02/09/2021
ڕێكەوتی ٢٠٢١/٨/٣٠ سەكۆی بەشداری گشتی سلێمانی كۆنفرانسێكی ڕێكخست لە ژێر ناونیشانی (هێڵە گشتیەكانی ڕەشنوسی دەستوری هەرێمی كوردستان) بە هاوكاری ڕێكخراوی RID و NPA نەرویجی
هوتێل های كرێست
for Youth Development
بۆ گهشهپێدانى تواناكانى گهنجان
02/09/2021
ڕێكەوتی ٢٠٢١/٨/٣٠ سەكۆی بەشداری گشتی سلێمانی كۆنفرانسێكی ڕێكخست لە ژێر ناونیشانی (هێڵە گشتیەكانی ڕەشنوسی دەستوری هەرێمی كوردستان) بە هاوكاری ڕێكخراوی RID و NPA نەرویجی
هوتێل های كرێست
04/06/2021
بەشداریمان لە چوارەمین كۆنفرانسی ساڵانەی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی عێراق، سەبارەت بە خستنەڕوی كێشە وئاستەنگەكانی كۆمەڵگا، بە لە بەرچاوگرتنی تێڕوانینی ڕێكخراوەكان بۆ چارەسەركردنی لە ڕێگەی كۆمەڵێك ڕاسپاردەی تایبەتەوە، كەلەلایەن ڕەوتی حیكمە بە هاوبەشی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران/فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكانی عێراق ڕێكخرابوو.
بەغداد
٢٠٢١/٥/٢٩
26/12/2020
ئەنجامدانی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەشێك لە ڕێكخراوەكان، سەبارەت بە خستنەڕوی یاداشتی ناڕەزایەتی ڕێكخراوەكان دەربارەی خۆپشاندانەكانی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/١٢/١٤
بەردەم ئەمنەسورەكە
دەقی یاداشتەكە
بۆ/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
لیژنەی كاروباری ئەمنی و مافی مرۆڤ و کۆمەڵی مەدەنی لە پەرلەمان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی ناوخۆ
ڕای گشتی
بابەت/ یاداشتی ناڕەزایەتی بەشێك لە ڕێكخراوەكانی هەرێمی كوردستان
دوابەدوای شەش ساڵ تێپەڕین بەسەر قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و بەردەوامی خراپی باری دارایی و بژێوی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان و نەبوونی ڕێگەچارە و دەرچەی گونجاو بۆ دەربازبوون و تێپەڕاندنی، بەشێك لە هاوڵاتیانی هەرێم بۆ داواكردنی مافە ڕەواكانیان خۆڕسكانە و بە شێوازێكی مەدەنی و دور لە هەر كردیەكی توندوتیژی، ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپشاندانیان ئەنجامدا
هەر لەسەرەتای دەربڕینی ناڕەزایەتیەكان، چ لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، چ لە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەشێك لە كادرانی بارەگا حیزبیەكان و هێزە ئەمنیەكان بەوپەڕی نا بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەران كرد، تا گەشتە ڕادەی بەكارهێنانی توندوتیژی، كە بە داخەوە چەندین شەهید و برینداری لێكەوێتەوە و لە هەمان كاتیشدا بەشێک لە خۆپیشاندەران و چالاکوانان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیران و ڕاپێچی زیندانەكان كران
دۆخی خراپی خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی توندوتژی لە لایەن هێزە ئەمنیەكان گەشتە ئەندازەیەك كە هەریەك لە نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عێراق (UNAMI) و بەشێك لە كونسوڵی وڵاتان، بە ڕاگەیاندراو و بەیاننامەكانیان سەركۆنەی بەكارهێنانی هەر جۆرە توندوتیژیەكیان كرد و پشتوانیان دەربڕی بۆ داواكاری خۆپیشاندەران، ئەوە جگە لە ڕوماڵی بەردەوامی كەناڵە ڕاگەیاندنە جیهانی و عەرەبیەكان
بۆیە ئێمە وەک ئەو ڕێكخراوانەی ناومان لە خوارەوە هاتووە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووش خۆمان بە بەشێك لەو دەنگە ناڕازیانە دەزانین كە لە بەشێكی زۆر لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بڵێسەی سەندووە، ئیدانە و سەركۆنەی هەر جۆرە توندوتیژییەك دەکەین کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدەدرێت، پاڵپشتی داوای ڕەوای هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان و گەنجان دەكەین، بۆ داواكردنی مافە ڕەواكانیان بەشێوەیەكی هێمنانە و مەدەنیانە و شارستانیانە، دوور لە هەر كردەیەكی توندوتیژی، چونكە پشێوی و بەكارهێنانی توندوتیژی خزمەت بە ئامانج و داوای ڕەوای خۆپیشاندەران ناكات، هەر لێرەشەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان دەنێرین بۆ بنەماڵەی شەهیدانی خۆپیشاندەران، هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین،
لەگەڵ ئەوشدا بە هەموو شێوەیەك دەست بردن بۆ موڵکی گشتی و سەروماڵی هاوڵاتیان ڕەتدەكەینەوە و بە كارێكی نابەجێ و درو لە عورفی كۆمەڵگای كوردی دەزانین.
هەربۆیە لەم چەند خاڵەدا ئەم داواکاریانە دەخەینە ڕوو تا هەرچی زووە لە لایەن پەرلەمان و حكومەتی هەرێم کاری جدی لەسەر بکرێت :
١- هەرچی زووە كاربكرێت بۆ جێبەجێكردنی داواکاری ڕەوای خۆپیشاندەران.
٢- هەنگاوی کردەی بنیرێت بۆ باشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و دابینكردنی شایستە دارایەکانی مووچەخۆران .
٣- پاراستنی سەلامەتی خۆپیشاندەران بسپێردرێت بە هێزی چالاکەمەدەنیەکان و پۆلیس.
٤- دەستبەجێ ئازادكردنی تەوای خۆپیشاندەران لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم.
٥- بڕیاری ڕاگرتنی بەسەربازگەكردنی شار و شارۆچكەكان.
٦- دورخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و هەر هێزیکی تر لە دەرەوەی هێزی چالاکەمەدەنیەکان و هێزی پۆلیس لەناوەندی شار و شارۆچكەكان.
٧- پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی دەستنیشانکردن و لێپرسینەوە و بەسزاگەیاندنی ئەو کەس و لایەنانەی كە توندوتیژیان بەرامبەر خۆپشاندەران بەكارهێناوە.
بەشێک لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان
١٤/١٢/٢٠٢٠
ناوی ڕێكخراوەکان:
١- ڕێكخراوی فۆكەس بۆ پەرەپێدانی مەدەنیە
٢- ڕێكخراوی فیوچەر
٣- ڕێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
٤- سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD
٥- پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن KIE
٦- رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان WOLLA
٧- رێکخراوی چاودێری میدیا چمک
٨- تیمەکانی بونیادنەری ئاشتی مەسیحی CPT
٩- ڕێكخراوی پارێز بۆ هۆشیاری تەندروستی
١٠- رێكخراوی مەیلی
١١- ڕێکخراوی دیدگای نوێ
١٢- ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
١٣- ڕێکخراوی هیوا بۆ هاوکاری مناڵی کەمدەرامەت
١٤- ڕێکخراوی کۆچار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
١٥- رێکخراوی ئاسان بۆ پەروەردەو فێرکردن
١٦- رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان
١٧- ڕێکخراوی هەڵوێست
١٨- ريكخراوي خزمەتي جەماوەر
١٩- ریکخراوی میدیا
٢٠- تۆڕی بونیادی ڕێکخراوەکان
٢١- ڕێکخراوی ساڕێژ بۆ کاری خێرخوازی
٢٢- ڕێکخراوی دۆستانی گەرمیان
٢٣- ڕێکخراوی چاوگەی هونەر
٢٤- گروپی شانۆی بنکورە
٢٥- ڕێکخراوی ژنانی ئازاد
٢٦- ڕیکخراوی شنەبای خاک
٢٧- ڕێکخراوی یەکگرتوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
٢٩- ڕێكخراوی SYEO
٣٠- ڕێکخراوی ماڵی خەونەکان
٣١- ڕێكخراوی منداڵانی كوردستان
٣٢- ڕێکخراوی پەرۆش
٣٣- رێکخراوی چرای هیوا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ژنان
٣٤- ڕێکخراوی ئاوەز بۆ توێژینەوە
٣٥- رێكخراوي توانست بۆ گەشەپێدانی تواناكان
٣٦- ڕێکخراوی ماهی بۆ پەروەردەی منداڵ
٣٧- ڕێکخراوی ماڵی فێرخوازان
٣٨- رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد
٣٩- رێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی
٤٠- ريكخراوى داهات بو ئافرەتانى كەم دەرامەت
٤١- ڕێكخراوی مرۆڤدۆست
٤٢ -دەزگای لوتکە
٤٣ - ڕیکخراوی ڕەهەند
٤٤ - ڕیکخراوی هاوڵاتی ڕۆژنامەوانی ئەکادیمی
٤٥ - ڕیکخراوی پرسی پەروەردەیی
٤٦ - ڕیکخراوی دۆستانی ژینگە
٤٧ - ڕیکخراوی هاریکاری هاوکاری بێ نەوایان
٤٨ - ڕیکخراوی گەشەپێدانی وەرزشی
٤٩ - ڕێکخراوی خەون بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
٥٠ - ڕێکخراوی ڕەنگ بۆ گەشە پێدانی ڕۆشنبیری
٥١ - دەزگای ناوەندی یاسایی بۆ ڕۆشنبیری یاسایی
٥٢ - ڕیکخراوی ئاشتی بۆ پەرەسەندن و پەروەردە
٥٣ - رێکخراوی روانین
٥٤ - ڕێکخراوی فارس بۆ کاری خێرخوازی
٥٥ - ڕێکخراوی هۆرایزن
٥٦ - ڕێکخراوی مەستورە کاروباری ژنان
٥٧ - ڕێکخراوی ماڵی گەنجان
٥٨ - ڕێکخراوی بیتۆل
٥٩ - رێکخروای کوردساتی خێرخوازی
٦٠ - رێکخراوی داهاتووی هاوپەیمانی
٦١ - ڕێکخراوی هیوای سەوز
٦٢ –ڕێکخراوی کیکۆ
02/11/2020
ڕێكخراوی فیوچەر بە هاوبەشی ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، كۆبونەوەیەكی تایبەتی بۆ بەشێك لە ڕێكخراوەكانی سلێمانی لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵی مەدەنی/ پەرلەمانی كوردستان ڕێكخست.
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 2020/11/2 ڕێکخراوی فیوچەر بەھاوبەشی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، گفتوگۆیەکی کراوەیان بۆ بەڕێز (سەلمە فاتح) سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵی مەدەنی و بەشێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەشاری سلێمانی، سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی (ڕەوشی ڕێكخراوەكان و ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان) ڕێکخست .
لە کۆبونوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر کۆی گشتی پرسە پەیوەندیدارەکان بە کاری ڕێکخراوەیی و ئاستەنگ و بەربەستەکان خرانە ڕوو، سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری باسی لە گرنگی کاری ڕێکخراوەیی لەھەرێمی کوردستان کرد، و ڕایگەیاند؛ "ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خزمەتێکی زۆری چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەکەن، لە ڕووی بەرەو پێشچوونی کاری خۆبەخشی و ھاوکاری و رۆشنبیرکردنی تاک و کۆمەڵگە بەگشتی" .
دواتر لە گفتوگۆیەکی کراوەدا، نوێنەری ڕێکخراوەکان سەرنج و پێشنیارەکانیان ئاراستەی سەرۆکی لیژنەکە کرد، و داوایان هەرچی زووە پەرلەمانی کوردستان هاوکار و پشتیوانی ڕێکخراوەکان بێت لە چارەسەرکردنی ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم کارکردنیان، لە هەمان کاتیشدا داوایان کرد کە لە یەکێک لە دانیشتنەکانی پەرلەمان ڕەوشی کاری ڕێکخراوەی لەھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
لەبەرامبەردا سەرۆکی لیژنە بەڵێنی دا کە لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پارێزگاکانی تری ھەرێم، ئەوا بە ڕاپۆرتێک کێشەو گرفتەکان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن و داوای تەرخان کردنی بڕگەیەک لەبەرنامەی کاری دانیشتنێکی پەرلەمان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاری ڕێکخراوەیی لەھەرێمی کوردستان.
08/10/2020
ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی بەشێك لە ڕێكخراوەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ (لیژنەی ڕۆشنبیری و كاروباری كۆمەڵی مەدەنی) لە پەرلەمانی كوردستان و (فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان) لە هەولێر كۆبوینەوە، سەبارەت بە گەیاندنی یاداشتی ناڕەزایەتی ڕێكخراوەكان و هەموو ئەو ئاستەنگ و گرفت و ڕێگریانەی كە دەخرێتە بەردەم كاری ڕێكخراوەی لە هەرێمی كوردستان
بارەگای پەرلەمانی كوردستان
بارەگای فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان
هەولێر
٢٠٢٠/١٠/٧
08/10/2020
بەشێك لە ڕێكخراوەكانی هەرێمی كوردستان یاداشتی ناڕەزایەتی ڕێكخراوەكانیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خستە ڕوو سەبارەت بەو ڕێگری و ئاستەنگ و گرفتانەی كە دەخرێتە بەردەم كاری ڕێكخراوەی لە هەرێمی كوردستاندا
كافتریای ئەمنەسورەكە
٢٠٢٠/١٠/٦
01/10/2020
بەشداریمان لە كۆبونەوەی تایبەت بە كاراكردن و بەهێزکردنی ژینگەی كاری مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکردن دەربارەی میكانیزمی جێبەجێكردنی پەیمانی هاوبەشی گەشەپێدان لە نێوان دەسەڵاتە گشتییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٩/٣٠
هۆتێل تایتانیك
22/09/2020
بەشداری نوێنەری ڕێكخراومان (هەنار عدنان) لە پلاتفۆڕمی هەماهەنگی، پڕۆژەی تكامل، كە لە لایەن ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی USAID ڕێكخرابوو
١٤-٢٠٢٠/٩/١٥
هۆتێل تایتانیك
16/09/2020
بەشداربووین لە كۆبونەوەیەكی ڕاوێژكاری سەبارەت بە گفتوگۆكردن لەسەر سیستمی ئەلكترۆنی فەرمانگەكانی دادنوس، كە لەلایەن ڕێكخراوەی هاریكاری یاسایی ژنان بە پاڵپشتی USAID ڕێكخرابوو .
هۆتێل ڕامادا
٢٠٢٠/٩/٩
16/09/2020
بەشداربووین لە دیداری (گفتوگۆی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان) كە لەلایەن ڕێكخراوی ماڵی سەركەوتن بە هاوكاری NED ئەمریكی ڕێكخرابوو
٢٠٢٠/٨/٢٥
هۆتێل ڕامادا
14/08/2020
سەكۆی بەشداری گشتی سلێمانی لە گفتوگۆیەكی كراوەدا، پرسی (پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ی تاوتوێ كرد
ڕێكەوتی ٢٠٢٠/٨/١٢ سەكۆی بەشداری گشتی سلێمانی لە پانێڵێكی تایبەتدا، بە بەشداری بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نوێنەری دەزگای هەڵبژاردنی حیزبەكان، یاسا ناسان، ئەكادیمیستان و ڕێكخراوەكان، (پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ی خستە بەر باس و لە گفتوگۆیەكی كراوەدا هەموو ئەو كەلێن و بەربەست و ئاستەنگانەی بەردەم یاساكەی خستە ڕوو.
سەرەتایی چالاكیەكەش بە وتاری سەكۆ دەستی پێكرد، كە لەلایەن (هەردی ئەحمەد) خوێندرایەوە، دواتر لە دوو تەوەری جیاوازدا بە بەشداری هەریەك لە پانێڵیستان (مەریوان عارف) ماجستێر لە یاسای دەستوری و (هەڵشۆ عبدالفتاح) ئەندامی سەكۆ و شارەزای بواری هەڵبژاردن، بە وردی باس لە هەموو ئەو ئاستەنگ و گرفت و كێشانە كران كە ڕێگرن لە بەردەم یاساكەدا.
لە درێژەی چالاكیەكەدا گفتوگۆی كراوە لە نێوان بەشداربوان كرا و پێشنیار و ڕاسپاردەكانیان سەبارەت بە پڕۆژە یاساكە خرایە ڕوو و چالاكیەكە كۆتایی پێهێنرا
وا بڕیارە ڕاسپاردە و پێشنیارەكان بۆ سەر لە نوێ پێداچونەوە بە پرۆژە یاساکە و باشترکردنی ئەو پاشکۆیەی بڕیارە بۆ یاساکە دەربچێت پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت.
سەكۆی بەشدای گشتی سلێمانی
٢٠٢٠/٨/١٢
13/08/2020
بهیاننامهى رِێكخراوى فیوچهر له ساڵ رِۆژى جیهانى گهنجاندا
نزیكهى پێنج ساڵ تێدهپهرِێت بهسهر قهیرانهكانى ههرێمى كوردستان و تا ئێستا رِێگهچاره و میكانیزمى گونجاو نهگیراوهتهبهر بۆ چارهسهر كردن و تێپهرِاندنى ئهو دۆخه نهخوازرا و ناههموارەی كه تهواوى جومگهكانى (سیاسى و ئابورى و كۆمەڵایەتی) بەرەو ئیفلج بوون بردووە
بەردەوامی قەیرانەكان و بوونی زۆری كێشە و گرفتەكان لە هەرێمی كوردستان، بە شێوازێك هاولآتیانى توشى دڵه رِاوكێ و بێ ئومێدى كردووە، كه نه هیوا و نه متمانهیان به چارهسهركردنى دۆخهكه و نه ئهو ژینگه سیاسى و ئابورى و كۆمهلآیهتیهى ههرێم نهماوه
ململانێى سیاسى و كێشمە كێشمی لایەنەكان و نەبوونی سەقامگیری و شەفافیەت لە داهات و خەرجی و بوونی گەندەڵیەكی بێشومار، سەرباری ئەوەش بێ كارى و دانهمهزراندن و دەستەبەرنەكردنی مافە بنچینەییەكانی فەرمانبەران و پێنەدانی مووچه لەكاتی پێویستدا، هۆكارن بۆ زیاتر بێ ئومێد و بێ متمانەتر بوونی هاوڵاتیان، لەپاڵ ئەوەشدا زیادبوونى دیاردهى كۆچ و سهر ههڵگرتن و خۆلەناوبردن، لە هەمان كاتیشدا زیادبوونی دیاردەی جیابونهوهى پرۆسهى هاوسهرگیرى ڕۆژ دوای ڕۆژ لە هەڵكشانە
قوربانی هەرە سەرەكیش لە بوونی هەموو ئەو قەیران و كێشە و گرفتانە، توێژی گهنجانن، چونكه به پێى پێوهره دیمۆگرافیهكان بێت توێژى گهنج زۆرینەی ڕەهای دانیشتوانی ههرێمی كوردستان پێك دێنن
بۆیه له رِۆژى جیهانى گهنجان رِایدهگهیهنین كه پێشتریش چهندین جارى تر كارمان لهسهر كردووه، دهبێت ههرچى زووه بهر بهم ههموو قهیرانانهى ههرێم بگیرێت و رِێگهچاره و میكانیزمى خێرا بگیرێته بهر بۆ تێپهرِاندنى ئهم دۆخه نهخوازرا و ناههمواره، له سهروو ههموو ئهوانهشهوه دهبێت كار بكرێت بۆ گێڕانەوەی متمانە و شكۆى مرۆڤ پارێزراوبێت، له ههمان كاتیشدا گرنگى زیاتر بدرێت بە توێژى گهنج به پشتیوانى كرد و دهستگیرۆى كردن و هاندانیان له پێناو خزمهت كردنى كۆمهڵگا لە ڕێگەی جێ بەجێ كردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:
1. گرنگیدان به خزمهتگوزاریهكانی تایبهت به گهنجان بهمهبهستی پهرهپێدانی حهز و خولیا و بههرهمهندیهكانیان.
2. له پێناو كهمكردنهوهی قهیرانی بێكاری لای گهنجان بۆ هاندان و دۆزینهوهی ههلی كار پێویسته گرنگی به كهرتی تایبهت بدرێت ئهویش به دهرفهت پێدانی زیاتر و خۆشهویست كردنی ئهم کەرتە لای گهنجان.
3. ههڵمهتهكانی هۆشیاركدنهوه بۆ گهنجان بهرفراوانتر بكرێن به جۆرێك لهگهڵ كێشهكانی ئێستای گهنجان ڕیگه چارهبدهن به دهستهوه.
٤. پرۆژهی (ڕاپرسی لهسهر پیشهگهری) له نێو گهنجاندا بكرێت تاوهك بزانرێت ئاستی خۆشهو یستی كار و قبوڵ كردنی پیشەگهری له كودستاندا لای گهنجان له گهڵ خواست و خولیاكانی گهنجاندا یهك دهگرێتهوه، تاوهكو پسپۆڕی له كارو پیشهدا لهنێو توێژی گهنجان وهلا نهنرێت.
٥. فراوانكردن و گهشهپێدانی كهرتی تایبهت و دروستكردنی چهند پهیمانگا و كۆلێجێكی میههنی بۆ زیاتر دروستكردنی گهنجی كار.
ڕێکخراوی فیوچەر بۆ گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان
2020/8/12