Sulaymaniyah Police پۆلیسی سلێمانی

Sulaymaniyah Police پۆلیسی سلێمانی

Share

Official Page Of Sulaymaniyah Police

01/06/2026

ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاوڵاتییە لەنەخۆشخانەی شارەو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە، بەڵام ناو و ناونیشانی ماڵەوەیان نازانێت و هیچ ناسنامەیەکی هەڵنەگرتووە، داوا لەکەسوکاری یان هەرکەسێک دەکەین کە زانیاری لەبارەیەوە هەیە سەردانی نەخۆشخانەی ناوبراو بکات یان پەیوەندی بکەن بەژمارە موبایلی ئەفسەری ئێشکگری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە:
07725120480

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

31/05/2026

دڵگرانین بەکۆچی دوایی ( نازدار محمد ساڵح) دایکی کارمەندمان ( ڕ.پ ئومێد عبداللە) لەبەشی پۆلیسی پاسەوانی.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین، داواکارین لەخودای مەزن کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات‌و دواناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.

سبەینێ ڕێکەوتی (۲۰۲٦/٦/۱) پرسەکەی لەهۆڵی (نیعمەت خان) دەبێت لەسلێمانی.

31/05/2026

بەشێك لە كارو چالاكییەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ( 105 )

28/05/2026

"خۆشبەختانە هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە"

بەڕێز رائدی مافپەروەر ئاری لطیف حمە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باس لەئامادەکاری و پلانی ئەمنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکات بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزو دەڵێت، تائێستا پلانەکە بەشێوەیەکی سەرکەتوو جێبەجێکراوە.

Photos from ‎Sulaymaniyah Police پۆلیسی سلێمانی‎'s post 27/05/2026

وێنە.. لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لەئەرکدا بوون

26/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز (عەمیدی دکتۆر ئارام محمد صالح سعید) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە

هاوڵاتیان و هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
ئەفسەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆزتان لێ دەكەم. وە جەژنی قوربانی پیرۆز لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەکەم، هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ گەلەکەمان..
دەستی ماندوو بوونی گشت ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەگوشم کەهەمیشەو بە بەردەوامی و بەكردەیی ئەمەك و دڵسۆزی و وەفادارییان لەبەرامبەر سەختییەكاندا سەلماندووە، نمونەیەكی جوانی خۆڕاگرییان لەپاراستنی سەرو سامانی هاووڵاتیان و ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانیدا پێشكەشكردووە، بۆیە سوپاس و پێزانینتان ئاراستە دەكەم.
هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە درێژەپێدەرو تەواوکەری گشت شادی و خۆشیەکانمان بێت لەکوردستانێکی ئارام و پڕ ئاشتی و تەبایی..
دوبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە لەجەژن و خۆشیدابن

عەمیدی دکتۆر
ئارام محمد صالح سعید
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

Photos from ‎Sulaymaniyah Police پۆلیسی سلێمانی‎'s post 24/05/2026

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لەبەڕێوەبەرو بەرپرسی ئاسایشی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲٦/٥/۲٤ بەڕێز عەمیدی دکتۆر ئارام محەمەد ساڵح سەعید بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە بەڕێزان ئامانج عزیز ف*ج بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ئەحمەد محمد حمە طالب بەرپرسی ئاسایشی کۆمسیۆن کرد.
لەدیدارێکدا باس لەهەماهەنگی و كاری پێكەوەیی نێوان هەردوولا کرایەوە، وە سوپاسی بەڕێوەبەرو سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیان کرد کە لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندا ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لەپاراستنی ناوەندەکانی هەڵبژاردندا.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

21/05/2026

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە دزییان لەباخەکانی سیتەک کردبوو

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی سیتەکی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دزییان لە چەند باخێکی سیتەک کردبوو.

دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەک سکاڵایان تۆمارکرد کە دزی لەباخەکانیان کراوەو چەندین کەلوپەلی جۆراوجۆریان لێ دزراوە، بڕیاری بەڕێز دادوەر وەرگیراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەکەوە دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن، هەروەها دەستگیرا بەسەر کەلوپەلە دزراوەکاندا.

تۆمەتباران ( ش، ص، ئ لەدایکبووی ۱۹۸۳ و ص، س، ف لەدایکبووی ۱۹۷٦ )، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤۳) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، لەلێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

20/05/2026

سوپاسنامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیيەوە

دوای ئەوەی لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە هاوڵاتیانمان لەدۆزینەوەی هاووڵاتییەك ئاگادار كردەوە، دەستبەجێ كەسوكاری هاووڵاتییەكە سەردانی بنكەی پۆلیسی هەواری شاریان كردو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، هاوڵاتییەكە ڕادەستی كەسوكارەكەی کرایەوە.
لێرەوە بە پێویستی دەزانین دەستخۆشی لەسەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بكەین كە ئاگادارییەکەیان بڵاوكردەوەو بووە هۆی دۆزینەوەی كەسوکارەکەی.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

20/05/2026

هـاوڵاتـی بـه‌ڕێـز..
کـاتێک لەبنکەیەکی پۆلیسه‌وه‌ بانگ دەکرێیت و
ئـامادە دەبـیـت، مــافـێـکی یـاسـایی خـۆتــە
پـرسـیـار بـکـەیـت دەربـارەی ئەو بابەتەی لەسەری بانگ کراویت..

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Sarchinar Road, Girda Brawaka
As Sulaymaniyah
46001