بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانکۆی ئۆکسفۆردناوەندی جوڵەی مێشکی کوڕان لە مێشکی کچان گەورەترە.کەواتە فەرمان بە جوڵە لە مێشکی کوڕانەوە زیاترە لە مێشکی کچان.ڕۆیشتنی خوێن بۆ ناوچەیەکی مێشک (مێشکۆلە) زۆر دەبێت ، وە مێشکۆلە فەرمانی جوڵەی خۆبەخشانە بە مێشک دەبەخشێت.. وە مێشکی کوڕەکان هان دەدات.. ئێستا ئەگەر کوڕەکان نەجوڵێن، پێچەوانەی ئەم چیرۆکە ڕوودەدات.. واتە خانەکانی مێشکی کوڕ پێویستیان بە جوڵە هەیە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە باوکەکان هێزی جوڵەی زیاتریان هەیە، بۆیە بەپێی پێکهاتەی مێشک
Awat
#توێژەری كۆمەڵایەتی # ڕێنماییكاری پەروەردەی
ڕاوێژكردن و ڕێنمایی بۆ چارەسەری كێشەی خێزان و منداڵان
بۆ هەر پرسیار و ڕاوێژكردنێك پەیوەندی بكەن
هەنگاوێك بەرەو لای خودای گەورە بنێیت هەمیشە سەر بەرز ئەبیت لای خوداو لای خەڵكیش
15/02/2026
تا ئەو کاتەی لە ژیاندان
ئاگاتان لە دڵی ئازیزانتان بێ
گرنگیان پێ بدەن وهەواڵیان بپرسن
هەڵەیان کرد بیانبورن وئامۆژگاریان بکەن
چاکەیان کرد سوپاسیان بکەن وچاکەیان بەرامبەر بکەنەوە
بەسەریان بکەنەوەو لە هەواڵیان بپرسن
هێندەی ئەتوانن چاکەکاربن وپێداویستیەکانیان بەجێ بهێنن ...
بچن لەو کەسانە بپرسن کە ئازیزێکیان لەدەست داوە تا بزانن نەمانی ئازیزان چەند سەختە
بڕوا بکەن کاتێ ئازیزێکت لێ ئەڕوات ئینجا تێدەگەی چەند ماوەیەکی کەم پێکەوەبوون وخۆزگە ئەخوازی تەنها یەک خولەک بیبینیتەوە ...
تەمەن تەنها ژمارەیەو ژیان زۆر بەخێرایی کۆتایی دێ ...
ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ
هاوپێچ /
ئەو ڕەچەتەیەی کە چارەسەری زۆربەی نەخۆشیەکانی تێدایە بەبێ سەردانی پزیشك وپێدانی دەرمان ...
10/02/2026
جوانترین درۆ تا ئێستە کرابێت ئەو درۆ جوانەی کافکا بوو
ڕۆژێک کافکا لە پارکێکدا بە پێ دەڕۆیشت، کچێکی بچووکی بینی کە دەگریا، چونکە بووکەڵەکەی لەدەستدابوو،بۆ منداڵێک بووکە شووشە تەنها یاری نییە بەڵکو هاوڕێیە، بۆیە خەم و پەژارەی ئەو مناڵە زۆر ڕاستەقینە بوو
کافکا نەیدەویست هەست بەو ئازارە بکات، لەبری ئەوەی بڵێت مەگری دەدۆزیتەوە شتێکی خەیاڵی پێ ووت
ووتی بوکەڵەکەت وون نەبوە بەڵکوو ئەو ڕۆشتوە بۆ سەفەرکردن ، ئیتر کچەکە بۆ ساتێک گریانەکەی وەستاوو سەیری کافکای ئەکرد وەک بڵێی کافکا ئاگادارە و شتێک ئەزانێت،کافکا پێی گوت کە بووکەڵەکە نامەیەکی بۆت نووسیوە، ڕۆژی دواتر دەیھێنێت
ئەو شەوە کافکا نامەیەکی نووسی وەک ئەوەی لە بووکەڵەکەوە هاتبێت، لە نامەکەدا بووکەڵەکە ڕوونی کردەوە کە بڕیاری داوە گەشت بکات و جیهان ببینێت. بە کچەکەی گوت خەمبار مەبە، دڵخۆشبە و بەردەوام نامەت بۆ دەنووسێت، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کافکا لە پارک چاوی بەو کچە کەوت و نامە نوێیەکانی کافکا خۆی بۆی نوسیبووی بۆ ئەوەی دڵی کچەکەی،پێ ئاشت بکاتەوە نامەکانی دەرهێناوو خوێندیەوە، هەر نامەیەک باسی شوێنێکی نوێ و ئەو شتانەی دەکرد کە بووکەڵەکە فێری بوو، بەرە بەرە کچەکە دەستی کرد بە قبوڵکردنی ئەوەی کە بووکەڵەکە ناگەڕێتەوە، چونکە لە سەفەردایە لە کۆتاییدا کافکا بووکەڵەیەکی نوێی بۆ کچەکە هێنا، کچەکە وتی ئەمە لە بووکەڵەی من ناچێت.
کافکا لە وەڵامدا وتی لە سەفەرەکانیدا زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە لەناو بووکەڵەکەدا نوسراوی کۆتایی هەبوو، لەوێدا بووکەڵەکە بە کچەکەی وتووە، هەرچەندە گۆڕاوم، بەڵام خۆشەویستی بۆ کچەکە هەمیشە دەمێنێتەوە.
بەرگــی دۆزەخ
كاتێك (ئەقڵت) پێش (دڵت) ئەخەی بۆ بڕیاردان تۆ گەورەترین هەنگاوت ناوە بۆ خۆشبەختی و ئاسودەی
هەڵبژاردنی كەسی گونجاو بۆ ژیانكردن لەگەڵیدا وات لێدەكات گرنگی بە شوێن نەدەی
#ڕێنمایكار
پێویستە هەموو كەسێك گوێبیستی ئەم وتانە بێت بۆ ئەوەی بە دوور بێت لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Website
Address
As Sulaymaniyah
964
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 21:00 |
| Tuesday | 09:00 - 21:00 |
| Wednesday | 09:00 - 21:00 |
| Thursday | 09:00 - 21:00 |
| Saturday | 09:00 - 21:00 |
| Sunday | 09:00 - 21:00 |
