09/01/2025
کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان چارەسەرکرا، بەشێک لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان سەعات دوو کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن، لە کوردسات نیوزەوە بینەربن.
پهيجێكى سياسيه
09/01/2025
کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان چارەسەرکرا، بەشێک لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان سەعات دوو کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن، لە کوردسات نیوزەوە بینەربن.
خوشک و برا و هاوڕێکانم
هێزە قارەمانەكانی پێشمەرگە، ناوخۆ، پۆلیس و ئاسایش
سبەی رۆژێكی مێژوویی و گرنگە بۆ گۆڕانكاریی گەورە لە پرۆسەی حوكمڕانی و كۆتاییهێنان بە عەقڵییەتی خۆسەپێنی، تاكڕەوی و جیاكاری. سبەی رۆژێكە تاوەكو بڕیارە گرنگ و یەكلاكەرەوەكە لەبارەی چارەنووسی خۆتان و نەوەكانتان بدەن. ئەو رۆژەیە كە دەتوانن بە دەنگەكانتان كۆتایی بە غەدر و نادادیی ئەم حوكمڕانییە چەوتە بهێنن كە هەمووشتێكی بۆ گرنگە ژیان و گوزەرانی ئێوە نەبێت. بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و بیرتانبێت ئەوەی لە بەغدا شەڕی مووچە و قووتی ئێوەی دەکرد، ئەوەی سنووری بۆ تاکڕەوییەکان دانا و دژی جیاکاری و گەندەڵییەکان وەستایەوە، ئەوەی خەمی ئێوە و نەوەکانتانی دەخوارد ئێمەبووین نەک ئەوانەی تا قوڕگیان گەندەڵییە و جوامێرییەكانی ئێوە دەکەنە قوربانیی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، کاتێکیش لێیان دەقەومێ، ئینجا ئێوەیان بیردەکەوێتەوە.
سبەی رۆژێكی گرنگە و بڕیارە راستەکە بدەن، بە دەنگەکەت داهاتووی خۆت و منداڵەکانت دیاری دەکەیت، بڕیار دەدەیت ئەم تاکڕەوی و خۆسەپێنییە بەردەوامبێت یاخود بەجارێک رایاندەماڵن. مەهێڵن لەوەزیاتر یاری بە چارەنووستانەوە بکرێت و قووتی منداڵەکانتان لەژێر دەست و رەحمەتی خۆسەپێناندا بێت. ئێوە دەنگ بدەن و شەڕی داهاتوو بۆ ئێمە جێبهێڵن، ئێمە دەزانین چۆن فێریان بکەین کە ژیانی خەڵکەکەمان زۆر لەوە پیرۆزتر و گەورەترە کە ئەوان بیری لێدەکەنەوە. ئێوە کچان و کوڕانی رۆژی سەخت و قوربانیدانن، مەهێڵن جگە لە خۆتان کەسیتر بەرهەمی رەنج و ماندووبوونتان بخوات، ئێوە شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەتر و شایستەترن، شایستەی ئەوەن منداڵەکانتان بە سەربەرزییەوە بژین و خێزانەکانتان لە سەقامگیریدابن. بەڵێن و کردارمان یەکن، ئێوە بڕۆن دەنگبدەن و زامنکردنی ژیانتان و شەڕکردن لەسەر مافەکانتان لەسەر ئێمەیە، ئەمە بەڵێنی ئێمەیە و دەشزانن ئەوەی دەیڵێم جێبەجێی دەکەم.
دروود و سڵاو بۆ رۆحی شەهیدان، سوپاس و ستایش بۆ ماندووبوون و خۆڕاگریتان.
براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
16/10/2024
38 كاندیدی لایەنە جیاوازەكان پەیوەندییان بە یەكێتییەوە كردووە
سەرچاوەیەك لە بۆردی راگەیاندنی ی.ن.ك: 38 كاندیدی لایەنە جیاوازەكان پەیوەندییان بە ڕیزەكانی یەكێتییەوە كردووە
15/10/2024
14/10/2024
بانگەوازێک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، حەوتەم و کۆتا کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٤) لە شاری هەولێری پایتەخت ئەنجامدەدات.
لەو کەرنەڤاڵەدا، (سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی)، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە هەولێری قەڵا و منارە و یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات.
((کۆتای بە دەسەڵاتی خۆ سەپێن دەهێنین...))
زانیاری:
ڕێکەوت: ڕۆژی سێشەممە (١٥-١٠-٢٠٢٤)
کاتژمێر: ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان- سەر ڕێگەی سەرەکی کەرکوک
کاروان گەزنەیی
وتەبێژی رەسمی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
13/10/2024
هەولێر..