24/03/2026
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان ( مامە غەفە ) مان پێگەیشت .
پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و هاوسەنگەرانی و پێشمەرگە دێرینەکان دەکەین و هاوبەشی خەمتانم
مامە غەفە ، یەکێک بوو لە فەرماندە ئازاو قارەمانەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی
کە هەمیشە ورەیەک بوو لە ئازایەتی و جوامێری و تا دواساتەکانی ژیانیشی هەر بە پێشمەرگایەتی مایەوە و نموونەی ئازایەتی بوو بۆ خاک و گەلەکەی بۆیە لە دەستدانی هەموومانی غەمبارکرد
لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرین شادبکات .
11/03/2026
به داخ و په ژارە يەکی زۆرەوە بۆ ماڵ ئاوايی سەرکردەی شۆرشگێڕو سياسەتمەداری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان
هەڤال سيداصالح موسلم ، مێژويەکی پڕشانازیت هەيە لە شۆڕشی رزگاری گەلەکەمان يادەوەريە زێڕينەکانت هەميشە لە لام زيندون و جێگای شانازيت بۆ نەوەکانی ئێستاو داهاتومان
رۆحت شادو ئارام بێت هاوڕێی خۆشەويستم
هەڵۆ پێنجوێنی
02/03/2026
جەنگ….
جەنگ ئاگرو خوێن ڕشتنە ،کارەساتی مرۆییە ٫ بەڵام ئەوەی ڕویداوە و ئەوەی لە ئێستادا هەیە٫ هیچی لە ئیرادەی ئێمەی کورد نەبوە٫لەسەدەکانی ڕابردوو شەڕ لەسەر سەروماڵ و نیشتمانی ئێمە بوە و وەک غەنیمەت کۆیلە و داگیرکراو دابەش کراوبوین.بەپێی ڕێکەوتنە جیهانی و هەرێمیەکان ئێمە بێ بەش بوین لە خاوەندارێتی نیشتیمانی خۆمان وە داگیر کراوین و بێ کەس کوژرا وین . بەڵام شەڕی ڕێکخستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوپێیەی بۆ جیهان و گەلانی ناوچەکە دەرکەوت کورد هاوکێشەی ئاشتی و خێرە و داگیر کەران هۆکاری شەڕو کارەسات و مەترسیەکانن لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست، ڕوخانی ڕژێمی (صدام) و (بەشار) دواجار ئێران و پێدەچێت (تورکیاش)هاتنەپێشەوەی هێزی نوێی ئیسرائیل ٫کورد لەم هاوکێشە نوێیە ده توانێت بگات به مافە زەوت کراوەکانی، بەو پێیەی فاکتەری هاوسەنگی و سەقام گیری ناوچەکەیە لەڕوی ئاسایش و ئابوری و فەرهەنگیەوە .پێویستە هەموان لەبیری خۆمان بین و هەموو ئەو هۆکارانەی بونە ئازاردانمان لەبەرچاومان بن .
بەرەو دوا ڕۆژێکی ئاسودە بۆ نەوەی داهاتوو..
21/01/2026
هاوڕێ و هەڤاڵی خۆشەویستم ژەنەڕاڵ مەزڵوم
سڵاوی گەرم
هەڤاڵی قارەمان دڵ و ڕۆحم لە لاتانە،هەواڵی تەندروستی خۆت و هەموو هەڤاڵ و شەڕڤانە قارەمانەكان دەپرسم ، ئێوە بوونە گیڤارای كوردەواری دەیان داستان و چیرۆكی مێژویتان نوسیەوە ، شەهیدە نەمرەكان ئەستێرەی گەشی ئاسمانی كوردستانن.
سەلیقە و دانای و هێمنی و بوێری ئێوە و فەرماندە و هەڤاڵەكانت چاوەڕوانی ئەوەین لێت كە ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێنین و دواجار مژدەی خۆشی سەركەوتن بۆ گەلەكەمان بەدەست دەهێنین.
تێكۆشانی ئێوە جیهان و مرۆڤایەتی سەرسام كرد لوتی چاو چنۆكی بەرژەوەند خوازانی شكاند بە جوانترین پەیام كوردتان بە جیهان ناساند،ئێوە و هەڤاڵەكانتان پارێزەری ڕاستەقینەی كوردانی ڕۆژ ئاوان و جۆلانیەكانیش دەس كەلا و داشی دامەی ئاغا چاو چنۆكەكانیانن ئەوان تا ئێستاش هەر وەك ئەبی لەهەب وان، تاوان و غەدر و خیانەت لە خوێنیاندایە.
سەلامەت و سەركەوتو و سەربەرز بن.
هاوڕێت هەڵۆ پێنجوێنی
٢١ی كانوونی دووەم
11/01/2026
ڕووداوەکانی حەلەب.
چیمان پێدەڵێن…..
دەرئەنجامی سیاسەتی ترامپ خاڵی لە بەهای مرۆڤایەتی.کۆمەڵگای مرۆڤایەتی
ڕۆژبە ڕۆژ زیاتر سوکایەتی پێ دەکرێت.
پلانی گۆڕینی ڕژێمی بەشار ئەسەد و سپاردنی بە جۆلانی و لەشکرە جاهیل و قێزەونەکان و چەتە بەکرێ گیراوەکان. وە پێشوازی کردن لەم جۆرە دەسەڵاتە،ئەنجامەکەی هەر کۆمەڵ کوژی لێ دەکەوێتەوە،وەک (کۆمەڵ کوژی عەلەویەکان ودروزەکان تاوانە کانی ئێستەی حەلەب )… کە بۆ کورد قورسترە چونکە بەردەوام کولانەوەی برینە قوڵەکانیەتی لە جینۆساید و قڕکردن پێویستە کورد لەم دۆخەدا ئەو ڕاستیە بزانێت ،کە شتێکی فعلی نیە لە دەرەوەی بەرژەوەندی ،بەناوی مافەکانی مرۆڤ
سیاسەتی ئێستای ترەمپ نەمافی تیایە و نە وەفا.
کوردیش نابێت تەنها چاوی لەئازایەتی مەیدانی شەڕبێت .
چونکە دوژمنەکانمان لە بەرامبەر زلهێزەکان دەچەمێننەوە لە پێناوی بێبەشکردنی کورد .وەک (ئەتاتورک لە لۆزان بۆ ئینگليز، صدام لە جەزائیر بۆشای ئێران، جۆلانی لە پاريس بۆناتانياهۆ….هتد).
بەڵکو لە ئێستادا جیهانی دەریای ناوەڕاست لەسەرمێزی هەڵوەشانەوە و داڕشتنەوەدایە، کورد لەناو ئەومامەڵەدایە ،بەڵام چۆن دەچێتە ناویاریەکە ،کە بەرژەوەندی خاوەنبڕياری تیابێت، دەنا بێ بەرژەوەندی ئەوان دەی کەنە قۆچی قوربانی کارەساتەکانی مێژوو.
هەڵۆ پێنجوێنی
١١ی١ی٢٠٢٦
15/12/2025
کۆچی مرۆڤە خۆبەخشەکان
خەسارەتێکی گەورەیە لە نیشتمان ڕۆژی٢٠٢٥/١٢/١٣ یادی کۆچی( کاکە بێستون عبداللە) و (کاکە ئالان یونس) بوو لە پێنجوێن دووگەنج کە گیانی خۆیان بەخشی بە پاراستنی ژینگەی نیشتیمان وەک باڵندەکان ئەمانیش سوتان بەجەستە و ڕۆحیان چووە ڕیزی ئەستێرە گەشەکان.
ڕۆژی٢٠٢٥/١٢/١٤چلەی هاوڕێ و هەڤاڵی پێشمەرگایەتی شاخ و ڕۆژەسەختەکان فەرماندە عمید کاوەی ئیزاعە بوو پیاوێک کە ٤٣ ساڵ تەمەنی بەخشی بە ڕێگای ڕزگاری نیشتیمان و ئازادی گەلی کورد خاوەن خەباتی چەک و قەڵەم و دڵسۆزی و ڕوخۆشی ئەمەک داری نامرن و لەمێژماندا هەمیشە زیندون و ئەستێرەی ئاسمانی کوردستانن ئێوە ڕۆحتان شاد ئەی پیاوەکانی نیشتیمان و گیان بەخشەکانی پاراستنی ژینگەو ژیان
سەربەرزی بۆبنەماڵە و هاوڕێ و هەڤاڵەکانتان.
11/11/2025
بەرە بەیانی دەنگدان بۆ پەڕلەمانی عیراق.
10/11/2025
لە درێژەی سەردانەکانماندا سەردانی بنەماڵەی کاک (حاجی باقی حاجی محمود)و کاک (محمد حاجی محمود)مان کرد زۆر سوپاس بۆ پشتیوانی و ئەو پێشوازیە جوانەیان.
10/11/2025
لە درێژەی سەردانەکانماندا سەردانی بنەماڵەی کاک (هیوا شیلە خانی/لە عەشیرەتی گۆران)مان کرد زۆر بۆ پشتیوانی و ئەو پێشوازیە جوانەیان.