05/07/2023
سەرجەم ئەو دۆخانەی کە لێبوردنی گشتی (عەفو عام) نایگرێتەوە :
١- ھەر کەسێک پێشتر سودی لـە لێخۆشبوون بینیبێت بۆ جاری دووەم لێبوردی گشتی نایگرێتەوە.
٢- ھەر کەسێک سزادراوبێ بە تاوانی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.
٣- ھەرکەسێک سزادراو بێ بە تاوانی ئەنجامدانی کاری ئیرھابی (تاوانی تیرۆرستی).
٤- ھەرکەسێک سزادراو بێ بە ئەنجام دانی تاوانی (اختلاص اموال اقلیم)ئەم تاوانە تایبەتی بە فەرمانبەری حکومی کاتێک بە هۆی وەزیفەکەیەوە دەست دەگرێت بەسەر ماڵی گشتی هەرێم دا، وە بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی تایبەتمەندی وەزیفی خۆی بەو تاوانە دەگات.
٥- ھەرکەسێک سزادراو بە تاوانی (قتل بدافع شرف) کوشتن بە هۆی ئابڕووە، وەک باوک کچی خۆی بکوژێت بە هۆکاری شەرەف.
٦- ھەرکەسێک سزادراو بێ بە بە ئەنجامدانی تاوانێك کە دژی ئاسایشی هەرێم ناو خۆ و نێودەوڵەتی.
٧- ھەرکەسێک سزادراو بێ بە ئەنجامدانی تاوانی بازرگانی بە دەرمان و موادی بەسەرچوەوە.
٨- ھەرکەسێک سزادراوبێ بە ئەنجامدانی تاوانی ساختەکاری لە نوسراوە فەرمیەکان دا کە پەیوەندی بە ئابووری و ئاسایشی وڵاتەوە هەبێ.
٩- ھەرکەسێک سزادراوبێ بە یەکێک لەم تاوانانە بکات (الرشوە - الأغتصاب - اللواطة - زنا بالمحارم).
20/08/2022
جیابوونەوە بەهۆی دوورکەوتنەوەی مێردەوە.
لە یاسایی باری کەسێتی عێراقی ماددە (43) دا سەرجەم ئەوحاڵەتانەی دیاری کردووە کە تیادا (ژن)مافی ئەوەی هەیە داوای جیابوونەوە لەسەر مێردەکەی تۆمار بکات ولێی جیاببێتەوە گەر توانی یەکێك لەو حاڵەتانەی کە لە ماددەکەدا ئاماژەی بۆکراوە بۆ دادگا بسەلمێنێت.
یەکێك لەو حاڵەتانەش کە لەبڕگەی(دووەم)ی ماددەکەی ئاماژەبۆکراودا هاتووە ئەڵێت(اذا هجر الزوج زوجته مدة سنتين فاكثر بلا عذر مشروع وان كان الزوج معروف الاقامة وله مال تستطيع الانفاق منه) واتە ژن مافی جیابوونەوەی هەیە لە مێردەکەی "گەر هاتوو مێردەکەی لێی دوورکەوتەوە بۆماوەی دوو ساڵ و زیاتر بەبێ بوونی هیچ پاساوێکی شەرعی و یاسایی هەرچەن شوێنی نیشتەجێبوونیشی دیار و ئاشکرا بێت و توانای دارایشی هەبێ کە بژێوی هاوسەرەەکەی دابین بکات." لە هەمووارەکەی هەرێم دا کراوە بە یەساڵ.
شیکردنەوە:
1- مەبەست لە دوورکەوتنەوە بە گوێرەی دەقی ماددەکە دوورکەوتنەوەی مێردە لە هاوسەرەکەی لە سەرجێی شەرعی بەبێ بوونی هیچ پاساوێکی شەرعی، وە دوورەکەوتنەوەکە ئەبێ لە ساڵ زیاتر بێ بەردەوام بووبێ واتە پچڕانی تێدا نەبێ مانگێک لای بووبێ و چوار مانگ جێیهێشتبێ.
2- بە گوێرەی دەقی ئاماژەبۆکراو پێویستە ژن ئامادەی سەرجێی شەرعی بێ لەگەڵ مێردەکەی وە ئامادەی نیشەتەجێبوون بێ لە ماڵی هاوسەرێتی دا.
3- گەر مێرد داوای گوێڕایەڵی (دعوی المطاوعة) تۆمارکرد لەسەر هاوسەرەکەی لەماوەیەی کە جێیهێشتووە ئەوا داوای جیابوونەوەی ژن بە هۆی دوورکەتنەوە وە وا دادەنرێت کە بەڵگەی شەرعی و یاسایی نیە.
4- گەر ژن نەیتوانی ئەوە بسەلمێنێت بۆ دادگا کە هاوسەرەکەی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بەبێ بوونی پاساوی شەرعی ویاسایی جێیهێشتووە، ئەوکات دادگا مافی ئەوە دەدات بە ژن مێردەکەی سوێندی یەکلاکەرەوە (اليمين الحاسمة) بدات، گەر ژن بەو مافی سوێندانە ڕازی نەبوو داواکەی ڕەت ئەبێتەوە.
هەندێك تێبینی لەسەر داوای جیابوونەوە بەهۆی دوورکەوتنەوە وە :
1- لەسەر دادگای پێویستە کە پشکنینی و لێکۆڵینەوە پێویست و یەکلاکەرەوە بکات لە داواکەدا بۆ تەواوکردنی بڕوای خۆی، لەوانە هۆکارەکانی جێهێشتنی ماڵی هاوسەرێتی لەلایەن مێردەوە چین، ئایا زیاتر لە ساڵێكە هاوسەرەکەی جێهێشتووە بەبێ بوونی هیچ پاساوێکی شەرعی و یاسایی لەوانە (نەخۆشی، خوێندن،کار)، ئایا پیاوەکەی لە ژیاندا ماوە یان نا، ئایا چارەنوسی دیارە لەچ شوێنێکە، سەرجەم ئەم پرسیارانە و هەر پرسیارێکی تر پێویستە دادگا وەڵامەکەی وەرگرێت جا لەڕێگەی ئاگادارکردنەوەی پیاو خۆی یان کەسی نزیکی بێت، گەر خۆی ئامادەی نەبوو پێویستە لەسەر دادگا خزمی پلەیەکی پیاو وەک کەسی سێیەم بۆ ڕوونکردنەوە داخڵی دەعواکە بکات بۆ ڕوونکردنەوە و دەستکەوتنی وەڵامی ئەو پرسیارانەی سەرەوە.
2- لەسەر دادگای پێویستە بەڵگەی کەسی (شاهید) وەربگرێت لەسەر ڕاستیەتی جێهشتنی ژن لە لایەن پیاوەکەیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک و بەبێ بوونی پاساوی یاسایی و شەرعی.
3- پێویستە لەسەر دادگای دڵنیاببێتەوە لە نیشتەجێبوونی ژن پێش جێهشتنی لەلایەن پیاوەوە لە ماڵی هاوسەرێتی.
5- لەسەر دادگا پێویستە بگاتە ڕاستی ئەوەی کە ئایا پیاو ماڵی هاوسەرێتی جێهێشتووە، نەهاتنەوەی و دیار نەبوونی لە ویست و ئیرادەی خۆیدایە یاخود نا.
ڕەخنە:
تێگەشتنی پێچەوانەی ماددەکە پێمان ئەڵێت گەر پیاو پاساوی یاسای و شەرعی هەبێ وەك جهێشتنی ژن بەهۆی (کارکردن یان خوێندن یان نەخۆشی و وەرگرتنی چارەسەر) ئەوا مافی ئەوەی هەیە چەن بیەوێت هاوسەرەکەی جێبهێڵت، ئەوەش ئەبێتە ستەم لە مافی ژن لەوانە سەرجێی شەرعی، ئەبوایە ماددەکە لە هەمواری نوێ دا بوونی پاساوی شەرعی بۆ جهێشتنی ژن لەلایەن پیاوەوە لا بردایە و مافی دابایە بە ژن پیاوی بە هەر هۆیەك جێیهێشت داوای جیابوونەوە بکات.
ئامادەکردنی:
پارێزەر ڕێباز ڕێبوار.
15/09/2019
ئایا وەکالە چۆن و کەی کۆتایی پێدێت ؟
کۆتایی هاتنی بریکاری (انتهاء الوكالة)
بریکاری (الوکالة)
بریکاردار(الموكل)
بریکار (الوكيل)
ماددە (۹٤٦)لە یاسای مەدەنــــی عێراقی وەکــــالـــــە لەم حالەتانە کۆتایی پێدێت /بریکاری بەمردنی بریکار یان بریکاردار یان بەدەرچوونی یەکێکیان لە شایستەیی یان بەتەواوبوونی کاری بابەتی بریکاری یان بەکۆتایی هاتنی کاتی دیاریکراو بۆ بریکاری کۆتایی دێت بۆ نموونە لە کاتب عدل بریکاردار دەلێت بۆماوەی سالێک وەکالەی بۆ بریکار دەکەم دەبێت ئەمە لەوەکالەکە بنوسرێ .
ماددە (۹٤۷ ) لەیاسای مەدەنــــــی عێراقی بۆ هەردوولایەن هەیە کۆتایی بە وەکــالــــە بینن بەمشێوەیە
برگەی یەکەم/ بریکاردار بۆی هەیە بریکار لابدات یان بریکارییەکەی سنووردار بکات و بریکار بۆی هەیە خۆی لابدات لەبریکاری و هیچ رێکەوتنێکی پێچەوانەی ئەوە بەهەند وەرناگیرێت بەلام ئەگەر مافی کەسێکی تر پەیوەست بوو بەبریکاری دروست نییە بەبێ رەزامەندی ئەوکەسەلابدرێت یان سنوورداربکرێت .
برگەی دووەم / کۆتایی هاتنی بریکاری بەلادان ناهێتە دی تەنها بەئاگادارکردنەوەی لایەنی دووەم نەبێت .
برگەی سێیەم / ئەگەر بریکاری بەکرێ بێت ئەوکەسەی کاری لادانی ئەنجامداوە پابەندە بە قەرەبووکردنروەی لایەنی دووەم لەبری ئەوزیانەی لە ئەنجامی لادان لەکاتێکی نەگونجاو و بەبێ عوزری قەبولکراو پێی کەوتووە.
هەروەها وەکالە ئەگەر ماوەی (۱۵)سالی بەسەردا تێپەرێت بەپێی ماددە (۲٠۱) لە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە لەدائیرەی تاپۆ قبول ناکرێت بۆ ئەمە دەبێت تصدیقی وەکالە بکرێت لەفەرمانگەی داسنووس بۆ ئەوەی ئیشی پێ بکرێت.
ماددە(۹٤۹) لە هەمان یاسا/ بریکاری بەهەر جۆرێک کۆتایی بێت پێویستە لەسەر بریکار ئەو کارانە دەستی پێکردوون بگەیەنێتە حالەتێک کە دووجاری لەناوچوون نەبنەوە.
بە سوپاسەوە وەرگیراوە.
10/09/2019
....
(طرق الطعن في قرار المنفذالعدل)
بریارەکانی جێ بەجێکاری داد قابلی تانەلێدانە بەم رێگایانە :
۱__ بێدادی لەبریارەکە (التظلم من قرار)
۲__پێداچونەوە (التمييز)
ئەو بریارانەی جێ بەجێ کاری داد دەری دەکات لە دۆسیەی جێ بەجێ کردن قابلی تانەلێدانە رکابەر دەتوانی تظلوم بکات لە بریاری جێ بەجێ کاری داد لەماوەی (۳) رۆژ لەدوای پێراگەیاندنی بە بریارەکە بە یاداشتێک پێشکەشی جێ بەجێ کاری داد دەکرێت جێ بەجێ کاری داد یان پشتگیری بریارەکە دەکات یان هەمواری دەکاتەوە یان پوچەلی دەکاتەوە لەماوەی (۳) رۆژ لەبەرواری پێشکەش کردنی یاداشتی تظلوم
ئەگەر هاتوو رکابەر راستەوخۆ بریاری جێ بەجی کاری دادی تمییزکردەوە بە تنازولکردن و وازهێنان لەمافی تظلوم کردن دادەنرێت
هەروەها رکابەر بۆی هەیە تانە لە بریاری جێ بەجێ کاری داد بدات بە پێداچوونەوە راستەوخۆ یاخود لەدوای بریار دەرچوو لە تظلم لە دادگای تێهەلچوونەوە لەماوەی (۷) رۆژ بەعریزەیەک راستەوخۆ پێشکەشی جێ بەجێ کاری داد دەکات یاخود پێشکەشی دادگای تێهەلچوونەوە دەکرێت ،هەروەها تانەگرتن بە پێداچونەوە اجرائاتەکانی جێ بەجێ کردن راناگرێت .
ماددەکان( ۱۱۸ و۱۱۹ و ۱۲٠و۱۲۱و۱۲۲و ۱۲۳ )لەیاسای جێ بەجی کردن.
20/08/2019
(ڕۆڵی سزای لەسێدارەدان لە کەمکردنەوەی ئەنجامدانی تاوان دا)
پێناسەیەی سزاکە:
سزای مەرگ، لەسێدارەدان، ئیعدام، یا کوشتن بەپێی یاسا واتە کوشتنی کەسێک بە فەرمانی دادگا وەک سزایەکی پێشگرتنی گشتیی و قەدەغکردنی ئەو کارەی کە سزادراو ئەنجامی داوە. ئەو تاوانانەش کە سزاکەیان کوشتنە بە تاوانی مەرگ ناو ئەبرێن. سزای مەرگ گرانترین سزایەکە کە ئەکرێ بۆ مرۆڤ ببڕێتەوە و زیاتر دەوڵەت بڕیارەکەی ئەدا.
ئاشکرایە مشتومڕ و جیاوازیەکی قوڵ هەیە لەسەر سزای لەسێدارەدان بەتایبەت لەنێو زانایانی بورای یاسا دا لێرەیا تێڕوانینی دوو ئاراستەی جیاواز لەسەر سزای لە سێدارەدان ڕوون ئەکەینەوە.:
یەکەم بەڵگەو بیانوی لایەنگرانی سزای لە سێدارەدان.
لایەنگرانی سزای لە سێدارەدان کۆمەڵێک بەڵگە و بیانویان هەیە و لەسەر ئەو بنەما و بەڵگانە داوای بوون و جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان ئەکەن، ئەوانیش ئەمانەن:
1- دروستکردنی ترسی گشتی: یەکێك لەو بەڵگانەی لایەنگرانی سزای لەسێدارەدان بانگەشە بۆ ئەکەن ئەوەیە کە سزای لەسێردارەدان کاریگەر ئەبێ بۆ دروست کردنی ترسێکی گشتی لای تاك و کۆمەڵگە لەوەی تاوان ئەنجامبدەن، پێیان وایە گومانکردن لەم ڕاستیە واتای گومان ئەگەیەنێت لە سەرجەم سزاکانیتریش وە ئەڵێن ئەگەر سزای لەسێدارەدان ترسی گشتی دروست،نەکات کامە سزا لەم قورسترە تا دروستی بکات؟
2- نەبوونی سزای جێگرەوە (ئەڵتەرناتیڤ) بۆ سزاکە:
یەکێك لەو گرفتانە کە لایەنگرانی سزاکە وەك پرسیار ئاراستەی ئەو تێڕوانینەی ئەکەن کە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکە ئەکات ئەوەیە سزای جێگرەوە بۆ سزای لە سێدارەدان چیە؟ لەکاتێکدا ئەم سزایە ئامانجی سودبەخش بەدی ئەهێنێت یەکێك لەوانە دروستکردنی ترسی گشتیە، کامە سزا ئەتوانێ ڕووبەڕووی تاوانە قێزەن و ترسناك و بە زیانەکان ببێتەوە یان کامە سزا تاوانبارە ترسناکەکان ڕابگر و بیانترسێنت لەوەی تاوان ئەنجامبدەن، لایەنگرانی سزای لەسێدارەدان وەڵامی ئەو تێڕوانینە ئەدەنەوەکە پێی وایە سزای زیندانیکردنی هەتا هەتای جێگرەوەی سزای لە سێدارەدانە بەوە زۆرجار ئەوکەسەی سزای هەتاهەتای دراوە هەستاوە بە کوشتنی زیندانیەکانی تر یان پۆلیسی زیندانیەکە یان لە زیندان هەڵهاتووە و خەڵکی بێتاوانی کوشتوە.
3- بەدیهێنانی دادپەورەری: لایەنگرانی سزاکە پێیان وایە سزاکە دادپەروەرانەیە و پڕ بەبێستی ترسناکی تاوانەکەیە و بۆ کەسی بەرپرسیار لەئەنجامدانی، و تاوانبار شایەنی سزایەکی لەو جۆرەیە ئەوەش دادپەروەریە.
دووەم:بەڵگە و بنەمای بەرهەڵستکارانی سزای لەسێدارەدان.
بەرهەڵستکارانی سزاکە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان ئەکەن لەسەر بنەما یاسا و فەلسەفی و ئەخلاقیەکان لەو بەڵگانەش ئەمانەن.
1- سزاکە دەستدرێژیە بۆ سەر مافی ژیان: بەرهەڵستکاران پێیان وایە سزای لەسێدارەدان کوشتنە و کوشتنیش هیچ پێناسەیەکی تر نیە جگەلەوەی لێسەندنەوەی مافی ژیان لە کەسێك واتەکوشتن کوشتنە جیاوازی نیە ئەم کوشتنە کەسێكی ئاسایی ئەنجامیبدات یان دەوڵەت، ئەمە جگە لەوەی سزاکە پێچەوانەی بەندی 3 لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ کە ئەڵێ: "لكل إنسان الحـقّ فـيالحياة والأمان على شخصه"
2- سزاکە شێوەیەکە لەشێوەکانی ئەشکەنجەدان: لەو بەڵگە یاساییانەی کە بەڕهەڵستکاران بانگەشەی بۆ ئەکەن ئەوەیە کە سزای لەسێدرەدان شێوەکە لە شێوەکانی ئەشکەنجەدان کە بە گوێرە یاسا نێودەوڵەتیەکان ئەشکەنجەدان قەدەغەکراوە بەشێوەی بنبڕ.
3- سزاکە ترسی گشتی دروست ناکات واتە چارەسەر نیە:
بەرهەڵستکاران پێیان وایە سزاکە ناتوانێ چارەسەری کێشەی ئەنجامدانی تاوان بکات، بەڵکو حکومەتەکان بۆ دەربازبوونی خۆیان لەو تاوانانەی سزای لە سێدارەدان ئەیانگرێتەوە سزاکە جێبەجێ ئەکەن، لەبری ئەوەی دەزگا و دامەزراوەکانی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی چاكتر و بەهێزتر بکەن و چارەسەری هۆکارەکانی ئەنجامدانی تاوان بکەن، سزاکە لەگەڵ تێگەشتنی نوێ سزا یەکنایەتەوە کە بۆ چاکسازیە لە تاوانباردا.
4- سزایەکە پاشگەزبونەوەی تێدا نیە واتە ناکرێ زیانەکەی چاک بکەینەوە: ئەمە یەکێکە لە بەڵگە بەهێزەکانی بەرهەڵستکارانی سزای لە سێدارەدان کە پێیان وایە ئەم سزایە ناتوانرێ لێی پاشگەزببینەوە دوای ڕوون بوونەوەی بێتاوانی تۆمەتبار لەو تاوانەی خراوەتە پاڵی.
5- لەڕووی کردارەکیەوە سزاکە زیاتر لەسەر کەسانی هەژار و دەستکورت جێبەجێ ئەبێ: بەهەرڵستکاران پێیان وایە ئەم سزایە بە نمرەی یەك لەسەر هەژاران جێبەجێ ئەبێ بەتایبەت ئەوانەی توانای دارای ئەوەیان نیە پارێزەر بگرن تا بەرگریان لێبکات.
6- ئەکرێ سزاکە بۆ مەبەستی سیاسی بەکاربهێنرێت:
بانگەشەکارانی هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان پێیان وایە کە سزای لە سێدارەدان زۆرجار بۆ مەبەستی سیاسی بەکاربراوە و ئەبرێت بەدەست فەرمانڕەوا سیاسیەکانەوە بەتایبەت لەو دەوڵەتانە سیستەمیان دیموکراسی نیە یان بەهۆی لاوازی سیستەمەکەوە یانیش بەهۆی سەرەورە نەبوونی یاساوە، بۆیە زۆرجار سزاکە بۆ لادانی نەیارە سیاسیەکان بەکارهێنراوە.
ئامادەکردنی
#ڕێباز
14/08/2019
دەربارەی تاوانی هەڕەشەکردن (جريمة التهديد)
هەڕەشەکردن واتە دەستدرێژیکردنە سەر مافێک لە مافەکانی کەسایەتی مرۆڤ، چونکە مافی گشت تاکێکە کە پارێزگاری لە سەلامەتی گیان و سامانی بکرێت، بەو پێیەش هەڕەشەکردن بریتییە لە کردەوەی کەسێک کە ئاگادارکردنەوەی مەترسی بێت بۆ سەر کەسایەتی یان سامانی کەسێکی دیکە. ئەوەش خۆی لە ترساندنی بەرامبەرەکەی دەبینێتەوە، ئەوەش بۆ ناچارکردنی بەرامبەرەکەیە بە ئەنجامدانی کارێک یان قەدەخەکردنی لە کردنی کارێک بە مەبەستێکی نا رەوا.
هەڕەشەکردنیش یان بە رێگەی راستەوخۆیە، یان بە نووسراو یان بە ناردنی پەیام یان بە رێگەیەکی دیکەی نا راستەوخۆ.
سزای تاوانی هەڕەشەکردن
یاسای سزاکانی عێراق سزای جیاوازی بۆ هەڕەشەکردن داناوە و دوو حاڵەتیشی بۆ هەڕەشەکردن داناوه ..
١-جياوازى نێوان هەڕەشەکردنی سادە و هەڕەشەکردن لەگەڵ داواکاری یان سەپاندنی ئەرک:
یاسادانەری عێراقی لە هەردوو ماددەی ٤٣٠ و ٤٣١ بە مەرجی داناوە کە هەڕەشەکردنی ئەنجامدانی تاوانێک دژی گیان یان سامان یان دانەپاڵی کارێک کە زیان بە ئابڕوو یان پێگە بگەیەنێت. یان ئاشکراکردنی کارێکی ئابڕووبەر بێت، بەڵام جیاوازی لە نێوان هەڕەشەکردن لەگەڵ داواکاری یان بەبێ داواکاری کردووە، بە جۆرێک ئەگەر هەڕەشەکردن داواکاری یان سەپاندنی ئەرکێک یان قەدەخەکردن لە کردەوەیەکی لەگەڵ بێت، سزاکەی بریتییە لە زیندانیکردن (السجن) لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان بەندکردن (الحبس).
هەروەها ئەگەر هەڕەشەکردن بە نامەیەک بەبێ ناوی نامە نێرەکە یان بدرێتە پاڵ کۆمەڵەیەکی نهێنی راستەقینە یان گوماناوی، هەمان سزا دەدرێت کە لە سەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە.
٢-جیاوازی نێوان هەڕەشەکردن بە ئەنجامدانی تاوانێک و هەڕەشەکردن بە ئەنجامدانی کەتنێک:
بە پێی ماددەی ٤٣١ی یاسای سزاکان:
هەر کەسێک هەڕەشەی لە یەکێک کردبێت بە ئەنجامدانی تاوانێک دژی گیانی یان سامانی، یان دژی گیانی یان سامانی یەکێکی تر یان هەڕەشەکردن بە دانەپاڵی کارەکانی دژی ئابڕوو یان پێگە یان ئاشکراکردنی کارەکانی ئابڕووبەری لە یەکێک کردبێت، جگە لەو حاڵەتانەی پێشوو، بە بەندکردن (حەبسکردن) سزا دەدرێت.
لە ماددەی ٤٣٢ شدا هاتووە:
هەر کەسێک بە قسە یان کردەوە یان بە ئیشارەتی نووسراو یان زارەکی یان بە رێگەی کەسێکی تر هەڕەشەی لە یەکێک کردبێت جگە لەو حاڵەتانەی لە ماددەکانی ٤٣٠ و ٤٣١ باسکراون، بە حەبسکردن سزا دەدرێت لە سالێک زیاتر نەبێت یان پێبژاردن کە لە یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
بەسوپاسەوە وەرگیراوە
04/07/2019
یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە ۱۱۱ ی ساڵی ۱۹٦۹ ⚖️🇮🇶
بنەمای یاسایی بوونی تاوان و سزاکان
مادة / ۱
لا عقاب على فعل او امتناع إلا بناء على قانون ينص على تجريمه وقت اقترافه ولا يجوز توقيع عقوبات او تدابير احترازية لم ينص عليها القانون.
ماددەی / ۱
کردن و نەکردنی هیچ کارێک سزای لەسەر نییە تەنها ئەو ڕووداوانە نەبێت کە دەقی یاسایی لەسەر هاتبێت و بەوەی کە تاوانە ، نابێ هیچ سزاو ڕوێوشوێنێکی پارێزگاری ئەنجام بدرێ گەر دەقی یاساییمان نەبوو.
وەک بنەمای لا جریمە ولا العقوبة الا بالنص.
مادة / ۲
فقرە ۱
يسري على الجرائم القانون النافذ وقت ارتكابها ويرجع في تحديد وقت ارتكاب الجريمة إلى الوقت الذي تمت فيه أفعال تنفيذها دون النظر إلى وقت تحقق نتيجتها.
ماددەی/ ۲
بڕگەی ۱
یاسای بەرکار جێبەجێ ئەکرێت بەسەر ئەو تاوانانەی کە لەکاتی ڕوودانیاندا بەرکاربووە ، بۆ دیاری کردنی کاتی ڕودانی تاوانەکە ئەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی کاتەی تاوانەکەی تێدا ئەنجام دراوە بە بێ ڕەچاو کردنی ئەنجامەکەی .
مادة / ۲
فقرە ۲
على أنه إذا صدر قانون او أكثر بعد ارتكاب الجريمة وقبل أن يصبح الحكم الصادر فيها نهائياً فيطبق القانون الأصلح للمتهم.
ماددەی / ۲
بڕگەی ۲
ئەگەر یاسایەک یان زیاتر دەرچوو لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکەو پێش دەرچوونی حوکمی کۆتایی ئەوا ئەو یاسایە پەیڕەوەکرێ کە لەبەرژەوەندی تۆمەتبارە .
مادة / ۲
فقرە ۳
وإذا صدر بعد صيرورة الحكم نهائيا قانون يجعل الفعل او الامتناع الذي حكم على المتهم من أجله غير معاقب عليه يوقف تنفيذ الحكم وتنتهي آثاره الجزائية ولا يمس هذا بأي حال ما سبق تنفيذه من العقوبات ما لم ينص القانون الجديد على خلاف ذلك وعلى المحكمة التي أصدرت الحكم ابتداء أن تقرر وقف تنفيذ الحكم بناء على طلب من المحكوم عليه او الادعاء العام.
ماددەی / ۲
بڕگەی ۳
ئەگەر یاسایەک دەرچوو لەدوای حکومی کۆتایی سزای دانەنابوو بۆ کردنی کارێک یان نەکردنی ئەو کارەی کە تۆمەت بار ئەنجامی داوە و دادگایی لەسەر کراوە ئەوا لەم کاتەدا پەیڕەو کردنی سزاکە هەڵدەگیرێت و ڕادەگیرێت و کاریگەریەکانی سزای حکومەکە کۆتایی پێ دێت ، بەڵام ئەمە ئەو سزایانە ناگرێتەوە کە پێشتر بەسەر تۆمەت باردا دراون تەنها ئەو یاسا نوێیانە نەبێت کە دەقی جیاواز هەبێت لە یاسا کۆنەکە ، وە پێویستە لەسەر ئەو دادگایەی سزاکەی دەرکردووە بڕیاری ڕاگرتنی سزاکە بات ، ئەمەش ئەوەستێتە سەر ئەو داوایەی کە لەلایەن سزا دراوەوە داوا دەکرێت یان داواکاری گشتی .
مادة / ۲
فقرە ٤
أما إذا جاء القانون الجديد مخففا للعقوبة فحسب جاز للمحكمة التي أصدرت الحكم ابتداء إعادة النظر في العقوبة المحكوم بها على ضوء أحكام القانون الجديد وذلك بناء على طلب المحكوم عليه او الادعاء العام.
ماددەی / ۲
بڕگەی ٤
ئەگەر یاسا نوێیەکە تەنها سزاکەی سوککرد ئەوا ئەو دادگایەی سزاکەی دەرکردووە بۆی هەیە چاوبخشێنێتەوە بەو بڕیارەی سزاکەی پێ دەرکراوە لەژێر ڕۆشنایی حکومەکانی یاسا نوێیەکە و پشت بەستن بە ئەو داوایەی کە لەلایەن سزا دراوەوە داوا دەکرێت یان داواکاری گشتی دەبێت .
مادة / ۳
إذا صدر قانون بتجريم فعل او بتشديد العقوبة المقررة له وكان ذلك في فترة محددة فإن إنتهاء هذه الفترة لا يحول دون تنفيذ العقوبة المحكوم بها ولا يمنع من إقامة الدعوى على ما وقع من جرائم في خلالها.
ماددەی / ۳
ئەگەر هاتوو یاسایەک دەرچوو بۆ بەتاوان دانانی کارێک یان بۆ قورسکردنی سزاکەی کە بۆی بڕیار دراوە و لەماوەیەکی دیاریکراودا بوو ئەوا کۆتایی هاتنی ئەو ماووەیە نابێتە هۆی ڕێگری لە جێبەجێ کردنی ئەو سزایەی حکومی تێدا دراوە و ڕێگرنابێت لەبەردەم تۆمار کردنی داواکاری لەسەر ئەو تاوانانەی لەو ماوەیەدا ڕویان داوە .
--------------------
بە سوپاسەوە وەرگیراوە.