11/05/2023
🔻هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ بەشداریکرد لە یادی ٣٥ ساڵەی ئەنفالی گوندەکانی شوان و شێخ بزێنی لە خاڵخاڵان و تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفاداری لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دانا
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۱ی ئایاری ۲۰۲۳ هەڤاڵ" وەستا ڕەسوڵ" ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە، هاوکات فەرماندەی گشتی هێزی یەدەگ، بە هاوڕێیەتی ژمارەیەک لە جێگرانی مەڵبەند، بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی ۳٥هەمین ساڵیادی ئەنفالی گوندەکانی شوان و شێخ بزنی لە خاڵخاڵان و تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفاداری مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگەو فەرماندەیی هێزەی یەدەگ-ِی لەبەردەم دیواربەندی مۆنۆمێنتی بابە ڕووشەی ئەنفالکراوانی گوندی جەلەمۆد و دەووروبەری دانا.
شانی باسە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری بەرفراوان و بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئاسۆ مامهند كارگێڕی مهكتهبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی و لێپرسراوانی حزبی و حکومی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان ئەنفالکراوان، یــادی ٣٥ ساڵەی ئەنفالی گوندەکانی شوان و شێخ بزێنی لە خاڵخاڵان بەرز ڕاگیرا
لای خۆشیەوە هەڤاڵ ئاسۆ مامهند كارگێڕی مهكتهبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له یادی 35 ساڵهی تاوانی ئهنفالی گوندهكانی بناری خاڵخاڵان و جهلهمۆرد وتهیهكی پێشكهشكرد و رایگهیاند: "گوندی جهلهمۆرد بهخوێنی رۆڵهكانی قوربانی زۆری بۆ گهلی كورد داوه و نابێت قوربانییهكانی لهیاد بكهین، ههربۆیه پێویسته گرنگی زۆر به یادكردنهوهی ئهم كارهساتانه بدرێت تاكو نهوهی داهاتوو ئاگاداری ئهو نههامهتیانهبن كه لهڕابردوودا بهسهر گهلهكهماندا هاتوون".
راشیگهیاند: "رژێمی بهعس جیاوازی له نێوان رهنگ و لایهنهكاندا نهكردووهو دهستی له ههوڵهكانی بۆ لهناوبردنی گهلهكهمان نهپاراستووه، بۆیه گرنگه لایهنه كوردییهكان یهكڕیزی و تهبایی نێوان خۆیان بپارێزن تا جارێكی دیكه گهلهكهمان نهبێتهوه قوربانی".
شایانی باسە، بناری خاڵخاڵان لهقۆناغی چوارهمی تاوانی ئهنفالدا بهدڕاندانهترین شێواز له چهند قۆڵێكهوه له لایهن جهیش و گهلهجاشی حزبی بهعسهوه ھێرش كرایه سهر گوندهكانی ئهو سنووره، ئهوهبوو لهئهنجامدا ههزار و 629 هاووڵاتی شههید بوون، لهو ژمارهیهش 487 كهسیان دانیشتووی گوندی جهلهمۆرد بوون.
10/05/2023
🔻 ئــەمـڕۆ چوار شـەممە ڕێکـەوتی ۱۰ی ئـایـاری ۲۰۲۳ بــارەگــای فـەرمـاندەیـی هێزی یـەدەگ
🔹پێشـوازی هـەڤـاڵ وەستـا ڕەسـوڵ فـەرماندەی هێزی یـەدەگ لە بەڕێز فەرمـاندەو ئـەفسـەرانـی هێزی پێشمەرگـەی کـوردسـتــان و میوانە بەڕێزەکان بەڕێکردنی ئیش و کارەکانیان.
08/05/2023
🔻هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە، بەشداریکرد لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر وێنەی شەهیدانی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان، لە ناحیەی قادرکەرەم
مەراسیمی پەردەلادان لەسەر دیواربەندو وێنەی هەردوو شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر" و " زوهێر محمد" بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەتی ٨ی ئایاری ۲۰۲۳، هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگەو هاوکات فەرماندەی گشتی هێزی یەدەگ، بەشداری کرد لە مەراسیمێکی شایستەی پەردەلادان لەسەر دیواربەندی وێنەی هەردوو شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر" فەرماندەی کۆماندۆی کوردستان و نەقیب "زوهێر محمد"، کە لە بارەگای فەوجی چواری هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ناحیەی قادر کەرەم، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی حکومی و ئەفسەرو فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کەسایەتی و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەزی هەردوو شەهیدی فەرماندە و دانیشتوانی سنوورەکە بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەراسیمەکەش بە چەند ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپکرد، پاشان لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆ چەند سورەتێک لە ئایەتی قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە، دواتر لەلایەن هاوڕێ و هاوسەنگەو سەرکردەو فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەو خزم و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانەوە پەردە لەسەر وێنەی دیواربەندی شەهیدان لادرا.
پاشان، ووتاری فەرماندە فەرماندەیی کۆماندۆ لەلایەن بەڕێز مقدم دیار عمر جێگری فەرماندە فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستانەوە پێشکەشکرا، دواتر ووتاری مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە لەلایەن هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پێشکەش کرا.
🔺هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ بۆ هێزی کۆماندۆ تەمەنێکی کەم، بەڵام خەرمانێکی گەورەو بڵند لەخەبات
لەکۆتایشدا تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفاداری لیوای 5ی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن لەلایەن بەڕێز لیوا شێخ سەعید بێدەری لەسەرو وێنەی دیواربەندی شەهیدانی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان دانرا.
ئامانج لە مەراسیمەکە ڕێزلێنان بوو لە گیانی پاکی هەردوو شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر" فەرماندەی کۆماندۆی کوردستان و نقیب "زوهێر محمد" و خەبات و گیان بازییان لە پێناو خاکی کوردستان، کەتیایدا لە لایەن کەسوکار و هاوسەنگەرانیانەوە پەردە لە سەر دیواربەندو وێنەی هەردوو شەهیدی فەرماندە لادرا و گیان فیدایی و شەهید بوونیان بەرز ڕاگیرا.
جێگەی ئامەژە پێکردنە بەیانی ڕۆژی ۱۹ تشرينی دووەمی ۲۰۲۲ هێزێکی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە دژی تیرۆریستانی داعش چوونە سنووری شارەدێی زینانە، بەڵام بۆمبێکی چێندراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکەدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە نەقیب "زوهێر محمد" شەهید بوو، هەروەها فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ "ئاکام عومەر" و چەند پێشمەرگەیەکی تری قارەمان بریندار بوون، وه دوای ٥٤ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە فەرماندە "ئاکام عومەر" بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕۆژی ۱۲ كانونی یەکەمی ۲۰۲۲ شەهید بوو، بۆ دوا جار هەردوو شەهیدی فەرماندە چونە کاروانی نەمران و بەڵێنەکەی خۆیان لەپێناوی کوردستان بەجێ هێنا و شەهید بوون.
08/05/2023
🔻 ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ۸ی ئایاری ۲۰۲۳ بارەگای فەرماندەیی هێزی یەدەگ
🔹پێشـوازی هـەڤـاڵ وەستـا ڕەسـوڵ فەرماندەی هێزی یەدەگ لە بەڕێز فەرمـاندەو ئـەفسـەرانـی هێزی پێشمەرگـەی کـوردسـتــان و میوانە بەڕێزەکان بەڕێکردنی ئیش و کارەکانیان.
08/05/2023
🔻بە سەرپەرشتی ئاسۆ مامەند کۆبوونەوەی دەوری سەرکردایەتیی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ٨-٥-٢٠٢٣ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک بە سەرپەرشتی ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی دەوری سەرکردایەتیی کەرکوک-سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە مەکتەبی سیاسی، و سەرکردایەتیی، و لێپرسراوی مەڵبەندەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین ئامادەی بوون، دۆخی ناوخۆی عیراق، هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان بە وردیی تاوتوێکران، بە تایبەتیش پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کە بەشێکیان پەیوەندییان بە ماف و داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پرسە سیاسی و ئیداری و خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان جەختیان لەسەر کرایەوە و بە تێروتەسەلی گفتوگۆیان لە بارەوە کرا، لەو بارەیەوە ئاسۆ مامەند تەئکیدیکردەوە؛ هەر جۆرە سیاسەتێکی جیاکاری لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان مایەی قبوڵکردن نیین، چونکە خزمەت بە پڕۆسەی سیاسی عیراق و پێکهاتەکانی کەرکوک ناکات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پرسە رێکخراوەییەکان و هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی ئۆرگانەکانی یەکێتیی بە وردیی تاوتوێ کران، و تەئکیدکرایەوە کە بایەخی زیاتر بە ئۆرگانەکان بدرێت بە جۆرێک لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک بێ و لە ناویشیاندا گرینگی زیاتر بە توێژی گەنجان و ژنان بدرێت.
لە کۆتاییدا کۆبوونەوە جەختیکردەوە؛ کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هیچ کولوەجێیەک سازش لەسەر خواست و مافەکانی کوردانی ناوچە جێناکۆکەکان ناکات، و ئامادەی هەموو جۆرە قوربانیدانێکە، بۆ ئەو مەبەستەیش هەموو رێوشوێنە یاسایی و دەستورییەکان دەگرێتەبەر ، و رێگە بە کەس نادەن مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان لەم ناوچانە پێشێل بکات.
08/05/2023
🔻هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە، بەشداریکرد لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر وێنەی شەهیدانی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان، لە ناحیەی قادرکەرەم
مەراسیمی پەردەلادان لەسەر دیواربەندو وێنەی هەردوو شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر" و " زوهێر محمد" بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەتی ٨ی ئایاری ۲۰۲۳، هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگەو هاوکات فەرماندەی گشتی هێزی یەدەگ، بەشداری کرد لە مەراسیمێکی شایستەی پەردەلادان لەسەر دیواربەندی وێنەی هەردوو شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر" فەرماندەی کۆماندۆی کوردستان و نەقیب "زوهێر محمد"، کە لە بارەگای فەوجی چواری هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ناحیەی قادر کەرەم، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی حکومی و ئەفسەرو فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کەسایەتی و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەزی هەردوو شەهیدی فەرماندە و دانیشتوانی سنوورەکە بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە ئامانجی سەرەکی ڕێزلێنان بوو لە گیانی پاکی هەردوو شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر" فەرماندەی کۆماندۆی کوردستان و نقیب "زوهێر محمد" و خەبات و گیان بازییان لە پێناو خاکی کوردستان، کەتیایدا لە لایەن کەسوکار و هاوسەنگەرانیانەوە پەردە لە سەر دیواربەندو وێنەی هەردوو شەهیدی فەرماندە لادرا و گیان فیدایی و شەهید بوونیان بەرز ڕاگیرا.
جێگەی ئامەژە پێکردنە بەیانی ڕۆژی ۱۹ تشرينی دووەمی ۲۰۲۲ هێزێکی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە دژی تیرۆریستانی داعش چوونە سنووری شارەدێی زینانە، بەڵام بۆمبێکی چێندراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکەدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە نەقیب "زوهێر محمد" شەهید بوو، هەروەها فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ "ئاکام عومەر" و چەند پێشمەرگەیەکی تری قارەمان بریندار بوون، وه دوای ٥٤ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە فەرماندە "ئاکام عومەر" بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕۆژی ۱۲ كانونی یەکەمی ۲۰۲۲ شەهید بوو، بۆ دوا جار هەردوو شەهیدی فەرماندە چونە کاروانی نەمران و بەڵێنەکەی خۆیان لەپێناوی کوردستان بەجێ هێنا و شەهید بوون.
فۆتۆ: پشتیوان محەمەد
07/05/2023
🔻سوپاس و پێزانینی سەنتەری هاوبەشی لوڕ و گروپی موزیکی لوڕی پێشکەش بە هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ کرا
سوپاس و پێزانین
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ۷ی ئایاری ۲۰۲۳ هەڤاڵ "وەستا ڕەسوڵ" ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە، لە مەراسیمێکدا سوپاس و پێزانینی سەنتەری هاوبەشی لوڕ و گروپی موزیکی لوڕی پێشکەش کرا، لەپای هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی لەسەرخستنی دیداری نێودەوڵەتی "ڕەزای سەقایی" ئەفسانەی گۆرانی موزیکی لوڕیی، شایەنی باسە قەڵغانی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی دیدارەکە لەلایەن، بەڕێزان "سیرون جەلال" بەڕێوەبەری سەنتەری هاوبەشی لوڕ و نزار زێوێی بەڕێوەبەری گروپی موزیکی لوڕوە، پێشکەش بە بەڕێزیان کرا.
🔹لە بەرامبەردا هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند سوپای کردن و بەڵێنی پستیوانی و هاوکاری بۆ پرۆژە کەلتوورەکانیان دووپاتکردەوە
05/05/2023
🔻 ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٤ی ئایاری ۲۰۲۳ بارەگای مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە
🔹پێشوازی هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەند لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و میوانە بەڕێزەکان کە ڕۆژی پێنج شەممە سەردانیان کرد.
05/05/2023
🔻ماستەرنامەی کاریگەری هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر هەرێمی کوردستان، پێشکەش بە هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ کرا
🔹لەچوارچێوەی پەیوەندی نێوان دامەزراوە سەربایی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەکادیمییەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 4ی ئایاری 2023 لەلان بەڕێز مامۆستا" فەرید دڵشاد" ماستەر نامەکەی لەبواری کاریگەری هێزەکانی "حەشدی شەعبی" لەسەر هەرێمی کوردستان پێشکەش بە هەڤاڵ "وەستا رەسوڵ" ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگەو هاوکات فەرماندەی هێزی یەدەگ کرا.