به‌شداری كردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، به سووپاسه‌وه ده‌توانن بینه‌رمان بن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی
پەیجی فەرمی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزاری سلێمانی
24/09/2015
ماوه‌ی 2 ڕۆژه هاتنی گه‌شتیاران بۆ شاری سلێمانی به‌رده‌وامه
به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه نزیكه‌ی 6000 گه‌شتیار ڕوویان له شاری سلێمانی كردوه‌و زۆرترین ڕێژه‌ش له ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقه‌وه به‌شێوه‌یی گروپات گه‌شته‌كانیان ئه‌نجامداوه و بازگه‌كانیش كارئاسانی ته‌واو بۆ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن
به پێی ئاماره‌كان كه ڕۆژێك به‌ر له هاتنی جه‌ژن و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی تێدا هه‌ژمار كراوه نزیكه‌ی 6000 گه‌شتیار له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌و بازگه‌كانی عه‌ربه‌ت و تاسلوجه و مه‌رزی باشماخه‌وه هاتوونه‌ته نێو شاری سلێمانی
مسته‌فا حه‌مه ڕه‌حیم به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری له گه‌شتوگوزاری سلێمانی ڕایگه‌یاند:- پێش بینی ده‌كه‌ین ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران به به‌راورد به جه‌ژنی ڕابردوو كه‌متر بكات و به تێكرا له‌م بۆنه‌یه‌دا ژماره‌یان نه‌گاته 10 هه‌زار ، ئه‌ویش به‌هۆیی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و هه‌روه‌ك دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كاریگه‌ری له سه‌ر كه‌مبوونه‌وی گه‌شتیارانی ناوخویی ده‌بێت
مسته‌فا حه‌مه ڕه‌حیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لایه‌نه ئه‌منیه‌كان به‌لێنی كارئاسانی ته‌واویان دایه ئێمه بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی گه‌شتیاران ئه‌وه‌ش بوو به‌شێوه‌ی گروپات ڕێژه‌ك هاتنه شاره‌كه و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك پێشوازیان لێكرا له بازگه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێًوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی چه‌ند تیمێكی گه‌شتیاریمان پێك هێناوه بۆ خزمه‌تگوزاری له‌و قه‌زاو ناحیه‌نه‌ی سه‌یرانگاكان له خۆ ده‌گرن بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و سه‌نته‌رێكی زانیاریشمان له ئاماده باشییایه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی پێویستیان به هه‌ر ڕێنمایه‌كی جوارجۆر هه‌بێت به تایبه‌ت له بواری گه‌شتوگوزاردا
هاوكات سه‌ڕه‌ڕای قه‌یرانی دارایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به‌ر له هاتنی جه‌ژن و له كاتی بۆنه‌كه‌شدا هه‌ڵمه‌تێكی به‌رده‌وامی پاك كردنه‌وه‌ی سه‌یرانگاكانی سنووری سلێمانی ده‌ستپێكردووه له‌و باره‌یه‌شه‌وه ساڵح قادر سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا :-له‌سه‌ر داهاتی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 مانگ خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌كان له سه‌یرانگاكانی سنوری سلێمانی به‌ورده‌وام ده‌بێت كه خۆیان له پاك كردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیاریه‌كان و ئاماده‌كرده‌كردنی 56 سێتی توالێت ده‌بێته‌وه تا بتوانین گه‌شتیار دووباره ڕوو بكاته‌وه سنوره‌كه‌مان و لای خۆشمانه‌وه هه‌وڵماندا له درێژه‌ی به‌رده‌وامی ئاوه‌دانی گه‌شتیاریدا زۆربه‌ی سه‌یرانگاكان به‌ر له جه‌ژنی قوربان له خۆڵ و خاشاك پاك بكه‌ینه‌وه
به سووپاسه‌وه سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانن سوود له بڵاوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وه‌ربگرن
ڕاگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی
18/08/2015
هه‌فته‌ی داهاتوو فۆڕمی ئاماده‌ی گه‌شتوگوزار له شاری سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مساڵیش ئاماده‌یى پیشه‌یى گه‌شتوگوزارى سلێمانى به‌پێى چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌ك خوێندكارانى ده‌رچوى قۆناغى (نۆ)ى بنه‌ڕه‌تى وه‌رده‌گرێت.
بۆ گفتوگۆكردن و به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ى خوێندن له ئاماده‌یى پیشه‌یى گه‌شتوگوزارى سلێمانى كه ساڵى رابردو كرایه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى شار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى سلێمانى كۆبونه‌وه و بڕیاریاندا له پێناو پێگه‌یاندنى كادرى پسپۆڕى بواره‌كه به‌رده‌وامى به پرۆسه‌ى خوێندن بدرێت بۆ ساڵی (2015 -2016) له‌ئاماده‌ییه‌كه ، بۆئه‌وه‌ش رۆژى (23/8) دیاریكرا بۆ دابه‌شكردنى فۆڕمى تایبه‌ت به وه‌رگرتن به‌سه‌ر ئاره‌زومه‌ندانى ده‌رچوى قۆناغى (نۆ)ى بنه‌ڕه‌تیدا و دابه‌شكردنى فۆرمه‌كانیش تا (10/9) به‌رده‌وامى ده‌بێت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ده‌رفه‌تى وه‌رگرتنى خوێندكاران له ئاماده‌ییه‌كه بۆ هه‌ردو ره‌گه‌زى (نێر) و (مێ) بێ جیاوازى بڕه‌خسێنرێت بۆ ئه‌وه‌ش چاوپۆشى له نمره‌ى ده‌رچونیان ده‌كرێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕێنمایەکانی و مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ئامادەییەکانی گەشتوگوزار دەخاتە ڕوو کە بەم جۆرەی خوارەوەیە :
1- ڕواڵەتی خوێندکار ڕێک و پێک بێت و بە ڕێژەی پەسەند کە هەریەک لە بوارەکانی (جەستەی و زمان و بیستن و بینین ) دەکرێنە پێوەر.
2- ره‌چاوى ته‌مه‌نى خوازیاران ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه:
ره‌گه‌زى نێر: له (23) ساڵ زیاتر نه‌بێت
ره‌گه‌زى مێ: له (25) ساڵ زیاتر نه‌بێت
3- خوازیار ئارەزوومەندی بوارەکە بێت .
4-زمانی پاراو بێت.
5-زانیاری گشتی هەبێت لە بواری گەشتوگوزاردا.
6-باشتر وایە دوو زمان بزانێت.
7-بەلێننامە بدات کە بەردەوام دەبێت لەسەر خوێندن تا وەرگرتنی بڕوانامە
8-بەلێننامە بدات بە هەر هۆکارێک گەر خوێندن بە جێبهێلێت دەبێت خەرجی خوێندن بداتەوە.
9- پابەند بوون بە رێنماییەکانی ئامادەی گەشتوگوزار
10-بەلێننامە بدات، لە دوای دەرچوون لە کەرتی گەشتیاری کاربکات.
11-چاوپێکەوتن و وەرگرتنی خوازیاران بە مەبەستی وەرگرتنیان لە لایەن لیژنەی هاوبەشی هەردو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار و پەروەردەی سلێمانی دەبێت.
..........................................................................
بۆ زانیاری زیاتر خوازیاران دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونەکانی (3171101) یاخود خوێندکاران دەتوانن سەردانی ئامادەیی گەشتوگوزار بکەن لە گەڕەکی (قالاوا) بەرامبەر بنکەی تەندروستی شەهید رەفیق حەمەجان، تا بەرچاوو ڕوون بن لە هەر زانیاریەکی زیاتر کە تایبەتە بە چۆنیەتی وەرگرتنیان.
بە سووپاسەوە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەتوان ئەم هەواڵە بڵاوو بکەنەوە، تا زورترین خوازیاری سوودمەندبن لە پڕۆسەی خوێندنی ئامادەیی پیشەی گەشتوگوزار بۆ دوەم ساڵی خوێندن.
دوا لە کەناڵە بینراوەکان و سایتەکان دەکەین کورتەیەک لەم هەواڵە وەک شریتی هەواڵ بۆ ماوەی هەفتەیەک بەخش بکەن تا زورترین خوێندکار ئاگاداری فۆرمی وەرگرتن بن بۆ ئەمساڵی خوێندن.
راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی
16/08/2015
%50ی نرخه‌كان بۆ گروپاتی گه‌شتیاری له پارێزگای سلێمانی داده‌شكێنرێت
كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه‌و میوانخانه‌كانی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت 50% ی نرخه‌كان بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه داده‌شكێنن كه له ڕێگه‌ی گروپاتی گه‌شتیاریه‌وه دێنه سنوری سلێمانی.
له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزاری سلێمانی و لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه‌و میوان خانه‌كانی هه‌رێم و كۆمه‌ڵه‌ی نوسینگه‌و كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كاندا ته‌ئكید له ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و لابردنی كاریگه‌ریه خراپه‌كانی كرایه‌وه له سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێم به جۆرێك كار ئاسانی زیاتر له‌لایه‌ن بازگه و یه‌كه ئیداریه‌كانه‌وه بۆ گروپاتی گه‌شتیاری ئه‌نجامبدرێت و له به‌رامبه‌ردا نرخه‌كان به ڕێژه‌ی نیوه‌ی نرخی ئاسایی له شوێنه گه‌شتیاری و میلیه‌كاندا دابشكێنرێ.
له باره‌ی چۆنیه‌تی كار ئاسانی بۆ ئه‌و گروپ و كۆمپانیا‌و نوسینگانه‌ی كه گه‌شتیار دێننه پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌ی گروپات (یاسین فه‌قێ سه‌عید) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شت و گوزاری سلێمانی باسی له‌وه كرد كه چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كیان له‌و كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌دا گه‌ڵاڵه كردوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا له ڕێگه‌ی نوسراوی فه‌رمیه‌وه ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانی ده‌كه‌ن تا هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت له چۆنیه‌تی هاتنه ناوه‌ی گه‌شتیاران به شێوه‌ی گروپات و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو به‌رده‌وامی دان به دووباره ئه‌نجام دانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌شێك ده‌بێت له ئه‌جندای كاره‌كان تا هاوشێوه‌یه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ كار ئاسانی له لایه‌ن بازگه‌كانه‌وه بكرێت بۆ هێنانه‌وه‌ی گروپاتی گه‌شتیاری
به سووپاسه‌وه سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانن سوود له بڵاوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وه‌ربگرن
ڕاگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاری سلێمانی
12/08/2015
سه‌روچاوه
15 كم له شارۆچكه‌ی ڕانیه‌وه دووره ، به‌شوێنێكی گه‌شتیاریی گرنگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت ، بوونی به‌نداوی سه‌روچاوه له‌م ناوچه‌یه‌دا بواری گه‌شتیاریی گه‌یاندۆته ئاستێكى باش، له‌م سه‌یرانگایه كورسی و كه‌پری دانیشتن و خزمه‌تگوزاریه جیاوازه‌كان دابینكراوه ،به هۆی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی له باری بواره‌كه‌وه، ساڵانه گه‌شتیارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ڕووی تێده‌كه‌ن و له پلانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاریی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیدایه كه خزمه‌تگوزای زیاتری بۆ دابین بكرێت.
ڕاگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاری سلێمانی
11/08/2015
لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچونى گرفته‌كانى سه‌رچنار پێكده‌هێنرێت
لیژنه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌دواداچونى گرفته‌كانى سه‌یرانگاى سه‌رچنار پێكده‌هێنرێت، به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى كه‌موكوڕیه‌كان و خستنه‌ڕوى پێشنیار و رێكاره‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان.
دواى ئه‌وه‌ى نوێنه‌رانى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كانى سلێمانى بۆ به‌دواداچونى داوا و ره‌خنه‌ى هاوڵاتیان به‌هۆى بونى كه‌مته‌رخه‌مى و وشكبونى به‌شێك له دره‌خته‌كانى سه‌یرانگاى سه‌رچنار و پیسبونى ئاوه‌كه‌ى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى سلێمانیان كرد و له‌گه‌لأ نوێنه‌رانى گه‌شتوگوزاردا له نزیكه‌وه سه‌یرانگاكه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه و تێبینیه‌كانیان خسته‌ڕوو.
دواتر له‌سه‌ر داواى نوێنه‌ره‌كان بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه له نوێنه‌رانى هه‌ریه‌كه له؛ (ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى سلێمانى، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كانى سلێمانى، پۆلیسى دارستان، رێكخراوى كوردستانى سه‌وز) پێكبهێنرێت بۆئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له كێشه و كه‌موكوڕیه‌كانى سه‌یرانگاكه بكۆڵێته‌وه له‌پێناو ڕێگرى له وشكبونى زیاترى دره‌خته‌كان و زیاتر پیسبونى ئاوه‌كه و چاره‌سه‌ر كردنى كه‌موكوڕیه‌كان بڕیارى پێویست بدات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێش جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پشكنینى گه‌شتوگوزارى سلێمانیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌یرانگاكه داخرا.
سه‌یرانگاى سه‌رچنار به‌پێى گرێبه‌ستێك به شێوه‌ى مساته‌حه دراوه‌ته كۆمپانیاى (بلا‌غ)ى لوبنانى و له ساڵى (2009) به ڕ‌وى هاوڵاتیان و گه‌شتیاراندا كرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئاستى خزمه‌تگوزارى تێیدا وه‌ك پێویست نیه.
به سووپاسه‌وه سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانن سوود له بڵاووكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وه‌ربگرن
راگه‌یاندنى گه‌شتوگوزارى سلێمانى
03/08/2015
گه‌شت و گوزاری سلێمانی بێده‌نگی و ماته‌مینی بۆ كاره‌ساتی شه‌نگاڵ هه‌لبژارد
سالێك تێده‌په‌ڕێت به سه‌ر داگیر كردنی قه‌زای شه‌نگاڵ له لایه‌ن تیرۆستانی داعشه‌وه و هاووڵاتیان له باشووری كوردستان ماته‌مینی بۆ شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته به شیوازی جۆراو جۆر ده‌رده‌بڕن
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزاری سلێمانی ساتێك بێده‌نگیان وه‌ك به‌رز ڕاگرتنی گیانی شه‌هیدانی ئه‌و تاوان و كۆمه‌ڵكوژیه نامرۆڤانه‌یه هه‌لبژارد
دوای مه‌حكوم كردن و ئیدانه كردنی كاره‌ساته‌كه به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی گه‌شت و گوزاری سلێمانی داوایان كرد كاره‌ساته‌كه له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی به جینۆساید بناسێنرێت و هه‌رچی زووه چاره‌نووسی ژنان و كچانی ڕفینراوی شه‌نگاڵ دیاری بكرێت و ، قه‌زای شه‌نگاڵیش له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به ته‌واوه‌تی له ده‌ستی چه‌په‌ڵی تیرۆر پابكرێته‌وه تا خوشك و برا كورده ئیزیدیه‌كان بگه‌رێنه‌وه خاكی خویان ،بۆ ئه‌مه‌ش به ئه‌ركی له پێشینه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان زانی كاری به په‌له له باشتركردنی ژیانی ئیزیدیه‌كان بكرێت تا كه‌میك له ئێش و ئازاره‌كانیان بره‌وێته‌وه
ڕاگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاری سلێمانی
29/07/2015
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تى سلێمانی
یه‌كێكه له فڕۆكه‌خانه پێشكه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای تاسلوجه سلێمانی ، له ساڵی (2003) له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ردی بناغه دانراوه و له ساڵی (2005) كراوه‌ته‌وه ، فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه بۆ هاتوچۆی ڕۆژانه‌ی سه‌دان گه‌شتیارو هاوڵاتیانی هه‌رێم ، له دوای كردنه‌وه‌شیه‌وه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی بینیوه له پێشخستنی په‌یوه‌ندیه ئابوری و دیبلۆماسی و سیاسی و ڕۆشنبیریه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت شاری سلێمانی و به‌ستنه‌وه‌ی به دنیای ده‌ره‌وه
ڕاگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاری سلێمانی
29/07/2015
سه‌یرانگای زێوه
(25كم) له خۆرئاواى شارۆچكه‌ی ڕانیه‌وه دووره ، ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى و شاخاوییه ، دیمه‌نه‌كانی دڵڕفێنن و سه‌رچاوه‌ی ئاوی زێوه كه ده‌كه‌وێته به‌رزایه‌كانی ئه‌م سه‌یرانگایه‌وه له لێواری لووتكه‌ی شاخه‌كانیه‌وه دێته خواره‌وه و كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌ى فێنك كردووه ،سه‌یرانگاكه له‌پاڵ چڕی دارودره‌خت و بوونى چه‌ندین تاڤگه‌ى ئاوی، سروشته سه‌وزه‌كه‌ی بۆته زه‌مینه‌یه‌كی له باریی بواری گه‌شتیاری .
ڕاگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاری سلێمانی
22/07/2015
نزیكه‌ی 15 هه‌زار گه‌شتیار له شاری سلێمانی بوون
زیاتر له 4 ملێون دۆلار داهاتی گه‌شتیارانی جه‌ژن بووه له شاری سلێمانی
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه نزیكه‌ی 15 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه نێو شاری سلێمانی كه له‌و رێژه‌یه 70% ی گه‌شتیارانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بوون و ته‌واوی شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ش پڕ بوون له میوان له‌م بۆنه‌یه‌دا .
ئارام شوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو له به‌رواری 15 تا 21 ی ئه‌م مانگه و به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه و به هۆی كار ئاسانی باشی بازگه‌كان و پیاده كردنی هێنانی گه‌شتیاران به شێوه‌ی گروپات نزیكه‌ی 15 هه‌زار هاتنه نێو شاری سلێمانی كه ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوه به به‌راورد به بۆنه‌كانی ڕابردوو له دوای جه‌نگی دژ به تیرۆره‌وه ،به جورێك به پێی ئاماره‌كان هاتنی گه‌شتیاران له بازگه‌ی تاسلوجه 5 هه‌زار بووه و مه‌رزی باشماخ 3600 و بازگه‌ی عه‌ربه‌ت نزیكه‌ی 1000 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی 4500 گه‌شتیار هاتنه نێو شاره‌كه، به‌رٍِێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ووتیشی ئه‌و كۆڕ به‌نده‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم له گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كان ئه‌نجامیدا و تیایدا باس له ڕێكه‌وتنی هێنانی گه‌شتیاران كرا‌و بۆ شاره‌كانی هه‌رێم و و پاڵپشتی و ئاسانكاری بازگه‌كان خرایه‌رٍوو بۆ هێنانی گروپاتی گه‌شتیاری له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه ، ئه‌مه‌ش ته‌واو ڕه‌نگی دایه‌وه له شاری سلێمانی و گۆڕانكاری له سه‌ر به‌رزی هاتنی گه‌شتیاران لێ به‌دی كرا له‌م بۆنه‌یه‌دا ، به‌و پێه‌ش بێت ده‌كرێت سوود له‌م ئه‌زموونه تازه‌یه وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سێكته‌ره ئابووریه گرنگه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارای له ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ند نه‌وه‌ستێت وه‌ك چۆن له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه ڕه‌وڕه‌وه‌ی پیش كه‌وتنه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ڕه‌نگی دایه‌وه .
له سه‌ر بنه‌مایی زۆری رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران وه‌ك كورده بارام سه‌رۆكی لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه‌و مێوان خانه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت له دوای جه‌نگی داعش و قه‌یرانی دارایی هه‌رێم له‌م بۆنه‌یه‌دا داهاتێكی به‌رچاو ڕووی كرده شاری سلێمانی به‌وه‌ی گه‌ر شیكارێكی ئابووریانه‌ی بۆ بكرێت و كه‌مترین خه‌رجی بۆ هه‌رگه‌شتیارێك 60 دۆلاری بۆ هه‌ژمار بكرێت له ماوه‌ی 5 ڕۆژی مانه‌وه‌یدا ئه‌وا داهاتی ئه‌م كه‌رته زیاترله 4 ملێون دۆلار بووه و هه‌ر ئه‌مانه‌ش وایی كرد له جه‌ژندا ته‌واوی شوێنه شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه به میلیه‌كانیشه‌وه پڕ بن له گه‌شتیار و سه‌رجه‌م ڕێستۆرانت و چێشتخانه‌كان به ڕووی گه‌شتیاراندا كراوه بن.
كورده بارام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا :له هه‌ردوو بۆنه‌ی نه‌ورۆز و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پاردا ڕێژه‌ی كاركردنی شوێنه گه‌شتیاری و میلیه‌كان نزیكه‌ی 25% تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد ، به‌ڵام ئاسانكاری بازگه‌كان وایی كرد له‌م بۆنه‌یه‌دا 100% رێژه‌ی كار كردن ببێنرێت له‌و شوێنانه مۆڵًه‌تی گه‌شت و گوزاری و و میلیان هه‌یه كه ئه‌مه‌ش ده‌كرێت بوترێت بوژانه‌وه‌یه‌كی تر بوو له داهاتی گه‌شتیاری شاری سلێمانیدا .
ڕاگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاری سلێمانی
به سووپاسه‌وه سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانن سوود له بڵاوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه وه‌ربگرن
08/07/2015
هه‌وارگه‌ی گه‌شتیاری سه‌رچنار داخرا
به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و ڕێنمایه گه‌شتیاری و ته‌ندروستیه‌كانه‌وه هه‌وارگه‌ی سه‌رچنار له شاری سلێمانی له لایه‌ن لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنینی گه‌شتوگوزاری سلێماینه‌وه داخرا.
(ئاكۆ ئه‌حمه‌د عارف) به‌ڕێوه‌به‌ری پشكنین له گه‌شتوگوزاری سلێمانی هۆكاری داخستنی سه‌یرانگاكه‌ی ڕٍوون كرده‌وه و ڕایگه‌یاند:به هۆی نه‌بوونی پاك و خاوێنی پێویسته‌وه بێش بینی دەکرێت نه‌خۆشی له‌م سه‌یرانگایه‌دا بڵاوو بێته وە هه‌روه‌ك زۆرینه‌ی كۆشك و ڕێستۆرانته‌كانی پابه‌ند نین به تازه‌كردنه‌وه و ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت و خزمه‌تگوزاریه‌كان و چالاكیه‌كانی ناو هه‌وارگه‌كه له ڕووی گه‌شتیاریه‌وه له ئاستی پێویست نین به گشتی كه ئه‌مانه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به كار كردنی ئه‌م شوێنه گه‌شتیاریه نه‌درێت له ئێستادا
به‌ڕێوه‌به‌ری پشكنینی گه‌شتیاری له گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو : هه‌وارگه‌كه ناكرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واو پابه‌ند ده‌بێت به‌و مه‌رج و ڕێنمای و یاسایانه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمایه‌وه وه‌ك كه‌موكوڕی بۆی داڕێژراوه
هاوكات له ئێستادا دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت له دادگای سلێمانی سه‌باره‌ت به كه‌موكوڕیه‌كانی ئه‌م هه‌وارگه‌یه كراوه‌ته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری سلێمانی چه‌ندین خاڵی وه‌ك پابه‌ند نه‌بوون به یاساكانی گه‌شتیاری دیاری كردوه له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كه جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێنمایه‌كانی گه‌شتوگوزاردا یه‌ك ناگرێته‌وه.
هه‌وارگه‌ی گه‌شتیاری سه‌رچنار له لایه‌ن كۆمپانیای به‌لاغی لوبانیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه چه‌ند ساڵێكه به شێوه‌ی موساته‌حه ئه‌م پڕۆژه‌یه پێ دراوه و له ئیستادا چه‌ندین كه‌موكوڕی له پڕۆژه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت و ڕوونیش نیه كه‌ی دووباره سه‌یرانگاكاكه به ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه .
به سووپاسه‌وه سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانن ئه‌م هه‌واڵه بڵاووبكه‌نه‌وه
ڕاگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی
08/07/2015
سه‌یرانگای سیته‌ك
نزیكه‌ی (20كم) له شاری سلێمانیه‌وه دووره، ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی شاخاویی دڵگیره‌وه،چه‌ندین بازاڕ و ڕێستۆرانت و شوێنی حه‌وانه‌ی تێدایه، ناوچه‌كه له ڕووی گه‌شت و گوزاریه‌وه ساڵ به ساڵ به‌ره‌و پێش ده‌چێت ، جگه له‌وه‌ى هاووڵاتیان باخ و باخاتی زۆریان تێدا دروست كردووه هاوكات له پلانى حكومه‌تى هه‌رێمدایه كه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریى له‌ڕێگه‌ى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجام بدات .
ڕاگه‌یاندنی گه‌شت و گوزاری سلێمانی
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah
00964
