بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

Share

ڕێكخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان

Photos from ‎بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎'s post 20/05/2026

بە ئامادە بوونی هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بە بەشداری هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەكادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی كادیرانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕێورەسمی دەرچوونی بۆ بەشداربووی خولی دبلۆمی كاری حزبی ئەنجامدا.

Photos from ‎بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎'s post 27/04/2026

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی مەکتەبی کاروباری ڕێکخر‌اوەی کرد

ئەمڕۆ٢٠٢٦/٤/٢٧، هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە یاوەری هەڤاڵانی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی هەریەک لە هەڤاڵان (ڕابەر سەید برایم) لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران و (سەمیر هەورامی) لێپرسراوی بۆردی حکومەت و پەرلەمان و (سالار محمود) لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە و (رابحە حمد) لێپرسراوی بۆردی شەهیدان و (ئەمەل جەلال) لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە دیموکراتییەکانیان کرد بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونیان لە ئەرکی نوێیان .

لەو سەردانەدا هەڤاڵ دارا خەیلانی وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکە نوێکەیان، پشتیوانی خۆی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی بۆ دووپاتکردنەوە بە مەبەستی گەشەکردنی زیاتری ڕێبازی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

Photos from ‎بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎'s post 26/04/2026

لە شاری سلێمانی یادی٥٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٦/٤/٢٦ هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە شاری سلێمانی بەشداری کرد لە یادی٥٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان .

لە مەراسیمێکدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی تێیدا ئامادەیبوون، هەڤاڵ دارا خەیلانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرجەم خوێندکاران کرد و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفای پێشکەش کردن و هیوایخواست داکۆکیکارێکی سەرسەختی خواستە ديموكراسى و پيشەييەكانى خوێندكاران بن .

Photos from ‎بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎'s post 08/04/2026

وەفدێکی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی یاساییان کرد لە سەرۆکایەتیی هەرێم

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٤/٨، وەفدێکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ دارا خەیلانی لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە ، سەردانی بەرێز یونس اسماعیل ، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی یان کرد لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان لەکاروئەرکی نوێیدا.

لەو سەردانەدا کە هەڤاڵان کامەران مەجید ، هەڵگورد مامەند ، چرووسابیر ، سەرکەوت ئەحمەد ئامادەیبوون، تیایدا هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەوەی دوپات کردەوە کە
بەرپرسیاریەتی لەهەرشوێن و کاتێکدابێت، هەوڵ و ماندووبوون و کارکردنی زۆری پێویستە و خۆشبەختانە هەڤاڵانی یەکێتی بەشێوەیەکی گشتی ، چ لە حکومەت ، پەرلەمان ، یان هەردامودەزگایەکی دیکە بن، شێلگیرانە ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندووەو جێگە دەستیان دیارە.

لە کۆتایی سەردانەکەدا هەڤاڵ دارا خەیلانی وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێز یونس اسماعیل، هیوای خواست وەک ئەرکەکانی پێشتری لەم ئەرکە نوێیەش سەرکەوتوو بێت .

Photos from ‎بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎'s post 05/03/2026

لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە و جێگری کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر کۆبۆوە

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٣/٥، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەهەولێر هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی کرد لە بەڕێز ماتیاس ڤێلەر جێگری کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر.

لە دیدارێکدا کە هەڤاڵ لێزمە عەلی حەوێز ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، باس لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا .

لە دیدارەکەدا هەڤاڵ دارا خەیلانی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند: یەکێتیی پێیوایە، کە باشترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ عیراق و دورخستنەوەی لە هەموو شەڕ و ئاڵۆزییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە ڕێگەی ئاشتی .

Photos from ‎بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎'s post 17/02/2026

سەنتەری لێكۆڵینەوەی چین لە بەردەوامی خولەکانی تایبەت لە بواری ( دیبلۆماسی و كونسوڵگەری)دا

ئەمڕۆ میوانداری هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەیان کرد، کە بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی (چارەسەری دیپلۆماسی قەیرانەکان) پێشکەش بە بەشداربووانی خولی دیبلۆماسی و کونسوڵگەری کرد کە بە چاودێری کونسوڵخانەی چین و بە سەرپەرشتی سەنتەری لێكۆڵینەوەی چین و زانکۆی سلێمانی ئەم خولە بەڕێوە دەچێت.

هەڤاڵ دارا خەیلانی باسی لە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان ووڵاتان کرد و قەیران و چارەسەرەکانیشی ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند کە قەیرانە نێودەوڵەتییەکان وەک شەڕ، ئاڵۆزی سیاسی، تێکچوونی ئابووری و قەیرانی مرۆیی بەردەوام زیاد دەبن. یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکان بۆ چارەسەری ئەم قەیرانانە، دیبلۆماسییە کە گرنگترین ئامرازە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی لە نێو دەوڵەتدا.

لە کۆتاییشدا ئامادەبووان بە پرسیارەکانیان زیاتر بابەتەکەیان دەوڵەمەندکردو سوپاسی هەڤاڵ دارا خەیلانیان کرد کە بابەتێکی بە پێز و پڕ زانیاری پێشکەش کردن.

Photos from ‎بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎'s post 17/02/2026

بە ئامادەبوونی لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، مەراسیمی خوێندنەوەی کتێبی (دەفتەری ئەفغانی) بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٢/١٧ لەهۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی بەئامادەبوونی هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و سەرۆک و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، مەراسیمی خوێندنەوەی کتێبی (دەفتەری ئەفغانی) لەنووسینی لیۆنید بۆگدانۆڤ و وەرگێڕانی حسێن تاڵەبانی و د. سوارە شاکەلی بەڕێوەچوو.

کتێبەکە لەلایەن پڕۆفیسۆر پلۆتینکۆڤ نیکۆڵای دیمیتریێڤیچ، خوێندوەی بۆ کرا و هەر وەک ئاماژەی پێکرد، دەفتەری ئەفغانی یادەوەرییەکانی لیوا بۆگدانۆڤی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری یەکێتیی سۆڤێیەت (کەی. جی. بی)ە، لە ئەفغانستان. لە سەروبەندی چونەژوورەوەی سوپای سۆڤێیەت بۆ ناو ئەفغانستان و ڕووداوەکانی ساڵانی (١٩٧٨-١٩٨٠)ی ئەو ووڵاتە، هەروەها بەشێکی گرنگی کتێبەکە پەیوەستە بە بارودۆخی ناوخۆی پارتی دیموکراتی میللی ئەفغانی و دووبەرەکیی نێوان سەرکردایەتی ئەو پارتە.

Photos from ‎بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎'s post 15/02/2026

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری کرد لە مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانیی و لە دایك بوونی ئيمپراتۆری ژاپۆن

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٦/٢/١٥، بە بەشداری هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و باڵیۆزی ژاپۆن و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی باڵا و دیپلۆماتکاران، لە شاری هەولێر مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانیی و لەدایک بوونی ئيمپراتۆری ژاپۆن بەڕێوەچوو.

هەڤاڵ دارا خەیلانی وێڕای پیرۆزبایی لە دایکبوونی ئیمپڕاتۆری ژاپۆن، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن و جەختی لە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن كردەوە.

Photos from ‎بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎'s post 01/02/2026

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ وەفدێکی گەنجانی ووڵاتی سویسرا کۆبۆوە

لە بەردەوامی پاڵپشتی و پشتگیریەکان بۆ رۆژئاڤا و شەڕڤانان
وەفدێکی گەنجانی ووڵاتی سویسرا کە پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک گەنجی سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند، ئەکادیمی لە نێویشیاندا ئەندام پەرلەمانێکی ووڵاتی نەمسا، سەردانی هەڤاڵ دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەیان کرد.

لەو سەردانەدا دواین پێشهاتەکانی بارودۆخی ڕۆژئاوا گفتوگۆی ووردی لەبارەوە کراو هەڤاڵ دارا خەیلانی ڕایگەیاند کە کورد هێزێکی سەرەکین لە رووبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆرستییەکان و هاوپەیمانێکی متمانەپێکراون لە شەڕی دژ بە داعشدا.
لە کۆتایی قسەکانیدا هەڤاڵ دارا هیوای خواست ئەم ئاڵۆزیانە کۆتایی بێت و چارەسەرێکی ئاشتییانە فەراهەم بکرێت بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی سوریا بەتایبەتی کوردانی ڕۆژئاڤا.

Photos from ‎بەشی پەیوەندیيەكانی دەرەوە - یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‎'s post 13/12/2025

کوردی/عربي/english

دەستەی باڵای هاوپەیمانی سۆسیال دیموکرات لە جیهانی عەرەبی بەسەرپەرشتی دارا خەیلانی و بە بەشدارى نوێنەرى 20 حزبى سیاسى لە رێى ڤیدیۆکۆنفرانس کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا.

دەستەی باڵای هاوپەیمانی سۆسیال دیموکرات لە جیهانی عەرەبی لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە رێکەوتى 11ى 12ى2025 بەسەرپەرشتی دارا خەیلانی لێپرسراوى پەیوەندیەکانى دەرەوەى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و بە بەشداری نوێنەرانی 20 حزبی سیاسی بۆ ماوەى دوو سەعات و نیو کۆبوونەوەیەکى ئەنجامدا.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەى سێ تەوەری سەرەکی ئەنجامدرا، ئەویش:

1.گفتوگۆکردن دەربارەى بارودۆخی هەنوکەیی سیاسی لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و عەرەبی.

2.گفتوگۆ و پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانێتییەکە، بەجۆرێک لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوودا گونجاوبێت.

3.تایبەتبوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی هاوپەیمانی ژنان (شیهانە) و باس لە تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی سلێمانی کرا ، هەروەها کاراکردن و بەگەڕخستنی پلە و پایە رێکخراوەییەکانی هاوپەیمانێتی ژنان، چ لە رێی رێکەوتن و سازان بێت یان لە رێی هەڵبژاردن، بەجۆرێک دەستەبەری بەشداری کارا و کاریگەری ژنان لە پەیکەری هاوپەیمانێتیدا بکات

**********

عقدت الهيئة العليا للاتحاد الديمقراطي الاجتماعي في العالم العربي، يوم الخميس 11 كانون الأول/ديسمبر 2025، اجتماعها الدوري عبر تقنية الفيديو كونفرانس، بمشاركة ممثلي 20 حزبا سياسيا.

وجرى الاجتماع بإشراف السيد دارا خيلاني، مسؤول العلاقات الخارجية في الاتحاد الوطني الكوردستاني، حيث ام مناقشة ثلاث محاور رئيسية.

وتناول المحور الأول بحث الواقع السياسي الراهن على المستويين الإقليمي والعربي، فيما خصص المحور الثاني لمراجعة ومناقشة اللائحة الداخلية للاتحاد، بما ينسجم مع متطلبات المرحلة المقبلة.

أما المحور الثالث، فقد خُصص لاتحاد المرأة (شيهانة)، إذ جرت مناقشة استكمال أعمال مؤتمر السليمانية، إلى جانب تفعيل وتشغيل المناصب التنظيمية داخل اتحاد المرأة، سواء عبر التوافق بين الأطراف المعنية أو من خلال الانتخابات، بما يضمن مشاركة فاعلة ودورًا مؤثرًا للمرأة في هيكل الاتحاد.

***********

The Supreme Council of the Social Democratic Alliance in the Arab World (SDAAW) convened on 11 December 2025 at 9:15 p.m. Baghdad time via videoconference.

The meeting was chaired by Dara Khailany, Head of Foreign Relations for the Patriotic Union of Kurdistan (PUK), and was attended by representatives of 20 political parties. The session lasted two and a half hours.

Three key issues were discussed. The first centred on the current political developments at both the regional and Arab levels. The second focused on reviewing and amending the alliance’s internal regulations to ensure they meet the needs of the coming phase.

The third topic concerned the SDAAW's Women’s Union (Shihana), with discussions aimed at finalising the outcomes of the SDAAW's Sulaymaniyah Conference, which was held last August, and activating and completing organisational roles within the Women’s Union. Participants explored options for filling these positions either through consensus among the relevant parties or through elections, in order to ensure women’s effective participation and influential presence within the Union’s structure.

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Karezawshk
As Sulaymaniyah
46001