02/06/2026
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێزو ئازیزمان پشتیوان محەمەد عبدالمحمد، ڕاوێژکاری یاسایی لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، دەردەبڕین.
داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان؛ بەهەشت بێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
01/06/2026
تاریک و ڕوون - لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی
بەخێربێن بۆ چەناڵی ئــێــن ئــاڕتــی لە یوتوبسەبسکرایبمان بکەن تا...
30/05/2026
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێزو ئازیزمان مامۆستا شیروان کەریم محەمەد؛ دەردەبڕین.
داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان؛ بەهەشت بێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
27/05/2026
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێزو ئازیزمان محەمەد سەعيد ئاغا ، بەڕێوەبەری پێشتری بانکی پیشەسازیی سلێمانی دەردەبڕین.
داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان؛ بەهەشت بێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
25/05/2026
ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز ڕاوێژکاری یاسایی محەمەد مستەفا شەریف.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ماف و کێشەکانی پێشتری هاووڵاتییان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، کرا.
25/05/2026
ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان حەسەن رەحیم ئەحمەد نوێنەری ڕێکخراوی بازرگانی ئەسریادی تورکیا و حسێن حەمه كەريم بەرپرسی پەیوەندیەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، کە بەمەبەستی گەیاندنی بانگهێشتنامەی فەرمیی یەکەمین کۆنفرانسی B2B نێوان کۆمپانیاکانی وڵاتی تورکیا و هەرێمی کوردستان و ئێران لە شاری وان، لەلایەن ڕێکخراوی بازرگانیی ئەسریادی تورکییەوە، سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردبوو.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشکردن.