20/01/2026
بەیاننامەی پشتیوانی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا
کوردی / English
بەیاننامەی پشتیوانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا
ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان وەکو ئەرکێکی نیشتمانی لە پێناوی ئازادی و مافی چارەی خۆنوسین، پشتوانی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنێت و دژی هێرشی ناڕەوای سوپای سوری بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی ناڕەزای خۆمان ڕادەگەیەنین.
ڕۆژئاوای کوردستان و شەڕڤانانی لەماوەی ۱۳ ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر دڕندەترین هێزی توندڕەو و تیرۆرست جەنگاوە و سەرکەوتنی بێ وێنەیان بەدیهێناوە لە پاراستنی ناوچەکە و گیانی پێکەوەیی هەموو نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانی ناوچەکە کەئەمەش مودێلێکی نمونەیی بوو لەو ماوەکەمەی دەسەڵاتیان لەناوچەکە.
ئێستاش لەو هەلومەرجەی کە پێشهاتوە لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەدی دیکتاتۆر و هاتنە سەردەسەڵاتی ئەحمەد شەرعی پەروەردەکراو بەبیری توندڕەوی و شۆڤێنی هیچ شتێک نەگۆڕاوە لەهەمبەر دۆزی کورد و مافە ڕەواکانی هەتا ئەو ڕادەیەی کە ئێستا هێرشی سەربازی توند بۆ سەر ڕۆژئاوا هەیە و ئەگەری جینۆسایدی کورد لەئارادایە.
لە سۆنگەی نیشتمانپەروەری و هاوسۆزیمان بۆ خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوای نیشتمان، داوا لەسەرجەم ڕێکخراوەکانی لاوان دەکەین لەسەرتاسەری کوردستان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدرێ بۆ یەکخستنی دەنگی لاوان بەهەمووڕەنگەکانەوە لەهەمبەر پرسی ڕۆژئاوای کوردستان. هەروەها داوا لایەنە نێودەوڵەتی و ناوەخۆیی و سەرجەم ڕێکخراوەکان دەکەین بێنەدەنگ لەسەر ئەم هێرشە ناڕەوایە و داوای بەهاناوەچونی نێودەوڵەتی بکەین بۆ وەستاندنی ئەو چەکدارە توندڕەوانە و داوای هاودەنگی و کۆدەنگی سەرجەم حزب و لایەنەکان دەکەین لەم پرسە نیشتمانیەدا.
ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان
٢٠/١/٢٠٢٦
A Statement by the Kurdistan Youth freedom Organization in Support of the Resistance in Western Kurdistan (Rojava)
As a national duty in defense of freedom and the right to self-determination, the Kurdistan Youth Organization declares its full support for the legitimate cause of our people in Western Kurdistan. We strongly condemn the unjustified attacks conducted by the Syrian army against Western Kurdistan (Rojava), which caused the killing of innocent civilians. We stand in solidarity with our people and call on all free voices to oppose these attacks and to support our people’s right to live in dignity, peace, and freedom.
For more than thirteen years, Western Kurdistan (Rojava) and its fighters have stood at the forefront of the struggle against terrorist forces. Through immense sacrifice, they have achieved unprecedented success in protecting the region and preserving social unity among all nationalities and religious communities. Throughout their administration, they presented a remarkable unity and collective responsibility, despite facing the challenges.
Despite the fall of Bashar al-Assad, no meaningful change has occurred with the rise of Ahmad Sharia to power. Influenced by extremist and chauvinistic ideologies, his administration has coincided with an intensified military campaign against Western Kurdistan (Rojava). This development represents a serious threat, including the risk of genocide against the Kurdish population.
Motivated by patriotism and solidarity with our brothers and sisters in Western Kurdistan (Rojava), we call on all youth organizations across Kurdistan to come together for an urgent assembly to coordinate efforts and amplify the voices of young people from all communities regarding the situation in the West of Kurdistan (Rojava). We further urge local and international authorities, as well as all relevant organizations, to condemn these unprovoked attacks, provide the necessary assistance to stop extremist forces, and promote unity and consensus on this critical national issue.
Kurdistan Youth freedom organazation.
20/1/2026

12/08/2025
25/05/2025
25/05/2025
25/05/2025