27/04/2026
🇲🇾 سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، ئەنوەر ئیبراهیم:
"ئێمە دان بە ئیس.رائیلدا نانێین بەهۆی تاوانەکانییەوە."
بانگەوازى بۆ ئاینی ئیسلام
www.youtube.com/@zindubunawa
www.tiktok.com/@zindubunawa
www.pinterest.com/zindubunawa
27/04/2026
🇲🇾 سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، ئەنوەر ئیبراهیم:
"ئێمە دان بە ئیس.رائیلدا نانێین بەهۆی تاوانەکانییەوە."
27/04/2026
> بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، هەنگاریا بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەگەر نەتا.نیا.هۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسر.ائیل، بچێتە ناو خاکی هەنگاریاوە، دەستگیر دەکرێت.
> پیتەر مادیار، سەرۆک وەزیرانی نوێی هەنگاریا کە تەمەنی ٤٥ ساڵە، بووەتە سەرئێشەیەکی نوێ بۆ تر.ەمپ و نە.تانیا.هۆ.
> ئەو وڵاتانەی کە بڕیاری دەستگیرکردنی نەتانیا.هۆ.یان ڕاگەیاندووە بەهۆی تاوانەکانی جەنگ:
> 🇳🇱 هۆڵەندا
> 🇧🇪 بەلجیکا
> 🇮🇪 ئێرلەندا
> 🇪🇸 ئیسپانیا
> 🇱🇹 لیتوانیا
> 🇸🇮 سلۆڤێنیا
> 🇨🇦 کەنەدا
> 🇨🇭 سویسرا
> 🇮🇹 ئیتاڵیا
> 🇮🇸 ئایسلەندا
> 🇳🇴 نەرویج
> 🇸🇪 سوید
> 🇩🇰 دانیمارک
> 🇫🇮 فینلەندا
> 🇭🇺 هەنگاریا
27/04/2026
"📚 بۆ خوێندنەوە وداگرتنی كتێبەكە :
https://byenah.com/ku/muslim-content/2163
-
https://islamcontent.com/ku/single-content/74695
-
https://browse.islamenc.com/lite/index.php/item/2837693?lang=ku"
🔸عبدالعزیز ئیبن باز (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەڵێت:
"بەرگریکردن لە ئیسلام و شەریعەت، و بڵاوکردنەوەی زانست، و وەڵامدانەوەی گومانەکان؛ لە باشترین کارە نزیککەرەوەکانن بۆ لای خودا، و لە جۆرەکانی جیهادن لە پێناوی خوادا؛ بەڵکو ئەمانە لە گەورەترین جۆرەکانی جیهادن لەم سەردەمەدا."
📚مجموع الفتاوى (٧/٣٠٤)
27/04/2026
▪️ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ
ڕێنوینیمان بکە بۆ سەر ڕێگای ڕاست وبەردەوام ودامەزراومان بکە لەسەری وھیدایەتمان زیاد بکە، مەبەست لە ڕێگای ڕاست ئەو ڕێگا ڕاست وڕووناکەیە کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە، ئەویش ئاینی پیرۆزی ئیسلامە کە خوای گەورە ناردویەتی بۆ موحەمەد درودی خوای لەسەر بێت.
--------------------
📖﴿وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز - سورەتی الفاتحة : 6 ﴾
📎https://quranenc.com/ku/browse/kurdish_mokhtasar
27/04/2026
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی دەکرد بۆ هاوەڵانی لەناکاو نەعلەکانى داکەند ولە تەنیشتی داینان، کاتێک خەڵکی ئەمەیان بینی؛ ئەوانیش نەعلەکانیان داکەند، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى تەواو کرد، فەرمووی: «چی هۆکار بوو بۆئەوەى نەعلەکانتان دابکەنن؟»، ووتیان: بینیمان نەعلەکانت داکەند؛ بۆیە ئێمەش نەعلەکانمان داکەند، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «جبریل -صلى اللە علیە وسلم- هات وپێمی فەرموو کە (نەعلەکانم) شتی بۆگەن -یان پیسی- پێوەیە»، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وئەگەر یەکێکتان هات بۆ مزگەوت با بڕوانێت؛ ئەگەر بینی نەعلەکەى شتی بۆگەن یان پیسی پێوە بوو، با لەسەری لای بدات (پاکی بکاتەوە) وپێیانەوە (بە نەعلەکانیەوە) نوێژ بکات».
****************
📚 شیکردنەوەى فەرموودەکە:
https://hadeethenc.com/ku/browse/hadith/10648
26/04/2026
🔸نەوەوی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت:
"بزانە کە خوێندنەوەی قورئان باشترین زیکرە، و ئەوەی داواکراوە خوێندنەوەیەتی بە وردبوونەوە و تێڕامان."
📘 [الأذكار - (ل١٠١)]
26/04/2026
سەرۆکی بەڕازیل، لولا:
"لوبنان 🇱🇧 دەبێتە قوربانی هەر جەنگێک کە ئیسرائیل دەیکات – کۆتا فیشەک هەمیشە لە لوبنان دەنیشێتەوە."
🤲خوایە مسوڵمانانی لوبنان بپارێزیت لە هەموو زوڵم و ستەمی و ناڕەحەتیەک، و ڕەحم بە کوژراوەکانیان بکەیت و لێیان خۆش بیت.
26/04/2026
🔸لەم وڵاتە نوێژکردن لە نێو قوتابخانە کرایە مەرج.👇
🔸هەموو قوتابخانەکان دەبێ یاساکە جێبەجێ بکەن. 🔸وڵاتی ئیمارات 🇦🇪 یاسایەکی تازەی دەرکردوە بۆ تەواوی قوتابخانەکان کە تێیدا قوتابییەکان نیوەڕوان نوێژی بە کۆمەڵ دەکەن و هەر خۆشیان بانگ دەدەن ئەمە بۆ پەرەپێدانی لایەنی ئاینی قوتابییەکانە و تێیدا کاتژمێرێک هەموویان پشوو وەردەگرن و کاتەکەیان تەرخان دەکەن بۆ نوێژ و خوداناسی.
26/04/2026
"📚 بۆ خوێندنەوە وداگرتنی كتێبەكە :
https://byenah.com/ku/muslim-content/124
-
https://islamcontent.com/ku/single-content/73275
-
https://browse.islamenc.com/lite/index.php/item/2836292?lang=ku"
🔸 ئیبن حیبان (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەڵێت:
"هیچ شتێک وەک لووتبەرزی و فیز زلی (التكبر) ؛ ڕق و کینە ڕاناکێشێت، و هیچ شتێکیش وەک سادەیی و خاکێتی (التواضع) ؛ خۆشەویستی نزیک ناکاتەوە."
📚روضة العقلاء (١٩٠)
26/04/2026
▪️إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ
تەنھا بەندایەتی و گوێڕایەڵی وپەرستن بۆ تۆ دەکەین، ھیچ کەسێکی تر ناکەین بە ھاوەڵ وشەریکی تۆ، وە تەنھا داوای یارمەتی وکۆمەکی لەکاروبارەکانماندا لەتۆ دەکەین، ھەموو خێر وخۆشیەک بەدەست تۆیە، وە جگە لەتۆ ھیچ پشت وپەنایەکی تر نیە.
--------------------
📖﴿وەرگێڕاوی کوردی بۆ پوختەی تەفسیری قورئانی پیرۆز - سورەتی الفاتحة : 5 ﴾
📎https://quranenc.com/ku/browse/kurdish_mokhtasa