12/07/2020
دەستلەکارکێشانەوە
دوای زیاتر لە پێنج ساڵ کارکردن دەستلەکارکێشانەوەم لە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا پێشکەش کرد.
سوپاس بۆ ئەوانەی لەوماوەیەدا پشتیوانی من و نەخۆشخانەی هیوایان کردووە
سوپاسی بێ کۆتایی بۆ هەموو دکتۆر و کارمەندە دڵسۆزەکانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری سالاسیمیا و ژیانەوە و تاقیگەی نەخۆشیزانی شۆڕش کە خۆنەویستانە لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا پشتگیر و پشتیوان بوون و لەسەر حسابی ژیانی تایبەتی خۆیان خزمەتیان بەدوچاربوانی شێرپەنجە کردووە بەبێ ئەوەی هیچ یەکێکمان چاوەڕوانی سوپاس و پێ‌زانین بین
لە ئەزمونی پەرەپێدانی نەخۆشخانەی هیوا و خزمەتگوزاریەکانی شێرپەنجەدا زۆر هەوراز و دژواریمان بڕی بەڵام لەبەرئەوەی ژیانی نەخۆشەکانمان چەقی بیرکردنەوەی خۆم و هاوکارەکانم بوو، سەرئەنجام هیوا بووە نمرە یەکی عیراق و تەنانەت لەئاستی وڵاتانی پێشکەوتو.
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عیراق چاندنی مۆخی ئێسکمان ئەنجامدا کە سوپاس بۆ خوا سەدان نەخۆشی لەشێرپەنجە و سالاسیمیا چاککردوەتەوە و خەرجی سەدان ملیۆن دۆلاری چارەسەری گرانبەهای لەدەرەوەی وڵات بۆ خەڵک و حکومەت گەڕاندوەتەوە
ئەگەر روبەروبونەوەی شێرپەنجە و خزمەتگوزاریەکانی چارەسەر لە وڵاتانی پێشکەوتووی دنیا یەکجار سەخت بێت ئەوا لە هەرێمی کوردستاندا سەدان جار سەختتربووە، بەربەستەکان بێشوماربوون و لەژێر فشاری دەرونی هەزاران تراژیدیای ئینسانی و سنورداریی توانای خۆماڵی و ئاستەنگی جۆراوجۆردا شەو و رۆژ هەوڵماندەدا تاوەکو بەناوی (هیوا) بیرۆکەی نائومێدی لەم نیشتمانەماندا بسڕینەوە و دامەزراوەیەکی تەندروستی بین کە هیچی لەوڵاتانی پێشکەوتوو کەمتر نەبێت، هەر لە سەرەتاوە پلانی کورت مەودا و پلانی دوو ساڵە و پێنج ساڵەمان داڕشت و بەشی هەرەزۆری جێبەجێ کرا بەداخەوە کە هەلومەرجەکە چیتر لەزۆر ڕوەوە لەبارنیە بۆ جێبەجێکردنی ئاوات و خولیای زیاتر و بەو هۆیەوە نامەوێت لەشوێنێکدا کاربکەم کە تەنها رۆتینی رۆژانە بگوزەرێنم. دەستلەکارکێشانەوە باشترین بژاردەیە لەوەی کە نەتوانم مافی نەخۆش و پزیشک و کارمەندان دابین بکەم
داوای لێبوردن لەهەر نەخۆشێک ئەکەم لەوماوەیەدا کە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوابووم کەموکورتیەکی لەخزمەتگوزاریەکانمان بەدی کردبێت، بێگومان من و هەموو هاوکارەکانم بە چاوی خزم و کەسی خۆمان لەهەموو نەخۆشێکمان روانیوە بێ جیاوازی و هیچ کات ژوور و خزمەتی تایبەتمان بۆ هیچ کەسێک نەبووە لەناو نەخۆشخانەکەدا، ناچار نەبووین ئاستی خزمەتگوزاری بۆ کەسێکی دیاریکراو بەرزتر بکەینەوە چونکە هەر ئەوەشمان پێشکەش بە خەڵکی هەژار و بێدەرەتانی ئەم وڵاتەکردوە
سوپاسی بێ کۆتام بۆ پزیشک و پەرستار و تاقیگە و کارگێڕی و هەموو بەشەکانی نەخۆشخانە کە گەوهەری نادیاری نیشتمانن
سوپاسم بۆ خەڵکی دڵسۆز و خێرخوای سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی گەرمیان و راپەرین کە بەتایبەت لە ساڵانی سەرەتای قەیرانی داراییدا لە ئەوجی چالاکیەکانی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە لە نمونەی بازاڕی هیوا و چەندین چالاکی و هۆشیاریدا ئەم نەخۆشخانەیەیان گەشەپێدەدا و فراوانیان دەکرد تا لە سەنتەرێکی ٤٠ تەختیەوە بووە نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتووی ١٨٠ تەختی
دوبارە سوپاس بۆ هەموو دڵسۆزانی هیوا کە لەبەر زۆری ژمارەیان لێرەدا ناوم نەبردوون.
د. دۆستی نجاة عثمان
18/06/2020
دوچاربوانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی هیوا هەتا ئێستا ٣ دکتۆر و ٩ کارمەندە، کەرەنتین کراون و تەنها دوانیان پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە، سوپاس بۆ خوا هەموویان بارودۆخیان جێگیرە، نەخۆشخانەی هیوا لەچوارچێوەی رێوشوێنی توندی خۆپارێزیدا بەردەوام دەبێت لە خزمەتگوزاریەکانی بۆ دوچاربوانی شێرپەنجە
17/06/2020
دڵنیاییەک لەنەخۆشخانەی هیواوە
لەچەند رۆژی رابردوادا بەڕێزان جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی دارایی و تەندروستی لەسەرخەتبوون بۆ چارەسەر و نوێ کردنەوەی سیستمی پاش نیوەڕوانی نەخۆشخانە شێرپەنجەییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کێشەکە چارەسەرکرا و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەرە شێرپەنجەییەکان بەردەوامی بەخزمەتگوزاریەکانیان دەدەن، هەموو نەخۆشانی ئازیز و کەسوکاریان دڵنیادەکەینەوە کە هیوا بۆ دوچاربوانی شێرپەنجە بەردەوام دەبێت و بە سوپاسەوە بۆ ئەو لایەنانەی لەسەرەوە ناومانهێناون و لەچوارچێوەی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەین و هیچ نەخۆشێک ناچارنابێت لەکەرتی ئەهلی چارەسەر وەربگرێت و درێخی لە چارەسەر و خزمەتی مناڵان و گەورەساڵانی دوچاربوی شێرپەنجە ناکرێت
04/04/2020
ئاگاداری چارەخوازانی بەڕێزمان دەکەین کە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری توندکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆدا تەنها بۆ حاڵەتە فریاگوزاریە کتوپڕەکان سەردان بکەن و چارەسەرەکانی دیکە دوادەخرێت و لەپاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە لەرێگەی ئاگادارینامە و پەیوەندی تەلەفونیەوە رێنمایی و وادەی چارەسەرەکانتان پێڕادەگەیەنین..
ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی تەندروستیدایە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ونەخۆشەکانمان، خودا هەموولایەکتان بپارێزێت..
لەکاتی زۆر پێویستدا دەتوانن بە ژمارە تەلەفونی لای خوارەوە پەیوەندی لەگەڵ بەشی کارگێڕی ئەنجام بدەن
0533265677
20/03/2020
خوازیارین نەخۆشەکانمان و کەسوکاریان سوود لەم بابەتە ببینن..
کۆمەڵێک زانیاری گرنگ لەسەر نەخۆشی کۆرۆنا بۆ توشبوانی شێرپەنجە - Zanin Press
ئەم بابەتە هەریەک لە دوچاربوانی شێرپەنجە و کەسوکاریان و ئەوانەی چارەسکراوی شێرپەنجە دەتوانن سودی لێ وەربگرن COVID-19 ڤایرۆسی کۆرۆنا چییە چەندین جۆر ڤایرۆس لە هەمان خێ....
17/03/2020
ئاگاداریەک لە نەخۆشخانەی هیواوە بۆ سەرجەم نەخۆشەکانمان
بەهۆی تایبەتمەندی نەخۆشەکانی هیوا و جۆری چارەسەرەکانەوە کە مەترسی دابەزینی بەرگری لەشی هەیە لەم بارودۆخەدا ئەوا چارەسەرەکان بەشێوەی کاتی لە ١٩/٣/٢٠٢٠ تا ١/٤/٢٠٢٠ رادەگیرێن و تەنها حاڵەتە کتوپڕەکان چارەسەردەکرێن بەدەر لەوە لە بونی هەر حاڵەتێکی لەمانەی خوارەوە بۆ هەر نەخۆشێکی نەخۆشخانەکەمان تکایە ئاگادارمان بکەنەوە لەرێگەی ژمارە تەلەفونەکانمان کە لە خوارەوە خراونە تەروو دەتوانن بەیانیان لە کاتژمێر ٩ تا ١٢ و پاش نیوەروان لە کاتژمێر ٢-٤ بە ژمارە تەلەفونەکانمان لەگەڵ پزیشکەکانتان لە پەیوەندیدابن
لەگەڵ هیوای سەلامەتیتان
• بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش
• سکچون
• رشانەوە
• هەناسەتوندی
• شەکەتی و ماندوبونی زیاد لەرادە
• هەر حاڵەتێکی تری نەخوازراو
بۆ نەخۆشانی بەشی منداڵان پەیوەندی بکە بە
07705847427
بۆ نەخۆشانی ئۆنکۆلۆجی پەیوەندی بکە بە
07705847437
بۆ نەخۆشانی بەشی خوێن
07723343987
05/05/2019
گەر هەموو هاوکاربین چاکبوونەوە ئەستەم نیە
هاوڵاتیان کاژاو ئەنوەر و ژیلوان ئەنوەر بڕی (21400), دۆلاریان لە ئەوروپاوە بەشێوەی خێرخوازی گەیاندە سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە کە لە داهاتی کۆنسێرتی هونەرمەندانی دوورە وڵات ( ئارام تەها و امل سعید کوردە و محمد عباس بهرام) لە بێرمینهام - لەندەن کۆیانکردبووەوە، وێڕای پشتیوانی حکومەت بۆ سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە هاوکات بەشێوەیەکی بەردەوامیش لەلایەن هاونیشتمانیان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات هاوکاری پێشکەش بە سندوقی شێرپەنجە و نەخۆشخانەی هیوا دەکرێت،
سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە لەلایەن پەرلەمانەوە دروستکراوە و لەلایەن حکومەت و هاولاتیانەوە پشتیوانی دارایی پێشکەش دەکرێت بۆ پێشخستنی خزمەتگوزاریەکان و چارەسەری شێرپەنجە.
04/02/2019
له‌رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌دا ..
- سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شێوازی ماددی و مه‌عنه‌وی هاوكاری دوچاربوانی شێرپه‌نجه‌یان كردووه.
_ سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتیوانیكردنی سندوقی كۆمه‌كی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به مۆڕاڵ و ئه‌ركی ئینسانی و ئاینی و نیشتمانی ده‌زانن
_ سوپاس بۆ پشتیوانه‌كانمان له ناوه‌نده جیاجیاكان
_ سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه به ئه‌ركی ده‌سته‌جه‌معی ده‌زانن
_ سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نوس و چالاكوان و ناوه‌ند و كه‌سایه‌تیانه‌ی چه‌ند ساڵێكه بێ ئێوه‌ی لێمان وهڕزببن له‌گه‌ڵماندا له‌خه‌می پێشخستن و له خولیای نایابكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی شێرپه‌نجه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا.
- سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ته‌نگ خۆپاراستنی هاوڵاتیان و پشكنینی پێشوه‌خته و گرتنه‌به‌ری رێگای نوێ و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی چاره‌سه‌ردان
- سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌خۆش و هاوه‌ڵی نه‌خۆشانه‌ی كه لێمان تێده‌گه‌ن و وێڕای ئێش و ئازاره‌كانیان و چاوه‌ڕوان ده‌بن و ئۆقره‌ده‌گرن له‌ماوه‌ی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشخانه و وه‌رگرتنی چارهسهرهكانیاندا
ههرلهرۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌دا ..
- داوای لێبوردن بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی كه وێڕای هه‌وڵ وته‌قه‌لا نه‌مانتوانیبێت ژیانی نه‌خۆشه‌كانیان رزگاربكه‌ین
- داوای لێبووردن له‌هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی قه‌ره‌باڵخی و زۆری كار و هه‌ر هۆكارێكی تره‌وه كه‌مته‌رخه‌میمان به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدابێت یاخود پێ ڕانهگهشتبین وه‌كو پێویست گرنگی به كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونییان بده‌ین كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌یانه‌وه دوچاری بونه‌ته‌وه.
- داوای لێبووردن بۆ هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی كه وێڕای فشاری زۆری كار و فشاری زۆری ده‌رونی كاركردن له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا نه‌مانتوانیبێت وه‌ك پێویست بین له ئاستیاندا
- داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له چه‌ند مانگی رابردوودا به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه نه‌مانتوانیوه له‌م په‌یجه و له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه وه‌ڵامی پرسیار و گومانه ته‌ندروستیه‌كانیان بده‌ینه‌وه و رێنمایی زانستی پێویستیان پێشكه‌ش بكه‌ین
تێبینی: نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و سه‌نته‌ری ژیانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر به تیشك و سندوقی كۆمه‌كی شێرپه‌نجه و به‌هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌خوازن ساڵانه ئه‌م رۆژه بكرێته هه‌فته‌یه‌ك و ته‌رخانبكرێت بۆ چالاكی جۆراوجۆر بۆ خۆپاراستن و روبه‌رووبونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه بۆیه هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له سه‌نته‌ری ژیانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به تیشك له‌و هه‌فته‌یه‌دا چالاکی ئه‌نجام ده‌درێت
07/01/2019
پرسە ..
دڵگرانین بە کۆچی دوایی خاتو ⁄ تارا کەریم غفور ئەندامی تیمی ئەندازیارانی نەخۆشخانەکەمان، خاتو تارا نموونەی کەسایەتی بەرزبوو کە ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە گەشەپێدان و پەرەسەندنەکانی ئەم چەند ساڵەی ڕابردووی نەخۆشخانەی ھیوا، سبەی ٨ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی قازی محمد لە شاری سلێمانی.
انا للە وانا الیە را‌جعون