ابن کثير لە تەفسیری ئایەتی ( منهم من کلم الله ) ئەڵێت : ئەو پێغەمبەرانەی خودا قسەی لەگەڵ کردوون سێدانەن ( موسی و محمد و آدم علیهم السلام ) .
کیوان رضا زانست خواز
مێخەك
06/01/2022
بەشی ٨١ :
جیاوازی نێوان ( الغيث والمطر ) لە قورئاندا :
ڕەنگە لە لایەن هەندێکەوە بە یەک مانا بێن، بەڵام لە ڕاستیدا خودای گەورە تەنیا لە شوێنی ڕەحمەت و خۆشی و بارانی بە بەرەکەت و بە سود باسی ( الغيث ) دەکاتر
وە باسی ( المطر ) ناکات لە کاتی سزادان و بارانی بێ بەرەکەت نەبێت .
وەک خودای تعالى دەفەرموێت :
﴿ وَهُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ الْغَيْثَ مِنْ بَعْدِ مَا قَنَطُوا وَيَنْشُرُ رَحْمَتَهُ ﴾
یاخود ﴿ إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ ﴾
یاخود ﴿ ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ ﴾
بەڵام دەربارەی ( المطر ) دەفەرموێت:
﴿ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْرِمِينَ ﴾
یاخود ﴿ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ مَنْضُودٍ ﴾
یاخود ﴿ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا فَسَاءَ مَطَرُ الْمُنْذَرِينَ ﴾
نوسەر : کیوان رضا زانست خواز
25/12/2021
جیاوازی نێوان ( القَبول ) بە فەتحە لەگەڵ ( القُبول )
بە زەمە چییە ؟
وەڵامەکە ئەوەیە:
یەکەم القَبول : واتە : ڕازی بوون و قەبوڵ کردن لە قورئاندا سەبارەت بە ژنی عیمران پەروەردگار ئەفەرمێت:
﴿ فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ ... ﴾ سورة آل عمران (37).
وەک دەبینن لێرە بە فەتحە هاتووە واتە : پەروەردگاری تۆ بەشێوەیەكی زۆر جوان و پەسەند وەری گرت و ڕازی بوو .
لە قورئاندا لە غەیری ئەو ئایەتە وشەی القَبول باس نەکراوە.
سەرنجێکی تر لەسەر ئایەتەکە :
سەلماندی کە نەزر کردن شەرعییە وەکوو چۆن لەم ئایەتەی تریش باس کراوە : يوفون بالنذر ويخافون يوما كان شره مستطيرا" سورة الإنسان٧
لە هەردوو ئایەتەکەدا بەڵگەیە لەسەر دروست بوونی نەزر، وە وەڵامی ئەو کەسانەیشی تێدایە کە نەزر کردن بە خراپ دەزانن و دەڵێن دروست نییە و مەکروهە !
کە فەتوای ناشەرعی بە ناوی خوداوە دەدەن .
وە بە فعل ی مضارع یش هاتووە لە قسەی خودای تعالی
( وهو الذي يقبل التوبة عن عباده ... ) الشورى ٢٥
دووەم وشەی القُبول : کۆکراوەیە واتە جەمعی وشەی قُبُل
کە بە واتای : شوێنی پێشەوەی ژن و پیاو دێت واتە : دامێن و عەورەت کە عەکسەکەی الدبُر واتە : عەورەتی دواوە .
ئەو ئەندامەیە کە لە کاتی جیماع و جوت بوون دەگەن بەیەک .
وە هەندێ جار وشەی القُبول بە واتای القَبول دێت.
بۆ زیاتر تێگەشتن لەم بابەتە بگەڕێوە بۆ " الفروق اللغوية" لأبي الهلال العسكري ( ت: ٣٩٥ هجرية) .
گەورەمان دەکەن بە ڕەخنەو پێشنیار و زانیارەکانتان .
نوسەر : کیوان رضا زانست خواز
03/12/2021
بەشی ٧٨ :
هۆکار چیە لە سورەتی الأنعام ﴿لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُو﴾
پێش خراوە بەسەر ﴿خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ﴾ ؟!
بەڵام لە سورەتی غافر ﴿خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ﴾
پێش خراوە بەسەر ﴿لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُو﴾ ؟!
ئەمەیش ئایەتەکان سەرەتا با بیان خوێنینەوە .
۱- ﴿ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ﴾(الأنعام: ١٠٢).
۲- ﴿ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ﴾(غافر: ٦٢).
شیکردنەوەی :
لە ئایەتی یەکەم لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ئایەتەکانی پێش خۆی باسی ڕێگری کردن دەکات لە هاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە، وە بانگەواز دەکات بۆ تەوحید و یەک خواپەرستی وە ڕێگری کردن لە منداڵ و خێزان دانان بۆ اللە تعالی وەک چۆن دەفەرموێت: ﴿وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ وَخَرَقُوا لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ(١٠٠) بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْء ٍعَلِيمٌ(١٠١)﴾(الأنعام: ١٠٠-١٠١).
هەر بۆیە دەبینی سەرەتا قسە دەربارەی تەوحید و یەک خواپەرستی و ڕێگری کردنە لە هاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تعالی و نەفی و رێگری کردنی منداڵ و خێزان دانان بۆ اللە تعالی، پاشان باسی دروست کردن و خەلق دەکات بۆیە موناسبە و گونجاوە ﴿لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُو﴾ پێش خات بەسەر ﴿خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ﴾.
بەڵام ئایەتی دووەم لە سوورەتی غافر ئایەتەکانی پێش خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ باسی تەوحید و یەک خواپەرستی و ڕێگری کردن ناکات لە هاوەڵ بڕیاردان، بەڵکو پێش خۆی باسی خەلق و دروست کردن و نیعمەت دەکات ئەمەیش ئایەتەکان: ﴿لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ(٥٧) وَمَا يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَلَا الْمُسِيءُ قَلِيلًا مَا تَتَذَكَّرُونَ(٥٨) إِنَّ السَّاعَةَ لَآتِيَةٌ لَا رَيْبَ فِيهَا وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ(٥٩) وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ(٦٠)
اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ(٦١)﴾(غافر: ٥٧ - ٦١)
بۆیە لێرە گونجاوە ﴿خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ﴾ پێش بخرێت بەسەر ﴿لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُو﴾، چونکە سەرەتا باسی خلق و دروستکردن و نیعمەتی کردووە نەک توحید و یەک خواپەرستی .
سەیری کتێبی (البرهان في توجيه متشابه القرآن)ی برهان الدين الكرماني بکەن . واللە اعلم
نوسەر : کیوان رضا زانست خوا
17/11/2021
بەشی ٧٦ :
بۆچی کە باسی دزی دەکات لە قورئاندا پیاو پێش دەخات بەسەر ئافرەتدا؟ بەڵام کە باسی زینا ئەکا ئافرەت پێش دەخات بەسەر پیاواندا؟
کە باسی دزی دەکات پیاو پێش دەخات بەسەر ئافرەتدا، (السَّارِقُ) پێش خراوە بەسەر (السَّارِقَةُ) وەک لەم ئایەتەدا هاتووە: ﴿وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا﴾(المائدە: ٣٨).
بۆیە باسی پیاوەکەی کردووە لە پێش ئافرەتەوە، چونکە پیاو زیاتر دزی دەکات تا ئافرەت، بەڵام کە باسی زینا و فاحیشە و داوێن پیسی دەکات ئافرەت پێش دەخات بەسەر پیاواندا وشەی (الزَّانِيَةُ) کە بۆ ئافرەتانە پێشخراوە بەسەر وشەی (الزَّانِي) کە بۆ پیاوانە وەک لەم ئایەتەدا هاتووە : ﴿الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ﴾(النور: ٢).
لەبەر ئەوەی ئەسڵ لە زینا کردندا ئافرەتانن کە دەبنە هۆکاری دروست بوونی زینان و هۆکارن بۆ کردنی.
نوسەر : کیوان رضا زانست خواز
10/11/2021
بەشی ٧٥ :
هۆکاری ڕێکخستنی ئەم ئایەتە چییە بەم شێوازە ؟
(أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ﴾
بۆچی سەرەتا باسی طائف پاشان عاكف پاشان راكع پاشان ساجد کراوه ؟
جاری وا هەیە پێش خستن لە زۆرەوەیە بۆ کەم، جاری وایش هەیە بەعەکسەوە، ئەوەیش بەپێی سیاق و گونجانی شوێن و کات و باسەکەیە بۆ نموونە اللە تعالی دەفەرموێت: ﴿أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ﴾(البقرة: ١٢٥). سەیر دەکەی هەموو کۆمەڵێک لەوەی دوای خۆی کەمترە بۆيه بەو شێوازە ڕیزکراوە.
سەرەتا باسی (طائِفِين) دەکات چونکە (طائِفِين) ئەو کەسانەی تەوافی ماڵی خودا دەکەن کەمترن لە (الْعَاكِفِين) لەبەر ئەوەی طواف تەنها بە دەوری کەعبەی پیرۆزدا دەکرێت، بەڵام مانەوە لە مزگەوت و اعتکاف کردن گشتییەو لە هەموو مزگەوتێک دەکرێت !
پاشان (الْعَاكِفِين) کەمترن لە (الراکعین) لەبەر ئەوەی رکوع لە نوێژدا بێت یاخود لە غەیری نوێژی بێت لە هەموو شوێن و زەویەکی پاک دەبرێت، بەڵام اعتکاف تەنها و تەنها لە مزگەوتدا دەکرێت !
پاشان (الراکعین) کەمترن لە (الساجدین) لەبەر ئەوەی هەر بۆ نموونە لە ڕکاعەتێکی نوێژدا دوو سوژدە هەیە، بەڵام یەک ڕکوع هەیە، ئەمە غەیری سوژدەی تلاوە و سوژدەی شکر ... هتد کە سوژدە لە ڕکوع زۆرترە .
سبحان اللە الذي تدرج كلامه من القلة الى الكثرة !!
واللە اعلم نوسەر : کیوان رضا زانست خواز
02/11/2021
بەشی ٧٣ :
ئایە هۆکاری تەدریجی وشەکانی (النَّبِيِّينَ) پاشان (الصِّدِّيقِينَ) پاشان (الشُّهَدَاءِ) پاشان (الصَّالِحِينَ) چیە بەدوای یەکدا ؟ دوو هۆکاری هەیە .
یەکەم هۆکار : هەنێ جار لە قورئاندا ڕێکخستنەکان بە پێی گەوەرەی و پلە و پایە و کەسایەتییە بۆ نموونە اللە تعالی دەفەرموێت: ﴿وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَٰئِكَ رَفِيقًا﴾(النساء: ٦٩).
سەرەتا بە بەڕێز ترین چین و کۆمەڵی ناو خەڵک دەستی پێکرد کە (النَّبِيِّينَ) پاشان (الصِّدِّيقِينَ) پاشان (الشُّهَدَاءِ) پاشان (الصَّالِحِينَ) .
هۆکاری دووەم : بە شێوازی تەدریجی لە کەم بۆ زۆر باسی کردوون.
سەرەتا باسی کەمترینی خەڵکی کرد کە پێغەمبەرانن (النَّبِيِّينَ) (علیهم السلام) کە لە هەموویان بەڕێزترن.
پاشان ڕاستگۆیان (الصِّدِّيقِينَ) کە لە پێغەمبەران زیاترن .
پاشان باسی شەهیدان (الشُّهَدَاءِ) کە لە هەردوو چینەکەی پێشتر زیاترن.
پاشان پیاو چاکان (الصَّالِحِينَ) کە لە هەمووان زۆرترن هەموو چینێکیان لەوەی پێش خۆی زیاترە.
واللە اعلم . کیوان رضا زانست خواز
08/08/2021
لێرەدا نزیکی(٩٠٠٠) ھەزار زانای گەورە لەئافرەتان باسکراوە کە خزمەتیان کردوە بە قورئان و فەرمودەو زانستەشەرعیەکان
ئافرەتان ڕۆڵی زۆر گەورەیان ھەبوە لەوبوارەدا لەم کتێبەدا دەبینیت چ ھەوڵێکیان داوە و چۆن فێری زانستەکان بونو مێژوی سەرکەوتن و سەربەرزیان بۆخۆیان تۆمارکردوە پێویستە ھەمو خوشکێکی فێرخواز ئەم کتێبە ناوازە دەست خۆی بخات و چاو لە و ئافرەتە زانایانە بکات و خوشکانی لێ ئاگادار بکاتەوە چونکە لەئێستادا ناحەزانی ئیسلام ھەمو ھەوڵو پیلانێکیان خستوەتە گەڕ بەناوی جۆراو جۆرەوە بۆ لەخشتەبردن و دور خستنەوەی ئافرەتان لەدینەکەیان
یەکێک لەھەوڵە جوانەکانیان دروست کردنی شاجوانە!
بێحەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەردا کا حەیا
گەندەڵان سەربەرز و شادن خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر ئەقڵی هەبێ قەد سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمە بازاڕی گیا
با لە هەورا سەرنقوم بن مانگه یان خۆری جوان
شەمشەمە کوێرەش ئەڵێ من نامەوێ شوعلەی [ضیا]
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah
36
