گوندی دێرێ خوارو

گوندی دێرێ خوارو

Share

شارباژێر بناری شاخی گمۆ ناحیەی باسنێ سروشتی جوان و ئاوی سازگار
بەرهەمە کوردەواریەکان هەستێکی تایبەت بۆ گەشتیاران و دانیشتوانی گوندەکە دروست دەکات

گوندی دێرێی خواروو ده‌که‌وێته‌ ناوچه‌ی شارباژێڕ - قه‌زای چوارتا - ناحیه‌ی باسنێ.

گوندی دێرێ خوارو 07/11/2025

سوپاسنامە

‎بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
‎لەژێر ڕۆشنایی فەرمودەی پیرۆزی پێغەمبەردا (درودی خوای
لەسەر بێت)
من لم یشکر الناس لم یشکر اللە
ئەو کەسەی سوپاس گوزاری خەڵکی نەبێت سوپاسگوزاری خوای گەورەش نابێت
‎بەناوی بنەماڵەو خزمانی جەنابی مەرحوم مامۆستا(مەلا عبداللە سعید )دێرێییەوە ناسراو بە (مامۆستا مەلا عبداللە )ی هەنجیرەكه‌ شایستەترین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی مێزەر سپی قەدر گران و بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و لیژنەی باڵای فەتوای کوردستان و لقەکانی و بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و بەڕێزان بەرپرسانی ئیداری و حیزبی و حکومی و شێخانی تەریقەت و سەرۆک عەشیرەتەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و سەرجەم خزمان و دۆستان و خۆشەویستانی دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری و ناوچەی ئالان و سیوەیل و شارباژێڕ و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی ڕۆژهەڵات ده‌كه‌ین
سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ برایانی هاتوو چۆ و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و سایت و په‌یج و جەماوەری ئیسلام دۆست و بەڕێزان پزیشک و کارمەندو برایانی پۆلیس و ئاسایش لە نه‌خۆشخانه‌ی شارو خەستەخانەی فاروق و هەمو ئەو بەڕێزانەی لەڕێگەی پرسەنامەو تەلەفۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هاوخەمی خۆیان بۆمان دەربڕی
سوپاسی تایبەتمان هەیە بۆ هەمو ئەو خزمو کەسوکارو دۆست و هاوڕێ و خەڵکە بەڕێزانەی لەیەکەم ساتی ڕوداوە دڵتەزێنەکەوە بەدەمەوە هاتن وهاوکارمان بوون، ئەرکیان کێشاو ماندوبون و دوای وەفاتیشی بەگەرم و گوڕییەکی کەم وێنەوە بەشدارییان لە بەخاک سپاردن و پرسەی ماتەمینی مامۆستای کۆچکردوو کرد.
‎لەخوای گەورە داواکارین کە پاداشتی خێری هەموان بەچاکترین شێوە بداتەوە .
ئامادەبون و پەرۆشی ئێوەی بەڕێز بووە هۆی ئارامی و سەبوری دڵی ئێمە و بەشێکی زۆر لە خەم و پەژارەمانی ڕەواندەوە.
‎خوای گەورە هەموو لایەک لە بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتیەکان بەدوور بکات و مەرحومی مامۆستا(عبداللە)ش بەشەهید قبوڵ بکات و لەگەڵ پیاوچاکان و شەهیدان و ڕاستگۆیاندا لەبەهەشتە ڕازاوەکەی خۆیدا کۆیان بکاتەوەو بە فیردەوسی باڵا شادی بکات و شوێنی مامۆستای کۆچکردووش بە باشتر پڕ بکاتەوە .

‎ إنالله وانا اليه راجعون

‎بنەماڵەی خوالێخۆشبوو
مامۆستا مەلا عبداللە دێرێیی

گوندی دێرێ خوارو

گوندی دێرێ خوارو 04/11/2025

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )
‎((وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا
‎لِلَّهِ وَإِنّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ))

‎ پرسەی کۆچکردوو (مامۆستا عبدالله حاجی سعید)
‎دێرێی سەروویی ڕادەگەیەنین
‎ ناسراو بە مامۆستا عبدالله ی هەنجیرەکە
‎ئەمشەوی ڕابردوو بە کارەساتێکی دڵتەزێن ماڵئاوایی لێکردین ‎
‎(باوکی (ئارام و أحمد
‎(برای (جلال و علی و عبدلرحمان و عبدلرحیم ‎
‎ئەمڕۆ ڕێكەوتی ( ٤ـ۱۱ـ۲٠۲٥ ) يەكەم ڕۆژی
‎پرسەكەیەتی لەمزگەوتی ( حاجی جەلالی ئاسنگەر )
‎کاژێر ۸:٠٠ لە مزگەوتی حاجی جلال ئاسنگەر بەڕێدەکرێت بۆ گۆڕستانی دەباشان
خوای گەورە لێیخۆشبێت و سەبووری هەموولایەک بدات

گوندی دێرێ خوارو

08/05/2025

.بسم الله الرحمن الرحیم
ٳنا لله وٳنـــــا الیه راجعون
بەناوی گوندەکەمانەوە پڕبەدڵ هاوخەمی خومان دەرئەبڕین سەبارەت بەوکارساتە دڵتەزێنەی کە ئەمڕۆ ڕوویدا بەسەر کاک ئاوات اسماعیل و ئارشی کوڕی ڕوویدا کەبووە هۆی گیان لەدەستدانی کاکە ئارشی کوڕی خوای گەورە لێی خۆشبێت و بە بەهەشتی شاد بکات داواکارین لە یەزدان شیفا بۆ کاک ئاوات بنێرێت خوای گەورە سەبوری خانەوادەکەیان بدات

اللهم امین یارب العالمین

Photos from ‎وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن - وزارة الاعمار والاسكان‎'s post 17/09/2024

سوپاس و ستایش بۆخوای گەورە و میهرەبان دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆری خەڵکی دێرێی خواروو بە گشتی چەندین کەسی بەڕێزی دانیشتوی گوندی دێرێی خواروو توانرا جادەی گوندەکەمان قیرتاوبکرێت دوای هەوڵدانی چەندین ساڵی ڕابردوولە ئێستادا و لەچەند ڕۆژی داهاتوو پڕۆژەی قیرتاوکردنی بە کۆتای دێت وەک خەڵکی گوندی دێرێی خواروو سوپاس گوزاری هەموو ئەو کەسانەین کە بە قسەیەکیش بێت ماندوبون و چێپەنجەیان دیاربوە لەم پڕۆژەیە سوپاس بۆ زۆر بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە کاک (دانا عەبدولکەریم ) سوپاس و پێزانینی تەواوی خەڵکی دێرێی خواروو بۆ بەڕێزیان و ماندوبونیان کە سەردانیان کردین و پڕۆژەکەیان بۆ جێبەجێکردین کە بڕی تێچوی پڕۆژەکە زیاتر لە (١٣٦ملیۆن دینار بوە)

Photos from ‎گوندی دێرێ خوارو‎'s post 30/05/2024

جوانترین دیمەنەکان لە سروشتێکی تەواو دڵڕفێنەوە

دێرێی خواروو

۱۱/٥/۲٠۲٤

Photos from ‎گوندی دێرێ خوارو‎'s post 05/01/2024

.......دێرێی خواروو .......
دەسخۆش بۆ ئەنەس سەلام بۆ ناردنی وێنەکان

۳/۱/۲٠۲٤

Photos from ‎گوندی دێرێ خوارو‎'s post 27/03/2023

به هاري كوندي ديري خوارو.

Photos from ‎گوندی دێرێ خوارو‎'s post 20/03/2023

له گوندی دیریوه نه وروزتان پیروز.

Photos from ‎گوندی دێرێ خوارو‎'s post 16/02/2023

ئەمڕۆی دێرێی خواروو

❄️☃️⛄️
دەسخۆش بۆ کاک دانا بۆ چرکاندن و ناردنی وێنەکان

03/02/2023

جەوێکی خۆش دێرێی خواروو 1/2/2023
❄️☃️
سپاس بۆ ئاوارە عومەر بۆ ناردنی ڤیدیۆکە

Photos from ‎گوندی دێرێ خوارو‎'s post 08/01/2023

لە جوانییەکانی سروشتەوە سڵاو دێرێی خواروو

ماشەڵا ئایی لەم بەفرە ❄️باریووە قەلەکەمان 🦃کوڵیووە
کێ دەعوەتت قەرزارە ڕۆژیەتی بۆی بنێرە 😂

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


گوندی دێرێ خوارو
As Sulaymaniyah
WHP8+5J,DEREKHWARU,SULAYMANIYAHGOVERNORATE,