بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

Share

پێكه‌وه‌ بۆ به‌فیڕۆنه‌دانی كاره‌با
Together to save electricity
معا لتوفير الكهرباء

The Ministry of Electricity is responsible for distributing electricity to citizens and to major infrastructure projects in the Kurdistan Region, and for developing and upgrading the Region’s power grid.
دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان و كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری كوردستان و باشتركردنی سیسته‌می كاره‌با و كاركردن له‌سه‌ر دانان و به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی‎'s post 05/06/2026

مانگانە لە وادەی خۆی دابەش دەکرێت

بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەدەمەوەچوونی پێویستییەکانی هاوڵاتیان، تیمی هاوبەشی بەشی فرۆشتنی وزەو کەرتەکانی دابەشکردنی پسوڵەی کارەبا لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات و رۆژئاوا . لە دوو ڕۆژی رابردوودا تا درەنگانی شەو بەردەوام بوون لە کارکردن، لە پێناو چاپکردن و گەیاندنی پسوڵەی کارەبا بە دەستی هاوڵاتیان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

هاوکات بەپێی ئەو پلانەی دانراوە هەوڵ دەدرێت کە لەمەودوا مانگانە پسولەی کارەبا بکاتە دەست هاوبەشانەی کارەبا .

05/06/2026

#پرســـــــــەنامە
دڵگرانين بەكۆچی دوایی خودالێیخۆش بێت (بکر کریم) باوکی کارمەندان (ستار بکر کریم ) لە هۆبەی کارەبای مامەیارە و (سامان بکر کریم)لە هۆبەی کارەبای سەیوان و مامی ئەندازیار بەختیار عوسمان لە هۆبەی پلان لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رۆژهەڵات.

سبەینێ هەینی ٢٠٢٦/٦/٥ یەکەم ڕۆژی پرسەکەی دەبێت لە مزگەوتی گۆیژەی تازە.
إنا لله وإنا أليه راجعون

به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ین، كۆچكردو جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

راگەیاندنی

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی‎'s post 03/06/2026

پێنجوێن.. بەڕێوەچوونی خولێکی هۆشیاری یاسایی

له‌ پێناو ئاشنابوونی زیاتری كارمه‌ندانی هۆبه‌كانی چاكسازی كاره‌با به‌ ماده‌ یاساییه‌كان و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئیش و كاره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی گرفته‌ یاساییه‌كان، بەسەرپەرشتی لیژنەی راهێنانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، ئەمڕۆ (3/6/2026) خولێكی هۆشیاری یاسایی بۆ کارمەندانی هۆبەکانی چاکسازی کارەبای پێنجوێن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سه‌یدصادق كرایەوە.

خولەكە بە ناونیشانی (هۆشیاری یاسایی و ماف و ئەرکی فەرمانبەران) بەڕێوەچوو، وانەی خولەكە لەلایەن مافپەروەر (نەژاد سەلام) وترایەوە.

راگەیاندنی

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی‎'s post 01/06/2026

کێشەی هێڵی ٣٣ کەی ڤی وێستگەی بابان - زانکۆ ئەمریکی چارسەرکرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١ تیمی هۆبەی گۆڕەرو كێبڵات و ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی کاری نۆژەنكردنەوەی كێبڵی ٣٣ كەی ڤی هێڵی (بابان - مۆبایلی زانكۆی ئەمریكی) لە ناو وێستگەی مۆبایلی زانكۆی ئەمرێكی ئەنجامدا .

01/06/2026

ڕووناکی: بڕی 3 ملیار دینار داشکاندن بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێندرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت کە بڕی داشکاندنی 3 ملیار دینار گەڕاندەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان وەک بەشێک لە ڕێکارە بەردەوامەکانی ڕاستکردنەوەی پڕۆسەی پسوولەکردن.

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی هەڵە لە پڕۆسەی پسوولەکردن، سیستەمی نوێی پسوولەکردن نزیکەی 118,000 هاوبەشی ماڵانی دیاریکردووە کە بەتەواوی لە داشکاندنی سێ مانگی یەکەمی پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەندنەبوون.

هەموو ئەو هاوبەشانەی ماڵان بڕی داشکاندنەکانیان لە پسوولەی مانگەکانی داهاتووی پڕۆژەی ڕووناکی یان قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکی بۆ ئەژماردەکرێت. ئەو هاوبەشانەی خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی ڕووناکی لەرێگەی کورتەنامە ئاگاداردەکرێنەوە.

داتاکانی پەیوەست بە داشکاندن لە کوردستان

کۆی گشتی ئەو پارەیەی گەڕێندراوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان: 3.031 ملیار دینار

ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند لە پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان: 117,628

تێکڕای بڕی پارەی گەڕێندراوە بۆ هاوبەشانی ماڵان: 25,768 دینار

تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 5.5 ملیۆن هاووڵاتی کە زیاترە لە ٪85ی هاووڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.

بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

پرۆژەی ڕووناکی کارەبای کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. ئێستا زیاتر لە 85٪ی هاووڵاتیان کارەبای بەردەوامیان هەیە لە پڕۆژەی ڕووناکی.

01/06/2026

🔴نرخی كارەبای موەلیدەی دەرەوەی شار و ستییەکانى ناوشار بۆ مانگی (5) دیاریكرا

🟦به‌گوێرەی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ مانگی ئایار نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (47) دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی #رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.

🟦سەبارەت بە ، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی ئایار بریتییە لە (312) دینار.

🟦هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (312) دینارە.

راگه‌یاندنی

31/05/2026

بژمێرەکەی ماڵپەڕی ڕووناکی بەکاربهێنە بۆ خەمڵاندنی بڕی بەکارهێنانی کارەبای ئامێرەکانی ناو ماڵەکەت و تێچووی پسوولەکەت.

https://runaki.gov.krd/calculator/

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی‎'s post 29/05/2026

ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٦/٥/٢٩ سەرەڕای پشوی فەرمی و سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان تیمەکانی هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان و گۆڕەر و كێبڵات و ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی كێشەی هێڵی ٣٣ کەی ڤی قولەرەیسی - ڕاپەڕین چارەسەرکرد و لە ئێستادا هێڵەكە ئاساییە.

27/05/2026

پەیوەندی بە 1992 بکە؛ سەنتەری خزمەتگوزاریی ڕووناکی دەتوانن لە سەرجەم کێشەکاندا یارمەتیدەرت بن.

26/05/2026


جەژنی قوربانتان ‌‎پیرۆزبێت

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئەندازیار و تەکنیککار و فەرمانبەرانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی كارەبای سلێمانی و سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان دەکەین و هیوادارین هەموو رۆژەکانی جەژنتان پڕ خۆشی و شادی بێت.

هەروەها سوپاسی فەرمانبەرانی ئێشکگری هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دوکان و دەربەندیخان و کۆنترۆڵی کارەبا و وێستگەکان و هۆبەکانی چاکسازیی کارەبا دەکەین، کە لە رۆژانی پشووی جەژن و گشت پشووەکاندا، بەوپەڕی دڵسۆزیی و بەرپرسیارێتییەوە دەوام دەکەن تا ماڵەکانمان بە رووناکی بمێنێتەوە.

هەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت
‏‌‎
ئەندازیار
ئەنوەر حمە سعید
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


شه‌قامی سالم/پشت ئوتێل سلێمانی پاڵاس
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:00
Tuesday 08:30 - 13:00
Wednesday 08:30 - 13:00
Thursday 08:30 - 13:00
Sunday 08:30 - 13:00