26/05/2026
#پیرۆزبایی...
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە جوانترین و شایستەترین پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز لە بەڕێزان: دادوەران، فەرمانبەرانی سەر بە سەرۆکایەتیمان، برایانی پۆلیسی دادگاکان و پاسەوانانی دادوەران، پارێزەران، یاساناسان و یاساویستان، دادخوازان، هاووڵاتیانی بەڕێز، دەکەین..
هیوادارین ئەم جەژنە، تەندروستی باش و ئارامی و دادپەروەری و سەروەری یاسا و خۆشی و کامەرانی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆی بهێنێت.
25/05/2026
ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦) تا ڕۆژی شەممە (٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦) پشووی فەرمی دەبێت.
رۆژی یەکشەممە (٣١ی ئایاری ٢٠٢٦) دەوامی فەرمی دەبێت.
13/05/2026
سەرۆکی دادگا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە شارەزایانی دادوەری بواری خەمڵاندن و قەرەبووی کرد
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٦/٥/١٣ بەڕێز دادوەر عمر احمد محمد سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان دادوەرانی دەستەی شارستانی دادگای تێهەڵچونەوە بەشێوەی پێداچوونەوە و، بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانی و، بەڕێز ئەندامی داواکاری گشتی لەگەڵ شارەزایانی دادوەری لە بواری خەمڵاندن و قەرەبوو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی سەرنج و تێبینییەکانی سەرۆکایەتی دادگا لە شێوازی کارکردنی شارەزایانی دادوەری و، جەختکرایەوە لەگرنگی و هەستیاری کاری شارەزایانی دادوەری و ڕۆڵی ڕاپۆرتەکانیان لە یەکلاکردنەوەی داواکان و، بۆ ئەو مەبەستە چەند ڕێگەچارەیەک خرانەڕوو.
دواتر بەڕێزیان لە نزیکەوە گوێیان بۆ وەڵام و پێشنیار و ڕونکردنەوەکانی شارەزایانی دادوەری گرت و تاوتوێی ئەو میکانیزمانەیان کرد کە دەکرێت هۆکاربن بۆ باشترکردنی ڕاپۆرتی شارەزایانی دادوەری و خزمەتکردنی زیاتر بە کەیسەکانی دادگا لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان.
06/05/2026
ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز (سۆران رسول عبدالله)، لێپرسراوی هۆبەی کارگێڕی لە دادگای بەرایی دوکان دەکەین، کە باوکی بەرێزیان کۆچی دوایی کردووە..
لەخوای میهرەبان داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.
05/05/2026
ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز (هەڵکەوت اسماعیل خضر)، فەرمانبەر لە دادگای بەرایی حاجیاوا دەکەین، کە دایکی بەرێزیان کۆچی دوایی کردووە..
لەخوای میهرەبان داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.
29/04/2026
ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز (ئارام سوارە محمد)، شۆفێر لە سەرۆکایەتیمان دەکەین، کە برای بەرێزیان کۆچی دوایی کردووە..
لەخوای میهرەبان داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.
18/04/2026
ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خاتوو (شەوبۆ امین مجید)،فەرمانبەر لە دادگای بەرایی سلێمانی دەکەین، کە دایکی بەرێزیان کۆچی دوایی کردووە..
لەخوای میهرەبان داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.
08/04/2026
سبەی پێنجشەممە دەوامی فەرمی ئاساییە
سبەی پێنجشەممە (9ی نیسانی 2026)، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت.
04/04/2026
ئاگاداری هەموو لایەك دەكەینەوە كە پشووی سبەی یەکشەممە ٢٠٢٦/٤/٥ تەنها بۆ پێكهاتەی مەسیحییەكانە و، لە سەرجەم دادگاكانی سەربە سەرۆكایەتیمان دەوام ئاساییە.
03/04/2026
ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز (ابوبکر نجم محمد)، ی.دادوەری لە دادگای نەوجەوانانی سلێمانی دەکەین، کە دایکی بەرێزیان کۆچی دوایی کردووە..
لەخوای میهرەبان داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.