27/05/2022
مرۆڤ کاتێک ئەبێت بە (نوقتەی لابەلا)
.............
مشکێکی بچوک لەناو دارستاندا پیاسەی دەکرد بە دەستە بچوکەکانی لاسکی گیاکانی دەقرتاندن و گۆرانی دەگوت ، لەناکاو بینی شێرێکی گەورە ، کەوتۆتە ناو تۆڕێکی گەورە هەرچەند هەوڵ ئەدات ناتوانێت خۆی لەو داوەی کە تێی کەوتووە ڕزگار بکات ، لەو دیو تۆڕەکەشەوە کۆمەڵێک کەمتیار و چەقەڵە و مەیمون پێدەکەنن بە بێ ئەوەی زاتی ئەوە بکەن لێێ نزیک ببنەوە، پاش ماوەیەک لە چۆڵ بونی چوار دەوری شێرەکە.
مشکی بچکۆلە بە ترس و لەرزێکی زۆرەوە چووە حزوری شێری یەخسیرکراو ، وتی سڵاو گەورەی دارستان ، ئەوە چ حاڵێکە تۆی تێدایت ؟
شێر وتی :- لە ڕاستیدا چەندین سالە بەهۆی ڕق و ئیرەیی کەمتیار و مەیمونەوە لە پێگەو ناوبانگی من لە کەمیندان بۆم ، هەتا بەم دۆخەیان گەیاندم.
مشکی بچکۆلە وتی :- قوربان ئەگەر من بە ددانەکانم ئەم تۆڕە ببڕم و ڕزگارت بکەم ، بەڵێن ئەدەیت کە لەمەولا مشکەکان نەخۆیت ؟
شێر وتی :- بەڵێن بێت
بەو جۆرە مشک بەددانەکانی بەشێکی تۆڕەکەی بڕی و شێر هاتە دەرەوە و سوپاسی مشکی کرد و سەری داخست و بە هێواشی ملی ڕێگای بەرەو دەرەوەی دارستانەکە گرت.
مشکی بچکۆلە لە داواوە هاواری کرد (گەورەی دارستان ئەوە بۆ کوێ دەڕۆیت؟)
شێر بە غەمگینیەوە وتی دەچم لە شوێنێکی ئەم دنیایە بە بێ دەنگی دادەنیشم.
مشک وتی بۆچی ؟ مەگەر تۆ گەورەی ئەم دارستانە نیت ؟ نابێت جێی بهێڵیت.
شێر وتی ؛- دارستانێک کەمتیار و مەیمون بتبەستنەوە و مشک رزگارت بکات ، ئەو دارستانە هەر بۆ جێهێشتن و گۆشە نشینی باشە.
.........................................................
*لە کۆمەڵگایەکدا کە مرۆڤ ئیحتیاج و ئاتەجی بە مرۆڤی بچوک بوو ئیتر دانیشتن و گۆشەنشینی باشترە.
**لە کۆمەڵگاو شوێنێکدا کە (تەنورەی کورت) و (نامە) و (ڤیدیۆ چات) و (ژوانی شەوانی سۆزانیەک) و (هەڵدانی پێکێک لە باخێکی قەراغ شاردا) لە (دەستپاکی) و (داوێن پاکی) و (زمانپاکی) و (خوێنەواریی) و (بێ زیانی) و (بڕوانامەی بەرز) و (لێهاتووی) و (شارەزایی) و (ئەزموون) زیاتر شەفاعەتت بۆ بکەن ، ئیتر ئەو کۆمەڵگایە ئەگەر جێشی نەهێڵیت ، گۆشەنشینی باشترە
***لە کۆمەڵگا و شوێنێکدا کە (سمت و کوڵم و لێوێکی بەرز) لەکەسایەتیەکی خاوەن پایە و مەعریفەی بەرز ، زیاتر ئەرزشی هەیە و قسەی دەڕوات ئیتر ئەو شوێنە و ئەو کۆمەڵگایە هەر هی ئەوەیە لێی هەڵبێیت، ئەگەر بەجەستەیش نەبێت بەڕۆحی دەبێت لێی بڕۆیت.
****هیچ کەسێک گرنگی بەوە نادات کە تۆ تا چەند کوڕی باش یان کچی باشیت ، ئەوەی ئەمڕۆ گرنگە تۆ تاچەند دەتوانی وەک کەمتیار (پیسخۆر)بیت یان وەک (مەیمون) قیژە قیژ بکەیت یان چۆن دەتوانیت ڕۆژێک یان شەوێکیان تا بەیانی بۆ بڕازێنیتەوە
******لە کۆمەڵگایەکدا مەیمون لەسەر دار بێت و عاقڵەکانیشیان لە مالەوە یان لە سوچێکدا کەنارگیر کرابن ، لە شوێنێکدا کەمتیار بتوانێت بتگلێنێ و مشکی بچوکیش بتوانێت تەکلیف و تکات بۆبکات ،
مەگەر هەر حاجی قادری کۆیی کۆمەکی ئەم دۆخەمان بکات کە دەڵێ :-
(شێخ غەفور بیستومە چاچیم پێ دەڵێی،
چاکە، من نابم بە نوقتەی لابەلا!)
کام ئیشەی زۆر بێ داهات و بێ ناوبانگە ، باشترە لەو ئیشەی کە مرۆڤ دەکات بە نوقتەی بچوکی پیس و باسی کۆڕ و مرۆڤی لابەلا.
نوقتە سەری دێڕ ......
04/05/2022
لە سەرەتای ژیانی هاوسەرگیریم، بۆم دەرکەوت کە خێزانم زۆر لە دایک و باوکی دەترسێت.
ئەوەش لە یەکەم جاردا بۆم دەرکەوت کە تووشی دەنگەدەنگ بووین، کاتێک پێم وت : "دەتبەمەوە بۆ ماڵی خۆتان و بە باوکیشت دەڵێم."
بەڵام بەشێوەیەکی سەیر، ترسی لێ نیشت و دەستی کرد بە گریان و تکای کرد کە بە باوکی نەڵێم، هەرچەندە کە خەتای منیش بوو.
لێم پرسیی: "ئایا بەڕاست ئەوەندە لە باوکت دەترسیت؟"
وتی : "نەک هەر لە باوکم، بەڵکوو لە هەموویان دەترسم."
قسەیەکم زۆر لا سەیر بوو.
چەند جارێک دواتر ئەم ناکۆکییانە دووبارە دەبوونەوە و هەرجارێک کە پێم دەوت دەتبەمەوە ماڵی باوکت، لە کەسێکی زۆر عیناد و تووڕە، دەبووەوە بە کەسێکی نەرمونیان و گرینۆک وەک منداڵ.
لە کۆتا جار کە ناکۆکیمان تووش بوو، زۆر تووڕە بووم، بردمەوە بۆ ماڵی باوکی، بەڵام سەد خۆزگە وام نەکردایە.
خۆزگە تووشی ڕووداوێک دەبووم بەڵام نەمبردایەتەوە.
کە بردمەوە، کاردانەوەی ماڵی باوکیم زۆر لاسەیر بوو.
هیچیان نەوت، هیچیان نەکرد.
نە هاواریان بەسەریدا کرد، نە گلەیی و بۆڵەبۆڵێک.
کەچی لەگەڵ ئەوەشدا، خێزانم سەری خستە سەر زەوییەکە و بەکوڵ دەگریا و سەیری هیچکامیانی نەدەکرد.
دواتر زانیم کە بۆچی ئەوەندە دەترسا لەوەی بیبەمەوە.
کاتێک من داوام کردبوو، کەسیان ڕازی نەبووبوون هاوسەرگیریم لەگەڵ بکات، بەڵام ئەو ئەوەندە متمانەی بە من هەبوو، گرەوی کردبوو کە من هەرگیز پشتی بەرنادەم و سەری بەرز دەکەمەوە لای ماڵی باوکی.
نەیدەویست کەسیان بزانێت کە من پشتیم بەر داوە.
بەڵام من لە ئاستی ئەو متمانەیە نەبووم.
پەشیمان و هەڵە بووم.
وەرگێڕانی:
___
گەر دەتەوێت زیاتر سوودمەندبیت:
لە #تێلیگرام جۆینی چەناڵەکەمان بکە: https://t.me/ktebxanaypdf
07/04/2022
ێستا لینکی کۆمەڵێک کتێب بەردەستە بە pdf کە کتێبی جۆراوجۆرن لە چەند بەشێکی جیاوازن هاوڕێکانیشتان بانگێشت بکەن تا سودمەند بێت لەو کۆمەڵە کتێبە
ڕۆمان 207 کتێب
شیعر و وتە 169 کتێب
شانۆ 41 کتێب
ئەدەبیات 74 کتێب
هەمەڕەنگ 24 کتێب
چیڕۆک و بەسەرهات 39 کتێب
پزیشکی و زانستی 44 کتێب
ژیاننامە و بیرەوەری 34 کتێب
وتار و چاوپێکەوتن 49 کتێب
خوازیاری کامە بەشیت لە کۆمێنت داوای بکە بۆ ئەوەی
لینکی کتێبەکان بەدەستت بگات
06/04/2022
بەڕێزان ئێمە دوو ئەدمینین
بەڕاستی نامانەوێت بەپۆستی بێ مانا و پۆست سەقەت و تەقلیدی ئەکتیڤی پۆستەکانمان بەرزبکەینەوە
ئەمانەوێت جیاواز بین ئەمانەوێت سود بگەنین بەخوێنەران تەنانە ئەگەر بزانم پەیجەکە لەناو ئەچێت هەر سورم لەسەر پۆستی سود بەخش
من تەنها یەک داوامان هەیە یارمەتمان بدەن ئەکتیڤی پەیجەکە خراپە پێویستمان بە یارمەتی ئێوەیە
تەنها یەک کۆمێنت بنوسن
Saman admin
sarfraz admin
04/04/2022
سروشتی ئافرەت خۆشەویستیەکەی زیاترە لەجنس
بەڵام پیاو جنسی زیاترە لەخۆشەویستیەکەی
واتا کاتێک ئافرەتێک پیاوێکی خۆش ئەوێت
خۆشی ئەوێت ئینجا ئەتوانێ جنسی لەگەڵ بکات بەخۆشەویستی زۆر دەگاتە ئەوەی ئیتر جەستەی خۆی پێ ببخشێ
بەڵام پیاو سەرەتا بەهۆی جنسەوە ئەگاتە ئەوەی خۆشی بوێت
واتا پیاو بەهۆی جوانی یان جەستەی ئافرەتەوە دەگاتە ئەوەی خۆشی بوێت
بەڵام ئافرەت بەهۆی کەسایەتی و خۆشەویستی پیاوە دەگاتە جنس
پیاو حەزی جنسی زیاترە لەخۆشەویستی
ئافرەت حەزی خۆشەویستی زیاترە لەجنس
بۆیە ئافرەت جەستی خۆی ئەبەخشێ بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی
پیاو خۆشەویستی زۆر و قسەی شیرین بەکار دەهێنێ بۆ بەدەست هێنانی جنس
قسەیەک هەیە ئەوترێت پیاوان بەشەو یارەو بەڕۆژ مارە
شەوان پیاو ئەبێت بەیار و نەرم و نیان ئەبێت
بۆ بەدەست هێنانی جنس
بەڵام بەڕۆژ سەرقاڵەو و کاتی نیەو بۆیە وڕق وتەقە
تێبینی بکەن پیاوی شێت و ئاقڵ و نەخۆشی دەرونی
کاتێک ئافرەت ئەبینێ ئیتر هیچ عەیبی نیە هەست پێ دەکەیت نەرمە بۆ ئافرەت
هەموو پیاوێکی نێر داوای زەواج دەکات
بێ ئەقڵ مەغۆل شێت گەمژە خاوەن پێداویستی تایبەت
بەڵام یەکەس قەد باسی زەواج ناکات ئەویش ئەو کەسەیە کە ئەندامی نێرینەی لەدەست دابێت
قسەی من لەسەر زۆرینەیە، قسەی من لەسەر کەمینە نیە😍
Saman
22/03/2022
هەرگیز وەک ئەو کەسەی لای چەپ مەبە،
گیانی هاوکاریت تیابێت😊
وەک ئەو کەسەی لای ڕاستیش ئیهمال مەبە🤦
ــــــــ
ئازیزان ڕۆژانە لەچەناڵی تێلیگرامەکەمان کتێبی نوێتان بۆ دادەنێین،سووپاس بۆ جۆینکردنی👇:
لە #تێلیگرام جۆینی چەناڵەکەمان بکە: https://t.me/ktebxanaypdf
21/03/2022
ئەگەر لێت جیا ببمەوە، هەر تۆ زەرەر دەکەیت، چونکە تۆ کچیت.
لە ماوەی دەزگیراندارییەکەی، باوکی، هەستی بە گۆڕینی میزاجی کچەکەی و تێکچوون و شڵەژانی دەکرد.
دەمێک خەمبارە و دەمێک باش. دەمێک تەنیایە و دەمێک تێکەڵیان دەبێت. تائەوەی شەوێکیان باوکی، کچەکەی بینی دەگریا، لێی پرسی کە بۆچی دەگریەت؟
ئەویش وتی:"هەر ئەوەندەی کە بچووکترین ناکۆکی بکەوێتە نێوانمان، ئیتر پێم دەڵێ کە خەتای منە و لە هیچ تێناگەم و شایانی ئەو نیم، بەڵام ڕۆژی دواتریش هەموو شتێکی بیر دەچێت و وا هەڵسوکەوت دەکات وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت. زۆرجار هەڕەشەی جیابوونەوەم لێ دەکات و بەوە دەمترسێنێت کە لەم ماوە کەمەی دەزگیرانداری، گەر جیاش ببینەوە، ئەوا هەر من زەرەر دەکەم چونکە من کچم و هەر من لەناو خەڵکدا عەیبدار دەبم."
کچەکە بە گریانەوە بەردەوام بوو، باوکی، کچەکەی گوشی بە خۆیدا و پاشانیش دایکی پێی وت: "بێخەم بە، باوکت خۆی چارەسەری دەکات."
پاشان باوکی پەیوەندیی بە زاواکەوە کرد و پێی وت کە بۆ ڕۆژی دواتر سەردانیان بکات.
بۆ ئێوارەی ڕۆژی دواتر، زاواکەیان هات وپێشوازییان لێی کرد، بەڵام بەهۆی ئەو ناکۆکییەی نێوانیان، هیچ گرنگییەکی وای بە کچەکە نەدا. کچەکەش زۆر پێی تەریق بووەوە کەلەبەرچاوی خێزانەکەی وا لەگەڵیدا سارد و سڕە.
دوای دانیشتن، باوکی بە کچەکەی وت بێت بۆ لایان و دانیشێت. پاشان ڕووی کردە زاواکەی و پێی وت:
" کاتێک ئەم کچەم تەمەنی ٦ ساڵ بوو، ڕۆژێک بە گریانەوە لە قوتابخانە هاتەوە. کە لێیم پرسی، وتی کە کچێکی قوتابی لەبەرچاوی هەموو هاوڕێکانی پاڵێکی پێوە ناوە و کەوتۆتەناو چاڵێکەوە و ئازاری بووە و ئەوە یەکەمجاریشی نەبووە هەرچەندە مامۆستاکانیش قسەیان لەگەڵیدا کردووە، سوودی نەبووە."
منیش ڕۆژی دواتر ڕۆشتم بۆ قوتابخانەکەی و نەقڵم کرد بۆ قوتابخانەیەکی تر بۆ ئەوەی هەست بە کەمی و شەرمەزاری نەکات لەبەردەم هاوڕێکانی، بەتایبەت کە هیچکەسێکیان یارمەتییان نەدابوو بەڵکوو پێیشی پێکەنیبوون.
باوکەکە بەردەوام بوو لەقسەکانی و وتی:
"کە ڕۆشتە زانکۆش بۆ خوێندن، ئەو ٤ ساڵە هەر خۆم هاتوچۆم پێی دەکرد و هەموو جارێکیش پێش تەواوبوونی وانەکانی من ئامادە دەبووم، دەترسام کە سەرمای ببێ و تووشی هەڵامەتێک بێت، ئێستاش لەوەی دەترسم کە تووشی دڵڕەنجان و سووکایەتی ببێت."
دەزگیرانەکەی ویستی قسە بکات، بەڵام باوکەکە ڕێگەی نەدا و وتی:
" ئەم کچەم بۆ ئەوە گەورە نەکردووە تا کەسێک بێت و ئاوا بە کەم سەیری بکات و سووکایەتیی پێ بکات."
پاشان ڕووی کردە کچەکەی و پێی وت:
ئەڵقەکەت داکەنە و بیدەرەوە."
کچەکە لای گران بوو، بەڵام باوکی وتی دەزانم کە یەکەمجارە زۆرت لێ دەکەم شتێک بەبێ ویستی خۆت بکەیت، بەڵام مەجبوورم پێت بکەم. کەسێک ئاوا سەیرت بکات، هیچ ڕێزێکت ناگرێت دواتر. ئەمە دەزگیراندارییە ئاوایە، ئەی دواتر چۆن دەبێت!!؟؟ بێتاقەتی بۆ ماوەیەک، زۆر باشترە لە تەمەنێک خەم و خەفەت و پەشیمانی."
باوکەکە، هەر لەو دانیشتنە هەموو شتێکی کۆتایی پێ هێنا و بەڕوونیش بە دەموچاوی زاواکەوە خوێندییەوە کە لای ئەوەندە گران نەبوو ئاوا بەئاسانی جیا بێتەوە لە کچەکەی."
وەرگێڕانی:
🤍خۆشەویستیی باوک🤍
ــــــــ
گەر دەتەوێت زیاتر سوودمەندبیت:
لە #تێلیگرام جۆینی چەناڵەکەمان بکە: https://t.me/ktebxanaypdf
19/03/2022
دوای ١٢ ساڵ لە ئەشکەنجەدانی پشت پەردەی سێرکەکان بۆ مەبەستی ڕاهێنان، لە (هاوای)، ئەم فیلە بە ناوی (تایک) توانی لە ڕێگای چونەدەرەوە ڕابکات..
بەڵام پۆلیس ٨٦ جار تەقەی لێ کرد کە لە کۆتاییدا کوشتی.
سەرنجی چاوەکانی بدە هەزار چیرۆک دەگێڕێتەوە!
پێمان دەڵێت شارستانییەتی جیهانی ئەمڕۆی مرۆڤەکان بەرامبەر (بەکۆیلەکردنی ئاژەڵانی ئێستا)
لە شارستانییەتی فیرعەونەکان دەچێت بەرامبەر (بە کۆیلەکردنی مرۆڤەکانی ئەو سات).
هیمداد دڵشاد
ــــــــ
گەر دەتەوێت زیاتر سوودمەندبیت:
لە #تێلیگرام جۆینی چەناڵەکەمان بکە: https://t.me/ktebxanaypdf
19/03/2022
ئەو ڕۆمانەی بە برژانگی چاو نووسرا !
ڕۆماننووسی فەرەنسی ژان دۆمینیک بە تەواوی ئیفلیج بوو، تەنانەت نەیدەتوانی قسەش بکات جگە لە داخستن و کردنەوەی چاوەکانی. لەو دۆخە سەختەدا توانی ڕۆمانێکی ١٥٠ لاپەڕەیی بە ناوی The diving bell and the butterfly بنووسێت.
کەسێک کە ڕۆمانەکەی بۆ دەنووسییەوە لە تەنیشتی دادەنیشت، نووسەر بە برژانگی چاوی چەپی ئاماژەی بەو پیتە دەکرد کە دەیویست بیڵێ (بەپێی ژمارەی پیتەکان)، بۆیە بۆ نووسینی نیو لاپەڕە نزیکەی ٦ کاتژمێری دەویست.
لە ئەنجامدا ڕۆمانێکی بەناوبانگ تەنیا بە ئاماژەی برژانگەکان نووسرایەوە.
ئەم ئیرادە و خواست و خۆڕاگرییە بۆ نووسین، تەنیا لەو گەلانە دەوەشێتەوە کە نووسین و خوێندنەوە بە چالاکییەکی گەورەی مرۆڤ و ژیان دەزانن.
ــــــــ
گەر دەتەوێت زیاتر سوودمەندبیت:
لە #تێلیگرام جۆینی چەناڵەکەمان بکە: https://t.me/ktebxanaypdf
23/02/2022
چیرۆکی ئەم وێنەیە
ئەم وێنەیە لە لایەن پزیشکێکی یابانییەوە چرکێنراوە دکتۆر( تیتسوناکامورا) ئەم پیاوە لە بارەی وێنەکەوە دەڵێت: سوپاسی خودا دەکەم کە مافی مرۆڤ و بانگەشەی یەکسانی ژنان نەگەیشتووەتە ئەفغانستان، لەگەڵ ئەوەی کەش و هەوا زۆر ساردە، بەڵام پیاوەکانی ئەم وڵاتە چونەتە سەر چەمچەی سەیارەکەو ئافرەتەکانیشیان لەسەر کوشنەکان لە ناو سەیارەکەدا بە ئاسودەیی دانیشتوون!!!
جا بینە پێش چاوت ئەوروپی و ئەمریکیەکان دەیانەوێت ئەم پیاوانە فێری مافی ئافرەت بکات
15/02/2022
لەناوەندی بناری کچان مامۆستای ئینگلیزی بووم ، دوای تاقیکردنەوە کاتێک نمرەکانم دایەوە بەقوتابیەکان کچێک سفری وەرگرتبوو.
پێموت: کچی خۆم هەرلەخۆتەوە شتێکت بنوسیایـەلانیکـەم پانزە بیست نمرەیەکت بهێنایە هـەرچۆنـێک بێت لەسفرباشتر بوو.
وتی: مامۆستا کتێبەکە لەژێر ڕەحلەکەبوو
ئـەمتـوانی نەوەدیش بێنم
وتم: ئەی بۆ قۆپیت نەکرد؟
وتی: لەهەموو دەرسێکدا دەیکـەم، بـەس لای تـۆ ڕووم نایــە، چــونکـە ئەوەنـدە بەڕێـزی، نـاتـوانم نــاپـاکیت لـەگـەڵ بکـەم
ئەمە سەرکەوتنە بۆ من، جاری وا هەبووە پرسیارەکــان چـاپ نەکراوەلەسەر تەختە ڕەشەکە بۆم ئەنوسین قوتابیەک لەگـەڵ قوتابیەکی تر قسەی نەئەکرد.
یاخود پشتم لێیان بووە گوێم لەدەنگێک نەبووە
ئەمە هەمووی پەیوەندی بەڕێزگرتنەوە هـەبووە.
مامۆستا شەماڵ موفتی
لەکتێبێ: لەگەڵ ئەزموون
🍯🦋
10/02/2022
ئەمانەن ئەستێرەی کوردستان