03/06/2026
سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت
بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
02/06/2026
پاسپۆرتی سلێمانی و کەرکوک زیاتر هەماهەنگ دەبن.
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٦/٢ عەمیدی مافپەروەر ( سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی پێشوازیکرد لە عەمید (سرود عەبدوڵا محەممەد جاف)بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای كركوك و لەسەردانەکەدا ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی و کەرکوک ئامادەبوون.
لەمیانەی سەردانەکەدا تەکید لەکاری هەماهەنگی نێوان پاسپۆرتی سلێمانی و کەرکوک کرایەوە لەپێناو کارئاسانی و جێبەجێکردنی داواکاری هاوڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی
02/06/2026
بەمەبەستی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکەت پێویستە:-
١- سەرەی ئەلەکترۆنی (حجزی الکترونی )ت هەبێت.
٢- دەبێت سکانی ئەم (QR) بکەیت یاخود لە ڕێگای وێب سایتی (www.epp.iq) لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە حجزی ئەلکترۆنی بکەیت تاکو بارکۆدێکی تایبەت بە خۆت کارا
دەبێت.
https://appointment.epp.iq/p/p/reservation
٣- ئەم خزمەت گوزاریە بەردەستە هەتا ئەو کاتەی شوێنی حجز نامێنێ.
٤- نرخی تێچووی پاسپۆرت تەنها (٩١٠٠٠) نەوەدو یەک هەزار دینارە ئەگەر سەرەی ئەلەکترۆنی(حجزی الکترۆنی) هەبێت.
٥- ئەگەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت جگە لە نرخی تێچووی پاسپۆرتەکە دەبێت (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار بدەیت.
٦- واتە کۆی گشتی پارەکە دەبێت بە (١٤١٠٠٠) سەدو چل و یەک هەزار دینار.
٧- تەنها بە کارتی نیشتمانی ڕەسەن (اصڵی) کاردەکرێت واتە کار بە کارتی نتشتیمانی ( کۆپی ) ناکرێ.
٨- کار بە ( هیچ دۆکۆمێنتیکی تر ) لە هەرێم و عیراق ناکرێت.
٩- پێویستە پێش نیوەڕۆ سەردانمان بکەن ، هەتا کات ژمێر (١٢) دوانزەی نیوەڕۆ مامەڵەی هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
01/06/2026
ئەمڕۆ ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی عەمیدی مافپەروەر ( سالار عەبدوڵا) و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتیمان بۆ ڕێزگرتن لە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک ″مام جەلال″یان کرد بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
26/05/2026
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت
25/05/2026
پاسپۆرتی سلێمانی کارئاسانی زیاتر بۆ منداڵانی خاوەنپێداویستی ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٥/٢٥ عەمید مافپەروەر (سالار عەبدوڵا ) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پاررێزگای سلێمانی پێشوازیکرد لە (بەختیار ڕەوف )بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان، باس لەگرنگی پڕۆژەی خزمەتی زیاتری منداڵانی ئۆتیزم لەڕێگەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوەخرایەڕوو تا تێچووی پاسپۆرتی منداڵانی ئۆتیزم بخرێتە سەر وەزارەتی ناوخۆی عیراق کەئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ خزمەتکردن.
لەمیانەی سەردانەکەدا چەپکەگوڵی پیرۆزبایی کۆمەڵەی ئۆتیزم پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی کرا لە پای ئەو خزمەتگوزاریانەی پاسپۆرتی سلێمانی بۆ منداڵانی ئۆتیزمی ئەنجامیداوە بۆ کارئاسانی و پێدانی پاسپۆرت و ئەنجامدانی ئەو سیمنار چالاکییانەی بۆ ئەفسەر و کارمەندان لەسەر ڕاهێنان و شێوازی تێگەیشتن لەگەڵ منداڵانی ئۆتیزم
ئەنجامیداوە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی
25/05/2026
پاسپۆرتى سلێمانى:
عەمیدى مافپەروەر (سالار عەبدوڵڵا)بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى
پیرۆزبایی بەخشییە هەریەک لە (ڕێپێدراو / هەڵمەت فیصڵ ) و فەرمانبەر (عومەر حمە سعید) کارمەندى پاسپۆرتى سلێمانى بەبۆنەى تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندن و بە دەست هێنانی بڕوانامەی زانکۆ .
بەڕێوبەری پاسپۆرتی سلێمانی وێڕایی پیرۆزبایی، پشتگیری و پاڵپشتی خۆی دووپات کردووە بۆ هەر ئەفسەرو کارمەند و فەر مانبەرێکی بەڕێوبەرایەتیمان کە جگەلە ئەرکەکەی خۆی لە بواری سەربازی بتوانێ بەشداری بکات لە هەر بوارو پیشە و کارێک کە ببێتە مایەی خۆشحاڵی سوود گەیاندن بۆ خۆیان و کۆمەڵگەو دەوروبەریان
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی پاسپۆرتی سلێمانی
25/05/2026
ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو شەممە (30ی ئایاری 2026) پشووی فەرمی دەبێ
بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێ.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
17/05/2026
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولی تایبەت بە هونەری وەڵامدانەوەی میدیاکاران ئەنجامدا و نوێنەری پاسپۆرتی سلێمانی تێدا بەشداربوو.
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ۆرکشۆپی ئەکادیمیی تایبەتی بە ناونیشانی "هونەر و شێوازەکانی وەڵامدانەوەی میدیاکاران" ڕێکخست، بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسانی راگەیاندن لە دامەزراوە حکومییەکان و بەڕیوەبەرایەتییە گشتییەکانی شاری سلێمانی و لە ناویاندا نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی یەکێک بوو لە بەشداربوانی خولەکە ،ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دامەزراوە بۆ بەرزکردنەوەی توانا پیشەییەکان و پێشخستنی ئاستی کاری میدیایی.
ۆرکشۆپەکە لەلایەن د. دیاری حامد، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی میدیاوە وترایەوە، لەکۆتایی ۆرکشۆپەکەدا، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە ئامادەبووان لەبەرامبەر هەوڵ و پابەندبوونیان بە پەرەپێدانی توانا پیشەییەکانیان..
17/05/2026
سوپاس و پێزانین بە کارمەندێکی پاسپۆرتی سلێمانی بەخشرا.
بەهۆی دڵسۆزی لەجێبەجێکردنی ئەرک و فەرمانەکان ئەمڕۆ٢٠٢٦/٥/١٧ عمیدی
مافپەروەر(سالار عەبدوڵا محەمەد عەلی)بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی سوپاسی پێزانینی بە شۆفێری بەڕێوبەرایەتیمان (سیروان عەلی عەبدوڵا )بەخشی وەک شۆفێرێکی دڵسۆز لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد بەردەوام دڵسۆزی کارمەندەکان لەبەرچاو دەگرن.