12/07/2024
⭕️ دەزانیت کەی خێزان دادەڕمێت؟😧
🔹 شکست دەخۆین کاتێک: ڕێز لە کەسانی بێگانە زیاتر دەگرین وەک لەو کەسانەی لە ماڵەوە لەگەڵیان دەژین.
🔹 شکست دەخۆین کاتێک: بابەتانێکی ڕێزلێنانی زۆر دەنووسین یان پلانی ئاهەنگێڕان لەگەڵ هاوڕێ یان کەسانی چواردەورماندا دادەنێین و ڕێزلێنان لە خێزانەکەمان لەیاد دەکەین.
🔹 شکست دەخۆین کاتێک: دەوری و قاپە جوانەکان بۆ میوانان دادەنێین بەڵام بۆ کەسانی نێو ماڵ، سوود لە قاپ و قاچاخە شکاو و کۆنەکان وەر دەگرین.
🔹 شکست دەخۆین کاتێک: بە سەختی هەوڵی ڕازیکردنی کەسانی تر دەدەین بەڵام خزمەتکردنی دایکمان بە نەنگی دەبینین.
🔹 شکست دەخۆین کاتێک: لە نێو هاوڕێکانماندا یان لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆشەویستییەکی یەجگار زۆر بۆ خێزانەکەمان دەردەبرێن بەڵام لە ماڵەوە ئامادە نین کوپێک ئاویان پێ بدەین.
خێزان گەورەترین سەرمایەی مرۆڤایەتییە. با پارێزگاری لێ بکەین 😊
27/06/2024
تاوانەڪانت لای ڪەس باس مەڪە!!
پێغەمبەری (ﷺ) فەرموویەتی؛-
( كُلُّ أُمَّتِي مُعَافًى إِلَّا المُجَاهِرِين )
واتە:هەموو ئۆمەتـەکــەم عەفوو دەڪرێن، تەنیا ئەوانە نەبێت ڪە تاوانەڪانیان ئاشڪرا دەڪەن و لای خەڵڪی باسی دەڪەن.
"رواە البخاری" ٦٠
12/03/2024
نــزای ڕۆژوو شکاندن
" ذَهَبَ الظَّمَأُ، وَابْتَلَّتِ الْعُرُوقُ، وَثَبَتَ الْأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ "
واتـە: تینـویـەتی ڕۆیشـت و دەمـارەکـان تەڕبوونەوە ، پاداشتەکەشمان چەسپاوە و مسۆگەرە بەویستی خوای گەورە.
28/12/2023
نمونەیەك لە راجییایی پێشەوایانی سەلەف!
راجییای پێشەوا مالیك و پێشەوا شافیعی ( خودا لێ یان رازی بێت)
پێشەوا مالیك دەڵێت: رزق و رۆزی بەبێ هۆکار دێت تەنها بە پشت بەستن بە خودا مرۆڤ دەژی، بەڵگەی بۆ ئەم قسەیە ئەم فەرمودەیەیە کە دەفەرموێت: ( ئەگەر ئێوە بەڕاستی پشت بە خودا ببەستن خودا رۆزیتان دەدات، وەك ئەوەی کە رۆزی باڵندە دەدات بە بەرسێتی دەچێتەدەرەوە و بە تێری دەگەڕێتەوە).
پێشەوا شافیعی پێچەوانەبوو لەمەدا، ئەو دەڵێت: ئەگەر چوون و هاتنەوەی بەڵندەکە نەبوایە رۆزی نەدەدرا.
واتە: دەبێت هەوڵ بدرێت.
بەم شێوەیە هەر کەسێکیان لەسەر بۆچوونی خۆی پێداگربوو.
پێشەوا مالیك تەرکیزی لەسەر (رۆزیتان دەدات وەك رۆزی باڵندە دەدات)
بەڵام قوتابییەکەی پێشەوا شافیعی تەرکیزی لەسەر ( دەرچوون بوو لە هێلانەکەی و گەڕانەوەی).
پێشەوا شافیعی وەك قوتابییەك ویستی بۆچوونەکەی خۆی بسەلمێنێت، بۆیە چوویە دەرەوەو هەر بیری لای ئەم بابەتەبوو، پیاوێکی بەتەمەنی بینی کۆڵێکی قورسی هەڵگرتبوو بۆیە وتی: مامە هاوکارییت بکەم: ئیتر کۆڵەکەی بۆ پیاوەکە هەڵگرت، کاتێ گەیشتە ماڵی پیاوەکە، پیاوەکە چەند دەنکە خورمایەکی پێ دا لە بەرانبەر ئەو چاکەیەدا.
ئیتر پێشەوا شافیعی زۆر دڵخۆش بوو لەبەر خۆیەوە وتی: راستی قسەکەم سەلمێنرا ئەگەر کۆڵەکەم بۆ هەڵنەگرتایە ئەو خورمایەم وەرنەدەگرت.
بۆیە هاتەوە بۆ لای پێشەوا مالیك و خورماکەی لە بەردەستیدا داناو رووداوەکەی بۆ گێڕایەوە، پێشەوا مالیك پێکەنی و خورمایەکی خواردو وتی: تۆ رۆزی منت هێنا بۆم بەبێ هیچ ماندوو بوونێکی خۆم.
بۆیە هەر دوو پێشەوا هەر یەکێکیان لە گۆشەیەکەوە سەیری فەرموودەکەیانکرد و دوو حوکمی جیاوازیان وەرگرت ئەمەش لە رەحمەتی خوداوەیە بۆ مرۆڤەکان.
ئەمە بانگەشەکردن نیە بۆ پاڵدانەوەو خەمساردی و تەمەڵیکردن.
منیش دەڵێم: رەحمەتی خودا لە هەر دوو پێشەوامان بێت، پشتبەستن بە خودا کاری دڵە، هەوڵ و کۆششیش کاری جەستەیە، لەگەڵ ئەوەشدا رزق و رۆزی هەیە لە دەرەوەی تواناو هەوڵ و بیرکردنەوەی خۆمان بۆمان دێت، رزق و رۆزیش هەیە بە هەوڵ و تواناو کارکردن و پلانی خۆمان بۆمان دێت، ئەم دووەمەیان ئەسڵەو لە پێشترە!!!
ئەوەش دەقی فەرموودەکەیە:
عَنْ عُمَرَ رضْي اللهُ عنه قال: سَمِعتُ رسولَ اللهِ صلَّي اللهُ عليه وسلَّمَ يقولُ: «لو أنَّكُمْ تَتَوكَّلُونَ علَى اللهِ حقَّ توكُّله لرزقَكم كما يرْزقُ الطَّيرَ، تغدوا خِماصًا وتَرُوحُ بِطانًا» رواه الترمذيُّ، وقال: «حديثٌ حسَنٌ».
وەرگیراوە
26/12/2023
چەند زانیاریەک لەسەر نوێژ ():
1- سوننەتە نوێژی (بەیانی+مەغریب+عیشا) بەدەنگ بکرێت ئەگەر لەنوێژی بەجەماعەت بێت یان تەنهایی، بەڵام ئەگەر نەکرێ و لەبیرکرێ هیچی تێدا نیە و نوێژەکە دروستە.
- هەروەها لەنوێژە بێ دەنگەکان(نیوەڕۆ+عەسر) دروستنیە لەدڵی خۆت سوڕەتەکان بخوێنی، بەڵکو دەبێت دەمت بجوڵێت و بەدەنگێکی نزم دەریان بڕی.
2- یەکێک لە هەڵەکانی نوێژی جەماعەت بریتیە لەوەی کاتێک کەسێک تاخیر دێتە نوێژی جەماعەت و دەبینێ رکوعیان بڕیوە، ئەویش ڕادەوەستێت و دەست بەنوێژ ناکات تا هەڵدەستنەوە ئەوجا دەست پێدەکات، بەبیانووی ئەوەی دوای رکوع رکەعەتی بۆ حساب نیە، بەڵام ئەمە دروست نیە و مأموم لەنوێژ تاخیربوو یەکسەر لەگەڵ جەماعەت دەستپێدەکات ئەگەر لە سوجدەش بن.
3- سوننەت ئەوەیە سوڕەتی دوای فاتیحە دوو سوڕەتی جودابن و هەمان سوڕەت نەخوێنیەوە لە هەردوو رکەعەت، وە سوننەتیش ئەوەیە رکەعەتی یەکەم درێژتربێت لە رکەعەتی دووەم و قورئانی زیاتری تێدا بخوێندرێ.
(ئەگەر سوڕەتەکەی دوای فاتیحەت بیرچوو، بۆی ناگەڕێیەوە و سوجدەی سەهوو نابەی و نوێژەکەت دروستە، چونکە تەنها فاتیحەیە نابێت لەبیری بکەی و هەر دەبێت بخوێندرێت، خۆ ئەگەر فاتیحەت بیرچوو بۆی دەگەڕێیەوە لەهەرکوێبی و دووبارە دەیخوێنیەوە، پاشان لەکۆتاییدا سوجدەی سەهوو دەبەی).
4- هەموو کردارەکانی نوێژ بە (الله اکبر) بۆی نەقل دەبی، تەنها هەستانەوە لە رکوع نەبێت تەنها دەڵێی (سمع الله لمن حمدە"تا ڕاستدەبیەوە"، ربنا لک الحمد"کە ڕاستبوویەوە")، ئەگەر لەنوێژی جەماعەتیش بووی تەنها دەڵێی(ربنا لک الحمد)کە ڕاستبوویەوە، ئەویتر ئیمام دەیڵێت.
- ئەگەر بیرت چوو الله اکبر و ربنا لک الحمد بڵێی (بۆی ناگەڕێیەوە و سوجدەی سەهوشی بۆنابەی و نوێژەکە دروستە).
5- دەست بەرزکردنەوەکان سیانی سەرەکین (لەکاتی تەکبیرەی نوێژدابەستن + لەکاتی چوون بۆ رکوع + لەکاتی هەستانەوە لە رکوع) هەندێک چوارەمیشی بۆ زیاددەکەن لەکاتی هەستانەوە بۆ رکەعەتی سێیەم، بەڵام ئەوکاتە دەستت بەرزدەکەیەوە کە تەواو بەرزبوویەوە نەک بەدانیشتنەوە.
خۆ ئەگەر بیرت چوون، ئەوا بۆی ناگەڕێیەوە و سوجدەی سەهوشی بۆ نابەی.
6- ئەگەر تەحیاتی یەکەمت بیرچوو بۆی ناگەڕێیەوە، بەڵام لەکۆتایی پێش سەلامدانەوە دوو سووجدەی سەهوو دەبەی و تێیاندا دەڵێی (سبحان ربي الأعلی).
7- هەرکەس لەنێوان رکوع و راستبوونەوەدا، وە لەنێوان دوو سوجدەکەدا بەتەواوی ڕاست نەبێتەوە وئارام نەگرێ بەبێ پشت ڕاستبوونەوەی بە پەلەکردن تێیدا، نوێژەکەی بەتاڵە.
8- سوننەت ئەوەیە تەحیاتی یەکەم کورتتربێت لە تەحیاتی دووەم، چونکە سەلەواتی تێدا نیە و لە (واشهد ان محمدا عبدە ورسوله) کۆتایی پێدەهێنی و ڕاستدەبیەوە بۆرکەعەتی سێیەم، وە هەروەها دوعایشی تێدا ناکرێت.
بەڵام تەحیاتی دووەم درێژترە هەم سەلەواتی تێدایە، هەم سوننەتە دوعایشی تێدا بکەی و لەخودا بپاڕێیەوە.
9- لە زیکرەکانی دوای نوێژ:
- وارد بووە (سبحان الله+الحمد الله+الله اکبر) 10 جار هەریەکەیان بڵێت
(بخاري - 6329).
- وارد بووە 11 جار بیانڵێت تا دەبنە 33
(بخاري - 843).
- وارد بووە و لەباشترینیانە کە هەریەکەیان 33 جار بڵێ تا ببێتە 99 و دانەی کۆتایی بڵێت(لا اله الا الله وحده لا شریک لە، لە الملک ولە الحمد وهو علی کل شيء قدیر)
(مسلم - 597).
10- مەکروهە و باش نیە لەنوێژدا جلەکانت هەڵبکەی و کۆیان بکەیەوە(چ سەرەوە بێت یان ژێرەوە)
15/12/2023
ئەگەر نوشتەیەک یان هەر شتێک کە گومانی لێدەکەی دۆزیەوە لەماڵ یان لە ھەر شوێنێک چی لێبکەم ؟!
بۆ سەرجەم موسڵمانان تکایە ئەم نوسینە بڵاوبکەنەوە و بینێرن بۆ خزم و کەس و کارتان
// زۆرجار نوشتە لەناو ماڵ و لەشوێنەکانی تر دەدۆزینەوە ، بۆ یە پێویستە زۆر ئاگاداربین و فڕێی نەدەین
چونکە بەدڵنیایی ئەو نوشتە لە کەسێک کراوە جا کەسەکە ڕەنگە تۆبیت یان کەسێکی نزیکت یان موسڵمانێکی تر بێت
بۆیە بەفڕێدانی ئەو نوشتە کارێکی زۆر ھەڵەدەکەیت ، چونکە ئەو نوشتە بەتاڵ نابێتەوە و کاری خۆی دەکات لەسەر ( کەسی لێکراو )
بە بەتاڵ کردنەوەی ژیانی خۆت یان ژیانی کەسێکی تر ڕزگار دەکەیت و گەورەترین پاداشتت بۆ ھەیە لای پەروەردگار "
بەم ڕێگا ئاسان و سادانەی خوارەوە نوشتەکە بەتاڵ دەبێتەوە و ترسی نامێنێت :
١- دەستنوێژ بگرە .
٢- سـێ جار سورەتی ( الفاتحة- ايات الكرسي- الاخلاص- الفلق - الناس )
سێ جار ئەم سورەت و ئایەتانەی بەسەردا بخوێنە .
٣- پاشان نوشتەکە بکەرەوە و بیخەرەناو سەتڵێک ئاو .. با نوسینەکانی لەناو ئاوەکەدا کاڵ بێتەوە .
٤- دووبارە سێجاری تر لەناو ئاوەکەدا( الفاتحة- ايات الكرسي- الاخلاص- الفلق - الناس )
سێ جار ئەم سورەت و ئایەتانەی بەسەردا بخوێنەرەوە .
٥- سێ جار ( پف ) ی لێبکە .. پف لەنێوان تف و دەنگ دایە .. واتە نابێ تەڕی لە دەمت دەربچێت
سێ پفی لێبکە لەناو ئاوەکەدا.
٦- پاشان لەکۆتاجاردا بسوتێنە.
13/12/2023
هەندێک فائیدە لەبارەی نوێژ:
١- گووتنی (وبحمدە) لە رکوع و سجود ضعیفە و تەنها دەڵێی:
(سبحان ربي العظيم) یان (سبحان ربي الاعلی)
٢- لەنێوان رکوع و هەستانەوە دەڵێی:
سمع الله لمن حمده،
کە بەتەواویش هەستایەوە ئەوجا دەڵێی:
ربنا ولک الحمد.
(ئەگەر نوێژەکەشت جەماعەت بوو تەنها دەڵێی ربنا ولک الحمد و بەشەکەی یەکەم تەنها ئیمام دەیڵێت).
٣- دەکرێ نوێژی جەماعەت بە دووکەس ئەنجامبدرێ، یان کەسێک وا نوێژ بەتەنها دەکا و کەسێکی تر بێتە (تەنیشتی لای ڕاستی) و یەک تۆز لەدواتربێت تا نەکەوتە پێشی ئیمامەکەی و نوێژەکەیان بکەنە جەماعەت، ئەگەرچی کەسی یەکەم چەند رکەعەتێکیشی کردبێت.
(ئەگەر ئیمام پیاوبوو و مأموم ژن بوو، دەچێتە دواوەی ئیمام دەوەستێت و لەتەنیشتی نابێت).
٤- کاتێک نوێژی جەماعەتە و تۆش دواکەوتووی پەلەناکەی لەڕۆیشتن، چونکە پێغەمبەرﷺ فەرمانی کردووە سەریع مەڕۆن بەڵکو ئەوەندەی پێڕاگەیشتن بەجەماعەت بیکەن و ئەویتر خۆتان تەواوی بکەن.
٥- دروستنیە سەیرکردنی ئاسمان یان غەیری قیبلە لەکاتی نوێژ، بەتایبەتی کاتی دوعای قونوت خەڵکانێک سەیری ئاسمان دەکەن.
٦- لەکاتی تەکبیرەو دەستکردن بەنوێژ، دەستت تا نزیک گوێت یان سەرشانت بەرزدەکەیەوە.
٧- ئەگەر نوێژە بەدەنگەکانبوو ئیمام فاتیحە و سوڕەتێک دەخوێنێت، مأموم تەنها فاتیحەکەی دەخوێنێ و سوڕەتی تر نابێت بخوێنێت چونکە پێغەمبەرﷺ ڕێگری لێکرد، ئەگەر نوێژە بێدەنگەکانیش بوو تەنها له رکعەتی یەکەم و دووەم سورەت دەخوێندرێت، رکعەتەکانیتر نەهاتووە جگە لەفاتیحە خوێندرابێت ئەگەر جەماعەتبێت یان نوێژی تەنهاش.
٨- هەرکەسێک بە رکوع گەیشت لەنوێژی جەماعەت، ڕەکعەتەکەی حیسابە و نایکاتەوە ئەگەر فاتیحەشی نەخوێندبێت.
٩- ئەگەر هەڵەیەکت لەنوێژکرد، هەڵەکە کەمکردبوو پێش سەلامدانەوە سوجدەی سەهوو دەبەی، ئەگەر زیادکردنبوو دوای سەلامدانەوە دوو سوجدەی سەهوو دەبەی و دوبارە سەلام دەدەیەوە.
(ئەگەر ڕوکنەکانت بیرچووبوو بە سوزدەی سەهو پڕنابێتەوە، بۆنمونە فاتیحە، تەحیاتی دووەم، تەکبیرەی دەستپێکردن، رکوع، السجود، بەڵکو ئەوانە دەبێت بگەڕێیەوە بۆی و بیکەیەوە).
بەڵام تەحیاتی یەکەم سوزدەی سەهووی بۆ دەبەی گەرنەتکرد، بۆیشی ناگەڕێیەوە.
١٠- دەرکردنی منداڵ لەڕیزی پێشەوە بەهیچ شێوازێک دروست نیە.
١١- (پێشکەوتن بەسەر ئیمام + لەگەڵ ئیمام جوڵان + دواکەوتن لەگەڵ ئیمام) هیچیان دروستنین، بەڵکو دەبێت متابعەی ئیمام بکرێت نە لەگەڵ ئەو بجوڵێی، نە زۆر زۆر دوابکەوی، نە پێشیشی بکەوی.
- هەندێکجار واز لە ڕکعەتێک دەهێنی کە ئیمام بیری چووە هەڵبستێتەوە بۆ رکعەتی چوارەم لە عیشا و لە سێیەم رکعەت یەکسەر دەستی بەتەحیات کرد، نابێت هەڵبستیەوەو ڕکعەتی چوارەم بکەی بڵێی ئیمام هەڵەی کردووە، بەڵکو ئەگەر هەڵەشبوو دەبێ شوێنی بکەوی و دوایی لەگەڵ ئەودا هەڵەکە ڕاستبکەنەوە.
- ئەگەر ئیمام هەڵەی کرد و رکعەتێکی زیادکرد هەر شوێنی دەکەوی و نابێت سەلامبدەیەوە لە رکعەتی چوارەم.
(چونکە ئیمام بۆ ئەوە داندراوە شوێنی بکەوی وەک پێغەمبەر ﷺ فەرمووی، جا بەهەرجۆرێک بێت لە شوێنکەوتنی ئەو لانادەی گەر ئەو هەڵەبێت و تۆش ڕاستبیت).
١٢- باشترین کاتی دوعاکردن لەناو نوێژە(لە کاتی سوجدە، یان دوای تەحیات و پێش سەلامدانەوە) ئەوەیان سوننەتی پێغەمبەرەﷺ، نەوەک دوعا لەدوای سەلامدانەوەو تەواوبوونی نوێژ بکرێت...
27/10/2023
🕌 مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران پێویستی بە شیش هەیە 📢
کێ توانای هەیە و ئەیەوێت قەبری ڕوناک بێت و بەختەوەری قیامەتی بێت ، هەلێکی گەورەیە ماڵێک لە ماڵەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە .
ماڵێک لەبەهەشت بەدەست بهێنە بە بەشداری کردن لە دروست کردنی مزگەوت و مەدرەسەی قورئانی شێخ سعیدی پیران « لە چەمچەماڵ /قەرەهەنجیرییەکان»
بەشداربە لە پاداشتێکی نەبڕاوە و تەمەنێکی نوێی بێ تاوان لە دوای مردنیش...
بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانتان پەیوەنوویمان پێوە بکەن
07701950731 📞
07501369693 📞
یاخود لە ڕێگەی فاست پەی & FIB هاوکاریەکانتان بنێرن
💱0750 554 6045
📍ناونيشان/چەمچەماڵ / شۆرش/ قەرەهەنجیریەکان سەر شەرشەقامی سەرەکی قەرەهەنجیریەکان
01/10/2023
🕌 بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان 🕌
ڕەنگە خوای پەروەردگای ئێوەی بەشایستەی ئەم پاداشتە گەورەیە زانیبێ بۆی ئەم ڕیکلامە گەیشتوە بەخزمەتتان …
ماڵێک لەبەهەشت بەدەست بهێنە بە بەشداری کردن لە دروست کردنی مزگەوت و مەدرەسەی قورئانی شێخ سعیدی پیران « لە چەمچەماڵ /قەرەهەنجیرییەکان»
بەشداربە لە پاداشتێکی نەبڕاوە و تەمەنێکی نوێی بێ تاوان لە دوای مردنیش..
بەشداربە با کەمیش بێت، دڵنیابە نەبەخشین زۆر کەمترە.
لەکۆنەوە وتراوە«لەکەم کەم و لەزۆر زۆر»
بۆ گەیاندنی هاوکارێکانتان پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە
📞0770 195 0731
📞0750 136 9693
یاخود لە ڕێگەی فاست پەی & FIB هاوکاریەکانتان بنێرن
💱0750 554 6045
📍ناونيشان/چەمچەماڵ / شۆرش/ قەرەهەنجیریەکان سەر شەرشەقامی سەرەکی قەرەهەنجیریەکان
05/08/2023
خانمە ئەکتەر و گۆرانی بێژ
بەناوبانگی ئەمریکی
(کریستا ڕۆدریگیز) شەش مانگ پێش ئەوەی بەشێرپەنجەی گەدە کۆچی دوایی بکات ، لە دوایین نامەیدا نوسیویەتی :
گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانی لە گەراجەکەمدایە ، بەڵام ئێستا سواری چەرخ و فەلەكی نەخۆشخانەكە دەبم .
ماڵەکەم پڕە لەجـل و بەرگی ڕەنگاو ڕەنگ ، پڕە لە پێڵاوی براندی جیهانی ، پڕە لەخشڵی گرانبەها ، بەڵام ئێستا جەستەم بەپارچەیەکی بچووك پێچراوەتەوە کە نەخۆشخانە پێی داوم !!
پارەیەکی زۆر زۆرم لە بانکدا هەیە ، چەندین ژمارەی بانكیم هەیە ، بەڵام ئێستا ئەو پارەیە فریای هیچ ناکەوێت !!
چەندین کۆشکی گرانبەهام هەیە بەڵام ئێستا لەسەر قەروێڵەی نەخۆشخانەیەکدا ڕاکشاوم و دواڕۆژەكانی خۆم دەژمێرم !!
پێشتر سەدان كەس ڕیزیان دەبەست بۆ ئەوەی واژۆیەكی خۆمیان پێشكەش بكەم ، بەڵام ئێستا پزیشکەکان تەندروستیم دەپشکنن و واژۆی دەکەن!!
پێشتر لەنێوان هۆتێلە گەورەكانی دنیادا كاتەكانم بەسەر دەبرد بەڵام ئێستا زۆربەی کاتەکانم لە تاقیگەی نەخۆشخانەدا بەسەر دەبەم !!
جاران حەوت ستایلی قژم هەبوو بۆ چاککردنی قژم ،
بەڵام ئێستا تاڵە موویەك بەسەر سەرمەوە نەماوە !!
جاران دەمتوانی بەفڕۆكەی تایبەت بفڕم بۆ هەر پایتەختێكی ئەم دنیایە ، بەڵام ئێستا بۆ حەوشەی خەستەخانەكەش پێویستم بەیارمەتی چەند سستەرێكە !!
پێشتر حەزم لەهەر چەشنە خواردنێك بكردایە بە چاوترووكانێك دەیانخستە بەردەستم و دەمخوارد ،
بەڵام ئێستا خواردنەکەم بریتییە لەچەند دەنكە حەبێكی دیاریكراو و ئاوی هەڵواسراو .
كۆشك و پارەو تڕۆمبێل و فڕۆكەی تایبەت و ناو و ناوبانگ وەك خەون و خەیاڵێكی ڕاگوزەر وایە ،
تەنها مردن ڕاستیەكی تاڵە!!
وەسیەت دەكەم زۆربەی سەروەت و سامانەكەم بخرێتە خزمەتی نەخۆش و دەردەرارەكانی دنیاوە ،
لەو پارەیە ساڵانە خەڵاتێكی بەنرخ بدەنە ئەو پزیشكەی چارەسەری نەخۆشییەك دەدۆزێتەوە ، بەو پارەیەی كە جێی دەهێڵم نەخۆشخانە و قوتابخانەی پێ درووست بكەن .
20/02/2023
ئەگەر شەوان بەبێ دەرمان خەوتی
وەبەیانی بەبێ ئازار هەستای لەخەو
لەسەرت پێویستە سوپاسی خوا بڪەیت
مەهێلە هیچ ڕۆژێکی تەمەنت بڕوا بێ وتنی
﴿الحَمْدُ للە﴾ ♡︎🤍