرباز دەدات

27/12/2025

سێ مادەی خۆراکی گرنگ کە تایبەتمەندیی دژ شێرپەنجەییان هەیە، ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە ڕێگریکردن لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان، لە کەسانی ساغ و تووشنەبوو،

هەروەها ئەو ئازیزانەی کە نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە زیادکردنی ئەم سێ خواردنە گرنگە بۆ بەرنامەی ڕۆژانەیان ڕۆڵی هەیە لەڕێگری کردن و دووبارە دروستبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان، سەرباری ئەمەش دژی هەوکردنن و بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بە سوودن
یەکەم/ زەنجەفیل - دەکرێ وەک بەهارات یان شێوەی چا، یان شەربەت بەکاربهێنرێت

دووەم/ بیبەری ڕەش - زۆرتر بەشێوەی بەهارات بەکاردەهێنرێت

سێیەم / زەردەچەوە - بە شێوەیەکی گشتی وەکو بەهارات باشترە لەگەڵ بیبەری ڕەش تێکەڵ بکرێت
دەکرێت لەگەڵ شیریش بخورێتەوە

تێبینی گرنگ: هەموو ئەم زانیاریانە گشتین. هەر نەخۆشێک دۆخێکی تایبەتی هەیە، بۆیە پێویستە پسپۆڕی خۆراک ببینێت بۆ پلانی تایبەت.

دکتۆر سەلمان جاف | پسپۆڕی کلینیکی خۆراکی نەخۆشخانەی هیوا

27/12/2025

ئاگاداریەک لە نەخۆشخانەی هیواوە

27/12/2025

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا

04/03/2025

"زۆر قورسە تووشبووی شێرپەنجە بیت و توانای کڕینی چارەسەرت نەبێت"
د. یاد نەقشبەندی: دوو هەژماری بانکیمان هەیە بۆ ناردنی هاوکاری و هەر بڕە پارەیەک بنێردرێت راستەوخۆ دەچێتە خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە

02/01/2025

ئاماری چاکبوونەوەی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا زیادی کردووە

05/12/2024

سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک لە نەخۆشخانەی هیوا

04/12/2024

سەنتەری راهێنانەوەی سرووشتیی نەخۆشخانەی هیوایە، سەدان تووشبووی شێرپەنجە یان چاکبووەوە لەم سەنتەرە راهێنان دەکەن.

03/12/2024

ئەمڕۆ ئامێرێکی نوێ بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینكرا

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


Sulamani
As Sulaymaniyah
46001