لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان

لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان, Political organisation, Aqari, As Sulaymaniyah.

11/04/2026

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

هاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان و عێراق

ئەمڕۆ، ١١ى نیسانى ٢٠٢٦، لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەشێوەیەک پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بەڕێوەچوو، کە لە دەرەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەسەندکراوى ئەنجوومەنەکە بوو، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەران بێ گوێدانە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجوومەن بەرنامەى کۆبوونەوەى دیاریکردبوو کە ئەمەش پێشێلکردنى یاسایە، هەروەها ئەو کاندیدەى کە دیاریکرابوو بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار لە دەرەوەى ئالیەتى کوردستانى بوو، لە کاتێکدا کە ئەو پۆستە ئیستحقاقى گەلى کوردستانە نەک حزبێک، بەڵام ئەم کاندیدە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو و چەند لایەنێکى پێکهاتەکانى دیکەى عێراق پەسەندیان کردووە!

بۆیە ئەو شێوازە هەڵبژاردنە ڕەتدەکەینەوە و کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەرى زۆرینەى کوردستانى نازانین و هەڵسوکەوتى لەگەڵ ناکەین.
هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش فراکسیۆنى پارتیمان بایکۆتى بەشدارى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى کرد، کە دەبوایە دواى بایکۆت کردنەکە ناوى کاندیدى پارتیمان لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە لادرابایە.

لەئێستاشدا بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و ڕاوێژکردن، هەردوو فڕاکسۆنى پارتیمان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

مەکتەبى سیاسیى
پارتى دیموکراتى کوردستان
١١ى ٤ى ٢٠٢٦

Photos from ‎لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان‎'s post 08/04/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی (٨-٤-٢٠٢٦)، لە بارەگای لیژنە ناوچەمان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (تەلار محمد) بەرپرسی لیژنە ناوچەمان و ستافی دەستەی کارگێڕی و هەڤاڵانی ستافی ڕێکخراوەکانی سنووری لیژنە ناوچەمان، لە پاش تەواوبوونی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستی پێشکەوتوو، کە لەلایەن پەیمانگای (توتەڵێج) ئەنجامدرابوو بە پاڵپشتی دارایی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسیی پارتیمان، هەڵساین بە پێدانی بڕوانامە بە تەواوی ئەو هەڤاڵانی بە سەرکەوتووانە بەشداریی خولەکەیان کردبوو.
هاوکات خەڵاتی ڕيزلێنان بەخشرایە هەریەک لە هەڤاڵان (محمد ئەنوەر، هەردی قادر، شاهۆ کاوە)، لە پای خزمەتکردنی زیاتریان بە هەڤاڵانی سنووری لیژنە ناوچەمان بە دابینکردنی (سەبەتەی خۆراک، هاوکاریی دارایی، ئێوارە خوان) لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.

Photos from ‎لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان‎'s post 06/04/2026

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی (٦-٤-٢٠٢٦)، لە بارەگای لیژنە ناوچەمان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (تەلار محمد) بەرپرسی لیژنە ناوچەمان و هەڤاڵ (دیلان ساڵح) بەرپرسی بەشی کارگیڕی و دارایی و ستافی ڕێکخراوی ئەکادیمیست و فەرمانبەران، هەلسان بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی بەسەر بەشێک لە هەڤاڵانی لیژنە ناوچەمان، کە هاوکارییەکە لە لایەن هەڤاڵ (هەردی قادر) کارگێڕی ڕێکخراوی ئەکادیمیست و فەرمانبەرانەوە دابین کرابوو.

Photos from ‎لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان‎'s post 01/04/2026

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی (٣١-٣-٢٠٢٦)، هەڤاڵ (تەلار محمد) بەرپرسی لیژنە ناوچەمان و بەشێک لە ستافی دەستەی کارگێڕی و هەڤاڵانی ستافی ڕێکخراوەکانی سنووری لیژنە ناوچەمان، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە، سەردانی هەڤاڵان (شاهۆ کاوە) و (ڕۆژیار حسن)یان کرد.

28/03/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

هەرێمی كوردستان هیچ كات بەشێك نەبووە لەو كێشە و گرژی و شەڕانەی لە ناوچەكەدا هەیە بەڵام بەداخەوە كۆمەڵێك خەڵك هەن بە بێ ئەوەی كەس ڕێگرییان لێ بكات، تەركیزی سەرەكییان ئەوەیە چۆن و بە چ ڕێگەیەك دژایەتیی هەرێمی كوردستان بكەن و هەمیشە بەناهەقی پەلاماری هەرێم و پێشمەرگە دەدەن و دەبنە هەڕەشە لەسەر ژیان و سەقامگیریی خەڵكی كوردستان.

بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو دەیانجار بە زوڵم و بە بێ پاساو بە درۆن و بە موشەك پەلاماری هەرێمی كوردستان و بارەگاكانی پێشمەرگەیان داوە و خەڵكی بێگوناحیان شەهید و بریندار كردووە. لەوەتای ئەو شەڕەش دەست پێكراوە زیاتر لە 450 جار بە موشەك و بە درۆن هێرشیان كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان و بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. هەر لەو ماوەیە پێنج جار هێرشیان كردۆتە سەر بارەگای ئێمە، بەڵام بێدەنگەمان لێ كردووە بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ و تووڕەیی لەناو جەماوەر دروست نەبێت. دوێنێش لە شاری دهۆك بە درۆن پەلاماری ماڵی سەرۆكی هەرێمیان داوە. بابەتەكە ماڵ یان بارەگای كەس نیە، هەموو شوێنێكی كوردستان و هەموو ماڵی كوردستانیان لای ئێمە بەهای هەیە.

ئەو جۆرە هێرشانە شەڕفرۆشتنێكی ئاشكران و زوڵمێكی گەورە و زێدەڕۆیی و ناهەقیەكی گەورەن بەرانبەر هەرێمی كوردستان و دەبێ چارەسەرێكی جددی و یەكلاكەوەرییان بۆ دابنرێت. لە ڕاستیدا ئەمە بە ئیدانەكردن و تەلەفۆن و بروسكە و لیژنە چارەسەر نابن. دەستەڵاتدارانی عێراقی دەبێ خۆیان یەكلایی بكەنەوە یان ئەوەتا ڕایبگەیێنن كە لە توانایاندا نیە ڕێگری لەو گرووپە لەیاسابەدەرانە بكەن، یانیش دەبێ بە جددی بێنە سەر هێڵ و پارێزگاری لە دەوڵەت بكەن و ئیجرائاتی جددی بكەن كە چیتر ڕێگە نەدرێت پەلامار و هێرشی ناڕەوا بكرێتە سەر هەرێمی كوردستان.

لێردەدا دووپاتی دەكەینەوە، گەلی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵایین بەرگری لە پەیامی ئاشتیانە و دۆزی ڕەوای خۆی دەكات و هیچ هەڕەشە و پەلامار و دوژمنێك نەیتوانیوە و ناتوانێ ئەو ئیرادەیە بشكێنێت.

مسعود بارزانی
29ی ئاداری 2026

Photos from ‎لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان‎'s post 25/03/2026

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیان ئاوایی خاتوو (جمیلە سید احمد) ڕادەگەیەنین، کە دەکاتە دایکی هەڤاڵ (دڵشاد حەمە ڕەشید) کارگێڕی لیژنە ناوچەمان، داواکاریین لە خودای گەورە سەبوری ببەخشێت بە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دوا ناخۆشیبێت و ڕۆحی کۆچکردوو شادبێت.

(انالله واناالیە راجعون)

#پرسەنامە

Photos from ‎لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان‎'s post 23/03/2026

سەردان و بەرسەرکردنەوە و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز.
هەڤاڵ (ئاری هەرسین) بەرپرسی لقی چوار، هەڤاڵ (تەلار محمد) و هەڤاڵانی دەستەی کارگیڕی، لە پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، سەردانی بەشێک لە هەڤاڵانی سنووری لیژنە ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکانیان کرد.

13/03/2026

ساڵڕۆژی لەدایکبوونی جەنەڕاڵی چیاکان، هێز و وزەی ڕێگای کوردایەتی، چرای ڕۆشنکەرەوەی هەنگاوەکانمان، باوکی ڕۆحی نەتەوەیی کورد سمبولی بەرخۆدان و خۆنەچەماندن، بەرز و پیرۆزبێت ئەم یادە مەزنە، ڕێگەو ڕێبازت ڕوونە و هەموو کات بە گڕوتینی شۆڕشی مەزنی ئەیلول هەنگاو دەنێین.

12/03/2026

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەڕێز تۆم باراك سڵاو و ڕێزی سەرۆک ترامپی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و سوپاسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد کە هەمیشە بە سەرکردایەتییەکی حەکیمانە ئیدارەی سیاسەت و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەی کردووە، و ڕایگەیاند کە ئەمەریکا هەمیشە وەک هاوپەیمان و دۆست سەیری هەرێمی کوردستان دەکات و بەردەوام دەبن لەسەر هەماهەنگیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان. هەروەها بەڕێز نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەمەریکا هەرێمی کوردستان و عێراق پێگەیەکی گرنگی ناوچەکەن و ئەوان هاوکار دەبن کە لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەکە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق چارەسەر بکرێن بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت لە هەموو بوارەکاندا.

بە هەمان شێوە، سەرۆک مەسعود بارزانی سوپاسی سەرۆک ترامپی کرد و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆی دەربڕی و سوپاسی بەڕێز تۆم باراکی کرد بۆ رۆڵە کاریگەرەکەی.
سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری سەقامگیری و ئارامییە بۆ تەواوی ناوچەکە و گەلی کوردستان هەمیشە باوەڕی بە دیموکراسیەت و پێکەوەژیان و گفتوگۆ هەیە و ڕایگەیاند کە ئێمە هەمیشە بەشێک بووین لە چارەسەر و هەرگیز بەشێک نەبوون و نابین لە هیچ کێشە و ئاڵۆزییەک.

هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەو هێرش و پەلامارە ناڕەوایانە دا کە لەلایەن هەندێ هێزی بەدەر لە یاسا دەکرێنە هەرێمی کوردستان.
هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە هەرێمی کوردستان و عێراق بەدوور بگیرێن لەم شەڕە و پارێزراو بن.

11/03/2026

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی پەنجا و شەش ساڵەی ڕێککەوتنامەی یازدەی ئادار

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی كوردستان بوو. بەرهەمی ئەو خەباتە پتەو و سەرتاسەرییە بوو كە لەپێناو گەڕاندنەوەی مافەكانی گەلی كوردستان و بەدیهێنانی دیموكراسی لەعێراقدا دەستی پێكرد و دواجار حكوومەتی ئەوكاتی عێراقی ناچار كرد بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت.

لە پەنجا و شەشەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا پێزانینمان بۆ تێكۆشان و ماندووبوونی سەرجەم ئەو پێشمەرگە و شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەرانەی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە بە ماندووبوون و قوربانیدانی خۆیان دەستكەوتی مێژوویی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداریان بۆ گەلەكەمان مسۆگەر كرد. لەو یادەدا جەخت لە پاراستنی دەستكەوتەكان و پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و سڵاو بۆ ڕۆحی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەنێرین.

مسعود بارزانی
11ی ئاداری 2026

08/03/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

پێشمەرگە هەرگیز زوڵم و زۆری لە هیچ لایەنێك قبووڵ نەكردووە، ناكرێ و نابێ ئەو شەڕفرۆشتنە و تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هاووڵاتیان لەلایەن ئەو گرووپانەوه‌ بەردەوام بێت.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە درێژاییی مێژوو گەلی كوردستان هیچ كات لەگەڵ شەڕدا نەبووە و هەمیشە خوازیاری ئاشتی و پێكەوەژیان بووە، ئەگەر شەڕیشی بەسەردا سەپێندرا بێت، ئەوە بەرگریی لە خۆی و مافەكانی كردووە. ئەوە بنەمایەكی نەگۆڕە و لە بڕوایەکی پتەو و فەرهەنگی دەوڵەمەندی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت.

جێگەی داخێكی زۆرە ئێستا شەڕ و گرژییەكی زۆر لە ناوچەكەماندا هەیە، ئێستا و پێشتریش هەردەم هیوامان ئەوە بووە كە هەرچی گرفت و كێشە هەیە لە ڕێگەی ئاشتیانەوە چارەسەر بكرێت، چونكە هەمیشە شەڕ مایەی كاولكاری و ماڵوێرانییه‌.

لەو میانەدا جێگەی سەرسوڕمانێكی زۆرە هەندێ گرووپ و لایەن لەژێر ناوی موقاوەمە و بە بیانوو و دروشمی بێ بنەما؛ ڕێگە بە خۆیان دەدەن پەلاماری شوێنی سڤیل و ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان و بنكە و بارەگاكانی پێشمەرگە دەدەن. ئەمە شەڕفرۆشتن و دەستدرێژییەكی ئاشكرایە بۆ سەر مافی هاووڵاتیان و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

لێرەدا دەبێ هەموو لایەك باش بزانن که‌ دانبەخۆداگرتنیش سنووری هەیە. پێشمەرگە هەرگیز زوڵم و زۆری لە هیچ لایەنێك قبووڵ نەكردووە، ناكرێ و نابێ ئەو شەڕفرۆشتنە و تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هاووڵاتیان لەلایەن ئەو گرووپانەوه‌ بەردەوام بێت. بۆ ئەو مەبەستە داوا لە حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین كە بە جددی بێنە سەر هێڵ و سنوورێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێن، چونكە بەردەوامبوونی ئەو شەڕپێفرۆشتنە دەرئەنجامی خراپی لێ دەكەوێتەوە.

وێڕای دەربڕینی هاوخەمیم بۆ خانەوادە و كەسوكاری ئەو ئازیزانەی لە ئەنجامی ئەو پەلامارە ناڕەوایانەدا شەهید بوونە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستانیش دڵنیا دەكەینەوە كە بە هەموو توانایەك بەردەوام دەبین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان لە شەڕ و نەهامەتی دوور بێت و ئارامی و ئاسایش و ژیانی خەڵك پارێزراو بێت و سەركەوتن هەر بۆ گەلی كوردستان دەبێت.

مسعود بارزانی

۸ی ئاداری ۲٠۲٦

05/03/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سی و پێنجەمین ساڵیادی دەستپێكی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و هەموو ئەو نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەر و ئازادیخوازانە دەكەم كە ڕۆڵیان لە بەدیهاتنی ئەو دەستكەوتە بەهادارەی گەلەكەماندا هەبووە.

ڕاپەڕین بەرهەم و درێژكراوەی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو. ئەو ڕووداوە پڕ لە شانازییە بۆ تاك تاكی كوردستانیان لە ئێستا و داهاتوودا هەڵگری پەیامی خۆبەدەستەوەنەدان و ئازادیخوازی و ئیرادەی ژیانی سەربەرزانەیە.

ئێستا ناوچەكەمان بە بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز و هەستیاردا تێدەپەڕێت و هیوادارین كە هەرچی كێشە و ناكۆكی لە ناوچەكەدا هەیە بە ڕێگەی ئاشتیانە بگاتە ئەنجام و چارەسەری. ئێمەش ئەوەی لە دەستمان بێت دەیكەین بۆ ئەوەی كوردستان لە شەڕ و نەهامەتی و ناخۆشی دوور بێت و پارێزراو بێت.

لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كورد و كوردستان دەنێرین.

مسعود بارزانی
5ـی ئاداری 2026
.......................................

Want your business to be the top-listed Government Service in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


Aqari
As Sulaymaniyah
46001