ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕێکخراوی نوێ ، گفتوگۆیەکی کراوە بۆ ژمارەیەك بەڕێوەبەرایەتی و چالاکوانانی مەدەنی هەڵەبجە بەڕێوەچو دەربارەی ژینگە و گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە.
لە گفتوگۆکەدا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەبازاڕ کردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان وەڵامی سەرجەم پرسیار و سەرنج و تێبینیەکانی بە داتاو زانیاری بۆ ئامادەبوان خستەڕوو ، کە بەشێکی زۆری گفتوگۆکە تایبەت بو بە ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان.
ئەم گفتوگۆیە لە لایەن ڕێکخراوی نوێ و ڕادیۆی دەنگی نوێ ساز کرابوو.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزاری هەڵەبجە
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزاری هەڵەبجە, Government Organization, halabja, As Sulaymaniyah.
03/06/2026
#ئاگاداری
پاڵپشت بە مادەی (٣٣) لە یاسای ژمارە (١) ساڵی (٢٠٢١) یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ، ئاماژە بە خاڵی (٦) لە بانگەوازی بەکرێدانی پڕۆژەی کابینە گەشتیارییەکانی ئاوێسەر ، سەرجەم ئەو بەشداربووە بەڕێزانە ئاگادار دەکەینەوە کە خواستی بەشداریکردنیان هەیە لە زیادکردنەکەدا لەبەرئەوەی سبەینێ پێنجشەمە کە دەکاتە بەرواری (٢٠٢٦/٦/٤ ) ڕۆژی کردنەوەی بانگەوازەکەیە بەهۆی جەژنی ( غەدیر) پشووی فەرمییە کردنەوەکە ئەنجامنادرێت و دواخراوە بۆ ڕۆژی یەکشەممە بەرواری (٢٠٢٦/٦/٧) بۆ ئاگاداریتان لەگەڵ ڕێزدا .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە
دیمەنێکی جوان و سەرنج ڕاکێشی بیارە.
باخی سان.
#بیاره #هەورامان
پاراستنی ژینگە ئەرکێکی ئەخلاقی و ئاینیە.
30/05/2026
#ڕاگەیاندنی #ئامار
ئەمڕۆ (٢٠٢٦/٥/٣٠ ) کۆتا ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێشوازییان لە گەشتیارانی ئازیزی پارێزگای هەڵەبجە کرد.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە سوپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەکەین کە بەوپەڕی دڵسۆزی و ماندونەبونەوە توانییان بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە پلانی ڕۆژانی جەژنی قوربان جێبەجێ بکەن بە پێدانی ڕێنمایی و چاودێری نرخ و پاك و خاوێنی و پاراستنی ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان.
هەروەها زۆر سوپاسی بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجە و قایمقامی هەڵەبجە و دەزگا ئەمنیەکان لە بەڕێزان ( ئاسایش ، پۆلیس ، بەرگری شارستانی ، پۆلیسی هاتوچۆ ، تیمەکانی تەندروستی ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە ،لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە ، کۆمپانیای بیڤان) بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکانی خورماڵ و بیارە کە هاوکارو هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بوون لە پاراستنی سەلامەتی و ئەمنیەت و پاکردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکانمان .
هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی شارەزور و بازگەی خورماڵ دەکەین کەپێکەوە توانیما پپێشوازی بکەین لە زیاتر ( ١٠٠ ) سەد هەزار گەشتیار و سەردانیکەر لە ماوەی ڕۆژانی جەژندا ، هەروەها ( ٨٢) ئاگادار کردنەوە دراوە بە شوێنە گەشتیارییەکان و سوپاس بۆخوای گەورە هیچ ڕوداوێکی نە خوازراو ڕوینەدا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.
30/05/2026
بەئامادەبونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە هاوینە هەواری ئەحمەدئاوا ئەنجامدا.
لە ئەنجامی ئەم بەسەرکردنەوەیەدا، شەش شوێنکار غەرامە کران و سێ شوێنکاری تریش ئاگادارکرانەوە.
هەروەها لیژنەکەمان دەستی بەسەر ١٠٠ جۆر خواردن، خواردنەوە و کەرەستەی بەکارهاتوودا گرت کە شیاوی بەکارهێنان نەبوون، هاوکات بڕێک دۆندرمە و شیرینی کە شیاوی خواردن نەبوون لەناوبران.
لیژنەکانمان بەردەوام دەبن لە گەڕان و چاودێریکردنی وردی شوێنەکان، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی سەرجەم هاوڵاتییان.
29/05/2026
ئەمڕۆ ( ٢٠٢٦/٥/٢٩ ) ئەندازیار ( چیا قاسم ) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجه بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە و بەسەرکردنەوەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی هاوینە هەواری ئەحمەدئاوا _ سەرچاوەی زەڵمی کرد و سوپاسی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانی کرد کە سەرەڕای پشو بەشێوەیەکی جوان و دڵسۆزانە ڕێنمایی دەدەن بە خاوەن شوێنە گەشتیارییەکان و چاودێری نرخ و پاك و خاوێنی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن.
هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاتوچۆی بەسەرکردەوە و سوپاسی سەرجەم دەزگا ئەمنی و تەندروستی و شارەوانیەکان و کۆمپانیای پاکەوانی بیڤانی کرد بۆ ئامادەبونیان لە ناوچە گەشتیارییەکان لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران و ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.
28/05/2026
#ئاگادارى
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە و لیژنەی چاکسازی ڕێگای دەرەی مەڕ ئاگاداری گەشتیاران و هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکات لە ئێستادا ڕێگای ( سێ داران _ دەرەی مەڕ) بەکار نەهێن بە هۆی فراوانکردن و چاکسازی کردن لە ڕێگەکەدا ، ڕێگاکە داخراوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.
28/05/2026
ئەمڕۆ ( ٢.٢٦/٥/٢٨) دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێشوازییان لە گەشتیارانی ئازیزی پارێزگای هەڵەبجە کرد ، هاوکات چاودێری و ڕێنمایی بە خاوەن شوێنەگەشتیارییەکان دەدەن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
Halabja
As Sulaymaniyah
46018
