03/06/2026
ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە
وەک بەڕێزتان ئاگادارن سبەینێ پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەربۆیە سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانە ئاگادار ئەکەین کە کۆدی نۆرەگرتنیان وەرگرتووە بۆ سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت بۆ سبەینێ رۆژی پێنجشەممە ٤/٦/۲٠۲٦ دەتوانن رۆژی یەکشەممە ۷/٦/۲٠۲٦ سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بەهەمان کۆد بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
03/06/2026
سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت
بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی
سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت
بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی.
02/06/2026
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم شۆفێرە بەڕێزەکان
1. لە ڕێکەوتی 7/6/2026 ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) لەسەر ڕێگای (کەلار – کفری) و بەپێچەوانەوە دەکەونە کار و سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەکی فەرمی تۆمار دەکەن.
2. ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 7/6/2026 کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ئەو کامێرایانەی کە پێشتر لە ڕێگای دەرەوەی شار بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) کاریان دەکرد بەشێکیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی ( یەک خاڵ – One Point) بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
• کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگاکانی تاسڵوجە – دوکان وە بە پێچەوانەوە، هەروەها کامێرای یەکەم و کۆتایی تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە پێچەوانەوە، بەهەمان شێوە کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای هوانە – وارماوە وە بەپێچەوانەوە، کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای عەربەت - پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن وە بە پێچەوانەوە و کامێرای یەکەم و کۆتایی کەلار – کفری وە بە پێچەوانەوە.
• کامێرای ڕێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ (ناو تەکیە)
• کامێرای ناو قەزای چەمچەماڵ بەهەردوو ئاڕاستەکە.
• کامێرای عەربەت – هەڵەبجەی شەهید (بەردەم گوندی گرێزە)
• کامێرای ناو عەربەت بە هەردوو ئاڕاستەکە.
تێبینی:
لە ئێستادا ڕێگای تاسڵوجە ـ دووکان هەروەها تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورەو بچووک دانراوەو کاریان پێ دەکرێت.
پابەندبوونتان بە خێراییە دیاریکراوەکان و دوورکەوتنەوەتان لە سەرپێچی و سەرکێشی دەتانپارێزێت لە لێپرسینەوەی یاسایی و دەرهاویشتەی ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
31/05/2026
ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه
• مقه‌ده‌م (ئه‌حمه‌د جه‌لال) لێپرسراوی هۆبه‌ی تۆماری یه‌كه‌مجاری ئۆتۆمبێل له‌هاتوچۆی سلێمانی له‌به‌رنامه‌ی (ڕۆژانه‌ی ترافیك)ی ڕادیۆی هاتوچۆدا به‌وردی باسی له‌ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ له‌پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تابلۆیه‌كی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێره‌وه بگوازیته‌وه بۆ سلێمانی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
• سه‌ره‌تا له‌پارێزگای سلێمانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکەیت بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی هەزەو بەڕاد پاشان له‌ڕێگه‌ی ئیمێڵەوە ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌نێردرێته پارێزگای هه‌ولێر‌و كۆپییه‌كی ده‌درێته خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه، دواتر خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات‌و نوسراو(عه‌ریزه)یه‌ك ده‌نوسێت بۆ گواستنه‌وه‌ی تابلۆ، پاشان پاكتاوی سزای سه‌رپێچی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن(حیجز)ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كات، دواتر نوسراوێك ئاڕاسته‌ی به‌شی (ئه‌وه‌لیات) ده‌كرێت و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌دا مامه‌ڵه‌كه‌ی ده‌گاته‌وه هاتوچۆی سلێمانی.
• له‌دوای دوو هه‌فته ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی 07703682233 په‌یوه‌ندی بكه‌یت‌و دڵنیا بیته‌وه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كت، پاشان سه‌ردانی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌یت.
• دوای سه‌ردانكردنی هاتوچۆی سلێمانی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه خۆی یان بریكاره‌كه‌ی ده‌چێته لای عه‌ریزه نوسه‌كان نوسراوێكی تۆماری یه‌كه‌مجار ده‌نوسێت‌و دواتر پاكتاوی سزای دارایی و حیجزی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌بوو پاشان تابلۆی پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نوێ بێت ته‌نها ڕسوماتی تابلۆ ده‌دات كه (75) هه‌زاره‌و دوای وردبین تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ده‌به‌سترێت.
• ئۆتۆمبێله (تاكسی‌و كشتوكاڵی) و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی (كێشه‌ی یاسایی، یاخود قاسرین، یان قیستیان له‌سه‌ره) مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی تابلۆیان بۆ ناكرێت.
• تابلۆی نایاب له‌نێوان پارێزگاكان گواستنه‌وه‌ی بۆ ناكرێت، به‌ڵكو ئۆتۆمبێله‌كه كه ده‌گوازرێته‌وه ژماره‌یه‌كی نوێی له‌و پارێزگایه پێده‌درێت كه ده‌یه‌وێت.
• هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ‌و خاوه‌ندارێتی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگاكانی عێراقدا ناكرێت.