18/02/2014
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك : ئاماده‌م چاره‌سه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی بكةم.
گومانی هەیە جەلال تاڵەبانی نەمردبێت ... مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك باسی چارەسەری نەخۆشییەکەی تاڵەبانی...
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك رایگه‌یاند ئاماده‌م چاره‌سه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق بكات كه زیاتر له 10 مانگه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیایه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
18/02/2014
بەیاننامەیەک لە تۆری پەیجەکانی شەقامەوە لە فەیسبوک
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان
حیزب و لایەنە سیاسیەکان
دەزگاکانی راگەیاندن
هەواداران و پشتیوانانی شەقام
بەداخ و پەژارە و حەسرەتێکی زۆرەوە پێتان رائەگەیەنین کە پەیجی شەقام کە خاوەنی زیاد لە ١٠٣ هەزار فان بوو، لەلایەن ئیدارەی فەیسبوکەوە بە یەکجاری داخرا
داخستنی پەیجەکەمان لەلایەن فەیسبوکەوە بە تۆمەتی ئەوە بوە گوایە شەقام پەرەی بە توندوتیژی و رق و کینە داوە !!!
ئێمە لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆمان لەدەستدا نیە کە هیچ لایەنێ تۆمەتبار بکا بەوەی لەپشت ئەم کارە قێزەونەوە بوبێت، بەڵام زۆر سەیرە بەلامانەوە کە تەنها دوای یەک هەفتە رەخنەگرتن لە بزوتنەوەی گۆڕان پەیجەکەمان داخراوە
ئەوەی سەیرترە ئەوەیە کە پێشتر هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت بە ستافی شەقام نەگەیشتوە و تەنها ٢٤ کاتژمێر پێش داخستنی پێیان راگەیاندین کە شەقام شکاتی لێکراوە و یاساکانی فەیسبوکی پێشێل کردوە
داخستنی پەیجێکی وەکو شەقام کە ماوەی سێ ساڵە سەرقافڵەی ئازادیخوازانی فەیسبوکە و لە ٢٦ ی شوباتی ٢٠١١ و لەناوجەرگەی سەرای ئازادیەوە دەستی بەکارکردن کرد، پەڵەیەکی رەشە بەناوچاوی هەر کەس و لایەنێکەوە کە لە پشت شکات کردن لە شەقامەوە بێت
گومانی بەهێزی ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕانە و بروامان وایە ئەو بزوتنەوە لە دەرەوە کاری بۆداخستنی پەیجی شەقام کردوە
ئێمە بانگەواز لە هەموو ئازادیخوازان و میدیاکاران ئەکەین کە لە ئاست هەم روداوەدا هەڵوێستیان هەبێت و هەست بە مەترسی گەورەی ئەو عەقڵیەتە بوغزنە بکەن کە ئامادەیە دەست بخاتە بینە قاقای نەیارانی و کپ و بێدەنگیان بکات
لە ئێستادا ستافی شەقام لە ئاڵوگۆری بیروراداین تا ئەگەین بە بریارێکی هاوبەش دەربارەی شێوازی کارکردنمان و لە هەر پێشهاتێک ئاگادارتان ئەکەینەوە
سلاو بۆ هەموو ئازادیخوازان و بۆ هەر کەسێ لەماوەی ئەم سێ ساڵەاد بە وشەیەکیش هاوکار و پشتیوانمان بێت
دڵنیابن هیچ هێزێکی تاریکپەرست ناتوانێت شەقام بوەستێنێ ، ئێمە لێرەین و هەرگیز نارۆین
ستافی پەیجی شەقام لە فەیسبوک
18/3/2014
https://www.facebook.com/ShaqamOfficial
Shaqam::شەقام
شەقامێک تا بەئازادى بەسەریدا برۆین
18/02/2014
Shaqam::شەقام
شەقامێک تا بەئازادى بەسەریدا برۆین
15/02/2014
بۆ فاروق رەفیق:
ئیسلامییەکان‌و چەپەکان حەڤدەی شوباتیان هەڵگیرساند، نەک تۆ..
تۆ سوودت لێبینی؛ نەک ئیسلامییەکان..
بەڵام ئەوان ترسان خۆیان بکەن بەساحێبی، تۆ نەترسایت..
تێبینی: فاروق رەفیق لەلێدوانێکیدا دەڵێت:
شکستی حەڤدەی شوبات ئەوەیە؛ ئیسلامییەکان سوودیان لێبینی..
Sherko Khanzadi
15/02/2014
چالاکوان و گۆرانخوازی ناسراو سەباح عەلی قارەمان هاتە دەنگ :
سه‌رى ڕه‌ش و پيرمامتان پيرۆزبێت
سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى و گۆڕان نيو سه‌ده زياتره پێكه‌وه كوڕى خه‌ڵكيان دژى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى به‌كوشتدا، كه‌چى چه‌ند ساڵێكه هه‌ردوو لايان ته‌نه‌زول بۆ يه‌كترى ناكه‌ن و ده‌چن له پيرمام ئاو له ئاشى پارتى بنه‌ماڵه ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه جارى يه‌كێتى له پێناو پاراستنى ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى په‌نا بۆ هه‌موو كارێكى قێزه‌ون و ناشرين ده‌به‌ن و بوون به حيزبى بنه‌ماڵه وكۆپى پێستى پارتى. بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش مه‌غلوقێك له ئينسانى گوێڕايه‌ڵ و بێده‌نگى دروستكردووه، گه‌وره‌ترين دزى ئه‌م وڵاته ببێته گۆڕان به شێوه‌يه‌كى سحر ئاسا پاك ئه‌بێته‌وه و ئه‌بێت به فريشته، كه ره‌خنه‌شت لێيان گرت تۆ جاسوس و خائين و دزو جه‌رده‌يت، له‌شكرێك كۆيله‌ى له‌خه‌ڵك كردوه‌ته ئازاديخواز.
به هه‌موو لايه‌كه‌وه سه‌رى ڕه‌ش و پيرماميان كردوه به‌مه‌رجه‌عى خۆيان و پيرۆزيان كردوون و پياوه بچوكه‌كانى بله و بارزانيان له خه‌ڵك گه‌وره‌كردوه. هه‌ركاتێك ده‌مى سه‌ركرده سياسيه‌كانى ئه‌م حيزبانه ده‌كه‌يته‌وه خۆيان به فه‌يله‌سوف و زانا و رۆشنبير دائه‌نێن و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى به گه‌مژه و نه‌خوێنه‌وار ده‌زانن، كه‌چى ئه‌و نه‌خوێنه‌وارانه‌ى باسيان ده‌كه‌ن سوجده‌ى به هه‌موو لايكيان بردوه و ته‌سليمى سياسه‌تى پڕ له خيانه‌تى خۆى كردوون.
13/02/2014
شیركۆجه‌وده‌ت :
گۆڕان ...گۆراِن نه‌بوو.....له‌پێناو گۆڕاندا ..... به‌ڵكو نیوه‌ی دووه‌می یه‌كێتییه .
وائێستا ده‌جنه‌وه سه‌ر ئه صله‌كه‌ی خۆیان وله پارتی نزیك ده‌بنه‌وه .
13/02/2014
سه‌باره‌ت به رونكردنه‌وه‌ی قسه‌كه‌رێك به ناوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو /ده‌ڤه‌ری سلێمانی .
ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی قسه‌كه‌رێك به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی ده‌ڤه‌ری سلیمانی له مه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ی ڕوده‌كه‌نه یه‌كگرتوو زۆربه‌ی ئیجابیه‌وتیگه‌یشتنه له ڕۆڵی ڕه‌خنه له به‌ره‌و پێشبردنی هه‌ركارێكی سیاسی و فكری و دامه‌زراوه‌یدا ،به‌ڵام كۆتا ڕسته‌كانی هه‌ڵچوونی پێوه‌دیاره وله‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی یه‌كگرتوو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌كان و دوواندنی هه‌ندێك ناوه‌ندا ناسازگاره و پێویست نه‌بوو .
دیاره پێشوازی له هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌كی جدی كراوه‌و به ڕێزه‌وه سه‌یری كراوه .
بۆیه ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌كانی به‌جدی ده‌زانی خۆی له ڕیزی ئه‌وانه‌دا دابنێت سوپاسی كراوه‌و پێشوازی له ڕه‌خنه‌كانی كراوه ،داوای دایالۆگ و به یه‌كه‌وه دانیشتنی لێكراوه ،به تایبه‌تیش كه‌ناوی هیچ كه‌س و لایه‌ن و ناوه‌ندێكی تێدا نه‌هاتووه،
بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵرێت لایه‌نی سێهه‌م بۆ مه‌به‌ستێكی ناته‌ندروست مه‌سه‌له‌كه به‌كاربێنێت ،لێره‌شدا ووته به‌ناوبانگه‌كه‌ی (علی غیزه‌ت بیگۆڤیج ) وه بیرهه‌موان دێنمه‌وه كه ده‌ڵیت : (ئه‌وه‌ی خۆرئاوای پێشخست دووشت بوو: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆسه‌پاندن و زۆرداری و باوه‌شكردنه‌وه بۆ دیموكراسی له‌گه‌ڵ بیری ڕه‌خنه‌یی و ئه‌و كه له‌پووره ڕه‌خنه‌ییه‌ی بۆ خۆی دروستیكردو ڕێگا ده‌گرێت له‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی كه‌ڵه‌كه ببن ).
ئه‌ركى هه‌رناوه‌ندوبه‌رپرسێكی یه‌كگرتووشه پشتیوانی به‌رده‌وام له میدیای ئازاد‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات ،چونكه بڕگه‌یه‌كی پڕۆگرامی حیزبه‌كه بۆئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه ،ئه‌وه‌ی ناویش نراوه به ڕه‌خنه‌ی ناته‌ندروست وچه‌واشه‌كاری و پڕوپاگه‌نده و دژكردن له ڕووی زانستی یه‌وه به ڕونكردنه‌وه‌ی ڕاستی یه‌كان بۆ رای گشتی كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌ڕوات یان زۆر كه‌م ده‌بیته‌وه.ئه‌و به‌شه‌ش كه ڕه‌خنه‌ی ته‌ندروسته‌و له په‌رۆش یان ڕكابه‌ری یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت پێویسته به جوانی گوێ ی لێ بگیرێت و سودی لێ وه‌ربگیرێت و وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك سه‌یربكرێت ،كه خۆتی تیا ئه‌ببینی ،بۆ ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌كانیش ده‌نوسن و حه‌زده‌كه‌ن زیاتر له ناو پێگه‌ی حیزبه‌كه‌دا زۆرترین ده‌نگدانه‌وه به پیره‌وه چوونی هه‌بێت ،باله ووتارێكدا یاخود بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌یدا له پاڵ په‌نجه خستنه سه‌رهه‌ڵه و كێشه و كه م وكورتیه‌كان ،ئاماژه به كۆمه‌ڵێ ڕووی ڕوناك و خاڵی هێز و ،ڕه‌گه‌زه‌كانی خۆنوێكردنه‌وه‌ش بكه‌ن وجۆرێ له هاندانی بۆ تێپه‌ڕاندنی كیشه‌كان تیدا بێت ..
ابوبكر كاروانى
13/02/2014
ئەگەر هەیە گۆڕان لەجیاتی یوسف محەمەد عومەری حاجی عینایەت كاندیدبكات بۆ سەرۆكی پەرلەمان
http://sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=11620
Shar Press
شارپرێس:ئەگەر هەیە گۆڕان لەكاندیدكرنی یوسف محەمەد سادق بۆ سەرۆكی پەرلەمان پاشگەزبێتەوەو عومەری حاجی عینایەت بۆ ئەو پۆستە كاندیدبكات.لەئێستادا پارتی‌و گۆڕان تاڕادەیەك بەشێوەیەكی نیمچە فەرمی گەیشتوونەتە رێكەوتن بۆ پێكهێانی حكومەت، بەشێوەیەك گۆڕان لەپۆستەكان سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت‌و لەوەزارەتەكانیش و...
13/02/2014
ژیان لێرە بەمجۆرەیە!!
*كه‌سێك له ناوجه‌ماوه‌ری حزبێكی ئسلامی ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌جی خۆی بۆ حزبێكی عه‌لمانی هه‌ڵده‌بژێرێ.
* خۆی به‌مامۆستای هه‌مووان ده‌زانی و ده‌ڵیت مرۆڤ نابیت قسه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی جیاوازبی َ كه‌جی خۆی له‌هه‌موان خرابترة .
13/02/2014
قەسیدەی :
گۆڕان ئەروا بۆ پیرمام
نوسینی: پرۆفیسۆر هەمەلۆجی
پێشکەشە بە دوەم سەردانی نەوشیروان موستەفا بۆ پیرمام لەماوەی دو مانگدا
ساڵێ لەمەوبەر ئەیوت حەرامە
گوناهی گەورە : چون بۆ پیرمامە
فتواکەی گۆڕان ئەمساڵ گۆڕاوە
رۆیشتن بۆ پیرمام، فەرزی ئیسلامە !
رەخنەیان ئەگرت لە جەنابی مام
ئەیانوت عەیبە مەرۆ بۆ پیرمام
کەچی ئێستاکە دنیا گۆڕاوە
گۆڕان لە پیرمام خەیمەی هەڵداوە !
نەوتەکەی خۆشە پیاو بۆی گێژ ئەبێ
رێگەکەی پیرمام سەرەولێژ ئەبێ
جەوەکەی خۆشە، شیرینە حکومەت
پیاو کە نەگبەت بوو ، وا حەقبێژ ئەبێ
ا
بەڵێ ئەیگۆڕین، کارمان گۆڕانە
گۆڕینی مەوقیف ئیشی خۆمانە
خۆشترین جێگەی دونیا پیرمامە
ئەو نانە نانە ئێستا لە خوانە !